
چاره‌سه‌رێك… پشكۆ ناكام
په‌رله‌مان، به‌دواداچون بۆ كێشه‌كان ناكات، ده‌سه‌ڵات یاری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له زۆر بڕیار ( گۆڕان)ی په‌راوێز خستوه، په‌رله‌مان وه‌ڵامی یاداشته‌كان ناداته‌وه، ده‌سه‌ڵات دادوه‌رانه بڕیار له‌سه‌ر كێشه چاره‌نوسسازه‌كان ده‌دات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاكتیكی (كات كوشتن) په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مانه و ده‌یان سكاڵا‌و رونكردنه‌وه‌ی تر كه رۆژانه له سایت و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی زۆربه‌ی رۆژنامه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌بینرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاكه یه‌ك جاریش بێت، چ ده‌سه‌ڵات و چ په‌رله‌مان، یه‌ك ئاوڕی خێر له‌و هه‌مو خروقات و ره‌فتارانه بداته‌وه! ئه‌م دیارده‌یه‌ش تازه نییه، هه‌ر پێش هاتنه‌كایه‌ی ((ئۆپۆزسیۆن))یش، ده‌سه‌ڵات راسته‌وخۆ، یان ناراسته‌وخۆ، له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌مو سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاندوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ كه‌س بكات، تائێستاش كه ئۆپۆزسیۆن له ئارادایه، ده‌سه‌ڵات له جاران به‌گوڕتر پیاده‌ی سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌كات و سڵ له هیچ به‌ربه‌ستێك ناكات، چونكه باش ئه‌زانێت كه زۆرجار (نه‌ك هه‌مو جار) ئه‌و هاتوهاواره‌ی ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا راگه‌یاندنه له‌ڕوی (عه‌مه‌لی) و هێشتا ئۆپۆزسیۆن نه‌بوه به مه‌ترسیی بۆ ده‌سه‌ڵات و پێگه‌كه‌ی، به مانایه‌كی تر، ململانێی مه‌ده‌نی و دیموكراسییانه به سودی ده‌سه‌ڵاته، به تایبه‌تیی گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ده‌سه‌ڵات له‌نێوان گوێگرتن‌و ره‌فتار دو شتی جیاوازن، هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵات گوێی گرتبێت، له‌پشت ئه‌و گوێگرتنه‌وه هه‌نگاوی خۆی به (خشكه‌یی) ناوه‌و نه‌بونی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمدا به تایبه‌تی (پارتی و یه‌كێتی) كارێكی وای كردوه هه‌مو داموده‌زگا حكومی‌و حیزبییه‌كانیش هه‌مان (عورفی) ده‌سه‌ڵات بیانگرێته‌وه، عورفی گوێبگره و شتێكی تر بكه، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و سیاسه‌ته (نه‌رم)ه‌ی ئۆپۆزسیۆن تاكه‌ی بڕ ده‌كات و چانس ده‌دات به ده‌سه‌ڵات بۆ گوێگرتن به كرداره‌وه؟!.
گه‌ر به نیازی ئه‌وه بین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی خۆڕسكی و ئۆتۆماتیكیی دێته‌سه‌ر رێگه‌ی راست، واته به هه‌ند وه‌رگرتنی سكاڵا و نه‌هێشتنی خروقاته‌كان (به تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مان) و دوركه‌وتنه‌وه له تاكتیكی درێژه‌پێدان (مماطلة) و چاوه‌ڕوانیی بێ ئه‌نجام، ئه‌وه حسابمان فت، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی نییه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به بنه‌ما و دیموكراسییه‌كان سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كان بودجه، داهاتی نه‌وتی قاچاغ، په‌رله‌مان و حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و… هه‌مویان مۆنۆپۆل كردوه و به ئاره‌زوی خۆی چۆنی بوێت ئاوا بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیی و ته‌نیا خودی خۆی ته‌راتێن ده‌كات و تائێستاش بۆی چۆته‌سه‌ر، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ((STOPPێك بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دابنرێت و به گوێچكه‌یدا بخوێنرێت كه له ململانێدا پرۆسه و رێگه‌ی هێمنانه و هه‌ندێك جاریش (توندوتیژانه) هه‌یه كه به (فعلی) ده‌سه‌ڵات بخاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و دیارترین ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵات گومانكردنه له به‌رده‌وام بونیدا، ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زوی خۆی گوێ بۆ ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك ناگرێت، ده‌بێت ناچار بكرێت، ناچاركردنیش به مانای (تۆپ و ته‌یاره) نییه، به‌ڵكو به‌مانای چڕكردنه‌وه‌ی پرنسیپه دیموكراسییه‌كانی ململانێی: خۆپیشاندان، مانگرتن، كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی، رێپێوان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، شكات كردن له‌لای دامه‌زراوه یاسایی و ته‌شریعییه‌كان، شكات كردن لای ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌تیی ((نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان))، شكاتكردن لای دادگای فیدراڵیی، سه‌رباری ئه‌م هه‌مو هه‌نگاوه رێگه‌پێدراوانه، ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت تاكتیكی (كات كوشتن و په‌راوێزخستنی ده‌سه‌ڵات) په‌یڕه‌و بكات، له هه‌مو هه‌نگاوه‌كان گرنگتریش ئه‌وه‌یه كه ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ژوره تاریكه‌كانی بڕیاره‌كانی به شێوه‌یه‌ك چڕ بكاته‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه له دژی خه‌ڵك به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت، بگاته هه‌مو ماڵ‌و كه‌سێكی دانیشتوی هه‌رێم.
ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تیی گۆڕان ده‌نگی زیاتر له نیوملیۆن كورده، نیوملیۆن كورد، وزه‌یه‌كه هه‌مو نه‌رمی و شه‌رم و (بابزانین) و كه‌وتنه ته‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌شكێنێت، نیوملیۆن ده‌نگ له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسا و ده‌نگیان به گۆڕان دا، ده‌بێت گۆڕان جورئه‌تی نیوملیۆن ده‌نگ بخاته‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، له ململانێی ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم…
ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری دنیادا باوی دو سیاسه‌ت نه‌ماوه، نه سیاسه‌تی (گاندی) و نه سیاسه‌تی (جیڤارا_ چه‌گوارا) باوی نه‌ماوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران به جۆرێكی تر‌و فۆرمێكی تر حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ناكرێت وه‌ك (چه‌گوارا) توندوتیژ بین و ناشكرێت وه‌ك (گاندی) به ده‌سه‌ڵات بڵێین فه‌رمو ئه‌وه سه‌ری من و ئه‌وه‌ش تێڵای جه‌نابت…
ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیاره له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌سه‌رێك بۆ فرتوفێڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، رێگه چاره‌سه‌رێك كه نیوملیۆن كورد بێ ئومێد نه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا بیسه‌لمێنێت كه سه‌ڕای هه‌مو شتێك ده‌ستبه‌رداری بنه‌ما‌و دیموكراسییه‌كان نابێت و بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی متمانه‌ی نیوملیۆن كورد، مۆدێلێكی تازه ده‌ێنێته فه‌رهه‌نگی (گۆڕان) له ده‌سه‌ڵاتدا بێ په‌نابردنه به‌ر گاندی‌و گیڤارا..