
گۆڕانکاری و چاکسازی بۆ داهاتوویه‌کی چاره‌نوسسازی
ڕه‌وتی ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌نده به گۆڕانه‌وه ، خۆگونجاندنی مرۆڤیش له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تر له گونجێکی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌وی یه که ڕوی تێ ئه‌کات بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان هه‌ر گۆڕانکاریه له هه‌ڵسوکه‌وت و جۆری ژیان و خۆگونجاندنه ، له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵاتانی پێشکه‌وتوو و دیموکراتخوازی ئه‌م جیهانه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌یان وخۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانیان ،به‌رده‌وام ڕێڕه‌وی کاروانی ژیانیان له‌سه‌ر بناغه‌ی گۆڕانکاریه ، ته‌نانه‌ت له زۆر ووڵاتی کۆمۆنیستی و دیکتاتۆری‌دا ،له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان به ئاره‌زوومه‌ندی یان به ناچاری به‌ره‌و گۆڕان هه‌نگاو بنێن بۆ مسۆگه‌ر کردنی ژیانێکی ئاسوده بۆ میلله‌ته‌که‌یان ، تاکو ڕووبه ڕووی ئاگری رك وکینه و به‌رهه‌ڵستی میلله‌ته‌که‌یان نه‌بنه‌وه ، بۆیه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌کی گونجاون بۆ گۆڕان جا چی له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه بێت یان سیسته‌می ووڵات نه ک ته‌نها پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ببێته ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ چه‌واشه کردن میلله‌ت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه ساوه‌که‌ی ئێمه‌دا ڕوو ئه‌دات بێ وێنه‌یه له جیهاندا و قوتابخانه‌یه‌که‌ی تایبه‌تمه‌ندی سیسته‌می نوێ یه له جیهانی ئیمڕۆدا و به‌ڕێژه‌ی نه‌گۆر ماوه‌ته‌وه.
سیسته‌می به ناو دیموکراتیه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به میراتگه‌ری و خۆخۆیی و خزمایه‌تی یه ، نه سیسته‌می پاشایه‌تیه نه دیکتاتۆریه ،خاوه‌نی په‌رله‌مانین که‌چی بێ ده‌سه‌ڵات وله ژێر کاریگه‌ری پارته‌کاندایه ، خاوه‌نی یه‌ك هه‌رێمی فیدراڵین که‌چی دوو ده‌سه‌ڵاتی بڕیار به‌ده‌ستمان هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو ڕابه‌ری هه‌رێم ، سه‌رۆك وه‌زیرانمان هه‌یه که‌چی له‌گه‌ڵ جێگره‌که‌یدا یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه خۆی به‌ته‌نها بڕیارده‌ر نیه ،باس له خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت ئه‌کرێت که‌چی ڕه‌شوڕووت و هه‌ژارمان زۆره ، باس له‌سه‌روه‌ری دادگا ئه‌کرێت که‌چی پارته‌کان بڕیارده‌رن، باس له بازاری ئازاد ئه‌کرێت که‌چی دوو له‌سه‌ر سێی هاووڵاتی فه‌رمانبه‌ر،پۆلیس یان پێشمه‌رگه‌ن یا مشه‌خۆر .
باس له‌چاره‌سه‌ری شوێنی نیشته‌جێ بوون ئه‌کرێت ، ده‌ست ئه‌کرێت به دروستکردنی چه‌ندین شار‌و گوندی ڕازاوه که‌ئه‌وه‌نده گرانن به که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت ناکڕدرێت.باس له کردنه‌وه‌ی زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌کرێت ،که‌چی به وه‌رگرتنی تایبه‌ت ،ده‌ست خستنه ناو کاروباری زانکۆ له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه و پێشێلکاری ئاشکرا ئه‌کرێت ،وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆراش وه‌ك کڕینی پۆشتاکی لێهاتووه. به پێخۆشحاڵ بونه‌وه باس له بوونی ئۆپۆزسیۆن ئه‌کرێت بوونیان به پێویستی ئه‌زانن ،که‌چی ڕووی ڕۆژنامه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به سوککردن و هێرش کردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ره‌ش ئه‌که‌نه‌وه ،چه‌ندین بوختان ئه‌درێته پاڵیان ،که ئه‌بوایه باس له ده‌مارگیری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی لایه‌نی عه‌ره‌بی بکرایه‌ته‌وه و میلله‌تیان ووریا بکردایه‌ته‌وه له پیلانی داگیرکاران و دوژمنانی کورد که به‌رده‌وام چاویان له سه‌ر ئه‌و که‌مه ده‌ستکه‌وتانه‌یه که کورد به‌ده‌ستی هێناون.
