
كۆتایی چیرۆكه‌كه: تۆب بێ مێنیفێست…3…. و: ڕێبوار ڕه‌شید
له‌یه‌كترازانی سۆسیالیزم
Socialismens splittring
به‌شی سێیه‌م….
بۆ پارتی سۆسیالدیموكراتی ئه‌ڵمانیی ئه‌و چیرۆكه‌ی سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی هێزه وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان وای لێهات كه ببێت به سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی چاره‌نووساز. له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی كارل كاوتسكی تیئۆریسیه‌ندا ئه‌و بیره پێشخرا كه پاشان به ماركسیزمی ئۆرتۆدوكس ناوه‌زه‌ند كرا. كاوتسكی مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئه‌وه نه له ده‌سته‌ڵاتی چینی كرێكار یان پارته‌كه‌یدایه كه شۆڕشێك بهێننه ئاراوه و نه له ده‌ستی دژبه‌ره‌كه‌یشیدایه كه ڕێگا له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێك بگرێت. سه‌رمایه‌داریی به هۆی یاساگه‌لی پێشكه‌وتنی خۆیه‌وه ده‌گاته ئه‌و خاڵه كه تیایدا شۆڕش ناچاریانه پێویسته. له‌و ڕێگایه‌وه كه سه‌رمایه‌داریی به‌رفراوان ده‌بێت، چینی كرێكاریش له ئه‌ژماردا په‌ره‌ده‌ستێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه دیموكراسیی پارله‌مێنتاریی، كه تیایدا زۆربایه‌تی خه‌ڵكن یاساكان داده‌نێن، هاسانترین شێوه‌یه بۆ وه‌ئه‌نجامگه‌یاندنی شۆڕش. ململانێی هه‌ڵبژاردن بووه به شێوه‌یه‌ك بۆ ژماردنی دۆستان و دوژمنان و ئه‌وه‌ش هه‌ره بێئازارترین شێوه‌یه كه به هۆیه‌وه بگه‌یرێته دوائامانجه سۆسیالیستیه‌كه. كه‌واته پرسه‌كه سه‌باره‌ت به‌وه نه‌بوو كه ئاماده‌كاریی بۆ شۆڕشێك بكردرێت، به‌ڵكو ئه‌وه گرینگ بوو كه به باشیی خۆ ئاماده بكردرێت بۆ ئه‌و كاته‌ی كه ڕۆژی دوا تێكۆشان دێت. [به‌و شێوه‌یه] شۆڕش (revolution) بوو به خۆگۆڕان (evolution) [پرۆسه‌یه‌ك] كه تیایدا سه‌رمایه‌داریی به پێی نه‌خشه‌یه‌كی گه‌شه‌ی دیاریكراو ورده ورده ده‌گه‌یه‌ت بۆ سۆسیالیزم.
به‌دبه‌ختیانه ئه‌م دانه لێكدانه‌وه‌یه‌ی ماركسیزم بوو كه له پارته سۆسیالیستیه‌كاندا بوو به بیری باڵزاڵ. خه‌ڵكانێك پێیان وابوو كه په‌یامێكی ئاسمانیان له تێكسته‌كانی ماركسدا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌چین دیوه‌ته‌وه و مێژوو وه‌ك گه‌شه‌یه‌كی خۆلێلانه‌دراو ڕووه‌و سۆسیالیزم لێكدرایه‌وه. كاتێك كه پارتی سۆسیالدیموكراتی سوێدیی دوا جار پرۆگرامی پارتیی خۆی گۆڕیی هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بوو كه هه‌ڵیانبژارد ڕه‌خنه له ماركسیزم بگرن. له پرۆگرامی ئێستای پارتی سۆسیالدیموكراته‌كاندا له‌به‌رئه‌وه ماركسیزم وه‌ك باوه‌ڕ به چاره‌نووسی زانستیانه‌ی فه‌رزكراو وه‌سف ده‌كردرێت.
