
پێكه‌وه گرێدانی ئازاره ئینسانییه‌كان له شیعری (ته‌م و مژ)ی ..
پێكه‌وه گرێدانی ئازاره ئینسانییه‌كان له شیعری (ته‌م و مژ)ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عه‌سمان)دا
سۆران ئازاد – چۆمان
Soran_Darbandy@yahoo.com
شیعره‌كانی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) هه‌ڵگری دنیایه‌كی فه‌نتازی و پڕ له ئازار و غه‌ریببوونی ئینسانه‌كانن. من له خوێندنه‌وه‌ی دیوانه تاقانه‌كه‌ی (له‌غوربه‌تا) هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م شاعیره له قووڵایی ئازاره‌كاندا ده‌نووسێت.
ئه‌گه‌رچی قسه‌كردن له باره‌ی شیعره‌كانی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)ه‌وه پێویستی به چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیا جیا هه‌یه، به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها ده‌مه‌وێت له باره‌ی شیعری (ته‌م و مژ)ه‌وه بدوێم، چونكه به بڕوای من ئه‌م شیعره هه‌ڵگری چه‌ندین ره‌هه‌ندی ئیستاتیكی و فكرییه. ده‌كرێت بڵێین شیعری (ته‌م و مژ) دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، به كارلێكی نێوان فكر و ئه‌ندێشه بونیاد نراوه، ماناكانیش له‌ودیو سمبول و كۆده‌كانه‌وه خۆیان حه‌شارداوه. ناونیشانی شیعره‌كه سمبولێكه بۆ لێڵیی ماناكان و كۆدێكه بۆ چوونه نێو جیهانێكی ئه‌ندێشه‌یی و نادیار. هه‌ر چه‌ند زیاتر له‌و دنیایه قووڵ ببینه‌وه، پتر مانای شاراوه ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌م شیعره‌ی به‌ره‌وه كارێكی هونه‌ری و نه‌مری بردووه، بونیادنانی جیهانێكی ئه‌ندێشه‌ییه به ئازار و وێنه جۆاروجۆره‌كانی بوون (Being). (ته‌م و مژ) ده‌كرێت ببێته پێناسه‌یه‌كی شیعری، واته شیعر ته‌مومژێكه باڵی به‌سه‌ر شته‌كاندا كێشاوه. هه‌ر وه‌ك چۆن له‌م شیعره‌ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)دا ته‌مومژ ئه‌و رێگه‌یه‌یه كه ده‌مانباته ناو دنیای مانا.
ده‌ستپێكی ئه‌م شیعره به‌م شێوه‌یه:
” من هاواری ملیۆن داری..
به‌ر ڕه‌شه‌بای له‌په‌ل كه‌وتوو.. و هه‌ڵوه‌ریوم “
ئه‌مه سه‌ره‌تای خۆناساندنی شاعیره و له‌و ڕێگایه‌وه ده‌یه‌وێت بمانخاته به‌رده‌م وێنه‌یه‌كه‌وه، كه تێیدا رۆحی شاعیر ئه‌و تاكه كه‌ناڵه‌یه، كه هه‌م ئازاری خودی خۆی و هه‌م ئازاری سرووشت ده‌رده‌بڕێت. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی لۆجیكه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بینین دار هاواری نییه. كاتێكیش ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌كات شتێكی سرووشتییه ئه‌گه‌ر داره‌كان له په‌لوپۆ بكه‌ون و هه‌ڵبوه‌رن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێمان له هاواریان بێت. دوالا ئه‌وه‌ی خودی شاعیر له‌گه‌ڵ سرووشتدا تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌وا دره‌ختیش وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشت ده‌توانێت له ڕێگای ده‌نگی شاعیره‌وه هاواری خۆی بكات. به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی شاعیر بۆ سررووشت و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانیدا كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تی مێژوویی و سایكۆلۆجیی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئاماژه به له‌یه‌كچوونی نێوان جه‌سته و سرووشت بده‌ین، كه سرووشت له پایزدا ده‌مرێت و له به‌هاردا زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بۆ ئه‌و باوه‌ڕه بگه‌ڕێینه‌وه، كه لای مرۆڤی سه‌رتاییدا هه‌بووه به‌تایبه‌تی لای زه‌رده‌شتییه‌كان، میسرییه‌كان، یۆنانییه‌كان و ڕۆمانه‌كان، بوودی و هیندۆسه‌كاندا، به‌وه‌ی وا له مردنیان ڕوانیوه، كه جه‌سته تێكه‌ڵی سرووشت ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی تر زیندوو ده‌بێته‌وه. وه‌ك چۆن هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه لای (دیكارت)، (بارۆخ سپینۆزا) و (نیتشه)دا بوونی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی بیرۆكه‌ی ڕینكۆرنه‌یشن (التقمص (Reincarnation بۆ (فیساگۆرس)و (سۆكرات) و (پلاتۆ) ده‌گه‌ڕێته‌وه. پارادۆكسال له‌م شیعره‌دا ئه‌وه‌یه، كه شاعیر بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه ناو سرووشت، تاكو سرووشت زیندووی بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و شاعیره ده‌نگ به سه‌رتاپای سرووشت ده‌به‌خشێت، وه‌ك بوونێكی سه‌ربه‌خۆ ه تایبه‌ت.
