به‌ر له‌سه‌فه‌ر قسه‌یه‌ك …!
پێشكه‌شه به تو ، تۆیه‌ك له‌شینی ئاسمان پاكتری ، له بوون جوانتری ، له خۆشه‌ویستی پیر‌وز تری ، ته‌نها بهتو (ش.ح) ده‌زانم رۆحم ئاسوده ده‌بێت …
سه‌روه‌ر كه‌ریم
ئێوارانێك (با) ده‌م فڕێنێ و ،
ناگه‌مه كه‌ناری ئه‌وێ .
كام ئه‌وێیه‌ك ؟
له‌واده‌ی ناسینی تۆدا !
هیچ خودایه‌ك به‌ئاگا نه‌بوو ،
عه‌رشێك نه‌بوو بۆ نزا‌و و،
درۆكانی ناوی موحیبه‌ت فه‌نا بوو ،
ئاوێزانی گوڵێك بووم ، لهئهرخهوان .
ئه‌و خۆی ڕه‌نگی دار ئه‌رخه‌وان بوو ،
ئه‌و خۆی پاكیزه‌و میهره‌بان بوو .
شه‌قامه‌كانی شار قینیان لێ بوو ،
ته‌لیسمی ئه‌م درۆیه‌م لاون بوو ،
كاتێ هاتی … هاتی !
بوونم هاته له‌رزین و ،
دنیایه‌ك زریانم بینی ،
زریانێك وێنه‌ی تۆم ده‌داتێ و ،
ده‌مباته‌وه بۆ هه‌ناسه‌كانی ئومێد .
زریانێك وونم ده‌كات و فه‌نام ده‌كات .
ئای واده‌ی لیقا …؟
ئه‌و گه‌واڵه هه‌ورانه‌ی بهموحیبهت ئاوس بوون ،
مهیانتۆرێنه ئه‌وه ئه‌ڤینی من و تۆیه و،
وێردێك بۆ عه‌شق ده‌خوێنن توڕه‌یان مه‌كه ،
با ڕه‌ش نهبارێن و دڵ پڕ له‌قین .
ئه‌وان له‌به‌ر توڕه‌یت ڕۆیشتن بۆ زهنوێرهكان ،
تا زمانی گوڵت بۆ بێنن .
ئای یارۆ… یارۆ
نازانم ته‌نیایی بۆ بردمیه‌وه ،
یادوه‌ری تۆ زۆر سه‌خته .
كاتێك بیر له بوونت ده‌كه‌مه‌وه ،
بوون و جه‌سته‌م دێنه له‌رزین .
ئاخر قه‌ده‌ری منه … من
ئاوا كه‌ساس و بێهوام ،
په‌روانه‌م سوتانهو ،
دڵم بریانه بۆت .
31/12/ 2010