
بۆهه‌واڵت له بام پرسی … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
بۆهه‌واڵت له بام پرسی
هیچ وه‌ڵامێكی پێ نه‌بوو
گووتی فه‌رموو تێربۆنم كه
زۆرجارشانهم به قژی یارت كردووه
ئێستاش بۆنیم له نێوناخما هه‌ڵگرتووه
هاتم له‌خۆرم پرسیاركرد
خۆریش گووتی
تیشكی چاوی له بینایی هه‌ردوو چاومه
ئاوێته‌یه به‌رۆحم وله نێورووناكی ههتاومه
گووتم ئه‌ی هه‌وری به‌هاران تۆپێم بڵێ
گووتی له‌گه‌ڵ فرمێسكی ئه‌و
بهخوڕدادهكهمه باران…
فرمێسكه‌كان رانه‌وه‌ستن تا تهڕنهكهم
ده‌شت و پێ ده‌شت و نێوشاران….
7/1/2010