
چاندنی عیساییان له کوردستان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
دوای ته‌قینه‌وه‌کانی کڵێسه‌ی سهییدهتولنهجات”سیدة النجاة”ی به‌غدا و کوژرانی کۆمه‌ڵێک فه‌له، ده‌نگی مه‌سیحییانی جیهان بۆ پشتگرتنی مه‌سیحییانی عیراق بڵند بووه‌وه و بۆ خۆیشیان باسی کۆچکردن و جێهێشتنی عیراق و داوای کۆمه‌ک و کڕووزانهوهیان ده‌ستیپێکرد. وه‌ک پیشه‌ی ڕۆژاوا، کوژرانی فه‌له‌یه‌ک له هه‌رکوێیه‌کی جیهان و به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت، گه‌وره ده‌کرێته‌وه و به جۆرێکی یه‌کجار تراژیدیانه باسی لێوه ده‌کرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی، که عیساییان قڕان ده‌کرێن، مه‌سحییان بنبڕ ده‌کرێن، لافاو له خوێنی مه‌سیحییان هه‌ڵده‌ستێ و.. زۆری دیکه‌ش، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شتێک به سه‌ر عیساییانی وڵاتێکی ئیسلامی‌دا هاتبێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی عیراق. هاتوهاواری ڕۆژاوا و مه‌سیحییانی جیهان، وا دێته به‌رگوێ، که ته‌نێ فه‌له و له‌به‌ر فهلهبوونیان تووشی وه‌ها دهستلێوهشاندنێک ده‌بن، له کاتێکدا ڕۆژانه، سه‌دان موسوڵمانی شیعه و سوننه له که‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، کازمییه، به‌غدا، که‌رکووک، مووسڵ، ڕه‌مادی و…ده‌کوژرێن، له کاتێکدا به یه‌ک ڕۆژ پتر له هه‌زار ئێزدی کورد، له کوردستان کوژران. له‌نێو ئه‌و ده‌نگانه‌شدا، که پشتگریی مه‌سیحییانی کرد، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو. بارزانی، داوای له عیساییه‌کانی به‌غدا کرد، که بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ زیانێک نه‌بن و گیانیان له کوشتن بپارێزرێت، بلا شوێنی نیشته‌جیبوونی خۆیان جێبهێڵن و ڕوو بکه‌نه کوردستان و له‌وێ حوکوومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو کۆمه‌کێکیان پێ ده‌کات و هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات و به ئارامیی ده‌توانن بژین.
من بۆ خۆم له ژیانمدا، هه‌رگیز دژی هیچ نه‌ته‌وه و گه‌ل و ئایین و ئایینزا و ڕه‌گه‌ز و سێکس و ڕه‌نگ و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک نه‌بوومه و نه‌ش هه‌م. هه‌موو مرۆڤ به یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌که‌م و چ جیاوازیه‌ک له نێوان مرۆڤێک و یه‌کێکی دیکه‌دا ناکه‌م. پێوه‌ری جیاوازیی لای من، ته‌نێ باشی و خراپی، ڕاستگۆیی و درۆزنی، ده‌ستپاکی و ده‌ستپیسی و دزی و کۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی مرۆڤه‌که‌یه و هیچی تر. ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندی و زمانلووسی، به لای منه‌وه، پێوه‌ری باشه و مێرخاسی نه‌بوونه و نین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، بێده‌سه‌ڵاتی و هه‌ژاری و ڕاشکاوی و ڕاستی، بۆ من پێوه‌ری باشه بوونه و هه‌ن.
کوردستان، هه‌ر له کۆنه‌وه پڕ بووه له فه‌له و به‌رده‌وامیش له زیادبووندا بوونه. مه‌سیحییه‌کانی کوردستان، دانه دانه‌یه‌کیان لێ ده‌رچێت، که له ماوه‌ی هه‌زار ساڵ و پتر یا چه‌ندین سه‌ده‌دا، هه‌ستێکی کوردستانییان هه‌بووه و به‌شداریی خه‌ڵکه کورده‌که بوون، له ناخۆشی و خۆشییهکانیاندا، ده‌نا 99% و پتریان، هه‌رگیز نه‌ک هه‌ر به‌شداریی کوردیان نه‌کردووه، به‌ڵکه خۆیشیان به خه‌ڵکی کوردستان نه‌زانیوه و هه‌میشه ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی کوردستان زانیوه و کوردیان به داگیرکا‌ر و چه‌وسێنه‌ر و زۆردار زانیوه.
