Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
دیموکراسی ڕاستەقینە چی یە؟

دیموکراسی ڕاستەقینە چی یە؟

Closed
by December 19, 2010 مارکسیزم

ن. جۆن مالینۆ  (John Molyneux)
و.لە ئینگلیزی یەوە ئازاد ئارمان

جۆن مالینۆ لێکۆلینەوەیەک پێشکەش دەکات لە سەر بنەچەی ئەم  دیموکرسی یە دیاریکراوەی ئەمرۆ هەمانە. لە هەمان کاتیشدا پێشبینی کۆمەڵگایەکی جیاوازی و رادیکال دەکات کە لەوێدا ئێمە هەموومان دەسەڵاتمان هەیە.
دیموکراسی یەکێکە لە وشە هەرە دیارو بەدگۆیانەی نێو فەرهەنگ. نزیکەی تەواوی کۆنەپارێزان و سیاستمەدارانی ساختەچی وەکو ئەمانەی بیریان لێ دەکەیتەوە – جۆرج بوش، دیک جینی، تۆنی بلیر، گۆردن براون، ریچارد نیکسون، ڕۆنالد ریگان، مارگرێت تاتچەر، سیلفیۆ برلسکۆنی- ئەوانە هەموویان سوێند بە سەری دیموکراسی دەخۆن.
بلاتانگل (Blatantly)رژێمێک و پارتێکی نادیموکراتین، بە خۆی یان دەڵێن دیموکراتخواز- پارتە دیکتاتۆریەکەی حوسنی موبارەکی میسر ناویان لە خۆ ناوە پارتی دیموکراتی نیشتیمانی؛ دەوڵەتی ستالینی یەک حیزبی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بە خۆیان دەڵێن دیموکراتی گەلی. لە سەرووی هەمووی ئەمانەشەوە، نیک گریڤن Nick Griffin)) لیدەری فاشیستی پارتی نیشتیمانی بەریتانیا لە هەفتەی رابردوودا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد گوتی “ئازادی ڕادەربرین و دیموکراسی بەهای بنچینەیی رەهای ئێمەیە”.
لە هەمان کاتداو، بە هەمان شێوە، دیموکراسی لە لایەن خەڵکانێکی خۆنەویستەوە هەوڵی بۆ دەدرێ ناتوانین تێکەلاویان بکەین لە گەڵ کەسانی ساختەچی و ئۆپۆرتۆنیست. نیلسۆن مەندیلا بەر لە زیندانی کردنی لە لایەن ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشوور بانگەوازی دا ئەو ئامادەیە مەرگی پێشکەش بکات لە پێناوی دیموکراسی دا. بە هەمان شێوە مارتن لوسەر کینگ گیانی لە دەست دا لە ئەمەریکا لە کەمپینێکدا, یەکەمین و تەواوی لە پێناوی بە دەستهێنانی مافە دیموکراتییەکان بوو.
کارل مارکس بە خۆی دەگوت دیموکرات، پێش ئەوەی و دوای ئەوەیش کە بوو بە کۆمۆنیست. بەهەمان شێوە شۆڕشگێرانی ڕوسیا فلادمیر لینین و لیۆن ترۆتسکی وابوون- لە گەڵ ئەوەشدا تۆ ناتوانیت باوەر بەم تێروانییە بکەیت کە ڕوونکەرەوەکانی ڕای گشتی قسەوباسی لە سەر دەکەن.
لەمەش گرنگتر، ملیۆنەها لە خەڵکی ئاسایی تێکۆشاون و گیانیان بەخت کردووە لە پێناوی دیموکراسی دا. درێژکردنەوەی ئەم نەریتە لە لیفلسی  Levellers)) جەنگی ناوخۆیی لە بەریتانیا، لە کاتی سۆکی لۆتی (sans culottes)  لە دەورانی شۆڕشی فەرەنسی یەوە، لە کاتی چاتیستەکان Chartists)) داواکەری مافی دەنگدانی ژنان، و خەباتی جەنگاوەرانی ئەنتی فاشیزم لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا، خەباتگێرانی بەرەنگاربوونەوە لە دژی داگیرکردنی ئەوروپا لە سەردەمانی جەنگی جیهانی دووەم تاوەکو چاڵاکوانانی بزووتنەوەی کیفایەی میسر، مافناسانی پاکستانی ئەمرۆ.

