
وه‌ڵامێک بۆ وتارێکی چیا عه‌باس له‌سایتی سبه‌ی سه‌ر به‌حزبی گۆڕان
تێبینی: ئه‌وه‌ی وای لێکردم ئه‌م چه‌ند دێرهبنوسم چه‌ند هۆکارێک بوون له‌وانه: کۆمێنتێکم لهپهراوێزهکهی نوسینه‌که‌ی کاک چیا له‌سایتی سبه‌ی سه‌ر به‌حزبی گۆڕان نوسی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی به‌ڵام به پشتبه‌ستن به پرنسیپه‌کانی ئازادی بیروڕا و دیموکراسیه‌ت که خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن وه‌کو هه‌موو جار بڵاو نه‌کرایه‌وه چونکه به‌دڵی براده‌رانی گردهکهنییه، ئیتر ئازادی راده‌ربڕین که حیزبه‌که‌ی کاک چیا ده‌هۆڵی بۆ لێده‌دات، خۆی کردووه به پێشه‌نگی دیموکراتی و چه‌مکه‌کانی ئازادی تا هێندهبڕ ده‌کات که‌له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچونه‌کانی حیزبه‌که‌ی کاک چیا بیت ئه‌گینا بڤه‌یه شتی دژیان پێ بوترێ.
جگه له‌مانه هه‌ندێک موغاڵهتات و خۆههڵهکردن له‌بابه‌ته‌که‌یدا به‌دی ده‌که‌م که ده‌که‌وێته خانه‌ی بێ ویژدانیه‌وه ئه‌گه‌ر راستیان نه‌که‌مه‌وه، بۆیه ده‌مه‌وێ بیروبۆچوونی خۆمی پێ بڵێم ئه‌گه‌ر لێم وه‌ربگرێ، هه‌رچه‌نده من وه‌ک به‌ڕێزیان نوسهرنیم، به‌ڵام هه‌ندێك جار خۆی گوته‌نی که‌جام پڕبوو لێی ده‌ڕژێ!!.
دهبوایهئهم بابه‌ته‌م له‌سبه‌ی بڵاوکردایهتهوهدهزانم بڵاوناکرێتهوهبۆیه له‌م پێگه‌یه‌دا بڵاوم کرده‌وه، چونکه‌ئه‌وان به‌کۆمێنتێک قه‌ڵس ده‌بن( که‌هه‌موو بنه‌ما رهوشتییهکان و ئادابی نوسینی تێدا بوو) بڵاونه‌کرایه‌وه جا ئیتر ئه‌گه‌ر بابه‌تێ بێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵده‌کرێ.
له هه‌موو ژینگه‌یه‌کی دیموكراسیدا پێویسته دوو هێز هه‌بن ئۆپۆزۆسیۆنو حكومهتو ده‌بێت یه‌كێكیان حكومبكاتو ئه‌مه‌ی تریش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ودا به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه كاری خۆی بكات‌و بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ردوولایان وڵات ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه وخه‌ڵكیش ئاسوده بێت‌و هه‌موو مافه‌كانی هاوڵاتی فه‌راهه‌م بێت، واتهههموو کێشمه‌کێشه‌کان بچێتهبازنهی خزمه‌تکردنی مرۆڤه‌کان و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگا، بۆ ئەوەی لە كۆتایی دا ببێتە مایەی پێشكەوتنی ژیانی مرۆڤ و گەیشتن بە لوتكەی ئەو ژیانە، واتهمهرج نییه‌ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌یکات هه‌مووی بچێته‌خانه‌ی خیانه‌ت و خراپه‌کاری، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیس پیاده‌ی ده‌کات هه‌مووی چاکه‌و خێروخۆشی بپرژێنێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها ببێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی یه‌کریزی و په‌رته‌وازه‌کردنی شه‌قامی کوردی بۆ مه‌به‌ستێکی نادیار ده‌بێ ئۆپۆزۆسیۆن دڵسۆز بیت ئەوە وەكو بلاجكتۆرێكی رۆناك وایە بۆ ئەوەی حكوومەت هان بدات بەرەو چاككردنەوەی رەوشی كارەكانی نه‌ک تێکه‌ڵکردنی راستیه‌کان و چه‌واشه‌کردن و خۆڵکردنه چاویشه‌وه بخه‌نه خانه‌ی دڵسۆزی و بیکه‌نه موزایه‌ده‌یه‌کی به‌تاڵ که هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و بایه له کوێوه هه‌ڵی کردوه.
