
كـۆیلـه*…… وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: هێمن خورشید
كۆیله ئه‌و مرۆڤه نییه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری وایلێده‌كات ببته كۆیله، ئاغا‌كان چۆن حه‌زیان لێبێت وه‌های ههڵبسوڕێننو هاوشێوه‌ی شمهكو ئاژه‌ڵا مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ن. به‌ڵكو كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن ههلو مه‌رجی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابووری ڕێیان ده‌دات كۆیله نه‌بن، كه‌چی به ئاره‌زووی خۆیان ده‌بنه كۆیله!
كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا خاوه‌نی كۆشك‌و سهروهتنو به‌شی خۆیان پاره‌یان هه‌س، ڕێگه‌ی كار‌و ئامرازی به‌رهه‌مهێنانیان له‌بن ده‌سته‌و، نه سامان‌و نه گیانیشیان له‌ژێر ده‌ستی هیچ كه‌سێكی تردا نییه. . له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا دێن له‌به‌ر قاپیی گه‌وره‌و ئاغاكاندا حه‌شامات درووستدهكهنو، بۆ بهردهستیو خزمه‌تكاری تاودهدهنو، به خۆیان كۆت له گهردنو پێوه‌ند له پێی خۆیان ده‌كه‌ن، به فیزو شانازییشه‌وه جلوبهرگو هێمای كۆیله‌یی ده‌پۆشن!
كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا له‌به‌ر ده‌رگای گه‌وره‌كاندا دهوهستنو، ئاپۆرایان پێكده‌هێنن، له‌كاتێكدا به چاوی سه‌ریان ده‌بینن، چۆن له‌و دیوی قاپییهكهوه گه‌وره‌كه‌یان، به پاژنه‌ی پێلاوه‌كه‌ی كۆیله‌كانی داده‌پڵۆسێ، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌و وریاییدان له سه‌ر كار وه‌ده‌ریان ده‌نێ. چۆن ئه‌وان بۆ هه‌موو شتێ سه‌ریانی بۆ ده‌له‌قێنن، ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی بێباكی‌و به گاڵته‌پێكردنه‌وه ده‌ست به پشت ملیاندا دێنێ‌و، فرمان ده‌دا فڕێیانده‌ن بۆ به‌ر ده‌رگا. وه‌لـێ ئه‌وان له‌دوای ئه‌وه‌ش وازناهێنن، دیسانه‌وه له‌به‌ر قاپییدا خڕدهبن، ئاماده‌یی له‌بۆ خزمه‌ت ده‌رده‌بڕن، له جیای ئه‌و خزمه‌تكارانه‌ی كه پێشی وان ده‌ركراون. هه‌ر چه‌ندیش گه‌وره به چاوی نزمه‌وه لێیان بڕوانێ، هه‌ڵپه‌ی ئه‌مان هاوشێوه‌ی مێش به‌ره‌وڕووی ئه‌و زیاتر ده‌بێ!
كۆیله ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه له ئازادی ڕاده‌كه‌ن. هه‌ركات گه‌وره‌یه‌ك له كاریان وه‌ده‌ریان ده‌نێ، ده‌گه‌ڕێن تا یه‌كێكی تر په‌یدا ده‌كه‌ن، ئاخر له‌ناو ده‌روونیاندا حه‌زێكی بێكۆتا هه‌یه بۆ كۆیله‌بوون. وان خاوه‌نی هه‌ستی شهشهمو حه‌وته‌من، هه‌ستی ژێردهستیو زه‌لیلی، له‌سه‌ریانه تێراوی كه‌ن. ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێ نه‌یه‌ت ڕایانگرێت وه‌كو كۆیله، ئه‌و وه‌خت دڵیان هه‌ست به تینوێنی ده‌كاتن. له‌به‌ر ده‌رگادا ده‌كه‌ون، خۆڵی به‌رده‌رگا ماچ ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانی هێمای په‌نجه‌ی گه‌وره‌ش ناكه‌ن تا كڕنووشی له‌بۆ به‌رن!
كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن وه‌ختێ بهردهدرێنو ئازاد ده‌كرێن، ئێره‌یی ده‌به‌ن به‌وانه‌ی له‌ناو گه‌وڕدا مانهتۆو نۆره‌ی بهرههڵداكردنیان نه‌هاتووه، نه‌ك به‌وانه‌ی پێش ئه‌وان ئازاد كراون. چون له ئازادی ده‌ترسن، ڕێز‌و شكۆ باری سه‌ر شانیان قورس ده‌كا. وان پشدێنی كارهكهریو باره‌به‌ری له نێویاندا هێمای شانازیكردنو خۆههڵنانه، ئه‌و خه‌تانه‌ی جلوبه‌رگی خزمه‌تكاری ده‌نه‌خشێنن جوانترین پۆشاكه لایان، هێنده تامه‌زرۆی بینینین عاشقی بوون!
كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا هه‌ست به كۆتی دیلی ده‌كه‌ن نه‌ك به‌سه‌ر گه‌ردنیانه‌وه به‌ڵكو به‌سه‌ر ڕووحیانهوه، كه‌سانێكن قامچی له پێست درووستكراو پۆسهیان ناكوتێتهوه، قامچی سهرشۆڕیو زه‌لیلی ئاگر له ناخیان به‌رده‌دا. ئه‌وان پێویستیان پێ نییه ئه‌ڵقه له گوێیان بكرێت‌و خاوه‌ن كۆیله بیانڕانێ، به‌ڵكو خۆیان وه‌ك گاگه‌ل به‌ڕێدا ده‌ڕۆن. ئاخر له‌ناو ده‌روونیاندا خاوه‌ن كۆیله دانیشتووه.
كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا له ناو كۆت‌و له زنجیری بێگاریدا نه‌بێ نابن، له گه‌وڕی كۆیلهچییان ده‌رچن ناژین. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵدا بكرێن، هه‌ر ده‌ستبه‌جێ له نێو جه‌نجاڵی ژیان‌و ژاوه‌ژاوی كۆمه‌ڵگه‌دا حهیرانو سه‌رگه‌ردان ده‌بن، به بینینی ڕوناكایی زیڕه ده‌كه‌ن، هه‌ر خێرا مل شۆڕدهكهنو به په‌له ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌رگای ته‌ویله ده‌كوتن، له‌به‌ر پاسه‌وانه‌كانی دهمرنو ده‌لاڵێنه‌وه تا ده‌ریان لێبكه‌نه‌وه!
كه‌چی كۆیله سته‌مكاری سه‌رزه‌مینن، له دژی ئازادیخوازان توندوتیژن، خۆبه‌خشانه به‌رانبه‌ریان ڕاده‌وه‌ستن، چێژ له ئازاردانیان ده‌به‌ن، وه‌ك پیاوكوژانی سته‌مكار به خوێنی ناو سه‌ریان تینوون!
ئه‌وان هه‌رگیز حاڵی نابن هۆی چییه ئازادیخوازان ئاوا تامه‌زرۆی ئازادیین، ئه‌وه بۆیه ئازادی به یاخیبوون‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه تێده‌گه‌ن، نه‌فسبه‌رزی به ڕیزپهڕیو سه‌ربڵندی به تاوان لێكده‌ده‌نه‌وه. پاشانیش جامی تووڕه‌یی كهڵهكهبوویان له سه‌ری ئازادیخوازانی به‌رزو شكۆمهندا بهتاڵدهكهن، ئه‌وان ئازادیخوازانه‌ی وا نین له ڕیزی كاروانی كۆیله‌كاندا.