ئاڵوگۆڕکردن
لە گەل ئەوەشدا هەر ئێستا ئەمە ڕاستە کە ملیۆنەها خەڵک ئەوانەی لە چینی خوارەوەی کۆمەڵن بە گشتی وا هەست دەکەن لە دیموکراسی دا ژیان بە سەر دەبەن. بۆ نموونە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ئەوان دڵ ساردو بێ هیوان. ئەوان لە ئاڵوگۆڕکردنی وشەی “سیاسەت” بە “دیموکراسی” هەروەها لە ڕادەڕبرینی هەڵوێستەکانیشیاندا پەڵە دەکەن، ئەوە دەڵێن گڕفت نیە کێ دەسەڵات بە دەستەوە دەگرێت لە بەر ئەوەی “ئەوان” هەموویان وەکو یەکن. ئەم خەڵکانە بێ بەشن لە دیموکراسی لەگەل ئەوەشدا ئامادەن گیانی خۆیان ببەخشەن لە پێناویدا. بەڵام هەر کاتێ جارێک بینیان زۆر بە پەلە دەگەرێنەوە بەرەو بێ دەربەستی بوون.
لە پێناوی چارەسەرکردنی ئەم مەتەڵە ڕوون و ئاشکرایە پێویستە سەیرێکی “دیموکراسی” بکەین لە بارەی مێژووییەوە -بۆ تێگەیشتن لە هەردوو لایەنی هرزی سیاسی و سیستەمی سیاسی یە بۆ ئەم پەرەسەندنە لە هەلومەرجێکی مێژوویی دیاریکراودا هەروەها بۆ ناساندنی بە پێ توانا چی کاتێک دژایەتی دەکات و چی کاتێک لایەنگیری دەکات.
وشەی دیموکراسی بۆ خۆی دەقاودەق مانای “دەسەڵاتی خەڵک”ە لە بنچینەدا لە یۆنانی قەدیمەوە هاتووە، بەڵام دیموکراسی مۆدێرن  لەوێوە نەهاتووە، بەڵکو لە خەبات لە دژی فیودالیزم لە ئەوروپاوە هاتووە.
لە پێش پەیدابوونی سەرمایەداری لە نێوان نزیکەی سەدەی 15 بۆ سەدەی 18، نیزامی باڵا دەست لە ئەوروپا سیستیمی دەرەبەگایەتی بوو. ئەم کاتە تەواوی کۆمەڵگا دابەش ببوو بە سەر ئەرستۆکراتەکان (خاوەن زەویوزار و وەرەسە گەورەکان) و جووتیاران (جوویتارانی هەژار).
ئەو کۆمەڵگایانە پۆل پۆل کرابوون لە نێوان میرنشینی گچکەوە بۆ ئیمپراتۆریەتەکی شلوشۆقی گەورە کە لە لایەن پاشایەکەوە بەڕێوە دەبران، کە زۆربەیان پروپاگەندەی ئەوەیان دەکرد دەسەڵاتی خودایی بەرێوە دەبەن. لەوێدا هیچ جۆرە دیموکراسیەک وجودی نەبوو. لە هەمان کاتدا جەماوەری خەڵک بە گشتی هیچ جۆرە مافێکی سیاسی یان نەبوو. هاوشێوەی ئەم سیستەمە نادیموکراتی یە لە سەرانسەری دونیا وجودی هەبوو. بۆنموونەش سین و هیندستان.
لە گەل ئەوەشدا، بەرە بەرە چینێکی تازە لە خەڵک دروست بوون و لە پەرەسەندن دابوون لە ناو سیستەمی دەرەبەگایەتیدا. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی پیشەگەرانی شارەکان بوون کە بوونە بازرگان، وردەفرۆش، خاوەن کارگەی بچووک و بازرگانانی جۆراو جۆر. بە زۆری بانگیان دەکردن بە “هاوڵاتی”. دانیشتوانی شاری، دوای ئەوە مارکس وشەیەکی نوێی بۆیان دۆزیەوە پێان دەگوتن “بۆرژوازی”. ئەوان پێشەنگی سەرمایەدارە گەورەکانی ئەمرۆ و کۆمپانیا زەبەلاحەکانن.
لە ژێر سیستەمی ئەرستۆکراتیەتی  دەرەبەگایەتی دا دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی دروست بوو. هەرچەندە، لە گەڵ ئەوەشدا زۆربەی زۆریان دەوڵەمەند بوون- هەندێکیان ئەگەر چی دەوڵەمەند ترش بوون لە دەرەبەگەکان.