"ئه‌و تیئۆریه‌ی كه پێی وایه گه‌شه مێژووییه‌كه جێپێی یاساگه‌لێكی دیار و له‌وه‌پێش زانراو (له‌وه‌پێش بڕیارله‌سه‌ردراو) هه‌ڵده‌گرێت له زانستی مۆدێرندا ته‌واو بێپشته… ئه‌و تیئۆرییه له ڕاستیدا ناسیاسیی بوو، چونكه گۆڕانه‌كۆمه‌ڵگاییه‌كه‌ی وا ده‌بینی كه وابه‌سته‌ی جۆرێك له ئاستی گه‌شه‌ی ته‌كنیكیی و ئابووریی بێت."
ئه‌وانه‌ی پرۆگرامی پارتیان داده‌نا به‌م شێوه‌یه لێره‌دا وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری ماركسیزم ده‌كێشن. بێگومان ئه‌وه ماقووڵ نییه كه پوخته‌ی بیری ماركسیزم به ناسیاسیی دابنرێت. ماركس و ئه‌نگلس په‌ناهێنده‌ی سیاسیی بوون، و ڕێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بوون و به مه‌به‌ستێكی سیاسیی به‌یانكراوه‌وه ده‌یاننووسی. ئه‌وه بێگومان دروسته كه ماركس له ڕێگای هه‌ندێك خۆفۆرموله‌كردنیه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه بتوانرێت تیئۆریه‌كانی به شێوه‌یه‌ك له ده‌ربڕین بۆ باوه‌ڕ به چاره‌نووس لێكبدرێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و كاته ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه له بیر نه‌كات كه ماركس، دژ به ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رده‌می خۆی، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه مرۆڤ هه‌میشه ده‌بێت "خۆی له‌و هه‌وڵدانه به دوور بگرێت كه بێت و تیئۆریه‌كی گشتیی مێژوویی- فه‌لسه‌فیی كه شێوه‌ی سوپه‌رزانستی و نائاشنا به واقیعی هه‌بێت بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌وجا ئه‌وانه‌ی كه پێیان وا بوو ماركس خۆی هه‌وڵیداوه سوپه‌رتیئۆریه‌كی وا نائاشنا به واقیع فۆرموله بكات ئه‌وا ماركسیان هه‌م به زۆر بینیووه و هه‌م به كه‌م.
پارتی سۆسیالدیموكراتی كاوتسكی زۆری نه‌برد له‌یه‌كترازا و ئۆپۆزیسیۆنه چه‌په‌كه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد كه خۆی شتێك ده‌ست پێ بكات. یه‌كێك له ڕابه‌ارنی ناو ئه‌و پارته نوێیه ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگی جوله‌كه‌ی پۆڵۆنیی بوو. ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگ مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ستراتیژی ماركسیسته ئۆرتودوكسه‌كان كه دابینشن و چاوه‌ڕێی شۆڕش بكه‌ن ده‌بێته هۆی پاسیڤه‌كردنی (مشورنه‌خۆری و ساردبوونه‌وه‌ی) كرێكاران. پارتی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ڕێگای سیاسه‌تێكی هێرشبه‌رانه بگرێته به‌ر و متمانه به خه‌باتی كتوپڕ و گه‌رماوگه‌رمی جه‌ماوه‌ر بكات. ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگ نه‌یاری خه‌باتی پارله‌مێنتاریی نه‌بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی كاوتسكیه‌وه، ده‌یوسیت پشتگیریی توند له چالاكیی جه‌ماوه‌ریی بكات، بۆ نموونه وه‌كوو مانگرتنی گشتیی.
هۆیه‌كی گرینگتر له پشت له‌یه‌كترازانی پارتی ئه‌ڵمانیه‌وه [پارتی سۆسیالدیموكراتی ئه‌ڵمانی] زیاتر له ناكۆكیه ئایدیۆلۆژیه‌كان، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و گه‌مه سیاسییه بوو كه له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا تێی كه‌وت. سۆسیالدیموكراته‌كانی ئه‌ڵمان ده‌نگیان به پێشنیارێك دا كه كرێدیتی شه‌ڕ به سوپا بده‌ن و به‌و شێوه‌یه كه‌وتنه سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ی كه پشتگیریی له ئومێدی ئیمپریالیستیانه‌ی ئه‌ڵمان و شه‌ڕی دژ به ڕووسیا بكه‌ن. به‌و شێوه‌یه زه‌ره‌ر له هاوپشتیی چینایه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی درا و هاوپشتیی چینایه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی تێك شكێنرا و كرێكاری وڵاتانی جیاواز ناچار بوون له سه‌نگه‌ری جیاوازدا شه‌ڕی سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن بكه‌ن.
ئه‌مه ئه‌و پێشینه سیاسییه‌یه كه له پشت نووسینه‌كه‌ی لێنینه‌وه‌یه به ناوی "ئیمپریالیزم وه‌ك باڵاترین قۆناخی سه‌رمایه‌داریی" كه ساڵی ١٩١٦ هاته ده‌ر. [به پێی لێنین] سه‌رمایه‌داریی چووه‌بووه ناو قۆناخێكی بڵندتره‌وه – قۆناخی ئیمپریالیستیی. به‌م پێیه له‌م قۆناخه نوێیه‌دا وڵاتانی پیشه‌سازیی هاتبوون و وڵاتان و كیشوه‌رگه‌لی دیكه‌یان كردبوو به حه‌ساری خۆیان بۆ دادۆشینی ئابووریی. ئه‌وجا به‌و شێوه‌یه هه‌لێك بۆ سه‌رمایه‌داران ڕه‌خسابوو كه له ماڵه‌وه له ناو وڵاتانی خۆیاندا "سه‌رۆكه‌كان و توێژی باڵای ئه‌ریستۆكراتی كرێكاران به‌رتیلخواردوو بكه‌ن". كه‌واته به‌و جۆره سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌وره له‌و جۆره وڵاتاندا جێی چاوه‌ڕووانیی نه‌بوو كه گه‌شه و پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان تیایاندا ئه‌و دوا قۆناخه‌یان بڕیبوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له "قوڵفی هه‌ره لاوازی زنجیره‌كه‌دا"، واته له ڕووسیا جێی چاوه‌ڕووانی بوو كه به‌ری سه‌رمایه‌داریی تیادا هێشتا به‌رسنوور بوو. لێنین هاتوو هه‌موو نه‌خشه و خشته‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ماركسیزمی ئۆرتۆدوكسیی سه‌ره‌وبن قڵپ كرده‌وه. لێنین هانی ستراتیژیه‌كی چالاكانه‌ی دا. ئه‌م پێی وابوو كه كاره‌كه ده‌بێت ئه‌وه بێت كه كرێكاران له پارتیه‌كی ته‌واو پاڵێوراوی نوخبه‌گه‌ردا (ئێلیتگه‌ردا) ڕێك بخرێن. كادێرانی ڕابه‌ری پارتی و ئه‌گیتاتورانی پارتی ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌سه‌ر شان بوو كه بێن و كرێكاران خودئاگا و وه‌ئاگا بهێنن.
دروست به پێچه‌وانه‌ی جه‌ختی ڕۆزا لوكسمبه‌رگه‌وه له‌سه‌ر توانای گه‌رماوگه‌رم و كتوپڕی جه‌ماوه‌ر بۆ خه‌باتی سیاسیی، لێنین مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئه‌وه پارتیه كه ده‌بێت بێت و ڕابه‌رایه‌تی كرێكاران و چینه چه‌وساوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا (جووتیاران، بورژوازیی بچووك و هتاد) له شه‌ڕێكی شۆڕشگێڕانه‌دا دژ به سه‌رمایه‌داران به مه‌به‌ستی زه‌وتكردن و گرتنه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات. له ڕه‌خنه‌ی ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگ له تێگه‌یشتنی بۆلشه‌ڤیكه‌كان بۆ نه‌خبه‌گه‌ریی پارتیی و ئه‌و جۆره خستنه‌به‌رده‌سته كه سه‌باره‌ت به دیكتاتۆری پرۆلیتاریا هه‌یانه كه هه‌ر زوو یه‌ك ساڵ پاش شۆڕشی ڕووسیی نووسی، ئێمه ده‌توانین نێزیكه‌ی به شێوه‌یه‌كی موچڕكپیاهێنه‌ر ببینین كه چۆن ڕۆزا توانیوه‌یه‌تی پێشبینی ئه‌و دۆخه سیاسیه بكات كه پاشان له یه‌كیتی سۆڤیه‌ت ڕوویدا.