له دوای ئه‌م وێنه‌یه‌دا هاتووه:
“من زایه‌ڵه‌ی ملیۆ مه‌لی..
لانه‌ڕوخاو.. و ته‌ریوم “
له‌م وێنه‌یه‌دا خۆناساندنی شاعیر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی گیاندار، هه‌ر وه‌ك خۆی به زایه‌ڵه‌ی ملیۆن (مه‌ل)ی لانه‌ڕوخاو و ته‌ریو ده‌ناسێنێت، ئه‌وا ده‌بێت بزانین كه شاعیر له‌م وێنه‌یه‌دا ئازاری ملیۆن (مه‌ل) به‌رجه‌سته‌ی شیعر ده‌كات، شاعیر ئاواره‌بوونی ئه‌م باڵندانه ده‌نووسێته‌وه، دواتریش له وێنه‌كانی تردا ئاواره و غه‌ریببوونی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه له شیعره‌كانیدا ده‌رده‌خات. دوای ئه‌م وێنه‌یه، شاعیر ڕوانینی خۆیمان به شێوه‌یه‌کی تر بۆ ده‌رده‌خات: وه‌ك ده‌ڵێت:
“له په‌نجه‌ره‌ی پایزێكی ئه‌به‌دییه‌وه
ئه‌ڕوانمه دنیای ته‌م و
خوێنی ڕژاوی گه‌ڵاكان
ئه‌ڕوانمه چرای كوژاوه‌ی ماڵه‌كان “
دیاره پاییز سمبولی وه‌رزێكی پڕ له وه‌رین و دابڕان و ئازاره، تێیدا سرووشت رووت ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و پایزه‌ی له‌م شیعره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پایزێكی ئه‌به‌دی یان بێكۆتاییه، كاتێكیش شاعیر له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و پاییزه ده‌ڕوانێت، ئه‌وا مانای وایه شاعیر له‌و پایزه‌دا زیندانه و ده‌بێت له‌وێوه بڕوانێته دونیا و سه‌یری نه‌هامه‌تی و ئازار و جوانییه‌كانی ژیان بكات. له ناو ئه‌و پایزه‌شدا شاعیر روانینی بۆ خوێنی رژاوی گه‌ڵاكان و چرای كوژاوه‌ی ماڵه‌كان هه‌یه. ئه‌مه‌ش هێمایه‌كه بۆ خوێن و نه‌مانی ڕووناكی، كه دواتر ئه‌م تاریكییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ئازاره‌كانی مرۆڤ، له چوارچێوه‌ی قوربانیبوون. واته كاتێك خوێن ده‌ڕژێت ئاوا ماڵه‌كان چرایان ده‌كوژێته‌وه، لێره‌دا (ماڵ) ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ته‌نیا شوێنێك كه خێزانێك یان چه‌ند كه‌سێك تێیدا ده‌ژین، به‌ڵكو سمبولی گه‌ردوونه، كه كاتێك مرۆڤێك خوێنی ده‌ڕژێت گه‌روون سه‌رتاپای نووقمی تاریكی ده‌بێت. به واتایه‌كی تر له‌م وێنه‌یه‌دا بنچینه‌ی پێوه‌ندیی (خوێن) و (تاریكی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ناوبردنی چه‌ند رۆحێك، چونكه شاعیر نه‌یوتوه (گه‌ڵا) به‌ڵكو (گه‌ڵاكان)ی به‌كار هێناوه، كه ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به كۆكوژییه‌وه هه‌یه.