من لێره‌دا پارێزه‌ری حیزبه کوردستانییه‌کان نیم وه‌ک کاک چیا بۆ گۆڕان ده‌یکات، به‌ڵام جوانه به‌ڕه‌ش بڵی ره‌ش و به سپیش سپی و ره‌شمان لێنه‌کات به سپی و سپیش به‌ره‌ش، ناشڵێم ده‌سه‌ڵات هه‌موو شته‌کانی جوانه به‌ڵكو شتی باش و خراپیشی هه‌یه، به‌ڵام عاقڵی ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دایه که شته خراپه‌کان کاری له‌سه‌ر بکاو فاکته‌ر بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی و هه‌وڵ بدات به ژیرانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکات نه‌ک ته‌نها قاووقیژ ودروشم و و بڵقی سهرئاوبێت و ته‌نها که‌سانێکی بۆڵه‌بۆڵکه‌ری بێ سه‌واد دروستبکات ، و که دێته سه‌ر چاره‌سه‌ر هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بهدیناکهیت و له‌کاتێکدا خۆی به‌فریادڕه‌س ده‌زانێ به‌ڵام له‌راستیدا واش نییه.
من سه‌رم له‌هه‌ندێک له‌په‌ره‌گرافه‌کانی کاک چیا سه‌رسوڕماوه و هه‌رچه‌ندم کرد تێی نه‌گه‌یشتم نازانم ده‌ڵێ چی یان سهیهوێ جیمان پێ بڵێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ” بزوتنەوەی گۆڕان رەتکردنەوەی خەڵکی بە ئاگا و هوشیاری نەتەوەکەمانە بۆ ئەو پاوانکردن و زەوتکردن و ناعەدالیەتە” خه‌ڵکینه من لهوانهیهکوردییهکهم باش نه‌بێ به‌ڵام ئێوه سه‌رپشک بن پێم بڵێن ئه‌و دهستهواژهیهچی ده‌ڵێ یان ده‌یه‌وێ بڵێ چی؟ که‌من وه‌ک خۆم هیچم لێ هه‌ڵنه‌کڕان و تێی نه‌گه‌یشتم ده‌یه‌وێ بڵێ چی!!.
کاک چیا ئه‌زموونی گۆڕان بۆ ساڵ و نیوێک ده‌گێڕێته‌وه له کاتێكدا زۆر زۆر له‌پێش ئه‌و مێژووه‌وه گۆڕان بنه‌و گه‌رای خۆی له یه‌کێتیدا دانابوو کاری بۆ ده‌کرد به‌سه‌رپه‌رشتی کاک نه‌وشیروان و براده‌رانی تر که جیا بوونه‌وه که ئه‌وه‌ش حه‌قێکی خۆیانه بۆ نمونه هه‌ر کاک نه‌شیروان بوو پێگه‌ی ( ریفۆرم بۆ ) دانابوو، هه‌رئه‌وانیش بوون زانیاری و کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی خۆیانیان دزه پێ ده‌کرد بۆ میدیاکانی وه‌ک ( کوردستان پۆست) له‌کاتێکدا ئهوهخیانهتی رێکخراوه‌یی بوو، هه‌ندێک جاریش له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه به‌ناوی خوازیاره‌وه بابه‌ت بڵاوده‌کرایه‌وه، هه‌ر بۆیه تا ئێستاش گؤڕانهکهی به‌ڕێزتان له‌سنوری سڵێمانی و جیابووه‌کانی ناو یه‌کێتیی و هه‌ندێکی زۆر زۆر که‌می لایه‌نه‌کان پێکهاتووه، واته پێی ناوتری گۆڕان فریادره‌سه یان ئۆپۆزسیۆنێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستانییه چ جای عێراقی، بۆیهحهز ده‌که‌م کاک چیا هێنده‌ی قه‌باره‌ی حیزبه‌که‌ی له سه‌رتاسه‌ری کوردستان نه‌ک ته‌نها هێنده‌ی ناو شاری سلێمانی سنگی پێوهدهرپهڕێنێ… پێم وایه هێنده‌ی ده‌نگی ناره‌زایی گۆڕانخوازان له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی به‌ڕێزتاندا هه‌یه ژماره‌که‌ی زۆر زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌ناو حیزبهکهتدا هه‌یه، ئێستا شه‌قامی کوردی ده‌ڵێ جاران 2 حیزب بوون ئێستا بوون به‌سیان واته گۆڕانکاری ته‌نها له‌ژماره‌ی حیزبهکاندابوو نه‌ک له‌بیروبۆچوون و پرنسیبهکاندا .