بەرە بەرە بۆرژوازی کەوتە نارەزایەتی دەربرین لە دەسەڵاتی زولم و میراتگیری ئەرستۆکراتەکان. ئەوەی کە ئەوان باوەریان پێکرد بۆ گێرانەوەی نەک تەنها پێشکەوتنی خۆیان بەڵکو بۆ تەواوی کۆمەڵگا. لە دواییدا بۆژوازی لە توانایدا بوو بۆ لابردنی ئەرستۆکراسی هەروەها خۆنوواندن وەکو “خاوەن ماف”ی ئەم شوێنەن کە لە سەروی کۆمەڵگاوەیە.    

                          
چینی کارگەران
تێگەیشتن لە زنجیرەیەک لە شۆڕشەکان، جەنگ و شۆڕشی هۆلەندییەکان لە ساڵی 1556، شۆڕشی ئینگلیزی یاخود جەنگی ناوخۆی لە ساڵی 1642 دا، جەنگ و سەربەخۆیی ئەمریکا لە ساڵی 1775 دا. هەروەها شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی .1789 بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئەبێت ئەوەمان لە لا ڕۆشن بێت بازرگانەکان و خاوەن کارگەکان، هەتا مرۆڤناسەکان و فەیلەسوفەکان، تەنها خۆیان ناتوانن جەنگ و شۆڕش بەرپا بکەن.
بۆ بردنەوەی دەسەڵات پێویستیت بە رێکخستنی “جەماوەر” هەیە لە چینی کارگەران کە پیشەگەر و هەژارانی شارنشین و  پێشەنگی چینی کرێکاری مۆدێرنن و جوتیارانن. لە مەسەلەکانی تریش چینی کارگەران خۆیان ڕێکدەخەن. هەروەها بۆرژوازیش لە شوێنی خۆیدا لە هەوڵی فێل و تەڵەکە دایە. بۆ ئەم کارە ئەوان پێویستی یان بە فەلسەفەی سیاسی و بەرنامەیەک هەیە بۆ ئەوەی شتێک پێشکەشی جەماوەر بکەن.
لە دایک بوونی ئایدۆلۆژیا و ووتاربێژی لە دیموکراسی مۆدێرن دا لەم تێکۆشانانەدا دەردەکەوێت بۆ نموونە- لە دەسەڵاتی یاسا، مافی یەکسان، ئازادی ڕادەربرین و ڕێکخراوبوون، هەڵبژاردنی حکومەت لە ڕێگای نوێنەرایەتی و بەرپرسیارییەتی بێت، نەک لە ڕیگای میراتگیری یەوە.
لەگەل ئەوەشدا، دیموکراسی لە ئەندازە بەدەر سنووردارە. بۆ نموونە ئایا بۆرژوازی بیر ناکاتەوە. ئەو خەڵکانەی کە خاوەنداریەتی یان نییە پێویستە دەنگ بدەن، لە کاتێکدا ئەوان دەیانەوێ مولکداریەتی لە ناوبەرن.
بەڵێ بۆ حکوومەتێکی بەرپرسیار، بەڵام بەرپرسیارە بۆ ئەوان، نەک بۆ جەماوەری کرێکاران. بەڵێ هەموو مرۆڤێک کە لە دایک دەبێت یەکسانە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نی یە ئەمانە دەگرێتەوە بۆ نموونە: ژنان، کۆیلە ڕەشپێستەکان، “خۆوڵاتی”، یاخود کرێکارانی کارگەکان.
بۆرژوازی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئامادەیی گفتوگۆیە لە سەر تێروانینی بۆ دیموکراسی سنوودار. وەکو لایەنگیرانی ئۆلیفەر کرۆمولس کردیان لە شۆڕشی ئینگلیزی هەروەها وەکو ئەوەی تۆریس کردی لە ساڵانی 1830 و 1840 دا.