"بێ هه‌ڵبژاردنی گشتیی، بێ ڕاگه‌یاندنی ئازاد و بێ ئازادی كۆمه‌ڵه و كۆبوونه‌وه، بێ خه‌باتی ئازادانه‌ی خۆده‌ربڕین، ئه‌وا ژیان له هه‌ر تاكه دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا ده‌مرێت و ده‌بێت به ژیانێكی وشك و ڕه‌ق كه تیایدا بیروكراسی ده‌بێت به چالاكی سه‌ره‌كیی.
ورده ورده كاروباره ڕه‌سمیه‌كان له كار ده‌كه‌ون، چه‌ند ده‌رزه‌نێك سه‌رۆكپارتی به وزه‌یه‌كی زۆر و ئایدیالیزمێكی بێسنووره‌وه ده‌ستوور ده‌ده‌ن و ڕابه‌ڕایه‌تی ده‌كه‌ن. له ناو ئه‌وانه‌شدا له ڕاستیدا یه‌ك ده‌رزه‌ن له‌وانه‌یان كه خاوه‌نی مێشكن ڕابه‌رایه‌تیه‌كه ده‌گرنه ده‌ست. نوخبه‌یه‌كی چینی كرێكار جاروبار بۆ كۆبوونه‌وه كۆده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێن و چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاخافتنی سه‌رۆكه‌كان بكه‌ن و به ده‌نگی هه‌ره زۆربه بڕیاری له‌وه‌به‌ر ده‌ركراو بسه‌لمێنن. له هه‌ره بناخه‌دا كه‌واته ده‌سته‌یه‌كی بچووك ده‌بن به دیكتاتۆر، به‌ڵام دیكتاتۆری پرۆلیتاریا نا، به‌ڵكو دیكتاتۆری چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێك، واته دیكتاتۆرێك له مانا بورژوازیه‌كه‌یدا […]"'
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی له سوێدیش هه‌روه‌ها هه‌ر له‌یه‌ك ترازا. ساڵی ١٩١٧ ڕێكخراوه‌یه‌كی چه‌پ له ناو پارتی سۆسیالدیموكراتی سوێدیی هاته ده‌ر كه ساڵی ١٨٨٩ دامه‌زرا بوو و كه تیئۆریانه زۆر به توندی وابه‌سته‌ی ئه‌و گۆتوبێژانه بوو كه له پارتی ده‌سته‌خوشكی سۆسیالدیموكراتی ئه‌ڵ‌مانیدا هه‌بوو. ئه‌و له‌یه‌كترازانه شه‌ش مانگ پێش شۆڕشی لێنین ڕوویدا و پارته‌كه ناوی "پارتی چه‌پی سۆسیالدیموكراتیی" له خۆی نا. پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌م پارته له ئینته‌رناسیونالی كۆمۆنیستدا بوو به ئه‌ندام و بوو به پارتێكی كۆمۆنیستیی دیار. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه ئه‌وه بوو كه ڕابه‌رانی له‌یه‌كترازانه‌كه پاشان دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو پارتی سۆسیالدیموكراتیی.
هۆی بناخه‌یی له‌یه‌كترازانه‌كه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ندێك هۆ له‌وانه هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به چالاكیی ناپارله‌مانیی، به‌ڵام هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به سوپا، به كه‌موكورتیه‌كانی دیموكراتیی له ناوخۆی پارتی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه به پشتتێكردنێك له چینی كرێكار داده‌نا له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا.
له ناو ساڵانی سه‌ده‌ی بیستهه‌مدا ئه‌م دوو پارتیه (به‌و زانینه‌وه كه پارتی كۆمۆنیست ناوی جودای له خۆی ناوه) – پارتی سۆسیالدیموكراتیی و پارتی كۆمۆنیست – ئه‌و دوو پارتیه بوون كه نوێنه‌رایه‌تی چینی كرێكارانیان كردووه. ئه‌م دوو پارتیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ردووكیان له یه‌ك پێشینه‌ی سیاسیی هاوبه‌شه‌وه پێیان هه‌ڵگرتووه، دوو جۆر ناسنامه‌ی ته‌واو جیاوازیان هه‌بووه. سۆسیالدیموكراته‌كان بوون به پارتی ده‌وڵه‌ت، و باش له ناوه‌ندی گۆڕه‌پانی ده‌سته‌ڵاتدا خۆیان قایم كرد. پارتی كۆمۆنیست كه‌وته ناو كه‌ناری سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه و زۆر جار له‌وه نێزیك ده‌بوو كه شوێنی خۆی له ناو پارله‌ماندا له كیس بدات.