کاک چیا له‌نوسینه‌که‌یدا چه‌ند خاڵێکی ریزبه‌ند کردووهئهوهی تێبینیم هه‌یه له سه‌ری هه‌وڵده‌ده‌م تێبیینیهکانمی سه‌باره‌ت بنوسم:
1- به‌ڕێزی ده‌ڵێ گوایه” لەو ماوەیەی گۆڕان لەناو ئیتلافی لیستە کوردستانیەکاندا بو، هەر دو لایەنی دەسەڵاتدار و بەتایبەت حیزبی حاکم بەردەوام لەهەوڵداندا بون بۆ پەراوێزکردنی گۆڕان و پشتگوێخستنی داواکاریە رەواکانی و پێڕەوکردنی سیاسەتی موماتەڵە و چاوسورکردنەوە وکوشتنی کات” … کێشه‌ی گۆڕان لهوهدایهکهبهنهفهسی دژیاتی و بیرۆدۆزی رق و کینه و گه‌ڕان به‌دوای هه‌موو هه‌ڵه و لهزمهیهک و له کۆتاییدا به چاوی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه له‌و لیسته‌دا کاری کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌یه‌ته‌سه‌ر له‌شه‌قامی کوردییه‌وه بۆته ئه‌مری واقع که به‌شدار بێت له‌و کۆبهندییهی لیسته کوردستانییه‌کان واته هه‌رده‌م ئاماده‌گی تێدابووه ده‌ستبخاته ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک شه‌قامی کوردی تێک بدات له‌پێناو مه‌رامی خۆی که‌شه‌ڕی پاره‌و مه‌نسه‌به که ئه‌وه‌ش بهحهقێکی خۆیان ده‌زانم به‌ڵام باخۆڵ نه‌کرێته چاوی خه‌ڵک و به نیشتمانپه‌روه‌ری پێمان بفرۆشنه‌وه.
2- من نازانم کێشه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌کان بۆ هێندهگرنگهلای کاک چیا که کردویه‌تییه خاڵی دووه‌م له‌کاتێکدا ده‌بوایه ریزبه‌ندییه‌که‌ی دواخاڵبوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه شینی پاره‌وپوول نیه، ئه‌مه‌ش هه‌موومان ده‌زانین له‌کاتێکدا بودجه‌ی حیزب له گفتوگۆدا بووهئێوه پاره‌تان له‌ده‌سه‌ڵات وه‌رگرت و کارتان پێ مه‌یسه‌ر ده‌کرد، پاشان به‌پێی کورسی په‌رله‌مان هه‌موو حیزبێک به‌شی خۆی وه‌رگرتووه که تا ئێستا کێشه هه‌یه که‌س نازانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده‌و سه‌رچاوه‌ی داهاتێشتان شه‌فاف نییه که بۆته جێی گومان لای شه‌قامی کوردی .. به‌ڵام تکایه دکتۆر پێم مه‌ڵێ ئه‌و پارانه له خه‌ڵک و بازرگانه‌وه وه‌ک دیاری پێشکه‌شی حیزبه‌که‌ت ده‌کرێ ، چونکه ئه‌وه جێی باوه‌ڕی زۆربه‌ی خه‌ڵکان نییه، جێگه‌ی خۆشیه‌تی بپرسین ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ره‌ش و رووته‌ی که نانبڕاوکراون چیتان بۆ بژێوی ژیانیان کرد یان دروشمه‌کانی ئێوه بکه‌ن به پاروو و بیده‌ن به منداڵه‌کانیان؟ زۆرجاریش ده‌بیستینه‌وه که که‌سانێک له نانبڕاوه‌کان لێتان بێ هیوا ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو دوو حزبه‌که بۆ دابینکردنی ژیانیان، ئێوه بێمنه‌تانه ده‌ڵێن ئه‌وانه هیچ نین ئه‌وانه منداله وردکه‌ن، ئه‌م قسه‌یه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، که مانای ئه‌وه‌یه ئێوه بێمنه‌تن له خه‌ڵکی ساده‌ی سه‌رجاده که به عاتیفه دواتان که‌وتوون…