بەڵام کاتێ کە دیموکراسی لە ناو جەنگی چینایەتی دا لە دایک دەبێت ، ئاسان نی یە سنووری بۆ دابنرێ یاخود کۆنترۆل بکرێت. بۆ نموونە کاتێ چینی کرێکار لە گەشە کردن دایە، بە دیاریکراویش لە ئەنجامی شۆڕشی  پیشەسازیدا. لە بەر ئەوەی ئەوان دەستبەسەر ئایدیای دیموکراسی دا دەگرن و بەکاری دەهێنن بۆ خۆیان. چارتستەکان یەکەمین ڕێکخراوەی جیهانی جەماوەری کرێکاران بوون کە داخوازی ناوەندی یان ئەوە بوو “یەک پیاو، یەک دەنگ”
هەروەها، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا بۆرژوازی بەریتانی دوای دروست بوونی ژمارەیەک لە خۆبەدەستەوە دان لە بەرامبەر  بزووتنەوەی کرێکاری. کە بووە دروست کردنی شت گەلێکی نائاسایی، ئەم کارەش ئیمکانی ئەوە بە کرێکاران دەبەخشێت دەنگ بدەن بەبێ ئەوەی بتوانن رزگاری یان بێت لە بۆرژوازی. لە ڕاستیدا ئیمکانی ئەوەش هەیە هەندێک لە کرێکاران رازی بکەن دەنگ بدەن بە خاوەنکارە سەرمایەدارەکان.
لە سەرەتادا تەواوی کۆنەپارێزانی سیاسی دەستیان کردووە بە پروپاگەندە بۆ خۆیان کە باوەری تەواوی یان بە دیموکراسی هەیە.ئەم پروپاگەندەیان شتێکە تاوەکو ئەمرۆش بەردەوامی هەیە. لە هەمان کاتدا ئەوان چوونە ژێر نهێنییەکان و”هەندێ کات”ش دیموکراسی سەرنگون دەکەن.
ئێمە دەبێت چ جۆرە ئەنجامگیریەک لەمەوە بە دەست بهێنین؟ ئەوە مانای ئەوەیە تەواوی بیری دیموکراسی هەڵەیە؟ ئەم ئەنجامگیریی یە لەوانەیە ببێتە کارەسات. گرفتی دیموکراسی ئەمرۆ، لە گەل بۆچوونی زالی دیموکراسی لە کۆمەڵگای ئێمەدا، ئەوە دوورە لەوەی  سنووردار بکرێت.
ئەو دیموکراسی یەی ئێمە گفتوگۆی لە سەر دەکەین، هەروەها ئەو دیموکراسی یەی سیاسەتمەدارانی ساختەچی و پرۆڤیسۆرە سیاسی یەکان گفتووگۆی لە سەر دەکەن، ئەوە دیموکراسی سیاسی یە. بۆ پێکهێنانی دیموکرسی ڕاستەقینە و کاریگەر بۆ زۆربەی زۆری جەماوەری کارگەران چیمان پێویستە دیموکراسی سیاسی هەروەها ئابووری و دیموکراسی کۆمەڵایەتی.
چینی سەرمایەدار دەتوانێت لە گەل دیموکراسی سیاسیدا بژیت، لە گەل هەلبژاردنی پەرلەمانەکان و حکوومەتەکان، لە بەر ئەوەی زەبرخستنەسەر دەسەڵات یەکلاکەرەوەیە و درۆی تیا نی یە. بوونی یەکەم لە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و بانکەکان، دووهەمیان لە دەزگای بەردەوامی دەوڵەت، لە سەرووی هەمووی ئەمانەشەوە هێزە چەکدارەکان.
یەکەم جار خاوەن و چاودێری ڕاستەوخۆیەتی، دواتریش هەزاران پەیوەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی بەیەکەوە دەبەستەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەتوانین پەرلەمان بگۆرین بۆ شوێنی قسەکردن و حکوومەت وەلابخەین- وەکو ئەوەی ئێمە بە زۆری بینیوومانە لە پارتی کرێکاران و حکوومەتە ڕیفۆرمستەکانی تر لە بەریتانیا و لە سەرانسەری دونیا.
لە بەر ئەم هۆکاریە مارکسیستەکان بەم شێوە دیموکراسی یە دەڵێن دیموکراسی بۆرژوازی- ئەو دیموکراسی یەی کە لە بناغەدا دروست بووە بۆ بە پیرۆزدانانی یاسای بۆرژوازی. 

دیموکراسی “کرێکاران”
پەرینەوە لە دیموکراسی بۆرژوازی یەوە بۆ ئەم سیستەمەی کە هاوشانە لە گەل دەسەڵاتی ڕاستەقینەی جەماوەری خەڵک، پێویستە درێژە بدەین بە چەند خالێک لە مەیدانی سیاسی یەوە بۆ مەیدانی بەرهەمهێنان و کار، هەروەها دواتریش مەیدانی تری ژیانی کۆمەڵاتی.