ڕێبوار ڕه‌شید
له سوێدیه‌وه كردویه به كوردی
١٣/٢/٢٠٠٨
(ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه)
چه‌ند پرسیارێك بۆ خوێنه‌ر (ڕێبوار ڕه‌شید)
١. كاتێك له‌م بابه‌ته‌دا قووڵ ده‌یینه‌وه تێده‌گه‌ین كه نووسه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی پۆستمۆدێرنیستی له ماركسیزم به‌گشتیی ده‌گرێت. گرفتی ماركسیزم به‌وه داده‌نێت كه ئه‌گه‌رچی ماركس خۆی خوازیاری بڕوابوون به به‌گشتیكردن و سوپه‌رتیئۆریی نه‌بووه كه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێك بداته‌وه و فاڵ بۆ ئایینده بگرێته‌وه، هه‌روه‌كوو زۆربه‌ی زۆری ئایدیۆلۆژیه‌كانی دیكه و له‌وانه‌ش ئایین تێی كه‌وتوون، ناچارانه خۆی تووشی دوو چیرۆكی مه‌زن كردووه. ئه‌و دوو چیرۆكه مه‌زنه بێمه‌جاز ماركسیزمی دووچار‌ی باوه‌ڕبوون به "چاره‌نووسگه‌ریی" كردووه و ماركسیزم كه‌وتووه‌ته داوی جاره‌نووسگه‌ریه‌وه و له ژیانی ئێستا دووركه‌وتووه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه نووسه‌ر ده‌هێنێته‌وه یاد كه "تۆب كه مه‌نیفێستی هه‌یه" له‌گه‌ڵ واقیعدا ڕێ ناپێوێت، پا ده‌ر له زه‌وی به هیوای ئه‌وه‌یه كه كتێب و تیئۆریه‌ك ڕزگاری بكه‌ن و كه بێگومان نایكه‌ن و دووچار‌ی ئه‌و داڕمانه ده‌بێت كه له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌یبینین. داڕمانی ئایدیۆلۆژیانه‌ی تۆب له‌به‌رئه‌وه له ڕاستیدا داڕمانی چینی كرێكاران و هه‌موو ئه‌و ئایینده‌خوێندنه‌وه‌یه‌تی كه له زۆر له پێشدا به پێی یاساگه‌لی دیاریكراو و دڵئاره‌زوو مه‌یلیان ده‌كرێت. كێشه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌بێت به كێشه‌ی "مه‌یل" نه‌ك "زانست". ئایا نووسه‌ر له ڕاستیدا ره‌خنه له كێ ده‌گرێت؟ له لێكده‌ره‌وانی ماركس و ئه‌نگلس، له خودی ماركسیزم وه‌كوو ئایدیۆلۆژی، یان له هه‌ندێك پارامیتری ماركسیزم؟ ئایا ده‌كرێت تێگه‌یشتنی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌مه زیاتر به‌ربڵاو و به‌رفراوان بكه‌ین؟
٢. نووسه‌ر له‌م باسه‌دا، نه‌ك دوو به‌شه‌كه‌ی پێشوو، جیابوونه‌وه‌ی باڵی ڕادیكالی ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگ به "ئۆپۆزیسیۆنه چه‌په‌كه" داده‌نێت. ئایا نووسه‌ر ئه‌و ناوه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی خه‌تی لێنین یان ڕۆزا لوكسه‌مبه‌رگه‌وه وه‌رگرتووه یان خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوه به‌كار ببات؟ ئایا خوێنه‌ر پێی وایه به چ مه‌به‌ستێك نووسه‌ر وا به كورتیی چووه‌ته ناو باسی خه‌تی لێنینه‌وه كه به هه‌رحاڵ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته به ماركسیزم، به‌تایبه‌تی له جیهانی سێ‌دا؟