ئه‌و كۆیلانه له داهێنانی ئامرازی ئازاردانی ئازادیخوازهكانیشدا كێبڕكێ‌و پێشبڕكێیانه، بۆ ڕازیكردنی دڵی ئاغاكانیان، كه‌چی له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شدا گه‌وره‌كان لایان دهدهنو له خزمه‌ت وه‌ده‌ریان ده‌نێن، چونكه میزاجی ئاغا‌كان له دووپاتبوونه‌وه‌ی یاری وه‌ڕه‌ز ده‌بێ، ههربۆیهكه جێگۆڕكێیان پێ دهكهنو له جێی ئه‌مان هه‌ندێ له ڕاوه‌ستاوانی به‌رده‌م ده‌رگا دێننه نێو یارییه‌وه!
وه‌لـێ بێگومان پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ ئازادیخوازانه. به‌ڵـێ پاشه‌ڕۆژ به ته‌نها هه‌ر بۆ ئازادیخوازانه، نه بۆ كۆیله‌و نه‌یش بۆ ئه‌و گه‌ورانه‌ی كه‌وا كۆیله‌كان پێیان ماچ ده‌كه‌ن. پاشه‌ڕۆژ ته‌نهاو به ته‌نها هه‌ر بۆ ئازادیخوازانه، چون تێكۆشانی بنیاده‌م له پێناوی ئازادییدا هه‌روا به خۆڕایی ناچێ. هه‌روه‌ها ئه‌و تهویلانهی وا ڕووخاون جارێكی دی هه‌روا درووستنابنهوه، ئه‌و زنجیرهیشی پێ‌و پلی كۆیله‌كانی كۆت كردبوو، وا شكێنرا بۆ تا هه‌تایه وه‌كو خۆی لێنایهتۆ!
ڕاسته كۆیله له زیادبووندان، وه‌لـێ ڕێژه‌ی ئازادانیش هه‌تا بێ ڕووی له زیادییه. میلله‌تانیش به ده‌سته ڕوو له كۆڕه‌وی ئازادیخوازان دهكهنو له كاروانی كۆیله‌كان ڕقیان هه‌ڵده‌ستێ.
خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان له‌سه‌ر بێت، كۆیله‌كانیش ده‌توانن بێنه كاروانی ئازادیوه، چون ئیتر مشتی جه‌للادان وه‌كو جاران هێنده هێزی تێدا نییه هه‌موو شتێ بگرێته‌وه‌و شوانی دڵی ڕه‌قی كۆیلانیش چیتر هێنده به‌هێز نییه ئه‌و كاروانه بداته پێش، به مه‌رجێ گه‌ر ئه‌و كۆیلانه ـوهك باسمكردـ خۆیان نه‌ڕۆن ده‌رگای ته‌ویله بكوتن تا هه‌وساریان له لووت كرێ!
وه‌لـێ كۆڕه‌وی ئازادی هه‌ر دهڕواتو ڕێگه ده‌بڕێ، له ڕێگایشدا ههزارانو ئه‌تۆ بڵێ ملیۆنه‌ها دێنه ڕیزی كۆڕه‌وه‌وه… بێ هووده‌یه جه‌للادان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێگه‌ی لێبگرنو پهرتو بڵاوی كه‌نه‌وه، له ڕێی به‌ردانی كۆیله‌وه به گژی‌دا. بێ به‌رهه‌مه دره‌ختی قامچی كۆیله‌كان، با پێستی ئازادبووانیش له‌ت له‌ت بكات. بێهوده‌یه خه‌یاڵی گێڕانهدواوهی كۆڕه‌وی ئازادیخوازان، پاش ڕووخانی بهربهرستهكانو نه‌مانی به‌رده‌كانی به‌رده‌م ڕێگای.. ئه‌وه‌ی ماوه له ڕێگه‌ی ئه‌و كاروانه‌دا ته‌نها مشتێ دڕك‌و داڵه!
ئه‌مه‌ش گێمێكی تازه‌یه، ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووش ده‌یسه‌لمێنن هه‌موو جارێ كه شه‌ڕ له به‌ینی ئازادی‌و كۆیلایهتییدا ڕووده‌دا، سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادییه.
