هه‌تا وه‌تبان تكریتیش داوای لێبووردنی له‌گه‌لانی عێراق كرد، …
هه‌تا وه‌تبان تكریتیش داوای لێبووردنی له‌گه‌لانی عێراق كرد، ئه‌ی ئه‌نفالچییه كورده‌كان بۆ نایكه‌ن؟!
رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك
دواجار و له‌م رۆژانه‌داو له‌به‌رده‌م دادگادا (وه‌تبان تكریتی)ی كه یه‌كێكه له گه‌وره تاوانبارانی رژێمی پێشوو و له‌سه‌ر دۆسییه‌ی بازرگانه‌كانی عێراق فه‌رمانی له سێداره‌دانیشی دراوه، چیتر به‌رگه‌ی ئازاری ویژدانی خۆی نه‌گرت و به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه داوای لێبوردنی له گه‌لانی عێراق كرد، به‌وه‌ی كه ئه‌و حزبه‌ی ئه‌و له پێناویدا كاری كردووه، بۆته هۆی نه‌هامه‌تی و ئازارێكی زۆر بۆ گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی. ئه‌م قسانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ خۆ به په‌شیمان نیشانده‌ریش كردبێتی، نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه، لای ئه‌و كابرایه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن: دانان به هه‌ڵه‌دا، گه‌وره‌ییه.
خۆ ئه‌گه‌ر بێین و به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌م تاوانباره‌و تاوانباره ئه‌نفالچییه‌كانی لای خۆمان بكه‌ین، ئه‌وا به‌پێی ئه‌م هاوكێشه‌یه، وه‌تبان له ئه‌نفالچییه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم، بوێر‌و ئازاترهو ئه‌گه‌ر له دوا ساته‌كانی ژیانیشیدا بێت، ئه‌و لایه‌نه مرۆڤایه‌تییه‌ی جولاو زۆر له‌سه‌رخۆ، داوای لێبوردنی كرد له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراون و له ئاوڕدانهوهیهكیشدا گه‌وره تاوانبارێكی وه‌كو (تاریق عه‌زیز) كه زۆرێك له به‌رپرسه گه‌وره‌كانی لای خۆمان به كابرایه‌كی بێ گوناهی داده‌نێن و هه‌تا داوای ئازادكردنیشی ده‌كه‌ن، كه‌چی (وه‌تبان) تاریق عه‌زیزی به ئه‌ندازیاری تاوانه‌كانی عێراق دایه‌قه‌ڵه‌م. مه‌به‌ست له‌م پێشه‌كییه ئه‌وه‌یه كه تۆ بڵێی ئه‌نفالچییه‌كانی لای خۆیشمان كاتێك راپێچی دادگا ده‌كرێن –كه دڵنیام چ زووبێو چ دره‌نگ، هه‌رده‌بێ ئه‌و تاوانبارانه له‌به‌رده‌م دادگادا ئامادهبنو هێزیش نییه، تاسه‌ر بتوانێت داكۆكییان لێبكات-، ئه‌وانیش وه‌كو وه‌تبان، ئه‌گه‌ر له‌دوا ساته‌كانی ژیانیشیاندا بێت، ویژدانی مردوویان بجوولێتو به ته‌نها رسته‌یه‌كیش داوای لێبووردن له شه‌ره‌فی ئهتككراوی كورد بكه‌ن، كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆكه ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی باشووردا داڵده‌یان ده‌دات و ئاماده نییه، ده‌سبه‌رداریان بێت، لێ مانه‌وه‌ی ئه‌و موسته‌شارو جاش و خۆفرۆشه كوردانه‌ی ئه‌نفالی (182) هه‌زار مرۆڤی كوردیان كرد و نه‌وه‌یه‌كیان به نه‌خوێنده‌واری و كۆڵه‌واری هێشته‌وه‌و منداڵه‌كانی خۆیانیان پێگه‌یاند، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی ناو حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری راپێچكردنیان ده‌دات بۆ به‌رده‌م دادگا هه‌ر په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی سه‌ر رووی ئه‌وانه ده‌بن كه داكۆكییان لێده‌كه‌ن و ئاماده‌نین بدرێنه دادگا‌و به سزای خۆفرۆشی و كوردفرۆشییان بگه‌یه‌نن. ئاخر كه‌ی ره‌وایه ئه‌نفالچییه‌ك شانبه‌شانی شێرهكوڕێكی ئه‌م باشووری كوردستانه به بازاڕی شاردا پیاسه بكات و ئهنفالچییهكه های لایڤ بژێت و شێرهكوڕهكهش به‌هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری بژێوی منداڵه منداڵه نه‌خوێنده‌واره‌كانی په‌یدا بكات؟.. كه‌ی ره‌وایه ئه‌نفالچییه‌ك له هه‌مان تۆماری شه‌هیدانی گه‌لدا ناوی گڵاوی شانبه‌شانی ناوی پیرۆزی پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بنووسرێته‌وه، ئه‌مه له گرێژنه ده‌رچوونی راستییهكانهو ئه‌و رۆژه‌ش زۆر نزیكه هۆشیاریی رۆڵه‌كانی گه‌ل، وه‌كو تاوانبارانی مێژوو و ناوی گڵاوی ئه‌وان تووڕ تووڕ هه‌ڵبدات و تۆماری شه‌هیدان و دڵسۆزانی گه‌لیش گڵهشۆر بكرێن و له‌و خڵته‌و خاشاكه گه‌نیوه پاكژ بكرێنه‌وه، دڵنیام ئه‌و رۆژه زۆر نزیكه‌و شه‌قیش مێژووش له راده‌به‌رده‌ر ترسناكه بۆ ئه‌وانه‌ی به ده‌ستنوێژه‌وه بۆ نه‌مری ده‌ژین.