
چەقۆو تەرازوو …. حەمەشوان شەریف
(وێنەیەکی سوریالیانە بۆ مانایی ژیان لە زهنتا بکێشە ….. ئەی مرۆڤ پاشان +
چەقۆیەک بگرە بە دەستەوە و لەسێبەرەکەی خۆت بڕوانە چیت خوڵقاندەوە بۆ کوشتن ، تازە لەژێر هیچ بارانێکدا پاک نابیتەوە – تۆی هاوبەشی تاوانەکانی من )
(قسەی چەقۆیەکی تیژ)
چەقۆ
وتی /
وەک سیمبولێک
بە بەرۆکی زۆربەی
شۆڕشگێڕەکانی دونیاوەم
وریابن
پەنجەکانی هەرکەسێک
بۆ ساتێک باوەشی بۆگرتبمەوە
ئەوا تاوان باری یەکەم ئەوە و
منی چەقۆ دووەم .
چەقۆ ئەڵێ /
ئێوەی مرۆڤ
فێری کوشتنتان کردم
تا نوکی تیژم لەسەر سینگی
ماسی پولەکەدار بچەقێنم و
تەوێڵی جوانترین
تاوس ی نێرینە ڕەشکەم
من و ئەو +
یەکەم
سەرەتایی دروست بوونی
کوشتن بووین
ئا … من بووم
پیاو کوژی هابیل
ئەوەی بۆ یەکجار لە پەنجەکانیدا
لەباوەشی گرتبم
تاوانبار ترە لەمنی چەقۆ
منی چەقۆ
لە لەتکردنی ملی
پرتەقاڵێکی دارسەوزو
کۆترێکی ڕەنگ پەموو
سەربڕینی چێڵێکی شیر دەر و
کوشتنی ئەو+ زیاتر
خێرم لە چی دا ئەبینێ
ئادەمیزاد
وا لە کێلانەکەیدا
بە موشتیەوە بەستوومیەتەوە ! .
هەر چەقۆ و گومان بووین
پێکەوە ژەهرمان
تێکەڵاوی ئاوی
خواردنەوەتان کرد
كەچی ئێوەی مرۆڤ
بەحورمەتەوە
منی چەقۆ ئەگرنە موشتان و
گومانیش
بە باشتیرین هاوڕێی تەنگانە
ئەخەمڵێنن <
گێلیتان لەوە دایە
پێچەوانەی ئاو ئە ڕۆن
وەک مڵە بیر دەکەنەوە
بۆ لەناو بردنی یەکتر >
منی چەقۆ
شەرمەندەم لە دروست بوونی خۆم
تۆی مرۆڤیش بە شانازییەوە
ڕامئەوەشێنی بۆ تاوان .
ئەنجام >
ئەگەر وێنەکەت کێشا بۆ ژیان و بیرت لەچەقۆکە نەکردەوە بۆ کوشتن ئەوا تۆ مرۆڤێکی میهرەبانی . (قسەی چەقۆیەکی کوول *)
پێوەر (میزان )
تەرازوو/
لەوەتەی بیر لەیەکسانی کراوەتەوە
منی تەرازوو لەنایەکسانیدا ئەژیم
ئەوەی لەفێڵ و تەڵەکەبازیدا
گرەوی بردۆتەوە لە تۆ
هەمیشە بەویژدان دۆڕاوە ،
(وتەی کێشان *)
لە هەرشوێنێ
بۆنی مرۆڤایەتی بۆگەنی کرد
دەرگای دادگا
ژەنگ ئەیخوات (وتەی ویژدان)