تا ئیمڕۆش سیسته‌می کوردستان سیسته‌می هۆزایه‌تی یه و باس له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ناکرێت ،ئه‌وه‌نده‌ی باس له بودجه و موچه‌ی پێشمه‌رگه و بۆندی نه‌وت ئه‌کرێت ،باس له ناوچه دابڕاوه‌کان ، زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکرێت ،پابه‌ندی خۆیان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی که‌سایه‌تی بۆ ئێراقیکی داته‌پیوی یه‌کگرتوو دووباره ئه‌که‌نه‌وه ،ته‌نها باس له براگه‌وره‌یی عه‌ره‌ب ئه‌کرێت و دوژمنایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی کورد ئه‌کرێت.
نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بزووتنهوهیهکهی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ، دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕابردووی هۆز و ئیماراته کۆنه‌کانی کورد وه‌ک خۆی ، به‌ڵام له‌وه ئه‌چێ هه‌ست به‌و ڕاستیه نه‌کرێت که ئیمڕۆ تاکی کۆمه‌ڵ چاوی کردۆته‌وه و هه‌ست به بوونی پێویستیه‌کی ڕه‌وای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانکاری ئه‌کات و نایه‌وێت وه‌ك مه‌ڕوماڵات له‌لایه‌ن شوانی ده‌ره‌به‌گه‌وه بلهوهڕێنرێن و ڕێڕه‌وی کاروانی ژیانیان به ئاره‌زووی خۆیان بگۆڕن ،له کاتی پێویستیشدا به‌کاریان بهێنن ،به‌ڵکۆ خۆیان ئه‌یانه‌وێت بڕیار به‌ده‌ست بن.
پێویست چاو به مێژوودا بگه‌ڕێنینه‌وه و وانه‌یه‌ك له خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانکاری میلله‌تانی تر وه‌ر بگرین ،که نمونه زۆرن ،
+ گه‌ر سه‌ره‌تایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانکاری له لایه‌ن ( مارتن لۆته‌ر) ی ڕه‌شپێستی ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ئازادی و یه‌کسانی ڕه‌شپێسته‌کان ،ئیمڕۆ ئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌شپێستێکی وه‌ك (ئوباما) نه‌ئه‌بوو به سه‌رۆکی به‌هێزترین ووڵاتی سه‌ر زه‌وی.
+ گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌کسانی و ئازادی و گۆڕانکاری ڕابه‌رێکی 28 ساڵه‌ی زیندانیکراوی وه‌ك (ماندێلا ) نه‌بوایه ، ئیمڕؤ له باشوری ئه‌فه‌ریقا ،ڕه‌شپێست ووڵاتی نه‌ئه‌برد به‌ڕێوه و یه‌کسانی باوه‌شی بۆ ئه‌و ووڵاته نه‌ئه‌کرده‌وه.
بۆیه له هه‌رێمه ساوه‌که‌ی ئێمه‌دا ئه‌و گؤڕانکارییه پێویسته بۆ هێنانه‌دی هه‌رێمێکی پڕ له ئاوه‌دانی، خۆشگوزه‌رانی ،دادپه‌روه‌ری ،یه‌کسانی و بێ گه‌نده‌ڵی ، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری و هۆزایه‌تی ،هه‌نگاو نان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و دوور له ده‌مارگیری و خۆخۆریی ، زمانێکی یه‌کگرتوو ،گرنگ نیه ئه‌م گۆڕانکاییه له لایه‌ن کێوه ده‌ست پێ ئه‌کات ، گرنگ ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بێت بۆ گۆڕانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا داخراوه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کلاسیکی یه‌ی که ئێکسپایه‌ر بووه و پێوسته ئه‌م خووه فڕێ بدرێته زبڵدانی مێژووه‌وه ، تا ئێمه‌ی کوردیش بتوانین له کاروانی پێشکه‌وتن و زانست دوا نه‌که‌وین و واز له پله‌وپایه‌ی کاتی و سامانی دزراو بهێنین و که‌مێك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ینه‌وه .
بۆیه پڕ به‌ده‌نگ ئه‌ڵێم ئێمه پێویستیمان به گۆڕان و ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌یه‌کی زۆری گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌یه هه‌یه و چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌کانین تا په‌رده‌ی تاریکی له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان لابدرێت ،چاوێك به ڕۆشنایی ژیانێکی سه‌ربه‌رز و پڕ زانست هه‌ڵبهێنێت و ببێته خاوه‌ن که‌لتورێکی کراوه و پێشکه‌وتوو ، نه‌ك ته‌نها لاساییه‌کی بێ بناغه .
خه‌بات لاوباخ