ته‌مێك شێركۆ بێكه‌سی به‌جێهێشت‌و شێركۆش‌و ته‌مه‌كه‌ش منیان كه‌مه‌ندكێش كرد !
به‌جێهێشتن !
ته‌مێك بوو به شیعرم
ئه‌مزانی تۆ له‌ودیو ته‌مه‌وه
چاوه‌ڕوان وه‌ستاویو
بێزاری .
چیم ئه‌كرد
جوانیتم نه ئه‌دی .
هه‌ردووكمان له‌یه‌كتر بزر بووین .
ئه‌وكاته‌ی كه شیعریش ره‌ویه‌وه
سه‌یرم كرد :
تۆیش له‌وێ نه‌مابووی
رۆیشتبووی .
هه‌تاوێ پێی وتم
تۆ له‌گه‌ڵ شیعرێكی شه‌فاف و
به‌رچاو روون رۆیشتبووی !
شێركۆ بێكه‌س
تۆ ئه‌توانی به قومێ ماچ بمخه‌یته‌وه هه‌ڵقوڵین ، ل 268
شێوه‌ی شیعره‌كه :
ئه‌م شیعره‌ی شێركۆ بێكه‌س كێشه‌كه‌ی سێ بڕگه‌ییه ، شاعیر خۆی له رابردوودا ئه‌م كێشه‌ی به‌كارهێناوه . كێشی سێ بڕگه‌یی مۆسیقایه‌كی جوان ده‌به‌خشێ وله كاتی نوسین وداڕشتندا ورده‌كاریی وسه‌نعه‌تسازیی ده‌وێت . لای ( گۆران) له‌م شیعره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت :
كانییه‌كی روونی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
له بنیــا بله‌رزێ مرواریی زیخ و چـــــه‌و
ئه‌م شیعره ناوداره‌ی گۆران هه‌مان كێشی سێ بڕگه‌ییه . شێركۆ بێكه‌س شاعیرێكی لێزان و به‌سه‌لیقه‌یه له به‌كارهێنانی كێش و هه‌ڵكێشانی وشه‌و رسته‌كانی له‌مۆسیقاوئیقاعی سه‌ركه‌وتوو :
ته‌مێك بوو/ به شیعرم /
ئه‌مزانی / تۆ له‌ودیو/ ته‌مه‌وه /
چاوه‌ڕوان / وه‌ستاوی و /
بێزاری / .
چیم ئه‌كرد /
جوانیتم نه ئه‌دی / .
هه‌ردووكمان / له یه‌كتر /بزربووین / .
شیعره‌كه بێ گرێ و گۆڵ كێش و مۆسیقاكه‌ی ده‌ڕوات و وه‌ستانی تێدانیه . به‌ڵام له دێڕه‌كانی دواییدا خوێنه‌ر ده‌بێت ئاگادار بێت ، سێ وشه هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌سه‌لیقه‌وه نه‌خوێندرێنه‌وه شیعره‌كه له‌نگ ده‌كه‌ن و ئه‌و وشانه ده‌بنه چوار بڕگه :
ئه‌و كاته‌ی / كه شیعریش / ره‌ویه‌وه /
سه‌یرم كرد / :
تۆیش له‌وێ / نه‌مابووی /
رۆیشتبووی / .
هه‌تاوێ / پێی وتم /
تۆ له گه‌ڵ / شیعرێكی / شه‌فاف و
به‌ر چاو ڕوون / رۆیشتبووی / !
وشه‌ی ( ره‌ویه‌وه ) له شیعره‌كه‌دا پێویسته به (سێ بڕگه ) بخوێندرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بكرێت به ( چوار بڕگه ) شیعره‌كه له‌نگ ده‌بێ ومۆسیقاكه‌ی تێكده‌چێت . به‌مجۆره :
ره‌و / یه / وه / = سێ بڕگه
ره / وی / یه / وه / = چواربڕگه .
شاعیر لێره‌دا ، وشه‌كه‌ی به‌ئاگاوه به یه‌ك ( یا ) نوسیوه ، بۆ ئه‌وه‌ی له چوار بڕگه‌وه بیكاته سێ بڕگه . به‌هه‌مان شێوه وشه‌ی ( رۆیشیبووی ) به سێ بڕگه ده‌خوێندرێته‌وه ، به‌مجۆره :
رۆیشتبووی = رۆیش / ت / بووی / = سێ بڕگه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێته چوار بڕگه له‌نگ ده‌بێت :
رۆ / یش / ت / بووی = چوار بڕگه‌یه .
لێره‌شدا شاعیر دوو جار ئه‌م وشه‌یه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی سێ بڕگه‌یی به‌كار هێناوه كه كێش و مۆسیقاكه‌ی پاراستووه .
دوو وشه‌ی تر هه‌ن له شیعره‌كه‌دا ، ده‌كرێ قسه‌یان له سه‌ر بكه‌ین ، (شه‌فاف) و (به‌رچاوروون) :
( تۆ له گه‌ڵ شیعرێكی شه‌فاف و
به‌ر چاو روون رۆیشتبووی ) .
