
له دایکبوونی ده‌وڵه‌تی کورد و …. شتی تریش!!
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید- ه‌وه
له‌دایکبوونی ده‌وڵه‌تی کورد::
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆکه، ده‌وڵه‌ت دروستکردن له ئاواته‌خوازی وعاتیفه‌ی شه‌خسیه‌وه دروست ناکرێت، هه‌روه‌ها زه‌مانی جه‌نگیزخان نییه که که‌سێک به سواری ئه‌سپه‌وه خۆی بکات به جه‌نگیزخان و له‌ملاو له‌ولا خاک داگیربکات و له‌سه‌ری ده‌سه‌ڵات و ئیماره‌تێک بۆ خۆی دروست بکات. گه‌ر به‌شێکی سیاسه‌ت له ئاستی نێو میلله‌تان فێڵبازی و تاکتیک و هه‌ڵخڵه‌تاندن بێت، هیزه سیاسییه‌کان ده‌بێت له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیان راستگۆبن ، تا متمانه‌ی میلله‌ت برز نه‌که‌ن!!.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆ یاسای نێو ده‌ڵه‌تی هه‌یه، رێخراوی جیهانی هه‌یه که هه‌موو حکومه‌ته‌کان کۆده‌کاته‌وه و پێی ده‌بێژن ( نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) که سه‌کۆیه‌ک و رێخراوێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تان و کێشه جیهانیهکان.
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاوات و ئامانجی هه‌موو میلله‌تێکی بێ ده‌وڵه‌ت و ژێرده‌سته‌یه که له‌گه‌ڵ حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زیدا بێت که سیسته‌مێکی سیاسی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی تیا نه‌بێت، هه‌ر له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه مه‌فهومی یاسای ( مافی چاره‌نووس ) داڕێژراوه.
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نوێ دروست ببێت، ئه‌وا ده‌بێت ره‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌سه‌ر بێت و دانی پێدابنێن و ئیعتیراف و باوه‌ڕی پێبکه‌ن تا بتوانێت بچیته نێو کۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یاسای جیهانی بیگرێته‌وه و تا ده‌وڵه‌تان بتوانن په‌یوه‌ندی یاسایی به گوێره‌ی یاسای نێو وڵاتان له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنن.
هیچ یاسایه‌کی جیهانی نییه که ده‌بێت وڵاتان له کاتی ئیعرافکردن به ده‌وڵه‌تێکی نوێ په‌یڕه‌وی بکه‌ن ( زۆر موباده‌ره ده‌که‌وێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپڕاتۆر و وڵاته هیزدارهکانی جیهان و ناوچه‌که)، به‌ڵام چه‌ند رێکه‌وتنێکی جیهانی هه‌یه که رێنمایی و مه‌رج داده‌نێت وه‌ک (رێکه‌وتنی مۆنته ڤیدیۆ له ساڵانی 1933 ). زووربه‌ی وڵاتان کاتێک ئیعتیراف به ده‌وڵه‌تێکی نوێ ده‌که‌ن په‌یڕه‌وی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه ده‌که‌ن، بێگومان له گوشه و روانگه‌ی یاسای نێو وڵاتان و مافی میلله‌تان. ئه‌و خاکه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له سه‌ر دروست ده‌بێت، ده‌بێت::
– ئابوورییه‌کی هه‌بێت که میلله‌ته‌که‌ی بژێنێت.
– ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خاکه‌که‌یدا هه‌بێت.
– حکومه‌تێکی موستهقیڕی هه‌بێت و نه‌بێته هۆی ئاژاوه دروستکردن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش چه‌ند باروودۆخێکی تر کارده‌کاته سه‌ر له دایکبوونی ده‌وڵه‌تێکی نوێ. ئه‌و ده‌وڵه‌ته نابێت ببێته هۆی ئاژاوه‌و ناکۆکی دروستکردن له ناوچه‌که و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌که تێک بدات. وه هه‌روه‌ها هێزه ئیمپڕتۆرهکان و وڵاتانی هێزدار مه‌رج نییه ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه له‌به‌رچاو بگرن و په‌یڕه‌وی یاسای نێو وڵاتان بکه‌ن، به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیی خۆیان پرۆسه‌ی له دایکبوونی ده‌وڵه‌تێکی نوێ به‌رپا ده‌که‌ن و ده‌خه‌نه ئاراوه و پارێزگاریشی ده‌که‌ن( بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن نه‌ک بۆ میلله‌ته‌که) و یاساکانیش وه‌ک لاستیک ده‌کشێنن تا له‌گه‌ڵی بگونجێت.