پێده‌چێت مشتی ئازادی سوور بێ به خوێن، وه‌لـێ دوایین مسته‌كۆڵه هه‌ر بۆ ئه‌وه. ئه‌مه‌ش سووننه‌تی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، چونكه ئازادی ئامانجی هه‌ره دووره به‌سه‌ر لوتكه‌ی ئایندهوهو كۆیلایهتییش داكشانێكی ناڕێكه به‌ره‌و نزمایی ڕابردوو!
كاروانی كۆیله هه‌میشه له ههوڵایه ڕێگه‌ی كۆڕه‌وی ئازادی به‌ربه‌ست بكات.. ئه‌وه خه‌یاڵێكی پوچه. ئه‌و كاروانه له كاتێكدا پێی نه‌كرا ئه‌م كۆڕه‌وه له به‌ین به‌رێ كه میلله‌تی له ڕیزدا بوو و، كۆڕه‌وی ئازادیخوازنیش له پێشه‌نگانی به‌ولاوه كه‌سی تێدا نه‌ده‌بینرا، ئه‌دی به عه‌قڵه‌وه ده‌چێ ئه‌مڕۆ ـله كاتێكدا له هه‌ندێ كۆیله به‌ولاوه كه‌سی له ڕیزدا نهماوهـ، ڕێگه به‌م كۆڕه‌وه بگرێ كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌خۆ؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌قیقه‌ته ئاشكرایه، ڕاستییه‌كی تریش هه‌یه هیچی له میان كه‌متر نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كۆڕه‌وی ئازادیخوازان هه‌ر ده‌بێ قوربانی با. چاره نییه كاروانی كۆیله هه‌ر ده‌بێ به‌شێ له كۆڕه‌و له‌ت بكا‌و پهرتو بڵاوی كاته‌وه.. بێ ویستی مه هه‌ر وا بووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ، ده‌بێ قامچی ئه‌و كۆیلانه پشتی هه‌ندێ له ئازادان بڕوشێنێو ئازار بدا. ئاخر پێویسته ئازادییش باجی هه‌بێ. تۆ ده‌بینی كۆیلایه‌تی به كۆیلایه‌تی خۆیه‌وه ڕۆژانه قوربانی ده‌دا، ئه‌دی ئازادییه‌ك كه‌وا ئازادییه ده‌ته‌وێ قوربانی نه‌بێ؟
ئه‌مه‌ی وتم ڕاستییه‌كه‌و ئه‌وی دیشیان ڕاستییه تر. به‌ڵام كۆتایی زانراوه‌و، ئامانجیش وه‌كو مانگ ڕوونه، ئه‌و سه‌ری ڕێگه‌ش دیاره‌و ئه‌زموونیش زۆر‌و زه‌وه‌نده. وه‌رن با واز له كاروانی كۆیله بێنین، به خۆی‌و هه‌رچی تێدایه له كۆیله‌ی پشتوێن له پشت‌و نێڵی كۆیله‌یی له گهردنو، ڕووبكه‌ینه كۆڕه‌وی ئازادبووانو ئه‌و سه‌رانه‌ی مۆری داخی قوربانییدانیان پێوه‌یه‌و ئه‌و سنگانه‌ی نیشانه‌ی ڕێزیان به‌سه‌ردا شۆڕبۆته‌وه. با شوێن ئه‌و كۆڕه‌وه كه‌وین كه به‌سه‌ر ڕێگه‌ی فهرشكراو به دڕك‌و داڵا ڕێده‌بڕێت، له كاتێكدا له پاشه‌ڕۆژ بێگومانین، پاشه‌ڕۆژیش بێ دوودڵی ته‌نها بۆ ئارامگرانه.
• ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له كتێبی (شادییه‌كانی ڕووح‌و چوار وتاری تر)، نووسینی سه‌یید قوتب، كۆكردنه‌وه‌و به كوردیكردنی: هێمن خورشید .
• ئیمهیلی وه‌رگێڕ: Hemnxurshid79@gmail.com