بـه‌ره‌و تـاریكی …. داستان به‌رزان
مامۆستا و شاعیر و ڕووناكبیری كورد (ئیراهیم ئه‌حمه‌د)له شیعرێكیدا ده‌ڵێت:
له كانگای نه‌زانی و هه‌ژاری و دیلییهوه
هاتووم ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ڕووناكی
ئه‌و ده‌م مامۆستا بانگه‌شه‌ی جێهێشتنی نه‌زانی و تاریكی ده‌كات و گه‌ل هانده‌دات بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و ڕووناكی و زانین، كه‌چی ئێستا و له سه‌رده‌می نوێی عێراق و پاش ڕزگاربوون له دیكتاتۆرییه‌ت، ده‌بینین وه‌زیری په‌روه‌رده دێت و بڕیاری داخستنی هه‌ردوو به‌شی شانۆ و موزیك ده‌دات له كۆلێژ و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌مان ئه‌و كۆلێژ و په‌یمانگایانه لانكه‌ی به‌رهه‌مێنانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و كادیری به توانای هونه‌رییه و له ئێستا و ڕابردووش‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی به ئه‌زموونی كوردیش ده‌رچووی ئه‌و كۆلێژ و پهیمانگایهن.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زیر بڕیارێكی سه‌یر و عه‌نتیكه و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش پێكه‌نیناوییه، ئاخر به چ مافێك هونه‌ر له ژیان و ژیان له هونه‌ر به تاڵ ده‌كرێته‌وه، ئاخر كامه بنه‌مای مرۆیی بڕیاری لابردنی په‌یكه‌ره‌كانی نێو كۆلێژ و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به ڕه‌وا ده‌زانێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و بیر و بۆچوونه تاریكانه‌ی كه به‌ڕووكار بانگه‌شه‌ی جوانی ده‌كه‌ن و له ناوه‌وه‌شدا چاویان به جوانی هه‌ڵنایه‌ت و له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن و بۆ كوشتن و له ناوبردنی جوانی، مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه‌ی به ناوی ئازادییه دیلمان ده‌كه‌ن و ده‌ستمان ده‌گرن به‌ره‌و تاریكی، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی بێت له ئێستاوه ده‌بێت گومانمان له دیموكراسییه‌كه‌ی و له یاساكه‌ی هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی له ناوبردنی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بكه‌ین كه به هه‌وڵ و ماندووبوونی خه‌ڵكانی دڵسۆز به‌رهه‌مهاتوون، چونكه بڕیاری داخستنی به‌شی موزیك و شانۆی كۆلێژ و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان هاوكات بڕیاردانه له داخستنی ته‌واوی ده‌زگا هونه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئه‌م وڵاته و زه‌نگێكی ترسناكیشه بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان بینینی جوانی و به‌خشینی مانایه به ژیان، بۆیه ناكرێت خه‌ڵكی عێراق له وه‌ها بڕیارێك بێده‌نگ بن و ته‌ماشای ئیمزا و مۆری كاكی وه‌زیربن بۆ داخستن و نه‌فره‌تلێكردنی هه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی هونه‌ری یان په‌روه‌رده‌یی كه خۆی و بیر و بۆچوونه دژه ئینسانییهكانی له گه‌ڵیدا نه‌بن، ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێت شیعره‌كه‌ی مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) بكه‌ینه مارشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به‌ڵام به ده‌ستكارییه‌وه له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی بڕۆین به‌ره‌و ڕووناكی هاواربكه‌ین: ده‌ڕۆین به‌ره‌و تاریكی.