ڕۆژێك دێ من و تۆ یەکدی ببینینەوە …. سەنگەر رۆستهم
1
دەشێت زۆۆر زۆۆر نزیک بێت
لەوانەیە لەم شەوە تەڕانەی زستاندا
لە ژێر بارانێکی توڕهدا بتبینم
لە سەرمان وەک پاسارییهک هەڵ لەرزین و
شتێکمان بۆ ووتن نەبێت
2
یان لە ئاهەنگێکدا
من و تۆیش هەر بە ڕێکەوت لە وێن
لە پاوسی گۆرانی بێژەکەدا
بۆ هەلمژینی هەناسەیەکی پاک
ههتا بەر دەرگای هۆڵەکە بڕۆین
لەوێ پێت ئەڵێم ئەمڕۆ زۆر جوان هەڵپەڕیت
3
یان ڕهنگه لە سەفرێکمدا بۆ نیشتیمان
لە فڕۆکەیا بتبینمهوە.. لە پێش منەوە دانیشتوویت
لە خوێندنەوەی شاری مۆسیقارە سپەیەکان
نوقومیت و
بە گەڕەنەکانی دالیا سەرسامیت
منیش بە قژتا ئەت ناسمهوە و هیچ نالێم ئەمەوێت
لە نیشتنەوەیا بێم و هیوای سەفرێکی خۆشت
بۆ بخوازم
بەڵام ئازیزم تۆ لە پڕ ڵێم وون ئەبی
من هەمیشە لە سهفهرە دورەکانما چاوت بۆ ئەگێرم
کێ نالێت لە شەماندانەفەرێکا بە باوشێک گوڵەوە ناتبینم
کە نیازتە بۆ ئاهەنگی لە دایک بوونمی بهێنیت
4
ڕەنگە لە ئاهەنگێکی ١٤-٢ی ئەم سەدەیادا بمبینیت
بە کۆمەڵێک کارتی ڕەنگا و ڕەنگەوە
بانگم کیت و بڵێت ….. هـــــــــــــــــــێ
کوڕەکە
کارتێکم وێدە
بە گومانەوە لێم بپرسیت بەم خۆ ڕازەندنەوە
بۆ ژوانی چی خانمێک ئە چیت…
ڕۆمانسێت بە چ کچیێك ئەفرۆشیت
ڕەنگ ئەو کاتەیش هەر دڵت پیس بێت و
دڵنیا نەبیت کە هەر تۆ ناسک ترین ڤاڵانتینی منیت
5
کێ ناڵێ لەم گەڕەنەنای مندا
ڕۆژێک لە توولە رێگەیەکی گەرمیاندا
توونییهتیهتی نام خنکێنێت
دوای دوو ساڵ ئێسکو پڕوسکم ئەدۆزنەوە و
تۆ هەواڵی مردننم لە دۆستێکی خۆمهوە
ئەبیستیت
ئەچیتە ژورەکەی خۆت و هێندە ئەگریت
تا چاوانت سور ههڵ دێت
لە بار ئەوەی دایکت ڕێگهی نهدایت بۆ پرسەکەم بێت
6
من هەر لە سەفەرە دورەکانی ناو ڕۆحمداموو
سەرقالی خویندنەوەی تێکستیکی نوێیی
جـــهمال خەمبارم بۆ ئەوەی لە گەل نیشتیمان
ئاشتیم کاتەوە و تێکەڵ بە تاڤگەیەکی
فێنکی کوێستانم کات و بمباتەوە
توویمەلیک و پێم بڵێت …
ئەیرە یهکەم مەنزڵی عەشقان..
جارەن عەشقان لەێرەوە
بۆ عەشقەکانیان سەفەریان ئەکرد و نا ئەگەڕەنەوە
تا قژیان سپی سپی ئەبوو لە گەڕەن
بە شارەکاندا
7
لە تهنیایمدا مناڵیمت بۆ ئەگەڕێم
چ شتێک لەوە جوانترە لە کۆڵانێکی مندالیما
بت گرمو و بە بەر چاوی هەموو منداڵی کۆڵانەوە
ماچت بکەم
لە ئەوە ئەچی ئەوە نیشانەبێت
بۆ بێگەردی و پاکێتی عەشقانەم
بۆیە ئێستا بێ گومانم لە ئەوەی عەشق مندالت ئەکاتەوە و
توشی ڕێکەوتی جوانترت ئەکات
8
چۆن ڕۆژێک بە ڕێکهوت یاکمان ناسی
كێ ناڵێ هەر بە ڕێکەوت
تۆ بە خۆشی ساڵی نوێوە
گۆرانی ((بە یادی تۆ بە یادی تۆ))
بۆ هەوڕێیانی چات ئەڵێت و
منیش به ڕێکەوت گوێم لە دەنگت ئەبێ و
وهک ئهوهی یهکهم جارم بێت گوێم له دهنگت بێت
ئهڵێم کچهکه!خۆشه دهنگت
كێ چووزانێت ڕەنگە وە بێت
ڕەنگە تا قییامەت بۆت بگەڕێم و نهت دۆزمهوە
کێ چووزانێت ڕەنگە وابێت ڕهنگه وابێت
سەنگەر رۆستهم