له به‌شی دووه‌می شیعره‌كه‌دا، شاعیر ده‌ڵێت:
” ئیسماعیلێكم ئێستاكه.. نه‌ك چه‌قۆی ئیبراهیمی باوك..
چه‌قۆی ده‌ستی دێوی غوربه‌ت سه‌رم ئه‌بڕێ
چ فریشته‌یه‌ك ئه‌گاته هانای زریكه‌ی به له مه‌رگ و سه‌ربڕینم
چ فریشته‌یه‌ك گیاندارێ ئه‌كاته قۆچی قورانیی ئه‌م غوربه‌ته؟”
چیرۆكی ئیسماعیل و ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه‌ی كه هه‌ڵگری چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاوازی لێكدانه‌وه‌یه. بۆ نموونه كاتێك له ڕێگه‌ی خه‌ونه‌وه خوداوه‌ند داوای قوربانی ده‌كات، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێكی خۆی، ئه‌وا به‌شێك له لێكدانه‌وه‌ی فكری ئه‌م چیرۆكه ئه‌وه‌یه، كه خودا وه‌ك لایه‌نی ده‌سته‌ڵات داوای قوربانی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جه‌سته‌ی به‌نده‌كانی ده‌كات، ده‌شتوانین بڵێین خوداوه‌ند ده‌یه‌وێت له به‌نده‌كانی خۆی دڵنیا بێت، جگه له‌وه‌ی له لایه‌نی سایكۆلۆژییه‌وه ده‌كرێت بڵێین خوداوه‌ند هه‌میشه ده‌یه‌وێت به‌نده‌كانی پشت له لایه‌نی سۆز بكه‌ن، هه‌موو شته‌كان بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ته‌رخان بكه‌ن كه گه‌ردوون به‌ڕێوه ده‌بات. به‌ڵام له‌م وێنه شیعریه‌دا كاتێك شاعیر خۆی وه‌ك كه‌سێك ده‌ناسێنێت كه دێوی غوربه‌ت سه‌ری ئه‌بڕێت، غوربه‌تبوونی شاعیر له وڵاتێكه‌وه یان له نێوان ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی زه‌وی نییه بۆ چه‌ند كیشوه‌ر و وڵاتێك، به‌ڵكو غوربه‌تبوونێكه كه باڵی به‌سه‌ر لایه‌نی رۆحیی هه‌موو مرۆڤه‌كاندا گرتووه، واته مرۆڤ به غه‌ریبی له‌م زه‌ویه ده‌ژیێت. بۆیه شاعیر پرسیاری رزگاربوونی له‌م غوربه‌ته ده‌كات، كه ئاخۆ چ فریشته‌یه‌ك به هانایه‌وه دێت، له‌و كاته‌ی زریكه‌ی به‌ر له مه‌رگ و سه‌ربڕین ده‌وری ئه‌و ئیسماعیله‌ی داوه، كه‌واته رزگاربوونی ئه‌و شاعیره له قوربانیبوونی، هێزێكه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، لێره‌دا شاعیر په‌نا بۆ ئاسمان ده‌بات، ئه‌و ئاسمانه‌ی به درێژایی ئینسانییه‌ت بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ئه‌فسانه و توێژینه‌وه‌ی فكری، كه زۆربه‌یان پێوه‌ندییان به ڕامان و لایه‌نه سایكۆلۆژییه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌شیان له ڕێگه‌ی ئه‌ندێشه تێڕوانینی جیا جیای بۆ كراوه، زیاتریش هه‌ول َدراوه ئه‌و ئاسمانه وه‌ك چاودێرێكی مرۆڤ كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه غه‌ریبه‌یه ته‌فسیر بكرێت، به شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانین بڵێین په‌نابردنی مرۆڤ بۆ ئاسمان و هه‌ڵخستنی هیواكانی له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه غه‌ریبه. بۆیه (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ئه‌و غه‌ریبییه قووڵه له ناو وێنه شیعرییه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كات.