عیساییه‌کانی کوردستان، ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دیکه بووایه‌ن، ده‌مێک بوو، زمان و فه‌رهه‌نگ و ئایینی خۆیان له‌بیر چووبووه و هاتبوونه سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگ و ئایینی گه‌لی، زۆرینه. فڵهیێن وه‌ڵاتێن عه‌ره‌ب، عه‌ره‌بن و به‌شێکن له فه‌رهه‌نگ و زمان و مێژووی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت ئه‌وانن، که نۆره‌ی له‌به‌رچاو و باڵایان له بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی و نووسینه‌وه‌ی مێژووی عه‌ره‌ب و پێشخستنی زمانی عه‌ره‌بی و بیراز و به‌ره‌وپێشبردنی جڤاکی عه‌ره‌بیدا بینیوه. ئه‌وانن، داهێنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بن. ئه‌وانن، له ڕوانگه‌ی هه‌ستی عهرهبایهتییهوه، مێژووی ئیسلامیان نووسیوه‌ته‌وه. ئایا له کوردستان، مه‌سیحییه‌کان وه‌ها کارگه‌لێکیان کردووه!
عه‌نکاوه، دوڕگه‌یه‌کی مه‌سیحییه له‌نێو دڵی هه‌ولێری پێته‌ختی کوردستاندا، هه‌رگیز بۆ ده‌رمانیش، عهنکاوهییهک نادۆزیته‌وه، به کوردی قسان بکات، لێ هه‌موو به عه‌ره‌بی قسان ده‌که‌ن، که زمانی خۆیشیان نییه و له ڕووی جیۆگرافیاشهوه له نێو ژینگه‌یه‌کی عه‌ره‌بیدا ناژین. هه‌رگیز عهنکاوهییهک نادۆزیته‌وه، به کوردستان بڵێ کوردستان، به‌ڵکه هه‌ر ده‌ڵێ عیراق. هه‌رگیز عهنکاوهییهک نادۆزیته‌وه ددانی خێر به هاوسێ کورده‌کانیدا بنێ، به‌ڵکه هه‌ر به چه‌وسێنه‌ر و زۆردار باسیان ده‌کات. مهسیحیگهل، هێنده‌ی له کوردستان ئازادییان هه‌یه، له هیچ وڵاتێکی جیهانی نامه‌سیحیدا، ئه‌و ئازادییه‌یان نییه. دیانێن کوردستان، به تایبه‌ت له دوای 1991 و به‌هێزبوونی پێگه‌ی ڕۆژاوا له کوردستان، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون، که هه‌ر خۆیان فه‌له بن، به‌ڵکه به هه‌موو جۆرێکیش مه‌سیحییه‌ت بڵاو ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر خێراخێراش کڵێسه‌ی نوێ ده‌که‌نه‌وه. ئێزدی و عه‌له‌وی و یارسان و حه‌قه و موسوڵمانانی شیعه و سوننه‌ی کورد، هێنده‌ی عیساییانی کوردستان ئازاد نین. ئه‌و گرنگییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کوردستان به مهسیحیگهلی کوردستان ده‌یدات و پێیوایه به‌وه له ڕۆژاوا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا نزیک ده‌بێته‌وه، هه‌رگیز به موسوڵمانانی کوردستانی نادات. هێنده‌ی کڵێسه و بۆنه‌ی ئایینی و سه‌ری ساڵ و ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی عیسا و ئاهه‌نگ و شایی و جه‌ژن و شینی مه‌سیحییان له میدیا و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستانه‌وه باس ده‌کرێن و گرنگییان پێ ده‌درێن، سه‌دیه‌کی ئه‌وه بۆ ئیسلام و ئایینه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ناکرێت.
بنکه‌ی به‌شێکی زۆری ئه‌و ڕێکخراوه ناحوکوومهتییانهی ئه‌وروپا و ڕۆژاوا، که له کوردستانن، له عه‌نکاوه‌ن و ئه‌وان به‌شی هه‌ره زۆریان سه‌ر به کڵێسه‌کانی وڵاتانی خۆیانن و له ڕێگه‌ی ئه‌وان و ڕێکخراوی ئایینیی مه‌سیحییه‌وه هاتوون بۆ کوردستان و ئه‌گه‌ر به‌شێک له کاره‌کانیان کۆمه‌ک بێت به خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وا به‌شێکی دیکه‌ی شاراوه‌ی کاره‌کانیان بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحییه.