ئایا ئه‌و مه‌رجانه له کوردستاندا کۆده‌بنه‌وه!!!؟؟…. بێگومان ئابوورییه‌کی هه‌یه که میلله‌ته‌که‌ی بژێنێت،. ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر خاکه‌که‌ی هه‌یه!!!! … نه‌خێر و داوای خاکی تر ده‌کات که له ژێر ده‌ستی حکومه‌تێکی تردایه( که‌واته ده‌بێت به قۆناغ و تاکتیک بێت ) که نزیکه‌ی 20 ساڵێک ده‌خایه‌نێت و ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ببێت. مه‌رجی ئاژاوه دروستبوونی تیانه‌بێت و حکومه‌تێکی موستهقیڕی هه‌بێت!!!!… تۆووی ئاژاوه دروست بوونی بۆ دراوسێکانی تێدایه و حکومه‌تێکی موستهقیڕ و سیسته‌مێکی سیاسی دیاریکراوی نییه که هێزه سیاسییه‌کان ئاشتیانه و یاساییانه و به ئیختیار حکومه‌ت بگرنه ده‌ست و حکومه‌ت به‌ڕیوه به‌رن.
که‌واته له رووی یاسایی و عورفی نێو وڵاتان مه‌رجی ئیعتراف پێکردنی تێدانییه. به‌ڵام ژێرزه‌مینی خاکاکهی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته ئیمپڕاتۆره‌کان و هێزداره‌کانی جیهانی تێدایه که له حاله‌تی دۆخی خۆی ده‌توانن به سه‌ر مهرجاکاندا بڕۆن به‌رژه‌وه‌ندیان بخه‌نه سه‌ر مێزه‌که.
جا لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌کی جیهانی ئه‌مڕۆ: : قوبرسی تورکی له قوبروس جیابووه‌ته‌وه‌و ئیعلانی ده‌وڵه‌تی خۆی کردوه که ته‌نها تورکیا ئیعترافی پێکردوه و ده‌یپارێزێت، ئه‌وه نزیکه‌ی 20 ساڵ زیاتره کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپایه، مه‌که‌دۆنیا که له یوگۆسلاڤیا جیابووه‌وه، یۆنان له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌ورپا رێگه‌ی لێگرت که نابێ ناوی مه‌که‌دۆنیا به‌کاربهێنن چونکه ناوچه‌یه‌ک له یۆنان هه‌یه ناوی مهکهدۆنیایه، چاره‌یه‌کیان بۆ دۆزیه‌وه و به ره‌سمی پێی ده‌ڵین کۆماری مه‌که‌دۆنیای یۆگۆسلاڤی کۆن. کۆسۆڤه هه‌روه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کارل بیلدت گووتی ( کۆسۆڤه شتێکی ئیستیسنائیه)، خۆی وه‌ک وهزیركی ئه‌وروپی به‌شداری له نهخشهکێشانیکرد( کۆسۆڤه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ستراتیژی گرنگی ناتۆوه هه‌یه له ئه‌وروپا و پێویستیان به ناوچه‌ی ئه‌لبانیا هه‌یه بۆ بنکه‌ی ژێرده‌ریایی و کۆسۆڤه وه‌ک پاڵپشتی جوگرافی). دوو ناوچه له جۆرجیا جیابونه‌ته‌وه و ئیعلانی سه‌ربه‌خۆییان کردوه که ته‌نها روسیا ئیعرتیرافی پێکردون و له‌شکری روسی ده‌یپارێزێت. تایوان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه به‌س به‌شێکه له چین و وڵاتێکی پیشه‌سازی و ته‌کنۆلۆژیایه، چین ناهێڵیت کۆمه‌ڵگای جیهانی ئیعتیرافی پێ‌بکات وه‌ک وڵاتێک و حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. پاش روخانی سوڤیه‌ت زۆری جمهوریهتهکان به ئاسانی جیابوونه‌وه چونکه ره‌زامه‌ندی روسیای له‌سه‌ر بوو و خاکێکی دیاریکراوی هه‌بوو، ئابووری و حکومه‌تی هه‌بوو به‌ڵام کێشه ئۆکرانیاو کازاخستان هه‌بوو که چه‌ند موشه‌کێکی ئه‌تۆمی سۆڤیه‌تی له خاکه‌که‌یان هه‌بوو ، که وڵاته هێزداره‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵیان رێکه‌وتن که نابێ ببن به هێزێکی ئه‌تۆمی، ئه‌وانیش دایانه‌وه به روسیا و به‌رامبه‌ری پاره‌یه‌کی زۆریان له کۆمه‌ڵگای جیهانی وه‌رگرت.
