
یه‌كێتی مه‌لایانی كوردستان چی‌یان ده‌وێت؟
مه‌لا زه‌رده‌شت
ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كه راستتره به یه‌كێتی مه‌لایانی كوردستان ناو ببرێت، كه‌وتوووه‌ته هێرشكردن و په‌لاماردانی هه‌رچی دیارده‌ییه‌كی تۆزێك پێشكه‌وتووی كوردستانه، ئیدی له هێرشكردنه سه‌ر نووسه‌ر و شاعیره‌كانی كوردستان و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته دژایه‌تیكردنی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی بیره له كوردستان وناوهێنانی وشه‌ی (جێنده‌ر) وته‌نانه‌ت رازاندنه‌وه‌ی شه‌قام و بازاڕه‌كان به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی ! .
له راستیدا هه‌ندێكجار ئه‌و پرسیاره له خۆم ده‌كه‌م باشه ئه‌گه‌ر مه‌لا و هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان دژی ئه‌و شتانه نه‌بن ئه‌ی ئیشیان چییه؟ مه‌گه‌ر ئیشی ئه‌وان ئه‌وه نییه دژی پێشكه‌وتن بن و دژی ئه‌وه بن كوردستان پێشبكه‌وێ؟ لێره‌دا له‌وانه‌یه مه‌لاكان بپرسن ئایا پێشكه‌وتن به كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی بیره‌و ئاهه‌نگێڕانه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ؟ منیش ده‌ڵێم هه‌زارجار به‌ڵێ ، چونكه مه‌گه‌ر ته‌نها له وڵاتانی هه‌ره دواكه‌وتووی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی و ئه‌فغانستان و پاكستان ئه‌و شتانه قه‌ده‌خه و حه‌رام بن. ئایا ده‌تانه‌وێ كوردستان وه‌ك ئه‌وروپا وه‌ك سوێد و دانیمارك و هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا ….هتد لێ بێت له پێشكه‌وتندا یان ببێته سعودیه‌و سودان وئیران و سۆماڵ و ئه‌فغانستان وپاكستان …؟
قسه‌كه‌ر و وته‌بێژی یه‌كێتی مه‌لایان و به‌رپرسانی راگه‌یاندنه‌كه‌یان مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی كه خۆی له به‌رگی پارتیدا شاردووه‌ته‌وه به‌ڵام له راستیدا ئیسلامییه‌كی تووندڕه‌وه‌و زۆر له عه‌لی باپیر‌و مه‌لا كرێكار تووندڕه‌وتره، زۆرجار لێدوان و قسه‌ی زۆر خۆش و سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كات، بۆ نموونه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گوتی” له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی‌دا كارگه‌ی بیره نییه بۆچی له كوردستان هه‌بێت ؟” له كاتێكدا مه‌لا جه‌عفه‌ر یان نازانێت یان خۆی له‌وه گێل ده‌كات كه له وڵاتانی ( توركیا، سوریا، لوبنان،میسر، ئیمارات، تونس ، مه‌غریب، مالیزیا ) ده‌یان كارگه‌ی بیره هه‌ن ، ئایا ئه‌و وڵاتانه ئیسلامیین یان نا؟ نه‌ك هه‌ر كارگه‌ی بیره به‌ڵكو ده‌یان مه‌لها و دیسكۆو قه‌حپه‌خانه‌ش هه‌ن و نه‌مانبیستووه مه‌لاكانی ئه‌و وڵاتانه‌ش هیچ شۆڕشێكیان به‌رپاكردبێت.
مه‌لا جه‌عفه‌ر و هاوبیره‌كانی پێیان خۆش بێت یان نا، ساڵانه ته‌نها له هه‌ولێر بایی 90 ملیۆن دۆلار ( وه‌ك له رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكرابووه‌وه) بیره‌و مه‌شروبات ده‌خورێته‌وه كه هه‌مووشی له توركیاوه دێت، ئایا باشتر نییه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بچێتی گیرفانی توركه‌كان، كوردێك قازانجی لێبكات؟ مه‌لا جه‌عفه‌ر له فه‌رمایشتێكی تری‌دا گوتبووی “له ئه‌وروپا بیره‌و مه‌شروبات زۆر گرانه چونكه ئه‌و وڵاتانه چیتر نایانه‌وێ بخۆنه‌وه؟” دڵنیام مه‌لای گوانی ئه‌وروپای هه‌ر نه‌دیتووه ده‌نا ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه بیره له ئه‌وروپا له ئاویش هه‌رزانتره!
پاشان بۆچی هێنده قه‌ڵسن كه خه‌ڵكی كوردستان به هاتنی سه‌رساڵی زایینی خۆشحاڵن و ئاوا خۆشحاڵ نین به سه‌ری ساڵی كۆچی، مه‌گه‌ر نازانن سه‌ری ساڵی زایینی بۆنه‌یه‌كی جیهانییه و هه‌موو دنیا به وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن و رۆژژمێری زایینی رۆژمێرێكی جیهانییه و هه‌موو وڵاتانی دنیا كاری پێ ده‌كه‌ن به وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه، له كاتێكدا رۆژمێری كۆچی ته‌نها له كۆمه‌ڵێك وڵاتی دواكه‌وتووی وه‌ك سعودییه كاری پێده‌كرێ، ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كاری پێناكات!
ماوه‌ته‌وه بڵێم له كاتێكدا یه‌كێتی مه‌لایان هێرشییان ده‌كرده سه‌ر رۆشنبیرانی كوردستان ودژی پێشكه‌وتنی كوردستان وبه‌كارهێنانی وشه‌ی جێنده‌ر و رازاندنه‌وه‌ی كوردستانن به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی، ئا له‌و كاته‌دا شاندێكی یه‌كێتی مه‌لایان به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مه‌لایان له ئێران سه‌ردانی گۆڕی خومه‌ینییان ده‌كردو ده‌ستی به‌رپرسانی تیرۆریستی ئێرانی‌یان ده‌گوشی ، له هه‌مانكاتدا به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی به‌رده‌وام بوون له كوشت وبڕو له سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه حه‌بیبوڵلا له‌تیفی دواترینیانه كه ئێستا چاوه‌ڕێی له سێداره‌دانه له ئێران، ئایا شه‌رمه‌زاری نییه بۆ یه‌كێتی مه‌لایان له كاتێكدا رژێمی جمهوری ئیسلامی رۆڵه‌كانی كورد له‌سێداره‌ده‌دات ، ئه‌وانیش ده‌چن گۆڕی خومه‌ینی ماچ ده‌كه‌ن، هیوادارم مه‌لا جه‌عفه‌ر وه‌ڵامێكی هه‌بێت بۆ ئه‌مه؟
له كۆتاییدا ده‌ڵێم خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێ كوردستان ببێته سوێد و دانیمارك و نه‌رویج و هۆڵه‌ندا و سویسرا له پێشكه‌وتن و دیموكراسی وئازادی و دادپه‌روه‌ری نه‌ك سعودیه وئه‌فغانستان و پاكستان وسۆماڵ وئێران.
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=804
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=801