
بیره بنهرِهتییهكانی قورئان له شیعری شاعیرانی جاهیلیدا
ئارام جه‌لال
Aram.jalal@hotmail.com
ئه‌م بابه‌تانه هه‌مووى به زمانى عه‌ره‌بی بوونیان هه‌یه‌و زۆر ده‌مێكه عه‌ره‌ب موناقه‌شه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌كه‌ن، كاتێك كه من ئه‌م كاره ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانى ئێمه‌ش ئاگاداربن كه ئه‌م بۆچوونه‌ش هه‌یه له‌سه‌ر قورئان و گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت كه سودی له‌م شیعرانه وه‌رگرتبێت، وه هه‌مووى له لایه‌ن مسولڕمانهكانهوه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه ئایا چه‌نێك وه‌ڵامه‌كه‌یان پێكاوه یان نا؟ ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر خوێنه‌ر، وه نابێ ئه‌وه له بیر بكه‌ین سه‌راپاى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بی ده‌ماو ده‌م گێرِدراونهتهوه له هه‌مانكاتدا هه‌موو وته‌كانى محه‌ممه‌دیش ده‌ماو ده‌م گێرِدراونهتهوه و زۆرێكیشی كێشه‌ى له‌سه‌ره، وه ناكرێت هه‌موو شاعرانى جاهلی هێڵى رِاست و چه‌پیان به‌سه‌ردا بهێنرێت و بگوترێت هیچ شیعرێكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئه‌و میله‌ته كاتێكى زۆریان داناوه بۆ شعر‌و وه ئه‌بو سوفیان خۆى كه‌سێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى كه كۆرِی شعرى بۆ شاعیران رِێكخستوه، له هه‌مانكاتدا موعجیزه‌كه‌ى محه‌ممه‌د قورئانه كه ئه‌مه به‌لگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌وى سیررى وشه‌یان لا گرنگ بووه. بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌شم ته‌رخان كردوه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر به‌شێك له‌و شیعره كۆنانه، وه ئه‌مه بوونى هه‌یه به زمانى عه‌ره‌بی وه زۆرینه‌ى بابه‌ته دینیه‌كان چ لایه‌نگری ئیسلام یاخود دژى ئیسلام به عه‌ره‌بی بوونیان هه‌یه، وه داواكارم له‌و هاورِێیانهى كه وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه هه‌ر له گوگڵ به دواى ره‌دی ئه‌م بابهتانا بگهرِێن قسه گه‌لێكى زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك و چۆن له بابه‌تى پێش‌و هه‌ستابوون به سوكایه‌تى و تهشهیركردنى من كه گوایه له مه‌سیحیه توندرهوهكانم وه‌رگرتووه له هه‌مان كاتدا خۆشیان كارێكى له‌وه زیاتریان نه‌كردبوو، جیاوازى من و ئه‌وان ئه‌وه‌یه من سوكایه‌تى ناكه‌م و كار له‌سه‌ر كتێبێك ده‌كه‌م كه قورئانه‌و به مولكى هه‌موو كه‌سى ئه‌زانم كه كارى له‌سه‌ر بكا چونكه دوور و نزیك ئه‌م قورئانه ده‌ستى وه‌رداوه‌ته ژیانمانه‌وه، به‌ڵام براده‌ران له ناواخنى وه‌ڵامه‌كانیاندا سوكایه‌تى و ته‌شهیر به نه‌یارانیان ده‌كه‌ن.
1.پاداشت وه‌رگرتنه‌وه به‌پێی كرده‌وه‌ى چاكه:
پاداشت و سزا یه‌كێكه له بهنهرِهتترین بیرى قورئان، كه پشتى پێبه‌ستووه، تاكه هۆكارى مانه‌وه‌ى دینى ئیسلام، ترساندنى شوێنكهوتووانێتى به سزا و هاندانێتى به پاداشتى به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر بێت و ئیسلام خاڵى بكه‌یته‌وه له‌م بیره، ئه‌وا له كه‌مترین كاتدا شوێنكه‌وتووانى نامێنن.
شاعیر (علاف بن شهاب التمیمی)یه‌كێكه له شاعیرانى سه‌رده‌می جاهیلی برواى به یه‌كتاپه‌رستى و زیندوبونه‌وه حیساب هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێش قورئان شیعرى وتووه‌و ده‌ڵێت:
ولقـد شهدت الخصم يوم رفاعة
فأخذت مـنه خطـة المغتال
وعلمـت أن الله جـاز عبـده
يوم الحساب بأحسن الأعمال
له‌م شیعره‌دا باس له‌وه ده‌كات، رِۆژى دوایی خودا پاداشتى ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه كارى چاكه‌یان كردووه.
2.برِوابوون به زیندو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه:
(زهیر بن ابی سلمی) شاعیرى حه‌كیمی عه‌ره‌به و باوكی دوو شاعیرى گه‌وره‌ى ئیسلامی بووه كه یه، له دێرِه شیعرێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه برِواى به‌وه هه‌یه خودا زیندومان دواى مردن ده‌كاته‌وه.كێكیان بجیر و ئه‌ویتریان زهیر ه كه زهیر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرى كوشتنى له لایه‌ن محه‌ممد بۆ ده‌رچو ناچار بوو بكه‌وێته ماستاو كردن تا نه‌كوژرێت بۆیه قه‌ێیده‌ى بورده‌ى نووسى كه 58 به‌یت شعره زۆربه‌ى پارانه‌وه‌و پیا هه‌ڵدانى محه‌ممد و مسوڵمانانن بۆیه محه‌ممه‌د نه‌یكوشت.