ده‌وڵه‌تی کورد گه‌ر دروست ببێ ئه‌وا نه‌وت ده‌یکات به ده‌وڵه‌ت نه‌ک ئیراده‌ی میلله‌ته‌که و قورسایی سیاسی هێزه‌کانی. هیچ کاتێک ده‌وڵه‌تی کورد دروست نابێت به بێ ره‌زامه‌ندی تورکیا و ئێران و گه‌ر دروست ببێت ژیا‌و نابێت و له لایه‌کی تر ره‌زامه‌ندی و قه‌ناعه‌تی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ئێراقی. . جارێکیان وه‌زیری کۆنی ده‌ره‌وی سوید یان ئێلیاسۆن که سۆسیال دیموکراته و دبلۆماتێکی جیهانییه له قه‌به گه‌وره‌کان و نیوه‌ی ژیانی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاری کردوه و جارێک جێگری سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو بۆ کێشه‌ی دارفۆر له سودان ده‌رباره‌ی کورد گوتی ( کێشه‌ی کورده‌کان ئاڵۆزه به سه‌ر چه‌ند وڵاتێک‌دا دابوش بوون.!!).. هه‌رچه‌نده هێزه سیاسیه‌کانی کورد له دوای شه‌ڕی کوێت سیاسه‌تێكی دروستیان به‌رپاکردو داڕشت که توانیان ده‌سکه‌وتی مێژوویی سیاسی و ماددی و ستراتژی و نزیکبوونه‌وه له دیبلۆماسی جیهانی به‌ده‌ست بهێنن، وه‌لی له لایه‌کیتر له ئیداره‌ی میلله‌ت لاوازیه‌کی دیاریان هه‌یه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌زموونی مێژوویی له به‌ڕیوه‌بردنی حکومه‌ت و میلله‌ت و کزی هوشیاری له لێپرسراوی به‌رامبه‌ر به میلله‌ت چونکه چه‌ند ساڵه ئه‌وان به ئه‌قلیه‌تی قه‌وم دروستکردن و ماف سه‌ندنی میلله‌ت گۆشکرابوون و پرۆگرامکرابوون
مهحامیهکی نێوده‌ڵه‌تی فه‌ره‌نسی جارێکیان گوتی: کورده‌کان هه‌میشه له مێژوودا به‌کارهێنراون.