3- بهداخهوهوا دیارهکاک چیا سیاسه‌تی بیرچۆته‌وه ئه‌گینا له‌سیاسه‌تدا هه‌موو شتێک وارده بکرێ وه کاتێکیش یه‌کگرتووی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بوون ئێوه و مانان به‌کاک نه‌وشیروانیشه‌وه دژایه‌تیتان ده‌کردو بوونی گۆڕان هه‌ر نه‌بوو به‌گه‌رای دواکه‌وتن و ئیسلامگهریتان ده‌دایه قه‌ڵه‌م و کاتێکیش هاته ناو ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ گۆڕاندا موو بهبهینتانا نه‌ده‌چوو، کاک نه‌وشێروان خۆی سه‌ردانی ده‌کردن و ستراتیژ‌و تاکتیکی له‌گه‌ڵدا دادهرشتن ئیتر نازانم بۆ ئێستا وای لێهاتووهیان تا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له سهنگهرێکدابوون پیاوی چاکبوون، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا داده‌نیشن شه‌یتان و پیاو خراپن سبحان مغير الاحوال.
4- کاک چیا باسی گه‌له‌کۆمه‌کێ و رێکه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کاندا باس ده‌کات، ئه‌بێ هه‌موو که‌سێ باسی ئه‌وه‌ی بکردایه ئێوه نه‌تان کردایه له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا که‌م په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئوسامه نه‌جه‌فی و لیستی عێراقیه‌دا نه‌به‌ست له موسڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ ، هه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی کاک دانا ئه‌حمه‌د پارێزگاری کۆن بۆ سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌سدا کرا تۆ پێمان بڵێ بۆ چی بوو که له خواره‌وه لینکی هه‌واڵه‌کان ده‌نێرم له‌کاتێکدا هیچ وه‌ڵامێکتان به‌رامبه‌ر به‌و ههواڵهنییه، ئیتر کاتی ئه‌و دروشمانه به‌سه‌رچووه.
5- باسی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌کات وه‌ک ئێران که‌دوایی باسی ده‌که‌م له‌به‌شی ویکلیکسدا یان سوریا کهکاکهدانا سه‌ردانی کردوون ئیتر نازانم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان خیانه‌ته‌و ئه‌وه‌ی ئێوهبارانی ره‌حمه‌ت بێ به‌سه‌ر میله‌تدا ببارێ…
6- ئه‌بوایه هه‌موو که‌س باسی ویکلیکسی بکردایه کاک چیا باسی نه‌کردایه چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ویکلیکس راستبن هه‌ر له‌وێشدا باسی گۆڕان ده‌کات که چؤن پاره‌ی له ئێران وه‌رگرتووه که‌واته ئه‌وه‌ش راسته که حیزبه‌که‌ی به‌ڕێزیشتان ده‌ستی تێکه‌ڵ کردووه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی کوردا بۆ پاره جێ پێ قایمکردنی خۆی ئیتر بۆ بۆ به‌ڕێزتان ره‌وا بێ و بۆ که‌سانی تر ناره‌وا وه حیزبه کوردستانییه‌کان په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌ریکاوه هه‌یه به‌ڵام هه‌ر له‌گۆڤاری به‌ڵگه‌دا به‌وێنه نه‌ک به‌نوسین کاک نه‌وشێروان له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی باڵای ئه‌مه‌ریکادا دانیشتووه ئایا ئه‌وان مه‌دح و سه‌نای حیزبه کوردستانییه‌کان ئیتر بۆ بۆ ئێوه ره‌وایه بۆ ئه‌وان ناره‌وا .
