
نیشتمانی برین و منی ژن ….. ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی
وچانێكم به‌نێ ئه‌ی هه‌وره‌كانی باران…و چانێك
هه‌تا له‌هه‌ڵوه‌رینی گریانی ئێوه‌ی بارانه‌وه,
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كانم بشۆمه‌وه… كهشورهییهو
به‌نده به ئه‌حكامه‌كانی شوره‌یی….
كه‌له‌دایك بووم, یه‌كه‌م قه‌تره‌ی گریان
پێش ئه‌وه‌ی ماچی كا,
خاكی كوڵمم پێچرام به‌په‌ڕۆیه‌كی شینی شوره‌یی…
كه مناڵ بووم, كه گڕوگاڵم له‌خۆم ته‌كاند…
ماڵه باجێنه‌یان حه‌رام كرد,
لهبووكه شوشه‌ی شوره‌یی..
كه گه‌وره‌بووم به‌ناوی نمره‌ی ڕه‌وشته‌وه,
هه‌رچی هه‌ڵماقۆی هاروهاج هه‌بوو
خه‌فه‌م كرد, كه‌چی دووپله له‌سه‌رووی هزره‌وه
نه‌رمی ئه‌و ههڵماقۆیانه,
پێناسه‌ن به‌شه‌ڕی شوره‌یی…!
شوره‌یی بهههمووتهمهنمهوه پێچراوه
وچانێك ئه‌ی باران…بم شۆره‌وه,
لهویادهوهرییانهی كه ئینجانه‌ی عاتیفه‌م,
سیخناخه له‌و گڵه گریاوانهی,
فرمێسكه‌كانم ته‌رجه‌مه‌ی عه‌یبی عه‌یبه‌ن…
كه‌چاوی عاتیفه‌م پڕدهكرێ,
لهوپێكه ژه‌هرانه‌ی
به‌ئیمزای خێڵه‌وه سونه‌تی سونه‌تن..!!
ئه‌ی باران بمشۆره‌وه لهویادهوهرییانهی
ده‌چنه لیستی ههمیشهپایز…
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌وه,
پێش ئه‌وه‌ی ببمه دایكێكی به‌دبه‌خت
هه‌میشه پایز:- گه‌ڵا ڕێزانی كچێنیم ده‌كا
به‌هه‌ڵوه‌رینی هۆژانی ئه‌و ستیانانهی
پێش ئه‌وه‌ی چاو داگرن,
شه‌رم هه‌ڕاجی كردن…
دوای ئه‌وه‌ی بوونه فریكهسێو,
له‌باخچه‌ی كراسێكدا
جه‌ندرمه‌كانی باڕێزه وه‌راندنی..
هه‌میشه پایز:- پرچه‌كانم بهفهرهودی
هۆرهیهكهوه ده‌به‌ستێ,
كهدهچنهوه سه‌ر ئه‌و دهستو په‌نجانه‌ی
حه‌سره‌ت گوشینی..
هه‌میشه پایز:- پرچه‌كانم به‌هوتافی
ئه‌و قردێلانهوه ده‌به‌ستێ,
به‌درۆی گرێكانی عه‌یبه‌وه,
خۆیان ده‌سكه‌نه ده‌كه‌ن….!!
ئه‌ی باران قریوه‌ی چه‌تره‌كان,
له‌حزوورتا ئهنوشتێنمهوه
به‌س بمشۆره‌وه له‌و یاداشتانه,
ئه‌ی باران…
****
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌دا…
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كانم شورهین…
شوره‌ییه وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی منی ژن,
به‌پێكه‌نینێكی ڕۆمانسییه‌وه,
غوربه‌تی دیوارێك داگیرسێنێو
ئاوه‌دانی بخاته‌وه…!