عه‌لامات و نیشانه‌کانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به کێشه‌ی کورد:- ئه‌مریکا به ره‌سمی و رێگای دیبلۆماسی قونسوڵی له هه‌ولێر نه‌کردوه‌ته‌وه ( وڵاتێکی هێزداره به ئیشاره‌ت و سیگناڵ مامه‌ڵه‌ده‌کات)، ئه‌مریکا به کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی گووتوه که کۆنتراکت له له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی باکور نه‌که‌ن و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراقی مامه‌ڵه‌بکه‌ن، چه‌ند مانگێک پاش گرتنی به‌غداد وته‌بێژی پێنتاگۆن به رۆژنامه‌کانی گوت: پاره‌مان داوه به عه‌شایره‌کان پارێزگاری بۆری نه‌وته‌که بکه‌ن ( مه‌به‌ستی نه‌وتی که‌رکوک بوو چونکه نه‌وتی به‌سره بۆری بۆ وڵاتی تر نییه و هه‌موو هێزه‌کانی خۆیان له به‌سره بوون!!. پۆڵ برێمه‌ر که حاکمی ئێراق بوو گوتی: به روونی به سه‌رکرده‌کانی کوردمان گوتووه جیابوونه‌وه نییه. جا بۆ یه‌کێکی به سه‌لیقه سیگناڵ و ئیشاره‌ته‌کان روون و ئاشکرایه و پێویست ناکات خه‌ڵکیش توشی تراویلکه ببێت. ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و هاوپه‌یمانه‌کانی ناتۆی ده‌پارێزێت، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر دووه‌م سه‌رچاوه‌ی نه‌وه‌تی جیهان دوای سعودیه و که‌س ناتوانێت له ژێر چنگی ده‌ربهێنێت و هاوکێشه‌کان له ناوچه‌که‌دا وه‌کو خۆی ده‌هێڵیته‌وه( ستاتیو کۆ)، هیچ نه‌خشه‌کێشانی تازه‌و وڵاتی نوێ دروست بوون و ئاڵوگۆڕی دۆست نابێت، دوا وشه‌ش وشه‌ی تورکیایه گه‌ر ئه‌مریکا گوێی لێ بگرێت چونکه تاکه ئه‌ندامی ناتۆیه له ناوچه‌که، گه‌مه سیاسییه گه‌وره‌کان دوای کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ئێراق ده‌ست پێده‌کات که ئه‌مریکا هیچی تر به له‌شکر حوکمی ئێراق ناکات و له رێگای سه‌فاره‌ت و پیاوه‌کانی خۆی له‌مه‌یدانی هیزی سه‌ربازی و سیاسی ئیڕاق به کارده‌هێنیت. (((( ئه‌مریکا کارتی کورد کاتێک به‌کارده‌هێنێت که کۆنترۆڵی ئێراقی له‌ده‌ست ده‌ربچێت)))) ، و ئه‌مجا بۆ لاوزکردن و فشارکردنه سه‌ر حکومه‌تی ئێراقی کارتی کورد ده‌هێنێته پێشه‌وه ، ده‌ستوری ئێراقی که پسپۆڕی ئه‌مریکی دایڕشتووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داڕێژاوه.(((( جا کورد له‌وێدا ده‌توانێت سوود وه‌ربگرێت)))). بۆ کۆتایی، یه‌ک وشه‌ی ستراتیژی دی- ئه‌مریکا دۆستایه‌تی تورکیا به دۆستایه‌تی کورد ناگۆڕیته‌وه ئه‌مه وه‌ک به‌دیهی وایه، چونکه له رووی جیۆپۆلتیک ئه‌مریکا ناتوانێت یه‌کسه‌ر خۆی بگه‌یه‌نێته کوردستان ده‌بێت مساوه‌مه له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک تورکیا یا وڵاتێکی‌تر بکات تا بگاته سه‌ر خاکی کوردستان) له‌به‌ر ئه‌وه کوردستان گرنگی ستراتیژی((( راسته‌خۆی))) بۆ ئه‌مریکا نییه.