7- له‌خاڵی 7 کاک چیا که‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر زه‌ق و گه‌وره‌وه، باسی مێژووی کۆنم بۆ ده‌کات که گوایه ئه‌مان خائینن، به‌ڵام برام ئه‌و مێژووه‌ی که به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێی کردووه کۆنه به‌ڕێزیشت و کاک نه‌وشیروان و گشت کاکه‌کانی تری گرده‌که‌ی تیادا بووه ئه‌گه‌ر باش بووبێ هه‌موو کردویانه ئه‌گه‌ر خراپیشه هه‌موو تیایدا به‌شداره ئیتر نازانم بۆ خۆتانی لێ به‌دوور ده‌گرن یان به‌ڕێزتان وسڵی خۆتان ده‌رکردووه‌و ئه‌وانی تر نه‌ء.
کاک چیا قسه‌کانی به‌کۆمه‌ڵێک قسه‌ی باق وبریق و عاتیفه کۆتایی پێ ده‌هێنێ که هیچی تیادا به‌دی ناکه‌ی زیاتر له هه‌وڵدانی بۆ بهدهستخسنی سۆزی خه‌ڵکی … دوور له‌قسه‌ی مه‌وزوعی له کاتێکدا ده‌بێ زۆر باش ئه‌وه بزانێ که گۆرانكاری له‌د ه‌سه‌ڵات باشتروایه به‌وپه‌ڕی هێمنی بێ ئاژاوه بكرێت ئه‌گینا كه‌مترین بۆشایی بكه‌وێته نێوان دهسهڵاتو خه‌لك ئه‌وا هه‌ردووكیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه له‌و پێناوه‌ی خه‌لك‌و ده‌سه‌ڵات نه‌بن به دوژمنی یه‌كتر ئه‌وا باشتر‌و ایه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان به‌یاسا یه‌كی تۆكمه‌و دادگه‌رانه ڕێك بخرێن، تا وه‌كو نه‌یارانی ئه‌م ئه‌زموونه ته‌نها هه‌لێكیان بۆ نه‌ڕه‌خسێت جێ پێی له‌ق بكهنو له‌باری ببه‌ن وه‌ک هه‌ندێک که‌سانی ناو حیزبی گۆڕان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن… هه‌روه‌ها له سیاسه‌تدا که‌س فریشتهنییه وه‌ک کاک چیا له‌نوسینه‌که‌یدا ئیدیعا بۆ گۆڕان ده‌کات..
به‌لای من کاتێک کۆمه‌ڵگایه‌ک به ته‌ندروست و دیموکراسی ناوزه‌ند ده‌کرێ که ئۆپۆزسیۆنی تێدا بێ واته ئۆپۆزسیۆن مه‌رجێکی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسییه، نه‌ک ئۆپۆزسیۆنێک له‌سه‌ر بنه‌مای رقوکینه دروستبێت و ئۆپۆزسیۆنی ناوچه‌یه‌ک بێ نه‌ک سه‌رتاسه‌ری کوردستان، مێژووی خۆی پڕبێ له هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌که رۆژانه وه‌ک دار له‌پایزدا گه‌ڵاکانی هه‌ڵده‌وه‌رێ و به‌ره‌و مردن مل ده‌نێ و ئه‌ندامه‌کانی لێ دوور ده‌که‌وێته‌وه که من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاواته خوازبووم ئۆپۆزسیۆنێکی ته‌ندروستم به‌دیبکردایه که ئه‌وه خه‌وی چه‌نده‌های وه‌ک من بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو که هیوادارم به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره مل بنێت دوور له رقوکینه و مهنسهبو پاره هه‌نگاو بنێ!!!.
بۆ زیاتر زانیاری هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنێکی باشتر له بابه‌ته‌که ئه‌م لینکانه بخوێنه‌ره‌وه:
1- بابه‌ته‌که‌ی کاک چیا له‌سایتی سبه‌ی: http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3843&AuthorID=16
2- هاریکاری ئێران و گۆڕان له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی ویکلیکسدا: http://www.helbun.com/details.php?section=news&id=456
3- هاریکاری حیزبی به‌عس و سوریا له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌ڕێی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جیده‌وه: http://hewalnews.com/Detail.aspx?id=3809&LinkID=3