
نهمردم مردم ….. فهرهاد كهریم
گەرانەوە
دەرکران
ئێرەیە گۆر ،،،
2
هەستمەوەو دانیشم دەمرم
برۆم وراوەستم دەمرم
بنوم وهەلسم دەمرم
تەنها مردن میهرەبانە ولەبیرمان ناکا
بەشی هەموومان دەکا ئامێزی مردن
لە ئامێزی مردن دەمرین ودەمرم::::
3
لە گۆر بووم و نەمردم
گەمەکانمان گۆر گۆرانێ بوو
مردن نیە
دایکم نەوەی گۆرستانە
لە گۆر داین و نەمردین
رۆژی لە دایک بوون ومردنمان نیە
گۆرمان هەیەو نەمردین و نەمردم
ئاوبامنرارا
با بێرە تێپەری
وێنەیەکی لە گەل نەگرتم بۆ بیرەوەری
رەنگە با من بم و
ووتبم واز لە خۆم بێنە نووستوە:::::
2
گەر با بێرە داهاتەوە
بە ئاوم ووتوە لە خەوم هەلسێنێ و
بە با بلێ بمباتەوە
3
ئاو منم
یا خۆم با
بە ئاو بلێم هاوسەرم بە
یا بە با
4
بێ با سەما ناکەم
بێ ئاویش ماچ
ئەوە منم گۆرانی دەلێم یا خەو دەبینم
5
دێرەبەبایە سێکسەهۆلیکە با
دەبێ بۆی بچیتە ژوان وخۆتی بۆ رووت کەیتەوە ئاو
6
ئاوبامنرارا
رارا من
با ئاو من راما
7
تەمەنی ئاو درێژترە یا با
لە نێوان ئاوبادا
تەمەن زۆر من
فەرهاد کەریم
Farhad4Hamad@yahoo.com