له دوای ئه‌م په‌ره‌گرافه شیعرییه، هاتووه:
“ئه‌ی خوای گه‌وره نایه‌ته ده‌نگ؟
له‌گه‌رووی كه‌نیسه‌كانا
خنكاوه په‌یامی عیسا و زایه‌ڵه‌ی زه‌نگ”
پاش ئه‌وه‌ی شاعیر خۆی له‌و بارودۆخه غوربه‌تییه ده‌بینێته‌وه كه هیچ هێزێك به هانایه‌وه نایه‌ت، پرسیاری بێ‌ده‌نگبوونی خوای لا دروست ده‌بێت، واته ده‌كرێت بڵێین شاعیر له ئه‌نجامی ڕامانی له‌و ئازاره قووڵه غوربه‌تییه كه هه‌موو مرۆڤه‌كانی زه‌مین تێی كه‌وتوون، پرسیار و گومان ئاراسته‌ی گه‌وره‌ترین هێزی گه‌ردوونی (خوا) ده‌كات. كاتێكیش ده‌ڵێت: ” له‌گه‌رووی كه‌نیسه‌كانا / خنكاوه په‌یامی عیسا و زایه‌ڵه‌ی زه‌نگ ” ئه‌وا مانای وایه شاعیر هیچ هیوایه‌كی بۆ رزگابوونی نییه و ئیتر ئێمه قوربانیین. دواتر ده‌ڵێت:
“مه‌سیح هه‌ر به‌خاچه‌وه‌یه..
ئێسم و گۆشتی له‌گه‌ڵ ته‌خته و بزماری خاچ تێكه‌ڵ بووه..
خوێنی هه‌ڵمی لێ هه‌ڵئه‌سێ..
ئه‌ی نایبینن هه‌ڵمی خوێنی..
چیا و ده‌شتی سوور كردووه؟
هه‌وا بۆنی مه‌رگی لێ دێ..
مه‌رگ ڕه‌شه‌بای هه‌ڵكردووه”
كه‌واته ئیتر په‌یامێك نییه بۆ رزگاربوون، ئه‌وه‌ی هه‌یه بوونه قوربانییه، چونكه كاتێك (مه‌سیح) هه‌ر به خاچه‌وه بێت، مانای وایه ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌یه‌وێت ئینسان رزگار بكات، چاره‌نووسی قوربانیبوونه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قوربانیبوونه‌ش ئینسانه‌كانن، چونكه دیوه جوانییه‌كه‌یان نووستوه و هه‌ست به‌و غوربه‌ته قووڵه گه‌ردونییه ناكه‌ن. جگه له‌وه‌ی هه‌ر په‌یامێكی جوانی و ئینسانی له‌م وێنه شیعرییه وا ده‌رخراوه كه چاره‌نووسی قوربانیبوونه، جگه له‌وه‌ی (مه‌سیح)بوونی راسته‌قینه واته تێكه‌ڵبوونی ئێسك و گۆشت له‌گه‌ڵ ته‌خته‌ی بزماری خاچ. كاتێكیش هه‌ڵمی خوێنی (مه‌سیح) چیا و ده‌شت سوور ده‌كات. شاعیر پێی وایه له‌مه‌وه هه‌وا بۆنی مه‌رگی لێ دێت و مه‌رگ ره‌شه‌بای هه‌ڵكردوه، ئه‌وه مانای وایه له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕه‌شبایه‌ك هه‌ڵده‌كات كه بۆنی كۆتایی شته‌كانی لێ دێت، ئه‌مه‌یه چاره‌نووسی مرۆڤ، هه‌ر وه‌كو (نیتچه)پێی وایه بوونی سه‌رتاپای تراجیدیایه‌كه.
له وێنه‌ی دوای ئه‌مه‌دا هاتووه:
“بۆ جارێ خوا نایه‌ته ده‌نك؟!
بۆ جارێ خوا نابێ به ڕه‌نگ؟!”