وه‌ك ده‌ڵێت:
لولا أن تسبني العرب ، لآمنت أن الذي أحياك بعد يبس سيحيي العظام وهي رميم
لێره‌دا شایه‌تى ئه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌توانێت شته وشكه‌كان زیندو بكاته‌وه هه‌ر ئه‌ویش ئه‌توانێ ئێسكه‌كانمان زیندوو بكاته‌وه
هه‌روه‌ها (أمیه بن الصلت) سه‌باره‌ت به برِواى به لێپرسینه‌وه‌و زیندوبوونه‌وه قه‌سیده‌یه‌كى هه‌یه، به ئاشكرا برِواى پێی هه‌یه و هه‌ندێكیش له دێرِه شیعره‌كانى له قورئاندا دووباره بوونه‌ته‌وه، وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینین:
باتت همومي تسري طوارقها ** أكف عيني و الدمع سابقها
مما أتاني من اليقين ولم ** أوت برأة يقصي ناطقها
أم من تلظي عليه واقدة النار ** محيط به‌م سرادقها
أم أسكن الجنة التي وعد الأبرار ** مصفوفة نمارقها
لا يستوي المنزلان ولا الأعمال ** لا تستوي طرائقها
هما فريقان : فرقة تدخل الجنة ** حفت به‌م حدائقها
وفرقة منهم أدخلت النار ** فساءتهم مراف
به رِوونى له واتاى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا ده‌بینرێت، كه باس له‌وه ده‌كات به‌هه‌شت به‌ڵێندراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى چاكه كارن، به جوانترین شێوه بۆیان رِێكخراوه و دۆزه‌خیش بۆ خراپه‌كاره‌كان هه‌ڵگیرسێنراوه، هه‌رگیز ئه‌و دوو شوێنه وه‌ك یه‌ك نین، كرده‌وه‌یان وه‌ك یه‌ك نییه ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵى به‌هه‌شت ده‌چن بۆ به‌هه‌شتێك كه چوارده‌ورى باغ و باغاته.
له باره‌ى دۆزه‌خ و به‌هه‌شته‌وه، محه‌ممه‌د شتێكی جیاوازترى نه‌وتووه له‌م شیعرانه‌دا، بۆیه ده‌بینین ئه‌م شیعرانه دووباره بونه‌ته‌وه له ئایه‌ته‌كانى محه‌ممه‌د دا وه‌ك ده‌یبینین:
أم من تلظي عليه واقدة النار ** محيط به‌م سرادقها
كراوه به:
((فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَاراً أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا))
واته: هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت با برِواداربێت، ئه‌وه‌ى نایه‌وێت با بێبرِوا بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بۆ سته‌مكاران ئاگرێكمان ئاماده‌كردووه، دیوارێكى بڵێسه ده‌ورى داون له هه‌موو لایه‌كه‌وه .
أم أسكن الجنة التي وعد الأبرار ** مصفوفة نمارقها
لهقورئاندا هه‌مان بۆچوون دووباره بۆته‌وه و بووه به:
((وَأَكْوَابٌ مَّوْضُوعَةٌ{14} وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ))
لێره‌دا باس له دیمه‌ن و شێوه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كات.
واته: كوپ و سوراحى دانراوه پشتى و سه‌رینى رِازاوهى تێدایه كه بهرِێكى دانراون.
هه‌روه‌ها ئومه‌ییه سه‌باره‌ت به سزاى دوارِۆژ بۆ تاوان باره‌كان وتوێتى:
وسيق المجرمون وهم عراةٌ
إلى ذات المقامع والنَّكالِ
فنادوا ويلنا ويلاً طويلاً
وعجُّوا في سلاسلـها الطوالِ
فليسوا ميِّتين فيستريحوا
لێره‌دا باس له‌وه ده‌كات كه تاوانباران، به رِووتى رِاپێچى ناو ئاگر ده‌كرێن، سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنی قه‌سیده‌كه ( وسیق المجرمون)، هه‌مان واتا له قورئاندا دووباره بۆته‌وه‌و ده‌ڵێت:
((وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَراً))
3.برِوابوون به‌وه‌ى كه خودا (علیم بذات الصدور)ه ئاگاى له ناو دڵه‌كان هه‌یه:
(علیم بذات الصدور) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه محه‌ممه‌د زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه و دووباره‌ى كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆر پێش محه‌ممه‌د شاعیره فهیلهسوفهكهى جاهیلی(زهیر بن ابی سلمی) ئه‌مه‌ى وتوه، وه‌ك له‌م دێرِهدا ده‌یبینین.
فلا تكتمن الله ما في نفوسكم
ليخفي، ومهما يكتم الله يعلم
يؤخر فيوضح في كتاب فيدخر
ليوم الحساب، أو يعجل فينتقم
به هه‌مان شێوه له قورئاندا ده‌ڵێت:
{لِّلَّهِ ما فِي السَّمَاواتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَإِن تُبْدُواْ مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ اللّهُ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ }
واته: ئه‌وه‌ى له ئاسمان و زه‌ویدایه هی خودایه و ئه‌وه‌ى له ناختاندا جێگیر بووه، ده‌رى بخه‌ن یاخود بیشارنه‌وه، خودا لێتان ده‌پرسێته‌وه له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ى بیه‌وێت لێی خۆش ده‌بێت و ئه‌وه‌شى نه‌یه‌وێت سزاى ده‌دات، خودا‌ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا باڵاده‌سته.