
کۆله پشت! ….. ن/جه‌لال قادر
هه‌رجار سه‌یری ئه‌و کۆلهپشتهی سه‌رده‌می پێش مهرگهیاتیت ده‌که‌یت ده‌ته‌وێ خۆت بکوژی ،که‌چی ناتوانی . چه‌ند سالێ تێده‌په‌ڕێ په‌شیمان ده‌بییته‌وه و ده‌لێی بۆ زووتر خۆم نه‌کوشت . ئێستاش پیر بوویته ده‌لێی : مه‌رگ خۆی وا به‌ڕێوه‌یه پیویست ناکات خۆم بکوژم!
له‌سه‌رده‌می پێش مهرگهیهتیت هه‌ر جار دایکت سه‌ردانی ده‌کردی نامهیکت ده‌نووسی و دهتنارد بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت. پێش مهرگهیکی ساده و ساکار بوویت هه‌رچه‌نده له ده‌سته‌ی هێرش به‌ربوویت به‌لام له هونه‌ری شه‌ڕکردنت نه‌ده‌زانی . که‌سێکی عاشق بوویت و به‌عس نه‌یهێشت بگه‌یته زانکۆ تۆش له داخه چوویته ڕیزی پێش مه‌رگه‌وه ، ئه‌و کات پێش مه‌رگه سامی هه‌بوو. هاوڕێ پ.م زۆربه‌یان وه‌ک تۆ عاشق بوون . هه‌ندێکیان نه‌خوێنده‌وار بوون یا خوود په‌خشانه کانی تۆیان لا دلگیربوو داوایان لێ ده‌کردی نامه‌یان بۆبنووسی تا بینێرن بۆ دهنکهکهیان. تۆش داوات ده‌کرد چیرۆکی دڵدارییان بگێڕنه‌وه تا بتوانی ته‌عبیر له خۆشهیستییهکهیان بکه‌یت. زۆربه‌ی ئه‌و هاوڕێ عاشقانه‌ت شه‌هید بوون چیرۆکی عه‌شقیان ته‌نیا له یاده‌وه‌ری تۆ مایه‌وه ، له‌دڵتا ده‌تووت : ئاخۆ ئێستا ده‌زگیرانه‌کانیان چی ده‌که‌ن؟
خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست جێگای زمان بڕین و ئه‌نفاڵکردنی عاشقان و نه‌هامه‌تی جه‌نگ بوو. تۆش یه‌کێ بوویت له‌وانه‌ی ده‌ستت سوور کرد به خوێنی مرۆڤه به‌سته زمانه‌کانی جه‌نگ. تۆ نه‌ده‌بوو بکوژی چونکه تۆش که‌سێکی عاشق بوویت ، به‌لام ده‌لێن جه‌نگ شێتییه له‌و کاته له گه‌رمه‌ی ته‌قه کردن بوویت دوو هاوڕێت له سه‌نگه‌ر شه‌هید کران که هێشتا نامه‌ی ده‌زگیرانه‌کانیان له گیرفاندا بوو . تۆش له نیشتیمانێک ده‌ژیای بێ پۆست و ناونیشان.
له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی دوژمن ده‌سته‌و یه‌خه بوویت له پڕ دوو سه‌رباز خۆیان هه لکوتایه ناو سه‌نگه‌ره‌که‌ت ده‌ستڕێژت لێکردن یه‌کیانت کوشت ئه‌ویتر بریندار بوو به‌چاوه‌کانی دیاربوو پاڕایه‌وه که نه‌یکوژی به‌لام چ له ترسا یا خوود له سه‌ختی برینه‌که‌ی به‌ده‌مدا که‌وت و گیانی سپارد.
سه‌نگه‌ره‌که‌ت ببووه گۆڕستان ناچار شوێنی خۆت گۆڕی و له پشته‌وه دزهت کرد و له دۆله باریکهلانهکه ڕۆیشتی تا توانیت سه‌ر له دوژمن بشوێنی و له پشته‌وه ته‌قه‌یان لێبکه‌یت . دوژمن وایان زانی چواردهووریان گیراوه پاشه کشه‌یان کرد . هاوڕێکانت به هاناته‌وه هاتن و دوژمنتان به‌زاند.
ئه‌وه‌ی لای تۆ گرنگ بوو سه‌رکه‌وتن نه‌بوو به‌لکو به‌په‌ڵه بگه‌ڕێیته‌وه لای هاوڕێ شه‌هیده‌کانت .
شه‌هیدێکیان گوله‌یه‌ک له‌ناوچه‌وانی دابوو کاتێ ده‌ستت له‌سه‌ریدا که‌له‌ی خڕمهی لێوه ده‌هات . شههیدهکهیتر گوله‌ی قه‌ناس ناو دڵی ههلدڕیبوو لاشه‌ی خه‌ڵتانی خوێن بوو، نامه خوێناوییهکهت هه‌لگرت و کرده ناو کۆڵه پشته تۆزاوییهکهت به ئومێدی ڕۆژێک بیگهنییته ده‌ستی ده‌زگیرانه‌که‌ی.
پاشان له دوو سه‌ربازه کوژراوهکهت ڕووانی ده‌ستت برد بۆ گیرفانیان تا ناسنهمهکهیان بخوێنیته‌وه. کوژراوی یه‌که‌م ئه‌فسه‌ریکی پڵه به‌رزی به‌عس بوو، ئه‌ویتر گیرفانی به‌تاڵ بوو.به‌لام تاخمی مه‌خزه‌نه‌کانی پڕ له فیشه‌ک بوو به‌وه ده‌چوو ته‌قه‌ی نه‌کردبێ ، تۆش مه‌خزه‌نه به‌تاڵه‌کانت فڕێداو تاخمه‌که‌ی ئه‌وت به‌ست.
تا ئێستاش ڕووخساری شه‌هیده‌کان له ئه‌ندێشه‌ت ده‌خوولێنه‌وه ، وێنه‌ی شه‌ڕه‌که که چۆن هه‌لیان کوتایه سه‌رت گه‌ر زوو نههاتیتایه ده‌ست ئێستا تۆش کوژرا بوویت ، هه‌رچه‌نده ویژدانت ئازاری ده‌دایت کاتێ ئه‌و دوو سهربازهت وه‌ک باڵنده به‌ردایه خواره‌وه ، به‌لام ئه‌وکات هۆشت لای خۆت نه‌بوو نه‌تده‌زانی چیدهکه یت؟ دوژمنیش ئه‌وه‌نده بێ ره‌حم بوون تۆش به‌زه‌ییت پێیانده نه‌ده‌هات.
هه‌رچه‌ند هاوڕێکانت باسی ئازایه‌تی تۆیان ده‌کرد به‌لام تۆ له‌م شه‌ڕ کردنه بێزاربوویت ویژدانت ئاسووده نه‌بوو ، هه‌میشه ده‌تپرسی بۆ عاشقه‌کان ئه‌بێ بکوژرێن؟!
نۆبه‌ی تۆ بوو بچیته سه‌رگردی دێیه‌که و حه‌ره‌سیات بگری . له‌سه‌ر گرده‌که دانشتی و ڕووانیته ئاسمان بینیت لووتکه‌ی ڕیزه چیاکانی کوردستان هێشتا به‌فری به‌سه‌ره‌وه مابوو . ده‌تزانی سه‌رکرده‌کان له‌ناو چیاکان مه‌قه‌ڕیان داناوه و کۆنکا‌ن ده‌که‌ن تۆ و هاوڕێکانشت له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی جه‌نگن و گوێ ڕایه‌لی یاسهکانیان.
ئاوڕێکت بۆ ناو گونده‌که دایه‌وه چه‌ند پیره‌مێردێک له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌که خۆیان دابووه به‌ر ڕۆژ و دووکه‌لی جگه‌ره‌کێشانیان له کونی لووته زله‌کانیان به ئاسمانه ووندهبوو. ژنان خه‌ریکی نان کردن بوون مندالانش نانی گه‌رمیان به‌ده‌سته‌وه بوو.
له خۆت ده‌پرسی ئاخۆ ئێستا له ناو شار چ باس بێت؟ ده‌بێ منداڵه‌کان یاری بکه‌ن و دوکانداره‌کان میوه‌و سه‌وزه‌کان ته‌ڕ که‌ن ؟ ئه‌ی ده‌بێ خۆشه‌ویسته‌که‌م چی بکات؟
بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌م و ئازار ده‌ربازبیت ده ستت برد بۆ مهخزهنهکانت ویستت گوله‌کان بژمێری و بزانی گوله‌ی گڕداری تیایه!
کاتێ سه‌یری هه‌ر مهخزهنێکت ده‌کرد ته‌نیا چه‌ند فیشه‌کێکی تیا بوو ، بنی فیشه‌که‌کان پڕ بوو له نامه‌ی دڵداری . له یه‌کێ له مه‌خزه‌نه‌کان وێنه‌ی سه‌ربازه‌که و ژنه‌که‌ی و كچێکی جوانکیڵهش له باوه‌شیان بوو. قوڕگت پڕبوو له گریان ، له‌به‌ر فرمێسک نامه‌کانت بۆ نه‌خوێندرایه‌وه.
دواجار دات له پڕمه‌ی گریان چ گریانێک هه‌رچه‌ند هه‌وڵت ده‌دا خۆت کڕکهیتهوه بۆت نه‌ده‌کرا. وێنه و نامه‌ی سهربازهکهت خسته ناو کۆلهپشتهکه ت ، که‌چی ڕووخساریان له‌پێش چاووت ووننابوون دیسانه‌وه وه‌ک منداڵ ده‌گریای نه‌تده‌زانی هاوار بۆ کوێ به‌ری، چی بۆ دایکت بگیڕیته‌وه ! چی بنوسی بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت مه‌گه‌ر باسی تاوانه‌کانت بکه‌یت و بلێیت من عاشق کوژم و مندال هه‌تیو ده‌که‌م.
نامه‌ی شه‌هیده‌کان و وێنه‌ی ئه‌و کچه خنجیلانه شێتی کردی ، ئه‌وه‌نده بێزاربوویت سڵت له‌خۆت ده‌کرده‌وه ژیانێکی ئالۆز و که‌سێکی سه‌رلێشواو بوویت نه‌تده‌زانی چۆن بتوانی یاساکان بشکێنی! کۆڵه‌پشته‌که‌ت خسته ژێر سه‌رت و تفه‌نگه‌که‌ت له‌باوه‌ش گرت ڕاکشایت تا پشوویه‌ک بده‌یت ، له دڵتا خۆزگه‌ت ده‌خواست له جیاتی ئه‌م تفه‌نگه خۆشه‌ویسته‌که‌ت له ئامێز بگرتایه .!
له پڕێکا بڕیارتدا چه‌ک دانێیت هه‌رچه‌ند هاوڕێکانت سه‌ریان سووڕمابوو له‌م بڕیاره‌ت به‌لام له‌به‌ر خۆشه‌ویستیت نه‌بوونه ڕێگرو دڵیان نهشکاندی. تا ئێستاش هیچ کام له هاوڕێکانت ئه‌م نهێنیه‌ت نازانن !
کاتێ چه‌کت دانا چیتر له‌و ده‌شت و کێوه‌ی کوردستان جێگات نه‌بووه‌وه ناچار بڕیارتدا سه‌ری خۆت هه‌لگری و مالئاوایی له نێشتیمان بکه‌یت . خواحافیزیت له ماڵه خانهخوێیهکهت کردوو ڕوو له قه‌ندیل به‌ڕێ که‌وتیت.
له بناری قه‌ندیل سه‌رکرده‌کان به په‌نجه ده‌نکه ته‌زبیحه‌کانیان ده‌ژمارد له‌سه‌ر گرده‌کانیش پێش مه‌رگه حه‌ره‌س بوون . تۆش به کۆلهپشتهکهت له‌گه‌ڵ قاچهخچیهکان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کاروانه‌که هه‌نگاوت ده‌نا و سنوورت ده‌به‌زاند.