به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی (خوا) له پاڵ ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌وه بووه، وه‌ك زاتێكی خاوه‌نگه‌ردوون و به ده‌سته‌ڵات، په‌نابردنی مرۆڤ بۆ خوا، زۆر ته‌فسیری جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام له‌م دوو وێنه شیعریه‌دا، شاعیر ده‌یه‌وێت ئه‌وه بورووژێنێت كه بۆچی خودا هه‌ر به شێوه‌ی تارمایی یاخود نادیار بوونی هه‌یه.؟ له‌م وێنه شیعریه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه (ده‌نگ، ڕه‌نگ) لایه‌نی راسته‌قینه‌ی شته‌كانن و بوونیان راستییه. دیاره شاعیر له كاتێكدا ئه‌و پرسیاره‌ی لا ده‌ورووژێت كه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئازار و نه‌هامه‌تییانه خودا نه ده‌نگی هه‌یه و نه ڕه‌نگ! ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له دوای رۆشنگه‌رییه‌وه كێشه‌كانی مرۆڤ له‌وه‌دا ناوه‌ستێت ئاخۆ خوا هه‌یه یان نا، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه و ئازارانه چین رووبه‌رووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه؟ دیاره (ئه‌لبێرت كامۆ) ئه‌وه ده‌ورووژێنێت كه خوا بێده‌نگه و نابزوێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ده‌یورووژێنێت، ئه‌وه‌یه كه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی خوا خۆی پیشانی مرۆڤه‌كان نه‌داوه، ده‌مێكیشه ده‌نگ و ره‌نگی له چاره‌نووسی مرۆڤدا نییه، بۆچی؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له‌م وێنه شیعرییه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
له دوای ئه‌م وێنه، ئاراسته‌كانی مانا به‌ره‌و سه‌رووتر هه‌ڵده‌كشێن، هه‌ر وه‌ك هاتووه:
” ئابڕوی مرێمیان برد و
وێنه‌كه‌ی وا به‌دیواری باڕ و مه‌یخانه‌كانه‌وه
نوقمی ژه‌هری حه‌شیشه و توتن و تلیاكه..
گوڵێكی هه‌ڵپڕوكاوه به ده‌ست لیكی شه‌رمه‌زاریی
نیگای به‌د مه‌سته‌كانه‌وه..”
كاتێك شاعیر ده‌ڵێت: ” ئابڕوی مرێمیان برد ” ئه‌وا ئاماژه بۆ مرۆڤ ده‌كات كه رۆڵی جه‌للاد له ژیانی (مرێم) ده‌بینێت و به‌و په‌یامه جوانییه‌ی (مرێم)ی دایكی (عیسا)ی پێغه‌مبه‌ر له خۆیدا هه‌ڵیگرتبوو، ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌یویست مرۆڤه‌كان له قوربانیبوون رزگار بكات. به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و په‌یامه به ئابڕووچوونی (مرێم) ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌یان ره‌هه‌ندێكی زۆر ره‌شبینانه‌یه له به‌رامبه‌ر مرۆڤدا.
دوای ئه‌م په‌ره‌گرافه، له دێرێكی تردا، هاتووه:
” له‌و ڕۆژه‌وه.. قابیل هابیلی كوشت
له‌و ڕۆژه‌وه ده‌رگای شه‌هوه‌ت كرایه‌وه..
ده‌رگا له خوێن كه‌وته سه‌ر پشت
له‌و ڕۆژه‌وه.. زه‌مین خوێنی ..
به‌رد و دره‌ختی به‌ربووه
له‌و ڕۆژه‌وه.. خاك بۆ په‌یامێكی عیسا..
ئاگر له جه‌رگی به‌ربووه
عیسا ته‌مه..
عیسا ته‌مه
گه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی هه‌زاره‌ها ڕه‌ش و ڕووت و
دڵی ڕوخاوی ژێر خه‌مه”
كوشتنی (قابیل) له لایه‌ن (هابیل)ه‌وه سمبولی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی مرۆڤه به لایه‌نی قوربانی و جه‌للاد. هه‌ر له‌و كاته‌دا مرۆڤه‌كان یان ده‌بنه قوربانی یان جه‌للاد، له‌م وێنه شیعریه‌دا شاعیر پێی وایه له‌و ڕۆژه‌وه‌یه كه ده‌رگای شه‌هوه‌ت كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا جوانییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ستانه‌ی مرۆڤدا ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنیان نییه. قوربانیبوونی (هابیل) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئیتر مرۆڤ به‌و شێوازه ده‌ژیێت، ئه‌م رووداوه كه له لایه‌ن مرۆڤی سه‌ره‌تایی ئه‌نجام دراوه، مانای ئه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌میشه به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات. بۆیه لای شاعیر ٍزه‌مین له‌و كاته‌وه تێنووی په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی و جوانییه، له پێناو ئه‌وه‌ی زه‌مین نه‌بێته مه‌نزلگه‌ی تاوان، هه‌ر له‌م وێنه‌یه‌دا له ڕێگه‌ی ئه‌ندێشه‌وه زه‌مین هه‌ستی ده‌درێته پاڵ. به‌ڵام شاعیر پێی وایه (عیسا) جگه له ته‌مێك هیچی تر نییه و مرۆڤایه‌تی په‌یامێكی به‌و شێوه‌یه به خۆیه‌وه نابینێته‌وه، دیاره په‌یامی (عیسا) وه‌ك لایه‌نی سمبول بۆ په‌یامه ئینسانی و جوانییه‌كان نیشان دراوه. مرۆڤه ڕه‌شوڕووته‌كانیش خه‌ونیان ئه‌وه‌یه په‌یامێكی عیسای بێته‌وه، به‌ڵكو زه‌مین له‌و مه‌نزلگه نه‌هاتمه‌تییه و ئازارییه ببێته شوێنی ژیان، به مانا جوانییه‌كه‌ی.
