
له‌ساڵی نوێ‌دا، تۆ له‌کوێی ؟
عومه‌ر جه‌لال
که‌ی ده‌سته‌کانت ده‌هێنیت؟
من هه‌موو شتێکم له‌ده‌ست دا
ته‌نیا ده‌سته‌کانم ماوه
ده‌ستت بگره به‌ده‌ستمه‌وه،
بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌رێوه‌یه
به‌رێخته‌ری له‌ناوچوون.
له‌گۆره‌وییه دڕاوه‌که‌مدا ,
بیر له‌که‌له سه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌وه
له‌گۆڕه‌که‌شمدا هه‌ر بیر له‌تۆ ده‌که‌مه‌وه
که‌سی تر نا،هه‌ر تۆ
چۆن ده‌گه‌ڕایت منت ده‌دۆزییه‌وه
له‌هه‌موو شوێنێک من هه‌بووم،
له‌نێو کتێب ،له‌رۆژنامه، له دۆزه‌خ ،له‌کولانه‌ی سه‌گ، له‌نازانم کوێ!
چۆن ده‌گه‌ڕام تۆم نه‌دۆزییه‌وه
ده‌ترسم له‌مندا ونبووبێتی و نه‌زانم،
ده‌ترسم کاتێک بتدۆزمه‌وه
چاوشارکێی ژیان ته‌واو بووبێت
دۆزینه‌وه ته‌واو بووبێت
وشه ته‌واو بووبێت
من ته‌واو بووبێتم.
که تۆ دێیت،وشه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ما،
رسته‌کان گۆرانی ده‌ڵێن
مردن به‌خۆی و ده‌نگه ناخۆشه‌که‌یه‌وه هه‌ڵدێت
که تۆ دێیت،پر ده‌بم له‌ژیان ،
پر ده‌بم له‌ورده ئه‌ستێره ،
ئاسمان دێته ژووره‌که‌م و مانگیش میوانی هه‌میشه‌م،
که‌تۆ دێیت ،ئه‌ستێره یه‌که یه‌که ده‌خۆمه‌وه، باران ده‌ست له‌ملم ده‌کات،
هه‌ور ده‌بێته باڵێک و ده‌فرم به‌ره‌و ناشوێن
که تۆ نایه‌یت ،دۆزه‌خ به ئاوێنه شکاوه‌کانییه‌وه دێت،
ئازار به‌خۆی و دارشه‌قه کۆنه‌که‌یه‌وه دێت،
که‌تۆ نایه‌یت ته‌نیا مردنم لێوه دیاره و ته‌نیا غه‌مگینی باوه‌شم بۆ ده‌کاته‌وه
که تۆ نایه‌یت که‌س نایه که‌س،تۆنایه‌یت تۆ
ئه و ساتانه‌ی که‌بیرت لێناکه‌مه‌وه
هه‌ر بیرت لێده‌که‌مه‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردووکمان بین
هه‌ر بیرت لێده‌که‌مه‌وه
زۆر له‌مێژە
من ئاگایی خۆم له‌دەست داوە
ئیدی ئاگام له‌تۆ دەبێت، هه‌ر تۆ.
ئه‌گه‌ر منت خۆشده‌وێت!
وه‌ک دوژمن ته‌ماشام بکه،
وه‌ک دوژمن بمکوژه،
وه‌ک دوژمن خۆشت بوێم،
ئه‌گه‌ر منت خۆشده‌وێت
تکایه خۆشت نه‌وێم.
چ ته‌مێکه،
هیچ نابینم
جگه له‌تۆ
باران ده‌بارێت، من هه‌ر ته‌نیام
نه‌بارێت ،من هه‌ر ته‌نیام
مرۆڤ ده‌بارێت، من هه‌ر ته‌نیام
دۆزه‌خیش ببارێت ،تازه من هه‌ر ته‌نیام
من له‌ئێستادا
پێویستم به‌به‌رگی کیسه‌ڵه
بۆ هیچ نا
بۆ پاراستنم ،له عه‌شق
بۆ پاسه‌وانیم ، له‌داخی مرۆڤ
ئاساییه با له‌سه‌ر خۆمبم
خۆ من تازه دره‌نگ ده‌گه‌م
تازه،من ناتوانم سه‌ربکه‌وم
ته‌نانه‌ت به نووسینیش
ده‌زانم که‌ی ده‌مرم!