به‌شی دووه‌م شتی تریش::
دکتۆر مه‌حمود که شه‌خسیه‌تێکی سیاسی کوردی زیره‌ک و بیرتیژه و هه‌موو ژیانی له سه‌رکردایه‌تی کورددا به‌سه‌ر بردوه، جارێکیان به رۆژنامه‌کانی گوت:: وڵاتان له‌گه‌ڵ ئێمه مامه‌ڵه ناکه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراق مامه‌ڵه ده‌که‌ن. دکتۆر مه‌حمه‌د پزیشکی نه‌خۆشییه نه‌ک پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی. مامه‌ڵه کردنی نێوان ووڵاتان به گوێره‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تیه، هیج یاسایه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ناگرێته‌وه و ئه‌وه( ئێداره‌یه‌کی محه‌لییه). ئه‌و هاتوو چۆیهش که هه‌یه موباده‌ره‌ی شه‌خسیه و یا له ڕێگای حکومه‌تی ئێراقی. بۆ نموونه گه‌ر کۆمپانیایه‌کی بێگانه کاره‌که‌ی ئه‌مجام نه‌دا و پاره‌که‌ی برد بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی ، حکومه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی ناتوانێت هیچ رێگایه‌کی یاسایی دژی ئه‌و کۆمپانیا له وڵاته‌که‌ی بگرێته به‌ر و ده‌بێت له رێگای حکومه‌تی ئێڕاقیهوه بیکات که حکومه‌تێکی ئیعتیراف پێکراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و یاسای نێو وڵاتان ده‌یگرێته‌وه. وه هه‌روه‌ها یه‌ک دوو ساڵ پێش له کاتی رێکه‌وتنی نێو ده‌وڵه‌تی نێوان حکومه‌تی ئه‌مریکا و ئێراق بۆ به‌کارهێنانی خاک و ئاسمانی ئێراق سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزانی گووتی ئێمه ئاماده‌ین بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی له کوردستان جێ بکه‌ینه‌وه. سه‌رۆک بارزانی له نه‌شاره‌زایی له یاسا که‌وته هه‌ڵه‌یه‌کی یاسایی گه‌وره، کاک مه‌سعود بارزانی گه‌مه‌ی سیاسی ده‌کرد به‌ڵام کێشه‌که یاساییه. هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی یاسای ئێراق و یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاکی ئێراقه. حکومه‌تی ئێراق بڕیار ده‌دا که حکومه‌تێکی بێگانه بنکه‌ی له ئێراق هه‌بێت یان نا !!، جا ئه‌وه بوو پاش گفتوگۆی چڕی درێژخایه‌نی چه‌ند مانگێک رێکه‌وتنی نێوان ئێراق- ئه‌مریکا ئیمزا کرا و پرس هه‌ر به کورد نه‌کراو هه‌ر بانگ نه‌کرا. هه‌ڵه‌ی یاسای دووه‌م که سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزانی تێی که‌وت یاسای خۆپیشاندان بوو ، به‌یانێکی ره‌سمی ده‌رکرد وابزانم ئێستاش له سایتی حکومه‌ت هه‌یه و تیا ده‌بێژێ رێخراوه‌کان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن بۆ منی نه‌نێرن بۆ په‌رله‌مانی بنێرن و ئه‌وان بڕیاریان داوه، سه‌رۆک هه‌ر ئیمزا ناکات باڵاترین پۆسته که هاوڵاتیان په‌نای بۆ به‌رن. (( ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه مه‌حکه‌مه‌ی شارێک حوکمێکی دابێت و ناڕه‌زا بن له حوکمه‌که و سکاڵا ببرێته به‌رده‌ست (مه‌حکه‌مه‌ی ده‌وله، عولیا یا مه‌حکه‌مه‌ی ته‌میز نازانم به عه‌ره‌بی چی پێ ده‌بێژن که له سه‌رو مهحکمهکانی تره‌و ته‌دقیقی حاله‌ته ده‌کات) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و بلێن ئه‌وان حوکمیان داوه‌و بیبه‌ن بۆ ئه‌وان، جا به‌و شێوه ئه‌بێ چ جۆره سیسته‌مێکی دادگایی له وڵات‌دا هه‌بێت!!!))) . بۆ زانین سیسته‌می دادگای یه‌کێکه له کۆڵه‌کانی هه‌ر حکومه‌تێک وه‌ک ته‌شریعی ( یاسادان و دهستوردانان بۆ به‌ڕێوه‌بردن له وڵات‌دا) و ته‌نفیزی( حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی بۆ به ئه‌نجام دانی یاساکان و یاساکان په‌یڕه‌وی ده‌کرێت، به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری کۆمه‌ڵگا له رێگای ئێدارهکان .