ئەمەش مانای ئەوەیە دیموکراسی لە هەموو کارگەیەک، سەنتەری پەیوەندی گرتن، سوپەرمارکێت، قوتابخانە، زانکۆ، نەخۆشخانە و بەرێوەبەرایەتی گەیاندن. مانای وایە دیموکراسی لە ناو هێزە چەکدارەکان، پۆلیس، دادگاکان و کۆمەلگای مەدەنی. بە کورتی یەکەی مانای دیموکراسی “کرێکاران”
بەڵام، هیچ یەکێک لەمانەی سەرەوە ناتوانیت بە ئامانج بگات بە بێ لە ناوبردنی خاوەنداریەتی مولک و ماڵی سەرمایەداران، و یاسا و دەوڵەت- بە تێگەیشتنێکی تر یانی شۆڕشی “کرێکاران” کە شێوازێکی نوێ لە دەسەڵات دەخولقێنێت، ئەو کاتە چینی کرێکار لە توانایدایە کۆمەڵگا بەرێوەبەرێت بەم شێوەیەی کە پێویستییەتی.
سەیری ئەزموونی شۆڕشی ڕوسیا بکە لە ساڵی 1917- بگەرێوە بۆ ئەزموونی شۆڕشەکانی تری وەکو ئەلمانیا لە ساڵی 1919، هەنگاریا لە ساڵی 1956، هەروەها ئێران لە ساڵی 1979 – ئێمە دەزانین دەزگای بنچینەیی نموونەی وەکو دەوڵەت “سۆڤیەتە” یان شورای “کرێکارانە” ئەوانە ئەم دەنگانەن لە هەلبژاردنی نوێنەرانی هەلبژێردراوی کۆبوونەوەکانی شوێنی کارەوە هاتوون.
بەهەمان شێوە، باوەرهێنان بە ڕەسمیەت ناسینی ڕەفتاری ئێجگار سنوورداری دیموکراسی بۆرژوازی هەروەها تێگەیشتن لە ئاوارەیی و نائومێدی ملیۆنەها لە جەماوەری کرێکار مانای ئەوە نی یە یاخود بەهای نییە بەرگری بکەین لە کاتێکدا لە ژێر هێرشداین. یاخود خەبات کردن لەم پێناوەدا مانای نی یە.
بە پێچەوانەوە، ئەگەر چی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئەوە قەبوول دەکات کێ دەسەڵاتی بە سەر بازاری ڕۆژنامەگەری یەوە هەیە، هەروەها ئەوەش قەبوول دەکات کە ڕۆژنامەی سۆسیالیستی بڵاوبێتەوە. لە هەمان کاتدا، پەرلەمان خۆی دەپارێزێت لەو باسانەی بچێت بەرەو قسەو باس کردن لە سەر هرزی سۆسیالیستی.
لە گەڵ ئەوەشدا هەلبژاردنی پارتی کرێکارانی نوێ زۆر باشترە لە دیکتاتۆری. ئەگەر چی دەسەڵاتی قانوون بەرگری لە مولکداریەتی دەوڵەمەندان دەکات بەڵام هەندێ جار بەرگری دەکات لە دژی سەرکوتی توندڕەوانە.
بەڵام، ئەمە مانای ئەوە نی یە خەبات لە پێناوی داخوازییە دیموکراتییەکان. ئەگەر لێرە لە بەرتانیا بێت یاخود لە میسر و بۆرمان و پاکستان، چینی کرێکار پێویستە رابەرایەتی بە دەستەوە بگرن. نەک تەنها بۆ رازی بوون بە مافە دیموکراتی یەکان یان دیموکراسی بۆرژوازی. لە بڕی ئەوە پێویستە بەردەوام بین لە گۆرینی خەباتی “دیموکراتیک” بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی. تەنها ئەمەیە دیموکراسی راستەقینە بە واقیعی و ڕاستییەک لە پێناو زۆرایەتیەکی مەزن لە مرۆڤایەتی.

دەربارەی نووسەر:
جۆن مالینۆ مارکسیستێکی بەریتانی یە و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی بەریتانیایە، هەروەها مامۆستایە لە زانکۆی پۆرتسمس University of Portsmouth. . نووسەری چەندین پەرتووک و نامیلکەیە یەکێک لە وانە: پەرتووکی “نەریتی مارکسیزمی ڕاستەقینە چی یە؟” بۆ پەیدا کردنی پەرتووک و نامیلکەکانی جۆن مالینۆ سەردانی سایتی کتێبخانەی مارکس بکە بەم ناونیشانە:
www.bookmarksbookshop.co.uk
ئازاد ئارمان azadarman@hotmail.com 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.