به‌ڵام هه‌رگیز نازانم
که‌ی ده‌توانم،وه‌ک مرۆڤ بژیم
ئه‌م ئێواره‌یه داوه‌تی ئاهه‌نگێک بووم،
ویستم جله تازه‌که‌م له‌به‌ر بکه‌م
هه‌ر چه‌ندم کرد و نه‌متوانی
دیسانه‌وه، به‌ناچاریی ئه‌م کورته شیعره‌م له‌به‌ر کرد
من,له‌کۆتایی نووسینم دا
ئه‌وەی بۆ من گرینگه تۆم خۆشبوێت
ئاساییه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر خۆشت نه‌وێم
هه‌ر وەک چۆن ئیماندارێک له خوداوەند
نزا دەکات
…دڵنیایه له‌وەی،نزاکانیشي هه‌ر ناگات
هه‌رگیز -تۆ- تۆ نیت
ئه‌گه‌ر -تۆ-تۆ بایتایه
من- دەبوویت نه‌ک هه‌ر خۆت
ئه‌وانی دی روو له‌ژیان دەکه‌ن و پێ دەکه‌نن
منیش رووم له‌ماڵی ئیوەیه و سیگار دەکێشم
تۆش به‌بێ دەنگی دەڵێيت،چاکه‌ت ساردەوە بوو.وەک هه‌ستی من
ئه‌م جارەش دەڕۆمه‌وە
بێزاربووم له‌مرۆڤ
گالیسکه‌که‌م رادەکێشم،خۆم دەزانم بۆکوێ دەچم
بێزارم ،وەک بێزاربوون له‌بۆنی دەمی به‌یانیانیی مرۆڤ
به‌ئه‌ندازەیه‌ک ماندووم
سه‌رم،هه‌ر دەڵێی ته‌رازووەو
هه‌موو کیلۆ ئاسنه‌کانی دونیای کێشاوە
سنگم،هه‌ر دەلێی مانگه‌و
دووکه‌ڵی هه‌موو سیگارەکانی زەوی هه‌ڵمژیوە
چاوم ،هه‌ر دەڵێی دەریایه‌و
که‌چی هه‌ر دەرناچێت له ژیان،دەرناچێت له‌وێنه سادەکانی تۆ
ماڵئاوایی،وه‌ک دواین دێڕی من
, ئیدی من لێرە نیم
, له‌وێش نیم
! ته‌نانه‌ت له‌نێوانی وشه‌ی ئێرە و ئه‌وێش نیم
له‌وەته‌ی یادم دێت هه‌ر دەشکێم،رۆژێک به‌دەست خۆمه‌وە،
رۆژێک به‌دەست ژیانه‌وە،رۆژێک به‌دەست ئه‌وەوە،
رۆژێک به‌دەست نازانم چییه‌وە!
تۆ و خودا له‌یه‌ک شت‌دا له‌یه‌ک دەچن
هه‌ردووکتان بۆ ئه‌به‌د، منتان داگیرکرد
ببورە،ئه‌گه‌ر ئیدی ته‌ماشات نه‌که‌م
که‌ی من دەتوانم به‌رگه‌ی روحی تۆ بگرم
ته‌واو ئیدی ،من لێرەدا رادەوەستم
تکایه مه‌مکه‌رەوە؛ئه‌گینا هاوار دەکه‌م خۆشمدەوێیت
هێندەی ژمارەی هه‌موو سیگارە کێشراوەکانی دونیا بیرت دەکه‌م.
له‌پاش تۆ
پڕ پڕم له‌بۆشایی
بۆشایی گه‌ورە گه‌ورە
به‌ئه‌ندازەی نێوان زەوی و ئاسمان
ئیدی کۆنابمه‌وە ، نا
دەرگاکان ناکرێنه‌وە،ته‌نانه‌ت به‌نووسینیش
بژی روخان
برِوخێ ژیان
ئه‌مشه‌و دڵم شکا
وەک پیاڵه‌که‌ی دەستی دایکم
وەک ئاوێنه‌ی دەستی خۆشکه‌که‌م
وەک به‌ربوونه‌وەی زەوی له‌دەستی خودا
ئاوها ،دڵم شکا
هێند له چاوەڕاونییدا ژیام
کاتژمێرەکه‌م خۆی لوول کرد و
وتی پێویستت پێم نییه
ئیدی خۆت ئه‌ندازیاری
چرکه و ترپه‌وخوله‌ک ژمێریت
له‌په‌نچه‌رەکه‌وە،
من ته‌ماشای تۆ ناکه‌م
ته‌ماشای رووخانی ئه‌و دیوارە دەکه‌م،
تۆش ته‌ماشای رووخانی من دەکه‌ی!
خۆشم نازانم بۆ؟
ئه‌وەی خۆشیبوێم ،خۆشمناوێت
ئه‌وەی خۆشینه‌وێم،خۆشمدەوێت!
تۆ له کوێی؟
من وا ته‌واو دەبم،
وەک ته‌واوبوونی رسته‌یه‌کی ئیفلیج
خاڵێک له‌کۆتاییم دا دادەنێم.
وەک کۆتایی دواین دڵۆپی تینوێتیی
وەک دواین فۆتۆی رەش و سپی نێو کامێرایه‌کی ئێجگار کۆن
ته‌واو،من ته‌واو دەبم
وەک وشه‌ی- ته‌واو -بوون.
له‌کوێی که ته‌واو بوونیشم نا‌بینیت
ته‌واو.
ته‌وا .
ته‌و .
ته .
ت.
. .
دیسه‌مبه‌ری 2010
omerjelal@yahoo.com