مه‌سیحییانی باکووری کوردستان، هه‌ر که ده‌گه‌نه ئه‌وروپا و خۆ ده‌ده‌نه ده‌ست پۆلیسه‌وه و داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، یه‌که‌م هۆ، که بۆ هه‌ڵاتنیان له کوردستان و تورکیا، به پۆلیسی ئه‌وروپایی ڕاده‌گه‌یه‌نن، کورد و موسوڵمانه. ئه‌وان ئه‌وه ده‌که‌نه بیانوو، که کوردانی موسوڵمان، له‌گه‌ڵیان خراپن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانکوژن و کڵێسه‌یان ده‌ڕووخێنن و وه‌دووی کچان و ژنانیانهوهن و ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن پێڕۆی ئایینه‌که‌یان بکه‌ن و زۆری دیکه‌ش. ئه‌وان هێنده‌ی دژی کورد ده‌دوێن و خراپه‌ی کورد باس ده‌که‌ن و کورد به هۆکاری به‌دبه‌ختیی خۆیان ده‌زانن، یه‌ک له سه‌دی ئه‌وه باسی تورک و ده‌وڵه‌تی تورکیا ناکه‌ن و خراپه‌یان ناڵێن. مه‌سیحییانی باشووری کوردستانیش، ڕێک به‌و جۆره و خراپتر باس له ڕه‌وشی خۆیان، له په‌نای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کورد و خه‌ڵکی موسوڵمانی باشووری کوردستان، ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش کاریگه‌رییه‌کی وای له‌سه‌ر دیدی هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی وڵاتانی رۆژاوا داناوه، که هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه بنۆڕنه، هه‌ڵسوکه‌وتی کورد له‌گه‌ڵ فهلهدا و چۆنیه‌تی ڕهوتارکردنی خه‌ڵک له کوردستان له‌ته‌کیاندا. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر جارناجارێک، حوکوومه‌تی باشووری کوردستان، ده‌سگا ئایینییه‌کانی ئیسلامی باشووری کوردستان، ده‌بێ بۆ پێشاندانی ده‌ست و داوێن و نییه‌تپاکیی خۆیان، به‌رانبه‌ر فهلهگهلی کوردستان، شاندی پایه بڵند، بۆ ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتی ئه‌وروپا و بۆ ئه‌مه‌ریکا بنێرن، ته‌نێ بۆ پاکانه‌کردن و سوێندخواردن، که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کورد و خه‌ڵکی باشووری کوردستان، له‌گه‌ڵ فهلهگهلی کوردستان زۆر چاکن و ڕه‌وتاری باشیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و باشترین خزمه‌تیان ده‌که‌ن. هه‌ر دوای وه‌ها کارێکیش ئیدی، دروستکردنی کڵێسه‌ی نوێ و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کڵێسه‌ی کۆن و دروستکردنی خوێندنگه و خانوو و سه‌دان به‌زمی دیکه بۆ عیساییگهلی کوردستان، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو شته‌ی بۆیان کراوه، ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌وانیش نه‌ک منه‌تیان پێ نییه، به‌ڵکه گاڵته‌شیان پێی دێت و پێیانوایه ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌کرێ و ده‌ستیان ده‌که‌وێت، به هۆی ڕۆژاواوه‌یه، نه‌ک کوردستان.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوێددا، که له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2010دا ئه‌نجام درا، پارتی “دیمۆکراته‌کانی سوێدSD “، که پارتێکی ڕاستڕۆ و دژه‌بیانی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته و ڕقی زۆریان له بیانیانی موسوڵمان و سه‌ر به ئایینی ئیسلامه، پێشکه‌وتنێکی یه‌کجار به‌رچاویان وه‌ده‌ستهێنا و 20 ئه‌ندامیان چوونه په‌رله‌مانه‌وه و ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر و هه‌واداریان یه‌کجار به‌رز بووه‌وه. به‌شێکی زۆری ئه‌و ده‌نگانه‌ی وه‌ده‌ستیان هێنا، ده‌نگی ئاسووری و کلدان و سریانه‌کانی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌کی “سوێدهرتهلیه Södertälje ”ی شاری ستۆکهۆڵم بوون، که گه‌ڕه‌کێکی مه‌زنی ستۆکهۆڵمه و پڕانی دانیشتووانی فه‌له‌ی سریان، ئاسووری و کلدانی وڵاتانی، عیراق، کوردستان، تورکیا، سووریا و لوبنانن، واته: خه‌ڵکانێکن له وڵاتگه‌لێکی ئیسلامییه‌وه هاتوون. ئه‌و گه‌ڕه‌که له‌به‌ر چڕیی فه‌له تێیدا، پێی ده‌گوترێ”ئۆرشه‌لیم”. ده‌نگدانی ته‌واوی ئه‌و دیانانه‌ی سوێدهرتهلیه، که بۆ خۆیشیان بیانین و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه هاتوون، به‌و پارتییه ڕه‌گه‌زپه‌رست و دژهبیانییه، ته‌نێ له ڕقی موسوڵمانان و کورد بوو و ده‌نگدان بوو بۆ دژایه‌تی موسوڵمانان و ئیسلام و کورد، که مه‌سیحییانی کوردستان(هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی کوردستان)، پڕانی ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌که پێکده‌هێنن.
