
سیاهکه‌ڵ، خه‌ون یا ئوستووره‌یه‌ک بۆ موبارزه
نووسینی: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
ده‌یه ده‌یه‌ی خه‌باتی چریکی بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ویستیان به هه‌لگرتنی چه‌ک په‌ڕه بده‌ن به خه‌باتی چه‌کداری و ئه‌وان ده‌یان ویست له‌و ساڵانه‌دا که که‌س نه‌یده‌وێرا باس له ئازادی بکات تاقمێک له خویندکارانی زانکوکانی ئێران که ڕێکاره پێشوه‌کانی شۆرشیان به نه‌شیاو و هه‌له ده‌زانی، ده‌ستیان کرد به کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هینی و قسه و باس کردن له مه‌ڕ شۆرشی چین، ویتنام، کوبا و ئه‌لجه‌زیره و هه‌ر وه‌ها وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه‌کانی مائو و جیاب و چه گواریان کرده فارسی و خرایه به‌ر دیدی تینووی ئازادیخوازان خه‌ڵکی ئێران، ده‌سکه‌وتی ئه‌م کۆبوونه‌وه و لێکۆلینه‌وانه ئه‌وه بوو که ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریان شۆرشی چریکی ده‌زانی هه‌ر بۆیه له چه‌ند تاقمی چکۆڵه‌دا ده‌ستیان دایه موبارزه‌ی چه‌کدارانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گیلانیان کرده شوێنی خۆیان.
یه‌کێک له‌و تاقمانه گرۆپێک بوو له خویندکار مارکسیستیه‌کانی تاران که له دوو تاقم پێک هات که دوای ماوه‌یه‌ک بوو به ڕێکخراوی فدایی خلق، رێبه‌ری ئه‌م گرۆپه له رۆژی هه‌وه‌له‌وه دوو که‌س بوون به ناوه‌کانی ئه‌شره‌ف و سفایی فراهانی، ئه‌م ڕێکخراوه به دوو به‌ش ، یه‌کمیان به‌شی ئاوایه‌کان و دووهه‌م به‌شی شاره‌کان ، که له مانگی گه‌ڵاوێژی 49 ده‌ستیان دایه چه‌ک و دژ به نابه‌رابه‌ری و بۆ ئازادی چوونه ناو دارستانه‌کانی گیلان و له‌وی هێرشیان کرده سه‌ر پایه‌گای سیاهکه‌ڵ، چه‌ندین هۆکار بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دارستانه بۆ ڕاپه‌رین که بریه‌تی بوون له دارستانی چڕ و کویستانی به‌رز که ئه‌گه‌ر هه‌زاران که‌س بچووناێته ئه‌و ناوه زۆر به سانایی ده‌یان توانی خۆیان گوم بکه‌ن و خۆیانی تیا حه‌شار بده‌ن و یه‌کێکی تر له‌ش شتانه ی که بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شووێنه هه‌ڵبژێرن ئه‌وان ده‌یانوویست وه‌ک میرزا کوچک خانی جه‌نگه‌ڵ بکه‌ن و هه‌ر بۆیه ئه‌ویان هه‌ڵبژارد ، له‌م ناوه‌دا به‌د شانسی ڕوو ده‌کات له چریکه‌کان و که‌سێکیان لێ ده‌گیردرێت و ئه‌وان له ترسی ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی زی نه‌بن و ئه‌و که‌سه نه‌توانی خۆیی له به‌رامبه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دا ڕابگرێت هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و پایه‌گایه و ئه‌و پایهگاین گرت.
له دوای ئه‌و کێشه شا زۆر تووره ده‌بێت و هه‌ر وه‌ک هه‌میشه ده‌ستووری دا به براکه‌ی که له گه‌ڵ هێزیه‌کی زۆردا ناردی بۆ ناو دارستانه‌کانی گیلان و له‌وێ له گه‌ڵ چریکه‌کان شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویدا و له دوای شه‌رێکی ده‌سته و یه‌خه 10 که‌س له چریکه‌کان ده‌کوژرێت و یه‌ک که‌سیشیان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕاپه‌رینه تێک شکا و نه‌یتوانی ئامنجه‌کانی خۆی بپێکێ، به‌ڵام ئه‌م تێک هه‌ڵچوونه یه‌کێک بوو له گه‌وره‌ترین تێک هه‌ڵچوونێک که له کاتی شادا رووی‌دابوو و به راستی ئه‌و تاقمه حماسهیان خۆڵقاند و بوون به ئوستووره له کاتی خۆیدا و تا ئێستاش ئه‌وان هه‌ر ئوستوورهن له یادی خه‌ڵکی ئێران‌دا و وه‌ک ره‌مزی ئازادی ناویان ده‌برێت، دوا به دوای ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه رژێمی شا ده‌ستی کرد به له سێداره دانی ده‌یان که‌س له چریکه‌کان و ته‌نانه‌ت 51 که‌سیان له خویندکارانی تاران ده‌سبه‌سه ر و له ناو زیندان به تۆندی ئه‌شکه‌نجه کران و زانکۆی بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته هه‌موو زانکۆکانی داخست و هه‌ر وه‌ها کونفدراسیونی خویندکارانی ئێران که له ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا بوون به خیانه‌ت کار ناوزه‌د کرد، هه‌ر ئه‌م کارانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که زانکۆکان تا دوا هه‌ناسه‌ی رژێمی شا نائارام و بۆ یه‌ک ساتیش خویندکاران هه‌دایان نه‌دا و به بروای من هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌دا نه‌دانه ڕاپه‌ریوانی سیاهکه‌ڵ بوون.
دوای ماوه‌یه‌ک چه‌ندین فیلم و دیکومنت له سه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه دروست کرا و ئه‌و شۆرشه نه‌ک هه‌ر تیا نه‌چوو به‌لکوو بوو به هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وان داوی جیهانێکی باشتر و ئازادیان ده‌کرد بۆ ئێران و ئێستاش ئێران هه‌ر پێویستی به‌و قاره‌مانانه هه‌یه وبه بروای من ده‌بێ سیاهکهڵێکی تر له ئێران دروست بێت به‌ڵام ئه‌مجاره به دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی.