ئایا داخوازی و خۆپیشاندانی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له 27-12-2010 ڕه‌وایه؟؟
كۆمه‌ڵناس: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
له‌مێژه، به‌ڕێز كاك جه‌زا حه‌مه ساڵح والی/ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رووناسان له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و خۆپیشاندان، وه‌كو ماندوونه‌ناسێك كار‌و ئیشه‌كانی له خزمه‌تی توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كاندا خستۆته‌گه‌ڕ، بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسووده‌تركردنی حاڵه‌تی ده‌روونیی ئه‌وان تێده‌كۆشێت..ده‌نگی دلێرو بڵندی ئه‌و جوامێره به‌رزتره له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌و به‌دوادانه‌چوونی به‌رپرس و وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌مبواره.
داخوازییه‌كانی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی هێنده زۆر‌و بارگران نین بۆ هیچ وه‌زاره‌تێك به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده، چونكه ته‌نیا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دابمه‌زرێن و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌یان زیادبكرێت، ئایا ده‌یانه‌وێت ژنیان بۆ بێنن و خه‌رجی زه‌ماوه‌نده‌كانیان بۆ مه‌یسه‌ر بكه‌ن، كه ده‌بوا له‌م وڵاته زۆر زه‌نگینه‌ی سیخناخ له نه‌وته‌دا، ئه‌وه‌شیان بگرتایه‌ته ئه‌ستۆو وه‌كو كوڕ‌و كوڕه‌زاكانی خۆیان ته‌ماشایان بكردنایه كه وه‌كو ملیۆنه‌ره ئه‌وروپییه‌كان ژیانی هایلایڤ ده‌ژین؟
ئایا ئه‌وان داخوازن خانوو یان شووقه‌یان بۆ ته‌رخان بكه‌ن و ئێوه‌ش زۆر هه‌ژارن و ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ن بۆیان مه‌یسه‌ر بكه‌ن؟ كه ده‌بوا ئه‌وه‌شیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن چونكه ئه‌م نیشتمانه‌ی ئێمه داهاته‌كه‌ی وه‌كو ئۆقیانووس به‌رین و فراوانه‌و خه‌ڵكانی زۆرینه‌ی كوردستانیش كرێنشین و كرێچین و زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌كو قه‌ره‌ج و ره‌وه‌ندی هه‌ناسه‌سارد ده‌ژین.
ئه‌م كوردستانه ئازاد‌و زه‌نگینه كراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئاریشه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانیداو رۆژ دوای رۆژ پڕترو ئاڵۆزتر هه‌گاو ده‌نێت و تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه زه‌لیلترو بێئیراده‌ترو بێسه‌روبه‌ره‌ترو خه‌مبارترو دڵته‌نگترو تووڕه‌ترو بێزارترو توندوتیژترو شه‌ڕانگێزتر هه‌نگاوی نێگه‌تیڤ ده‌نێن.. ئه‌وه ئێمه‌ی كۆمه‌ڵناس و ده‌رووناسین كه پێشتر د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین و وه‌كو زانای كۆمه‌ڵناسیی گه‌وره‌ی عێراقی (دكتۆر عه‌لی وه‌ردی) پێشنیهادو خوێندنه‌وه‌مان بۆ ره‌وشی ئه‌مڕۆو ئاینده‌ی نزیكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان و ته‌نگژه ده‌ڕۆن..
فیكر‌و هزرو ده‌روونی تاكی كوردی پشێوترو راڕاترو له‌رزۆكترو دوودڵتر هه‌نگاو ده‌نێت.. تۆ بڕوانه په‌یوه‌ندی نێوان خوێندكار‌و مامۆستا چی به‌سه‌رهاتووه؟ خۆكوشتنی خوێندكاری یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و نه‌مانی رێز‌و خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی نێوانیان.. هه‌روه‌ها شه‌ڕو توندوتیژی به‌كارهێنانی نێوان خوێنكاران به‌ره‌و خراپتر‌و زۆرتر هه‌نگاوده‌نێت..
كوڕان و كچانی هه‌رزه‌ی خوێنكار به‌هۆی به‌كارهێنانی پێچه‌وانه‌وه‌و چه‌واشه‌ی مۆبایله‌وه زۆرترین كاره‌سات و ڕووداوی به‌دوای خۆیداهێناوه، ئه‌و ئاكامن و ده‌ره‌نجامانه‌ی له‌میانه‌ی ڕوودانی ئه‌و ئاریشه‌و كێشانه‌دا دێنه‌كایه‌وه به مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره به‌ڕێزو هێژاكانی خوێندنگه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر نابن و نازانن رێگه‌چاره‌شی بۆ بدۆزنه‌وه..
نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مڕۆ به منداڵ و مێردمنداڵ و گه‌نجییه‌وه هیچ شتێكی له نه‌وه‌ی كۆن و ته‌مه‌ن مامناوه‌ند ناچێت، هیچ ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێداویستیه‌كانیان له ره‌فتارو پێداویستی نه‌وه‌ی پێش راپه‌ڕین ناچێت. بۆیه به‌ڕێزانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی (مه‌عنی) به‌م باسوخواسه، ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌مڕۆو ئاینده‌ی نزیك زیاتر‌و ئاڵۆزتر نه‌بن و كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و نه‌خۆشی په‌تای زیاتر نه‌به‌ن، ده‌بێت توێژه‌رانی زیاتر دابمه‌زرێن، ده‌بێت مووچه‌شیان بۆ زیاتر بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌بنه پارێزه‌رو نوژدارو پزیشكی كۆمه‌ڵگاو ده‌رونی تاكه هیلاك و ماندووه‌كان، ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن و ئاگاتان له‌وه‌یه كه شۆڕشی ئاینده‌ی نزیك، شۆڕشی به‌لێشاوی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و فشاره ده‌روونییه‌كانه.. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن و ئه‌و زانیاریه‌تان له‌لا نییه، ده‌بێت هێژایانی به‌رپرس ئه‌وه چاك بزانن كه ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگای نوێی كوردستان زۆر هه‌ستیاره.. به‌ڵام ئه‌مه بۆچی؟؟
چونكه له‌قۆناغی ئینتقالیدا، بوژانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانی و عیمرانی زیادبوونی داهات و سامان و به‌رهه‌مهێنان، قه‌یرانی نیشته‌جێبون و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربوونی بێزاری و ماندووبونی ناكاو و فشاری دیروونی و نه‌خۆشی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌دوادا دێت. مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ره‌و نامۆبوون ده‌چێت، ته‌نانه‌ت منداڵیش دووچاری خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه، زۆربونی ئامێره كاره‌بایی و كه‌ره‌سته‌كانی وه‌كو سه‌یاره‌و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و مۆبایل و پۆشاك و زێڕو………تاد. هه‌موویان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ریه‌شه‌ی زیاتر‌و جه‌نجاڵتر كردنی هزرو ده‌روونی مرۆڤ. نه‌مانی متمانه‌و ساردبونه‌وه‌ی ویژدان و مانای راسته‌قینه‌ی هاوڕێیه‌تی و خزمایه‌تی و دراوسێیه‌تی و هه‌روه‌ها زیادبوونی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی وا له تاكی كوردی هاوچه‌رخ ده‌كات، خۆپه‌رست و به‌ته‌ماعترو پاره‌په‌رسترو بێناوه‌رۆكترو توند‌وتیژتر بێت… ئمێستاكه ڕاسته‌وڕاست كۆمه‌لچگا ئازاده‌كه‌مان به‌و قۆناغه‌دا تێده‌په‌ڕێت..
باوه‌ڕتان هه‌بێت، بێئه‌وه‌ی په‌نا بۆ درۆكردن به‌رین، ده‌بێت ئه‌و راستییه تاڵه بڵێین كه زۆرینه‌مان دووچاری فشاری ده‌روونی و خه‌مۆكی و دڵته‌نگی و تووڕه‌یی و بێزاری بووینه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی پێویستن و كاره‌كه‌یان بێسێودوو كردن، له‌كارو خزمه‌تگوزاری پۆلیسی هاتووچۆو دكتۆر‌و په‌رستیارانی هێژا ده‌چێت بۆ تیماركردنی ده‌روونی تاك و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای.
بۆیه له‌كۆتاییدا، به‌نده كه نزیكه‌ی پێنج ساڵه له هه‌نده‌ران گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌و دانه‌مه‌زراوم (چونكه واسته‌م نییه‌و بێ پشتوپه‌نام) له‌ڕۆژی 27ی12ی2010 دا( كه هه‌موو دونیا ئاهه‌نگی جه‌ژن و كریسمه‌س و دیاری به‌خشینه‌وه ده‌گێڕن!!!!) به‌نده‌ی دانه‌مه‌زراو، له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دام كه دوێنێ بوو په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمی هێژامان ئیمزایان كرد كه ده‌بێت به‌پێی مۆڵه‌ت و یاسا خۆپیشاندانی ناكاویش ساز بكرێت!!
كه‌واته به‌ڕێزه‌كانم: دانه‌مه‌زراندنی توێژه‌ران زۆر زۆر ناڕه‌وایه‌و زیادنه‌كردنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌شیان له‌و ناڕه‌واتر. رۆژانه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه واسته‌یان هه‌یه‌و خزم و كه‌سی به‌رپرسه‌كانن به‌ته‌نها ته‌له‌فۆنێك داده‌مه‌زرێن، یان له‌وه جه‌رگبڕتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێكیان، ئه‌مڕۆ داده‌مه‌زرێن و سبه‌ینێ به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كرێن.. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌واییه‌و چه‌قی گه‌نده‌ڵی نیشان ده‌دات..!!