
جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌مجاره غه‌درت له‌خۆتیش كرد ..!!
داناعه‌سكه‌ر
dana_ak97@yahoo.com
ره‌نگه زۆربه‌مان بڕوامان وابووبێت كه سه‌رۆك ئیمزای له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندن ناكرد ، ئه‌م بۆچوونه‌وه‌مان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌م ماوه‌یه‌دا عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه ئاڵۆگۆڕی سیاسی كاریگه‌ری به‌سه‌رداهاتووه و له حه‌وزی قۆناغێكی هه‌ستیاردا مه‌له‌ده‌كه‌ین ، له‌م زه‌رفه‌دا ئاڵوگۆڕه‌كان جیاوازبوون ، هه‌ندێك كێشه‌و مشتومڕی لێكه‌وته‌وه ، هه‌ندێكی دییان خه‌ڵكیان هێنایه سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی عێراق به‌ره‌و كرانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار هه‌نگاو ده‌نێ كه ده‌رئه‌نجام چاوی ته‌ماح و به‌خیلی له‌كوردستاندا بگیرسێته‌وه ، هه‌ستیاترینیان ئاشكراكردنی هه‌زران به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ئه‌مریكابوو له‌لایه‌ن ویكیلیكسه‌وه ، ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ندێك پێیان وابوو ئه‌وه‌ی ویكیلیكس كردی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانه‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دیوێكی ئاشكراكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایه به‌رانبه‌ر دونیا و به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی عێراق و كوردستان كه بۆ ئێمه‌مانان تاراده‌یه‌ك گرنگ بوو ، ئه‌وه‌ی ویكیلیكس كردی ئه‌وه‌مان بۆده‌خاته‌ڕوو كه هه‌میشه له‌پشت دانوستاندنه‌كانی سیاسیه‌كانه‌وه درۆ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو حزوری هه‌یه ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ویكیلكیس ئاشكرای كرد خه‌ڵكیش ده‌یزانی ، بۆیه له‌ملاوئه‌ولا خه‌ڵكانێك هه‌ن پاكانه‌ده‌كه‌ن و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه ئه‌وان وایان نه‌وتووه و لێدوانه‌كه‌یان ده‌ستكاری كراوه ، ئه‌م لێدوانه ره‌نگه بۆ رۆژنامه‌یه‌ك یا ماڵپه‌ڕێكی ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان بوایه رێی تێده‌چوو ، به‌ڵام كه ویكیلیكس بیڵێ وه‌ك خۆی ده‌یخاته‌ڕوو ، ئه‌م دۆخه بۆ رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دی له بواری سیاسی و ئابووری هه‌نگاوده‌نێ ، به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا عێراق له‌به‌شێكی گرنگی به‌ندی حه‌وت ده‌رباز كرا ، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌ربازبوونی عێراق له به‌ندی حه‌وت ، نیشانه‌ی كرانه‌وه‌ی عێراقه به ئاراسته‌ی دیموكراسی و گه‌یاندنی په‌یامی دیموكراسی به‌ده‌وروبه‌ر ، بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یر بوو سه‌رۆك ئیمزای له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندان كرد‌و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانی له‌خۆی زیزكرد كه ئه‌مه‌یان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو سه‌رۆك غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی كرد ، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا كه هاوشان كۆنگره‌ی “13 ” پارته‌كه‌ی به دروشمی نوێبوونه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ده‌بوو ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو له مه‌سه‌له‌ی یاسای خۆپیشاندانه‌وه سه‌رچاوه‌ی بگرتایه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌نگاو ببێته مایای نیگه‌رانی خه‌ڵك و خه‌نكاندنی ئازادی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ، به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی نوێبوونه‌وه ، جه‌نابی