بانگهێشتکردنی عیساییان بۆ کوردستان له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه، ڕه‌نگه له ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕووکه‌شانه لێی بنۆڕدرێ، وه‌ک کارێکی جوامێرانه ته‌ماشا بکرێ و ڕه‌نگه ڕۆژاواش، وه‌ک کارێکی ئه‌رێنی و کراوه‌ییه‌کی کوردستانیانه، ته‌ماشای بکات، لێ له ڕاستیدا و به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان، به زیان بۆ پرسی کوردستان و کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ جیاوازییه‌کی نییه، له بانگهێشتنی فلستینییان بۆ نیشته‌جێبوون له کوردستان، که هه‌ر سه‌رۆکی هه‌ریم باسی لێوه کرد. هاتنی مه‌سیحییان بۆ کوردستان، بێجگه له ئه‌رک و قورساییه‌ک، ده‌بێته ڕێگه‌خۆشکردن بۆ مه‌سیحییاندنی کوردستان، ڕێک وه‌ک پرۆسێسی عه‌ره‌باندنی مووسڵ و که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه، که تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و عه‌ره‌ب ئێستا خۆ به خانه‌خوێ ده‌زانن و کورد به میوان.
لێدانی به‌رده‌وامی ئێزدییانی کوردی نیشته‌جێی ستانی مووسڵ و وه‌ده‌رنانیان و عه‌ره‌باندنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، بۆ پاککردنه‌وه‌ی مووسڵه له کورد. هێنانی فه‌له بۆ کوردستان و تێکه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ مه‌سیحییانی دیکه‌ی کوردستاندا، له ده‌ڤه‌ری مووسڵ، ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ژماره‌یان، به‌وه‌ش ڕۆژاوا و مه‌سیحییه‌تی جیهانی بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه، ده‌ڤه‌ری مووسڵ(که به‌شێکی گرنگی کوردستانه) بدرێ به‌و مه‌سیحییانه و بۆیان بکرێ به ئۆتۆنۆمییه‌ک، هه‌رێمێ، فیدرالییه‌ک یا ده‌وڵه‌تێکی عیسایی دامه‌زراو له سه‌ر بنه‌مای ئایین، وه‌ک ده‌وڵه‌ته جووله‌که‌که‌ی ئیسرائیل.
