چه‌کێکم خۆشده‌وێ وڕقــم له چه‌کێکه..
دڵـشـادی عومه‌ر کاکی….
ئه‌وه تاشــهبهردی وڵاتی منهوئێره کوردوستانه
من کوردوستانیم و..تائه‌م کێوانه لێره بن ئێمه‌ش لێره‌ین
شریخه‌ی ده‌نگی ئه‌م
توفه‌نگه‌م
لاخۆشه‌و..خۆشمه‌وێ
چه‌م ودۆڵ پڕ ده‌کا
له سه‌دا
ئه‌م کچه توفه‌نگه‌م خۆشده‌وێ و ..
ڕقم له تفهنگــــــه.
(بــــــــا) ووتـــی
من ڕقــــم له جهنگـــه
******* ******
من پشتم داده‌نێم..
بۆچــهکی گهریــــلا و،
خۆشمه‌وێ
مێرخاس و چهلهنگێ
که حه‌زی له‌هه‌ڵمه‌ت بردنه‌و..
ڕقم له تفه‌نگه
که‌حه‌زی له داگیر کردنه و..
به‌رد وتی..
من ڕقــــم له جهنگـــــه.
******* *******
به‌ته‌نها ..
تفه‌نگێ
هه‌روه‌کو قاسپه‌ی که‌و
ده‌خوێنێ ..
باغێک و جۆگایه‌ک بۆیه‌کیان
باس ده‌کرد.
سه‌د توفهنگی بۆریش لوره‌ی دێ
شه‌قامێکی ڕه‌شی قیرتاو..
سه‌رنجی داب‌و له
خاشاکی قه‌وانی به‌تاڵ و
ته‌قێنراو.
به‌ته‌نها توفه‌نگێ
به‌سه بۆ شۆڕش و ،،
هه‌زاران توفهنگیش..
که‌من بۆ تێکشکان،
چه‌کێکم خۆشــدهوێ..
نوسراوی دیواری نێو مۆزه‌خانه‌یه‌ک.
ڕقــم له چه‌کێکه.
نوسراوی دهرگایهکــی زیندان