مام جه‌لال سیاسیه‌کی گه‌وره‌ی کورده جا بخوازین و نه‌خوازین وه‌ک هه‌ر سیاسیه‌کی دی یار و نه‌یاری ده‌بێت، راسته که هاته‌وه ناوشار گۆڕا، ئه‌و مام جه‌لالی تێکۆشان و خه‌باتی میلله‌ت له شاخ نه‌بوو و که له ناو میلله‌تدا ده‌ژیا، وورده وورده له میلله‌ت دوور که‌وته‌وه و خۆی له سه‌ره‌وه له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا عهزلکردوه ، له‌وانه‌یه هۆکه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پیربوون و ته‌مه‌ن و هه‌روه‌ها شته‌کان گه‌وره و فراوان بوون و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بێت که کۆنترۆڵی شته‌کانی له‌ژێرده‌ست ده‌ربچێت. تێگه‌یشتن له مام جه‌لال ئاسان نییه چونکه له‌و جۆره سیاسیانه نییه که خۆی روونبکاته‌وه به‌ڵکو به ئان و سات و هه‌فته ومانگ قسه ده‌کات و هه‌رگیز مه‌به‌ستی خۆی ناڵێت. له داوی راپه‌ڕین یه‌که‌م که‌س بوو له وه‌زعی ئێراق و کوردستان تێگه‌یشت که به‌ربه‌ره‌کانی نێوان هێزه‌کانی کورد ( شێتێتی ) یه و بێ ئه‌نجامه و مایه‌ی کاره‌ساتی میلله‌ته که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌بێت بگه‌نه ئه‌نجام وکۆتاییی پێ بێت، وه‌ک هه‌ر سیاسیه‌کی گه‌وره بوعدی مێژووی هه‌یه و له کۆتایی ته‌مه‌نیدایه و نایه‌وێت سیاسه‌تێکی خراپ بکات که مێژوو به خراپ باسی بکات وکاتیش له به‌رده‌مدا نیه راستی بکاته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها له‌دوای که‌وتنی سه‌ددام له‌وه‌ش تێگه‌یشت که دۆخه‌که گۆڕاوه و به سوودی پارتییه. مام جه‌لال که‌سێکی دۆگۆماتیکی نییه که‌سێکی پراگماتیکیه و به ئه‌مری واقیع کار ده‌کات، که ته‌نها چاره به‌شداری سوڵته‌یه و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ پارتی. له لایه‌کی دی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی موباده‌ره هه‌بێت له گۆڕان و ئاراسته‌کردنی رووداوه‌کان باشترین چاره‌ش ئه‌وه‌یه له چه‌قی ده‌سه‌ڵاتدا بیت. له‌وه‌ش هوشیار بوو که تا ئه‌مریکا له ئێراق بێت ئه‌مریکا حوکم ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت له چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئێراقدا بیت تا له نزیکه‌وه ئاگادار و به‌شداری گه‌مه سیاسیه‌کان و نه‌خشه‌کێشانی ئاینده بکرێت چونکه له سیاسه‌ت و هونه‌ری جه‌نگدا کوشنده‌ترین دۆخ عهزلبوونه .
———————————–
* ئه‌م نووسینه پێشکه‌ش به برای به‌ڕێز کاک ئه‌مجه‌د شاکه‌لی ده‌که‌م، نووسینه‌کانی ده‌خوێنمه‌وه و جوانه، له‌م دواییه نووسیببوی کورد ده‌بوایه خه‌ڵاتی جیهانی لاسایکردنه‌وه‌ی وه‌ربگرتایه، زۆر جونانهو ده‌رککردنی به‌هێزه. کاک ئه‌مجه‌د!! سه‌باره‌ت به‌وه په‌ندێکی کوردی هه‌یه، په‌ند عیلم و مه‌عریفه‌تی کۆکراوه‌ی مێژوویی میلله‌تێکه، کورد ده‌بێژێت: ( که‌ریان ناڵ ده‌کرد، ئه‌ویش له‌ولاوه لنگی هه‌ڵده‌بڕی ده‌یگووت منیش!). ئه‌م ماوه‌یه وێنه و کلیپی گۆرانیبێژ ( مژین) هه‌رایه‌کی زۆری دروستکرد، په‌ندێکی کوردیش بۆ ئه‌وه هه‌یه ده‌بێژێت( که‌س باسی نه‌ده‌کرد، ده‌چوو له‌سه‌ر رێگا گووی ده‌کرد تا بێڵن کێ کردویه‌تی ؟، بڵێن فڵان که‌س). به موناسهبهوه:: به ناشکوری نه‌بێت خۆ ئێستا کورد رۆشنبیر و خوێندواری نه‌ماوه وه‌کو جاران. شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له کۆتایی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکان کتێبێکی 500 لاپه‌ڕه‌یی ده‌رکرد که هه‌موو په‌ندی کوردی کۆکربووهوه. یه‌که‌م کتێب بوو کڕیم.