شاعیر وشه‌ی ( شه‌فاف ) ی به‌كار هێناوه ، ده‌یتوانی له جیاتی ئه‌و وشه‌یه وشه‌ی ( ناسك ) یان وشه‌یه‌كی تری به‌كار بهێنایه ، به‌ڵام پێده‌چێت مانای وشه‌كه لای شاعیر قورستر‌و فراوانتره به‌و جۆره‌ی كه به‌كارهاتووه ، بۆیه دڵی به وشه‌یه‌كی تر تێر نه‌بووه‌و وشه‌كه‌ش بۆخۆی جۆرێك له جوانی‌و قاڵبێكی ماناداری سه‌نگینی له خۆ گرتووه .
ده‌رباره‌ی وشه‌ی ( به‌رچاوروون ) ، ئه‌گه‌ر پرسیارێك بكه‌ین :
( تۆ له گه‌ڵ چیدا رۆیشتبووی ؟ )
( تۆ له گه‌ڵ چی + دا رۆیشتبووی ) .
لێره‌دا وا هه‌ستده‌كه‌ین ده‌بوایه بووترایه :
( تۆ له گه‌ڵ شیعرێكی شه‌فاف و
به‌ر چاو روون‌دا رۆیشتبووی ) .
ئه‌مه‌ش شیعره‌كه له‌نگ ده‌كات و (به‌رچاوروون + دا ) ده‌یكاته چوار بڕگه ، ته‌واوی شیعره‌كه‌ش به سێ بڕگه‌یی هاتووه ، بۆیه له رووی زمانه‌وه ، ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوچه جیاجیاكانی كوردستان بكه‌ین ، له هه‌ندێ ناوچه ئه‌و ( دا ) یه نامێنێت .
ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه :
زمان له‌م شیعره‌دا به‌جۆرێك بیری شاعیر ده‌گه‌یه‌نێت كه بواری بڵاوبوونه‌وه‌و وه‌رگرتنی ته‌واو فراوانه ، چونكه هیچ شوێنه‌وارێكی ده‌وروبه‌ر یا نیشتمانی شاعیر یا شوێنێكی دیاریكراوی پێوه نیه . ئه‌وه نیه ئه‌گه‌ر منی خوێنه‌ر بیره‌وه‌ریم له گه‌ڵ شارێك یان ناوچه‌یه‌ك یان وڵاته‌كه‌ی خۆمدا هه‌بێ و وشه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌ك یان رسته‌یه‌كی شیعره‌كه من ببه‌ستێته‌وه به‌و شوێنه‌وه ، نه‌خێر ، منیش و خه‌ڵكی تریش راده‌كێشێت ، له‌هه‌ر شوێنێك بین و كوڕی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بین و بیره‌وه‌ریمان له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌بێت . وشه‌كان هه‌ستمان ده‌دوێنن ، هه‌موو مرۆڤێكیش هه‌ستی هه‌یه . واته ، ئه‌م شیعره نه گرێدراوی كات و سه‌رده‌مه‌و نه گرێدراوی شوێن و ده‌ورو به‌رێكی دیاریكراوه .
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری شێركۆ بێكه‌س ئه‌وه‌یه به‌یه‌ك خوێندنه‌وه ته‌سلیمی خوێنه‌ر نابێت ، پێویسته چه‌ند جارێك و به تێڕامانه‌وه بخوێندرێته‌وه . ئه‌م شیعره‌ش ، زمانێكی ساده‌و ره‌وانی هه‌یه‌و له یه‌كه‌م وشه‌وه بۆ دوا وشه به‌یه‌ك ئیقاع له گه‌ڵیدا ده‌ڕۆی ، هه‌موو وشه‌كانی تێده‌گه‌ی ، به‌ڵام پێویستیت به‌وه‌یه به‌سه‌ریدا بچیته‌وه‌و جارێكی تر له‌سه‌رخۆتر بیخوێنیته‌وه .
شێركۆ بێكه‌س شاعیرێكی پڕ به‌رهه مه ، هه‌ر بێده‌نگییه‌كی به‌رهه‌مێك یا چه‌ند به‌رهه‌مێكی به‌دوادا هاتووه ، له هه‌ڵچوون و داچووندا ، له ئارامی و نائارامیدا شاعیرێكی هه‌میشه ئاماده‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه ، ئه‌وه‌ش وایكردوه خوێنه‌رانی نه‌وه‌كانی سه‌رجه‌می ژیانی شاعیر بیناسن ، ئه‌مه‌ش كارێكه هه‌میشه زیندوێتی و گۆڕانكاریی له به‌رهه‌مه‌كانیدا دروستده‌كات ، شته نه‌بینراوو ورده‌كان ده‌دوێنێ ، هه‌ستێكی نادیار ده‌خوێنێته‌وه ، به چه‌ند دێڕێكی كورت مه‌ودایه‌كی فراوانت بۆ دیاریده‌كات بۆیه راتده‌گرێ و كه‌مه‌ند كێشت ده‌كات .
ته‌مێك شێركۆ بێكه‌سی به‌جێهێشت‌و شێركۆش‌و ته‌مه‌كه‌ش منیان كه‌مه‌ندكێش كرد !
به‌جێهێشتن ! مارف عومه‌ر گوڵ

مارف عومه‌ر گوڵ