
دڵۆپێك له‌شه‌ونم و هه‌ڵوه‌رینێك له په‌ڕه‌ی گوڵ
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
له‌خه‌ونمدا بووم به‌ئاشنای
ده‌ریای خۆشه‌ویستی فرمێسك‌و
شه‌یدای سێبه‌ری ئاسمان‌و
كۆشكی گوڵێكی هه‌ڵوه‌ریوو،
بووم به‌هاوڕێی نه‌مامێكی هێشوو گرتوو
بۆ دیواری باخچه‌یه‌كی چاره‌نووس‌و
ره‌نگینی پێشوازی، په‌شۆكاوی
گه‌رده‌لوولی رۆحی ئه‌و
2
له‌خه‌ونمدا بووم
به سۆراخی یاقووتی گوڵێك
بووم به‌شه‌ونمی دڵۆپه‌ی
شه‌وانی دڵێك
بوومه كه‌شتی په‌ڕینه‌وه‌ی
هه‌ڵكردنی ره‌شه‌باو
په‌نجه‌ره‌ی تاریكی سه‌فه‌رو
باخه‌وانی گه‌ڵاكانی زه‌ردی پایز
به‌كڵۆی به‌فری سپی‌و
هه‌واڵی دامێنی رۆژنامه‌و
وێنه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی سه‌وز
3
له‌خه‌ونمدا
بووم به‌ئاسمانی باڵنده‌یه‌كی ته‌ریووی
قه‌ده‌ری كۆتایی ته‌مه‌ن‌و
كه‌ناری گوناهه‌كانی نیشتمان‌و
پاشماوه‌ی شیوه‌نی پیرۆزی ئه‌و
4
له‌خه‌ونمدا بووم
به دڵداری ئه‌ستێره‌ی
گالیسكه‌یه‌كی منداڵ و
په‌پوله‌یه‌كی سه‌رما بردووی
تۆراو له‌باوه‌شی باخچه‌و
تابلۆیه‌كی ده‌ریای كه‌ناری ئاو‌و،
چاوه‌كانم بوونه شه‌پۆلی ئاواز‌و
په‌ره‌مووچی ده‌ستی نووسین
بۆ ئاوێنه‌ی په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كی گوناح‌و
خه‌یاڵی په‌رته‌وازه‌ی حه‌رام
5
له‌خه‌ونمدا
بووم به‌تریفه‌ی كۆراڵی سه‌ماو
تیشكی ده‌روونی گه‌رمی تۆ‌و
نمه‌نمه‌ی ته‌لبه‌ندی دڵ
له‌خه‌ونمدا
ره‌نگی دڵم ساباتێك بوو
په‌شۆكاوبوو له‌خوێنی خۆم
نیگای مه‌ست بوو بۆدره‌ختێ
بووه سه‌هۆڵبه‌ندانی عاتیفه‌ی خۆر
بوو به نه‌غمه‌ی باڵنده‌یه‌كی تینوو
تۆراوی برینی رۆشنایی گۆڕ
6
له‌خه‌ونمدا،
ده‌نگت ناخی قووڵی ده‌ریایه‌كه‌و
ئاوازی مه‌له‌وانی سه‌فه‌رێكی سه‌خته
پۆشاكی ژوانێكیان به‌ستووه،
به‌ره‌و زه‌رده‌په‌ڕی هه‌ور
هه‌نگاوده‌نێن
7
له‌خه‌ونمدا
خودا ئه‌ستێره‌ی كرد به‌گوڵ
دای له‌قژی كیژۆڵه‌یه‌كی پڕ خه‌یاڵ‌و
گوناهی تینویه‌تیی شكاند
ئاسمان خۆی كرد به‌شه‌پۆل‌و
نه‌سیمی به‌گزنگ سپارد
8
له‌خه‌ونمدا
ماڵ‌ئاوایم له‌تراویلكه‌ی دڵ‌و
ئه‌فسانه‌ی وه‌رزی خۆشنودی كرد
گه‌ڕامه‌وه باوه‌شی ته‌نهایی‌و
پڕ له‌وه‌همی له‌نجه‌ی پرسیار
بوومه تابلۆی گۆڕستان‌و
كیژۆڵه‌یه‌كی چوارده ساڵ ،
ده‌تۆش بۆساتێكی وه‌رزی ته‌مه‌ن
گه‌ڵای حه‌سره‌تێك بپۆشه
پاڵتۆی ته‌مه‌كان فڕێده‌و
وه‌ره نێو ئه‌ندێشه‌ی دڵمه‌وه
تا ره‌نگی ساماڵ بێگه‌رد بێ‌و
ژیانیش بێته دره‌ختی مۆم
سۆزیش بێته بۆنی گوڵ‌و
ره‌نگاڵه‌یی بارانی چاوت‌و
منیش ببمه كاتژمێری په‌نجه‌ت و
سه‌مفۆنیای سه‌وزی به‌ربه‌یان،
له‌باوه‌شتدا ببمه‌وه پێكی منداڵی‌و
روباره بێ نازه‌كه‌ی جاران