شوره‌ییه له‌دوای ته‌رمی خۆشهویستهكهمهوه,
چه‌ند قیژه‌یه‌كی شكاو,
له‌قه‌فه‌سی دهسڕێكا,
بخه‌مه ناو شوشه‌ی ههنگاوهكانمهوه…
شوره‌ییه له‌خه‌مێكی یاخییه‌وه,
بۆ سه‌رشانی شه‌مو شیرینه‌كان
گۆزه‌یه‌ك له له‌زه‌ته‌كانی خه‌یاڵ تل كه‌مه‌وه…
شوره‌ییه چه‌قۆ له‌به‌رۆكی ئێواره‌كان داماڵمو
(با) بهلۆژیكهوه فێركه‌م,
هه‌ر ئێواره‌یه‌ك له بهرۆكیا چه‌قۆی ناشت
تریفه‌كانی مانگی لێ كه‌نه‌وه..
شوره‌ییه بهكهنارییهكی ده‌نگ نووساو بڵێم:-
وس به, وس..
له‌ماڵه‌كانی شه‌ره‌فدا,
ته‌نهاییم چووه وهجاخهكانی كوێر بوون‌و
ته‌نها هۆگرم به‌فه‌لسه‌فه‌ی خشتی دیواره‌وه..
ئه‌ی باران بمشۆورهوه, هه‌موو ئهویاداشتانه,
له‌باخه‌ڵی چه‌ترێكا ئه‌شارمه‌وه,
كه بۆمنی ژن شورهین…
بمشۆره‌وه ئه‌ی باران..
****
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌دا
هه‌میشه برین:- منی ژن پڕده‌كا,
لهموسافیرهكانی گوناهو
بێ ده‌نگییه‌كانی زه‌عیفه…
هه‌میشه برین:- كرده‌ی تفهنگهكانه
تفه‌نگه‌كان كه له جه‌نگی هه‌وه‌س ده‌بنه‌وه
منی ژن ده‌چمه خانه‌ی بێوه‌ژنه‌وه..
به‌ناوی بێوه‌ژنه‌وه بۆ په‌رچه‌می كولێرهێكی گه‌رم
هه‌رچی گۆرانی گوڵه گه‌نم هه‌یه
ئهتهكێنمه فرمێسكه دڕاوهكانمهوه…
به‌ناوی بێوه‌ژنه‌وه بۆ هه‌ناره‌كانی باخچه‌ی شهرهفو
بۆسه‌ر پۆشه‌كانی حورمه‌ت,
لهجزوی تانووت
دڵم له‌قوڵای جانتاكهمدا,
زیندان ده‌كه‌م‌و
به‌ده‌م باوێشكی شه‌وه‌وه,
بهسادییهتی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌وه,
تاریكی ته‌فره ده‌ده‌م…
تهفهنگهكان كه بۆشههوهت سهفهرئهكهن,
منی ژن ده‌چمه میحنه‌تی گه‌ڵایه‌كی وهریوهوه
له‌نێو جه‌نگه سارده‌كانی:- كڕیوهی دیوار‌و
كهسیرهی ته‌نهایی..
له‌نێو جه‌نگه سارده‌كانی: سه‌رئێشه‌ی فاكس‌و
دوو دڵی ته‌له‌فون..
له‌نێو جهنگهساردهكانی:- خورپه‌ی تهڵاقنامهو
قه‌وزه‌ی ئه‌وقسانه‌ی,
شه‌رحی ده‌كه‌ن گومان‌و منی ژن,
ده‌كه‌نه كۆتهرهو قه‌ترانی قه‌ره‌بووت…!
نیشتمانی خێَڵوبرین كرده‌ی تفهنگهكانه…
تفه‌نگه‌كان كه بهجیلوهی عیشقه‌وه,
سه‌رمه‌ست ده‌بن…
منی ژن بهزهمبیلهی چوارینه‌یه‌كی خه‌ییامه‌وه
عیشق كۆ ده‌كه‌مه‌وه…
تفه‌نگه‌كان كه بهپیربوونهوه خه‌ڵوه‌ت ده‌كێشن,
منی ژن به‌گه‌نجی چهترێكهوهو
بهمۆمهكانی نزاوه ده‌پاڕێمه‌وه:-
تۆبی خوا ئه‌ی باران..
لهكردهكانی تفهنگو
له‌نیشتمانی خه‌ساو بهخێڵو
له‌نیشتمانی داخراو به‌برین
بمشۆره‌وه ئه‌ی باران,
بمشۆره‌وه….!!
rozhhalabjay@yahoo.com