سه‌رۆك نوێبوونه‌وه هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌ك نیه په‌یوه‌ست بێت به حیزبه‌كه‌ی خۆته‌وه ، به‌ڵكوو ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه ، ئێوه له‌و كۆنگره‌یه‌دا وتتان ئێمه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستانین ، به‌ڵام ئیمزاكردنی ئه‌و یاسایه به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكتان له‌خۆتان تووڕه‌كرد نه‌ك خزمه‌تی خه‌ڵكتان كرد ، ده‌بێ هه‌موو بزانین سه‌رۆك ته‌نها سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان نیه ، به‌ڵكوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردساته به رازی و ناڕازییه‌وه ، بۆیه ده‌بوو به‌رله‌وه‌ی رازیه‌كان دڵخۆش بكه‌یت ، ناڕازییه‌كانت له‌خۆت نزیكبكردایه‌ته‌وه و به ئیمزانه‌كردنی ناڕازییه‌كانیشت ئیحتیوا ده‌كرد ، به‌بڕوای من ئیمزاكردنی ئه‌و یاسایه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ناوخۆی پارتیه‌وه هه‌یه ، وه‌ك چۆن له‌وتاره‌كه‌ی به‌ڕێزیدا مه‌سه‌له‌ی ” مافی چاره‌نووس ” له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانه‌وه هه‌رای له‌سه‌ر كرا ، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌ئیحتیوای بۆچوونه جیاوازه‌كانی ناو خودی پارتییه‌وه هه‌بوو ، و دڵنیام له‌داهاتوودا ئه‌م یاسایه جارێكی تر ده‌چێته‌وه په‌رله‌مان و پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ ، چونكه ناكرێ سه‌رۆك به‌م ئاراسته مه‌ترسیداره كاربكات به‌تایبه‌تی به‌ڕێزی رۆڵی كاریگه‌ری له‌پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی هه‌بوو ، بۆ عێراق داوای دیموكراسی بكات و له‌كوردستان خۆپیشاندان مه‌رج و شروتی ته‌عجیزی بۆ دابنرێت ، بۆیه به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه كاریگه‌ری سلبی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه ، ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان توندووتیژیشی لێبكه‌وێته‌وه ، به‌وه‌ی خه‌ڵك بیانه‌وی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراو خۆپیشاندان بكه‌ن و ده‌وڵه‌ت مۆله‌َه‌تیان پێنه‌دات ئیدی ده‌بێ خه‌ڵك خۆپیشاندان نه‌كات ؟ ، ده‌بوو سه‌رۆك هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی ره‌چاوبكردایه و ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌كردایه ، ناكری له‌م دۆخه‌دا كه ویكیلیكس له‌ناو ئه‌مریكاوه خه‌ته‌رترین به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات ، ئێمه بێێن له‌م كوردستانه به‌ناوی دیموكراسییه‌وه یاسای خۆپیشاندان بخه‌ینه پریاسكه‌یه‌كی داخراوه‌وه و به‌خه‌ڵك بڵێین ئه‌وه‌ی ئێمه ئیمزامان له‌سه‌ر كرد یاسایه‌كی مه‌ده‌نیانه‌یه و وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌بات ، ئه‌گه‌ر كرانه‌وه و نوێبوونه‌وه ئه‌م دیاری بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، ده‌بێ ئیتر له‌ناو ماڵه‌كانی خۆمان خۆپیشاندان بكه‌ین و له‌قه‌له‌قدابژین داخۆ ده‌وڵات رازی ده‌بێ یا نه‌خێرمان پێ ده‌ڵێ ، ئه‌مه روونیشه هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان رووبه‌ڕوی كێ ده‌كرێن ، باشه خۆ ده‌بوو سه‌رۆك ئه‌وه‌شی له‌بیربێت ، ده‌ی كه هه‌موو رێگه‌كانی خۆپیشاندانی لێده‌گرێ ، باشه سبه‌ینێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌چاره‌نووسسازه‌كان چۆن ده‌توانن دوا له‌خه‌ڵك بكه‌ن بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان بكه‌ن ، ده‌ئێوه حه‌قی ئه‌وه به‌خه‌ڵك بده‌ن تا بتوانن به ئازادی هه‌ناسه هه‌ڵمژن ، ئه‌وسا خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌خۆشه‌وویستی ماڵ و مناڵ كاریگه‌رتر ده‌بێت و ئاماده‌ده‌بن رۆحی خۆیان به وڵات ببه‌خشن .