له دوای ئه‌مه‌دا هاتووه:
” كه قابیل ته‌رمی هابیلی له كۆڵا بوو..
بۆ خوا قه‌له‌ڕه‌شی بۆ نارد؟
تا فێری كا چۆن بیكا به ژێر خۆڵه‌وه
چی ئه‌بوو گه‌ر قابیل هه‌ر ته‌رمی هابیلی بگرتایه به كۆلًه‌وه؟”
(محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) سه‌رچاوه‌كانی جه‌للاد و قوربانی لێره‌دا به شێوه‌یه‌كی قووڵ به‌رجه‌سته ده‌كات. كاتێك ده‌ڵێت: ” چی ئه‌بوو گه‌ر قابیل هه‌ر ته‌رمی هابیلی بگرتایه به كۆلًه‌وه؟” ئه‌وا مانای وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر جه‌للادێك ته‌رمی قوربانییه‌كه‌ی خۆیی به كۆڵه‌وه بووایه، ئه‌وسا هه‌ستی ده‌كرد چ تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه. ره‌خنه‌ی شاعیر به‌رامبه‌ر به (خوا)یه، كه بۆچی یارمه‌تی جه‌للادێكی داوه، تاوه‌كو باری سه‌رشانی سووك ببێت، لێره‌وه جه‌للاد هه‌ست به‌و تاوانه قورسه ناكات، چونكه هه‌موو شته‌كان له سه‌ر ریتمێكی ئاسایی ده‌ڕۆن. ئه‌م وێنه‌یه له قووڵایدا فره‌مانایه، چونكه ده‌ستپێكی جه‌للاد و قوربانییه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كوشتنی (هابیل) به ده‌ستی (قابیل) یه‌كه‌م روودوای كوشتنه لای مرۆڤ، یه‌كه‌م قۆناغی جه‌للادبوون و قوربانییه. لێره‌وه هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، ئه‌و رووداوه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤه‌كان یه‌كسانی یه‌كتریان قبووڵ نییه، بۆیه هه‌وڵی له ناوبردنی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
له نیوه دێری كۆپله‌ی دوای، هاتووه:
” ئه‌ی سه‌رده‌می قه‌له‌ڕه‌ش و كونه‌به‌بوو
من ئه‌مرم و له‌ناو ده‌ریای دوودڵیی یا..
شه‌پۆلێكی دڵنیایی بۆچی مێشكم ناپرژێنێ..
به‌سه‌ر تاشه‌به‌ردێكه‌وه؟
شه‌پۆلێكم ئه‌سوتێم و نابمه هه‌ڵم
له دارستانی تاشه‌به‌رد..
هه‌ڵئه‌نوتێم و سۆز ئه‌كه‌م به عه‌زره‌ت كه‌نارێكه‌وه
گشت گیانم له‌ت و په‌ت بووه
له هه‌ر چایخانه و شاقام و بن دارێكا.