* ئه‌م نووسینه درێژ بوو کورتم کرده‌وه و حه‌ز له نووسینی درێژ ناکه‌م که خوێنه‌ر خۆی تیا وونبکات، هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌کانم وه‌ک پێویست تێر‌و ته‌سه‌ل نه‌کردوه، ته‌نها به هێڵی گرنگ نه‌بێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام حیزبه‌کان به گه‌وره و بچوکه‌وه سوودی لێوه‌رده‌گرن گه‌ر دێڕ به دێڕ دیراسه‌ی بکه‌ن . من یه‌ک وشه له خۆڕایی دانانێم و ته‌نها کاغه‌ز ره‌ش ناکه‌مه‌وه.
* له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا1981 پێشمه‌رگه بووم، له هێڵی ئێرانه‌وه هاتمه شاخی سوورێن به‌رامبه‌ر به سیدسادق بۆ ئه‌وه‌ی دایکم ببینم و ئامۆزایه‌کیشم یادی به‌خێر که دوای شه‌هید بوو له‌وێ بوو. براده‌رێکم ده‌یزانی ئه‌هلی کتێبم، ئێواره‌یه‌کیان گووتی کتێبێکم نووسیوه بیخوێنه‌ره‌وه بزانه چۆنه- ته‌ماشام کرد ده‌فته‌رێک بوو مێژووی کوردستانه و زۆری له کتێبه‌وه وه‌رگرتوه و خۆی به ده‌ستوخه‌ت نه‌خشه‌یه‌کی کوردستانی له که‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه تا ئه‌سکه‌نده‌رونه‌ی تورکیا دروستکردوه. دیاره تموحاتی گه‌وره‌بوو و نیازی هه‌بوو ئیمپڕاتۆری کوردی دروست بکات!! منیش دامه‌وه ده‌ستی، گووتم خراپ نییه بۆ چاپی ناکه‌یت به‌س جارێکی تر پیابچۆرهو رسته‌کانی چاک بکه.. وه‌ڵلاهی هه‌ر بۆ سبه‌ینێ ئێواره که‌وتینه به‌ر تۆپبارانێکی چڕ هه‌ر یه‌که به لایه‌کدا رایده‌کرد به‌ره‌و ئێران. بهوشاخهدا به ڕاکردن هه‌ڵگه‌ڕام تا گه‌یشتمه سه‌ر لوتکه‌که‌ی هه‌ناسه‌م توند بوو بوو و هه‌ناسه‌م بۆ نه‌ده‌درا. خوا ره‌حمی کرد تۆپی ئێران فریامان که‌وت، له مه‌ریوانه‌وه ده‌ستیکرد به تپۆبارانی مه‌عه‌سکه‌ری سه‌یدسادق. نزیکی تاریک بوون وه‌زعه‌که ئه‌هوه‌ن بوه‌وه و گه‌ڕاینه‌وه شوێنی خۆمان. جا شه‌و ده‌یانگووت ئه‌وه فڵان که‌س و فڵانکه‌س دیار نییه و هه‌ندێکیش گاڵته‌ی ده‌کرد و ده‌یگووت بابه گه‌یشتووته مه‌ریوان و له ئێرانه، بڕۆن بیهێنننهوه.