
من …. نیا کامیل
من بزمارێكم
سێبه‌ری سه‌ری زلی چه‌كوش
كه داهێنانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌ری من
بۆته ئاره‌زوو ، كرداری هه‌میشه‌یی
هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵمایه .
ئازاری پیاكێشانی له ناخی دڵمایه .
من بزمارێكم ،
به‌زۆر ته‌خته‌ی ، نه‌رم و ڕه‌قدا داكوتراوم
زۆر نووشتاومه‌ته‌وه
به‌زه‌بری هه‌مان چه‌كوش
ئه‌و چه‌كوشه‌ی ، كه دایكوتاوم
سه‌رله‌نوێ .
دووباره ، هه‌ڵكێشراومه‌ته‌وه .
من بزمارێكم
دوو دانی درێژی چه‌كوش
بێ ڕه‌حمانه ، له گه‌ردنم
بۆ هه‌ڵكێشانه‌وه‌م ، گیركراوه
له‌سه‌ر پشتی ڕه‌قی ئاسن
پشتی كوڕم ، ڕاستكراوه‌ته‌وه
تا سه‌ر له‌نوێ .
به‌ناخی ته‌خته‌یه‌كی تردا
دامكوتێته‌وه ، چه‌كوش .
من بزمارێكم
ویژدانی ساردی چه‌كوش
له‌سه‌ر ده‌ستی خۆم ، ته‌نانه‌ت
دایكوتاوم . بێئه‌وه‌ی هه‌ست
به ئازاری ناخی من بكات .
من بزمارێكم
لێم ناگه‌ڕێ ، ڕقی چه‌كوش
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌ودا
دانه‌كوترێم .