پارچه‌یه‌ك له دڵم ونبووه”
له‌م وێنه شیعرییه‌ی شاعیر به مردنی خۆیمان ئاشنا ده‌كات، كه به هۆی دوودڵی و گومانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات. دیاره له‌م وێنه‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه شاعیر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گومان و راراییدا مامه‌ڵه ده‌كات، واته خاڵێك نییه بیگه‌یه‌نێته دڵنیایی، بۆیه گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بۆچی شه‌پۆلێكی دڵنیایی مێشكی ناپرژێنێ به‌سه‌ر تاشه‌به‌رێكه‌وه، ئه‌وه مانای وایه شاعیر ده‌یه‌وێت له ناو دڵنیایه‌ك بژیێت، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ندیش روانینه‌كانی ره‌ها و دۆگما بێت. تاوه‌كو ئه‌و پرسیارانه هێنده‌ی تر ئازاره‌كانی بۆ زیاد نه‌كه‌ن، چونكه هه‌رچه‌ند ئازار گه‌وره‌تر بێت، نووسین هێنده قووڵ و ئازار به‌خشتر ده‌بێت. جگه له‌وه‌ی شاعیر به هۆی ئه‌و گومان و ئازارانه‌وه رۆحی بۆته چه‌ند له‌تێك و خۆی بۆ كۆ ناكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كۆی ئه‌و گومان و راراییه وای له شاعیر كردووه ته‌نها روانینێك و گریمانه‌یه‌كی بۆ شته‌كان نه‌بێت. من وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م شیعره سه‌رتاپای به هۆی فره‌دیوییه‌وه نووسراوه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین رووداوه مێژووییه مرۆڤایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر ته‌فسیریان بۆ كراوه و دیوه ونه‌كانی تری ئه‌و رووداوانه خوێندراوه‌ته‌وه، له‌وێوه (ته‌م و مژ) بۆته ئه‌و شیعره فره‌ره‌هه‌نده‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین فكری قووڵی تێدایه.
له دواین دێری شیعره‌كه‌دا هاتووه:
” من یوسفم.. یه‌عقوبیشم..
نیوه‌م له بنی بیرایه و نیوه‌م ئه‌گری
كوانێ ئۆقره؟.. كوانێ ئارام؟
كراسی یوسف بۆ یه‌عقوب..
یه‌عقوبێكی ژێر هه‌ره‌س و ملیۆنێ زام”
ئه‌م وێنه‌یه یه‌كجار قووڵه، له مرۆڤێكدا دووی دیوی هێنده سه‌خت به‌رجه‌سته ده‌كات، كه ئاوێته‌بوونی ئه‌م دیوه به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌ندێشه‌ی ده‌بڕێت، له یه‌ك كاتدا خودی شاعیر دوو ڕۆڵ ده‌بینێت، ڕۆڵی دوو قوربانی، ئه‌م مه‌ودا كه‌مه‌ی وشه، كۆگای چه‌ندین مانای قووڵه. چیرۆكی (یوسف) و هه‌وڵَی كوشتنی له لایه‌ن براكانیه‌وه، ئه‌و ئاماژه قووڵه‌یه بۆ ئیره‌یی و نا ته‌بایی براكان، (یه‌عقوب)یش رۆڵی ئه‌و كاره‌كته‌ره پڕ ئازاره‌یه كه له تاو دووریی كوڕه‌كه‌ی ئارام و ئۆقره‌ی نامێنێت، (كراس)ی (یوسف)یش كه بۆ (یه‌عقوب)ــه مانای وایه شته بێ گیانه‌كانیش ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له جێهێشتنی ئاسه‌وار به سه‌ر مرۆڤدا، یان ده‌كرێت بڵێین قوربانییه‌كی وه‌كو (یه‌عقوب) ته‌نها كراسی (یوسف) ئارامییه‌كه بۆی. له‌م وێنه شیعریه‌دا شاعیر ئازاری (یه‌عقوب) به‌رجه‌سته‌ی شیعره‌كه ده‌كات، چونكه دیوێكی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه.
له خوێندنه‌وه‌مدا بۆ شیعری (ته‌م و مژ)ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) تێگه‌یشتم، كه ئه‌م شیعره دنیایه‌كی پڕ له مانا و داپۆشراو به سمبولی هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه ته‌نها خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م شیعره به‌س نه‌بێت، چونكه به هۆی ئه‌وه‌ی فره‌دیوه، كه‌واته هه‌ڵگری فره‌شیكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه. (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) له ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌وه‌ك چه‌ندایه‌تی. واته ته‌نها شیعری (ته‌م و مژ) به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌م كه (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) شاعیرێكه له قووڵایی ئازاره‌كاندا ده‌نووسێت.