هێنانی مه‌سیحی بۆ کوردستان، دۆڕانی به‌شێکه له خاکی کوردستان و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستانه. سه‌رۆکی هه‌رێم، به ده‌ستی خۆی، به‌شداری له‌و کایه‌یه‌دا ده‌کات. سه‌رۆکی هه‌رێم، با له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی بۆ بۆره‌پیاو بداته کوشت، کێشه و ئاریشه له‌بننه‌هاتووه‌کانی کوردانی ئێزدی، شه‌به‌ک و فه‌یلی، چاره‌سه‌ر بکات و کۆمه‌کێک به‌وان بکات. با هه‌زاران لێقه‌وماوی کوردی فه‌یلی، که ئێستاش ئاواره‌ی “کووچه‌ی مه‌روی” و “تۆپخانه”ی تارانن و لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان و ماڵداگیرکراوی به‌غدان، بانگهێشتی کوردستان بکات و شوێنی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تیان بۆ دابین بکات، نه‌ک مه‌سیحییه‌کانی عیراق، که بێجگه له بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له کوردستان، عهرهبایهتیش بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
هه‌موو وڵات و جڤاکێک به جیاوازییه‌کانیه‌وه جوانه و به جیاوازییه‌کانییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده. جیاوازییه‌کان، فه‌رهه‌نگێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌ئافرێنن و دێننه گۆڕێ. فه‌رهه‌نگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و جڤاکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، گه‌لێک له فه‌رهه‌نگ و جڤاکی یه‌ک ڕه‌نگ، ده‌وڵه‌مه‌ندتر و شیرینترن. جڤاکی کوردستان، که فره‌نه‌ته‌وه، فره‌ئایین و فره ئایینزایه، ئێستاکه بۆ خۆی فره‌ڕه‌نگه، هاوردنی خه‌ڵکی دیکه، ده‌بێته په‌ڵه و پینه‌یه‌کی ناشیرین، که دواتر فره‌ڕه‌نگییه‌که‌ی تێکده‌دات و ده‌شێوێنێت.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک و مووسڵ و دیاله، هه‌نارده‌ی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین بوون بۆ داگیرکردنی کوردستان و سڕینه‌وه‌ی کورد له‌و ده‌ڤه‌رانه، ئه‌مه‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم باسی لێوه ده‌کات، هاوردنی مه‌سیحییه، به ده‌ستی سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بۆ خۆی، که له کۆتایی و دواجاردا ڕێک وه‌ک هه‌نارده‌کانی لێ دێته‌وه، که به هیچ جۆرێک به قازانجی کورد ناگه‌ڕێته‌وه و له دوایشدا په‌شیمانی لێ ده‌که‌وێته‌وه. بانگهێشتنی دیانێکی ده‌ره‌کی، یا هه‌ر دهرهکییهکی دیکه بۆ نیشته‌جیبوون له کوردستانێکدا، که قه‌واره‌ی خۆی نییه و ده‌وڵه‌ت نییه و خودانی خۆی نییه، ده‌کاته: چاندن و چاندنیش هه‌ر چاندنه و هیچ جیاوازییه‌کی له‌ته‌ک چاندنی عه‌ره‌بێکی داگیرکاری که‌رکووک و مووسڵ و جه‌له‌ولا و خانه‌قیندا نییه.
نیشته‌جێبوونی وه‌ها دهرهکییهک(مه‌سیحی، عه‌ره‌ب یا هه‌ر که‌سێکی دیکه) له ئه‌مڕۆی کوردستاندا، ده‌بێته هۆی داگیرکردنی خاک و ژینگه و ئاو و خوێندنگه و نه‌خۆشخانه و بازاڕ و جاده و موڵک و هه‌موو شتێکی تر، چونکه وه‌ک هاووڵات و دانیشتووی ئه‌و خاکه ئه‌ویش ده‌بێ هه‌موو شتێکی بۆ دابین بکرێت. که کوردستان ده‌وڵه‌ت بووایه، ئه‌گه‌ر به میلیۆن بیانی ڕووی تێ کردبا و تێیدا نیشته‌جێ بووبان، چ کێشه و گرفتێک نه‌بوو، چونکه ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی وڵاته‌ک بعهرهبێنن یا بمهسیحیێنن. وڵاتانی ئه‌وروپا له بیانی‌دا جمه‌یان دێ و سوێد پتر له یه‌ک میلیۆنی لێیه، واته: له هه‌ر 10 که‌س له سوێد یه‌کێکی بیانییه. ئه‌ڵمانیا و فرانسه و بریتانیا و…ڕێژه‌ی بیانیانیان له سوێد گه‌لیک زیاتره. ئه‌گه‌ر کوردستان ده‌وڵه‌ت بووبا، هیچ کاتێک عه‌ره‌بی که‌رکووک و مووسڵ و دیاله، نه‌ده‌بوونه کێشه، به‌ڵکه ده‌بوونه فره‌ڕه‌نگی و فره‌فه‌رهه‌نگی و وڵاتیان شیرین‌تر ده‌کرد.
25 – 12- 2010