زۆر شت له باره‌ی فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردییه‌وه!
هه‌فته‌ی پێشوو بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ، سلێمانی جموجوڵێكی پێوه دیاربوو، به شێوازێك گه‌ر رێبوارێك گوزه‌ری پێدا بكردایه ده‌یزانی له‌م شاره‌دا جموجوڵێكی هونه‌ریی هه‌یه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نه‌رێته باشه‌كانی هه‌موو جۆره فێستیڤاڵ و كۆبوونه‌وه‌ی كولتووری كه له دونیا هه‌یه، به بڕوای من یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی فێستیڤاڵ له هه‌ر شارێكدا، پێویسته گۆڕانكاری به‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بێنێت، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌یان نموونه‌ی دیاری فێستیڤاڵه جیاوازه‌كانی دونیا به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و قسه‌یه‌ی منن.
بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و به‌م پێوه‌ره، سێیه‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی جێگه‌ی خۆشحاڵی زۆربه‌مان بوو، به‌ده‌ر له هه‌ندێ سه‌رنج و ره‌خنه له‌سه‌ر ئاستی فیلمه‌كان و شێوازی نمایشكردن و چه‌ند خاڵێكی تر، به‌ڵام سازكردنی فێستیڤاڵێك دوای ئه‌و هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ی به‌رده‌می جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه و پێویسته به هه‌موو لایه‌ك پشگیری ئه‌م هه‌وڵانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه له بار نه‌برێن.
سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ چی وت؟
دیارترین لایه‌نی ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ره‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان و ته‌نانه‌ت خودی سینه‌ماكارانیش ئه‌و وته راشكانه‌بوو كه سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه له مه‌راسیمی ده‌ستپێكردن و كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خستییه روو، من بۆ خۆم یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه پێم وابوو ئه‌و وتانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ له یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردی تا كۆتا رۆژی فێستیڤاڵه‌كه ده‌یان كێشه‌ی تری بۆ درووست ده‌كات، وته‌ی كۆتاییشی به هه‌مان شێوه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه لێی گرتن كورد واته‌نی (خۆیان كرد به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت.)
له مه‌راسیمی ده‌ستپێكردن و كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ له وته‌كانیدا، هه‌ندێ ره‌خنه‌ی راشكاوانه‌ی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان و خودی به‌ناو پسپۆڕه‌كانی سینه‌ما (وه‌ك ئه‌و زاره‌وه‌ی كه ئه‌و به‌كاری هێنا) چه‌ند مانگه ده‌ستی به ده‌ستی به به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی ده‌كه‌ن و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان بۆ درووست ده‌كه‌ن، به رێگا و شێوازی جۆراو جۆر نایه‌ڵن ئه‌م فێستیڤاڵه ساز بكرێت، بۆچی؟ ئه‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و پسپۆڕه‌كانی وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری سێ یه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای فیلمی كوردی، وتی” چه‌ندین مانگه به هۆكاری جیاواز و به پاساوهێنانه‌وه‌ی لاواز ده‌یانوویست ئه‌م فێستیڤاڵه نه‌كرێت، یه‌كێكی تر له خه‌ونه‌كانی فیلمسازانی كورد له بار به‌رن، به‌ڵام به هه‌وڵی كارمه‌ندانی به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما و پارێزگای سلێمانی به پاره‌یه‌كی زۆر ره‌مزی ئه‌م فێستیڤاڵه سازكرا.”
گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنجی ئه‌م په‌ڕه‌گرافه بدات، هه‌ست ناكات ئه‌وه گرفتی نێوان به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌ك و وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو گرفتی نێوان دوو ئۆرگانی جیاواز و دوو هه‌رێمی جیاوازه.
بۆچی ئه‌م فێستیڤاڵه نه‌كرێت؟ بیانووی پسپۆڕه‌كانی وه‌زاره‌ت چییه بۆ سازنه‌كردنی فێستیڤاڵی سینه‌ما له سلێمانی؟ پاره به هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه؟ ئاستی فێستیڤاڵه‌كه‌یه؟ توانای به‌ڕێوبه‌راتییه‌كه‌یه؟ گه‌ر ئه‌مانه و هه‌ر شتێكی تر بن، پێویست بوو به روونی یان له رێگه‌ی یاسایی خۆیه‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته بیانخستایه‌ته روو، نه‌ك كار بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌رێوبه‌ری فێستیڤاڵێك به قوڵپی گریانه‌وه ئه‌م وتانه بۆ ئه‌و بینه‌ره زۆره بخاته روو كه هاتوون بۆ بینینی فیلمی كوردی له‌و فێستیڤاڵه‌دا.
ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم دابێت له زۆربه‌ی كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، گرفتی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران گه‌رم بووه، به بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ كام له‌و وه‌زیره به‌رێزانه‌ی رۆشنبیریی، رۆژێك له رۆژان هه‌نگاوێكیان نابێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر هونه‌رمه‌ندان بێ ئومێد ده‌كات له‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه به‌شێكی زۆریان كار‌و چالاكییه‌كانیان په‌یوه‌سته پێوه‌ی.
باسی گرفتی هونه‌رمه‌ندان و خه‌زێنه و وه‌زاره‌تی دارایی ناكه‌م، كه تا فیلمێك یان شانۆییه‌ك به‌رهه‌م دێنیت له ده‌یان رێگه و به ده‌یان شێواز، یاسا و فه‌رمان و رێنمایت بۆ دێننه پێشه‌وه بۆ ته‌گه‌ره دانان له به‌رده‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌تدا، ده‌یان جار له خه‌زێنه و له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وته‌یه‌یان به هونه‌رمه‌ندان وتووه كه پێویسته به‌رێوبه‌رایه‌تییه پسپۆڕییه‌كان شانۆگه‌ری و فیلم و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی تر له رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه بده‌نه هونه‌رمه‌نده‌كان، كێ كه‌مترین نرخی لێدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه به‌رهه‌م بێنێت، وا ده‌زانن شانۆ و فیلم و پێشانگه و كۆنسێرت، بیانی قوتابخانه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه و هونه‌رمه‌ندیش به‌ڵێنده‌ر و به كه‌مترین نرخ به‌رهه‌مه‌كه به‌رهه‌م بێنێت!
نازانم بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی دارایی تا ئێستا چ هه‌وڵێك دراوه بۆ تێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رێزانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه شێوازی كاری هونه‌ریی زۆر جیاوازه له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت؟
به دڵنییاییه‌وه نه‌خێر، چونكه رۆژانه گوێمان له هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت كه ئه‌و كێشانه له ده‌یان رێگه‌ی جیاوازه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، دوای فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردی.
به بڕوای من دوای سێ یه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای كوردی له سلێمانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و خودی به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوان (به‌و پێیه‌ی به‌رێزی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه) رووبه‌ڕووی پرسیار گه‌ڵێكی زۆر ده‌بێته‌وه، گه‌ر بێت و به روونی و راشكاوانه وه‌ڵامی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی سینه‌ماكاران و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان نه‌داته‌وه كه له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا هه‌یانه، به دڵنیییاییه‌وه له داهاتوودا كێشه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌ڕوات، كه ره‌نگه ئه‌و كات ده‌رفه‌تی گفتوگۆ زۆر كه‌متر هه‌ڵگرێت، هیوادارم كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و گفتوگۆی هونه‌رییانه و مه‌ده‌نیانه بچن نه‌ك خوانه خواسته پێچه‌وانه‌ی.
فێستیڤاڵ له سلێمانی.. فێستیڤاڵ له هه‌ولێر.
چ ره‌وای حه‌قه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی سلێمانی له هه‌ولێر (فێستیڤاڵی سینه‌مایی نا بۆ توندوتیژی) سازده‌كرێت و سه‌دان میوان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بانگێشت ده‌كرێت و سه‌دان ملیۆن دیناری بۆ سه‌رف ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌ی سلێمانی ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه ناچار ده‌كرێت به چه‌ند ملیۆن دینارێك فێستیڤاڵێك ساز بكه‌ن و پاره‌كه‌ش له خودی پارێزگا وه‌رگرن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌ك میوان بانگێشت نه‌كرێت بۆ فێستیڤاڵه‌كه و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له شاره‌كانی تری كوردستانیشه‌وه هاتبوون بۆ فێستیڤاڵ له‌سه‌ر خودی خۆیان كرێی مانه‌وه‌و نان خواردنیان ده‌دا، (هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ ئاماژه‌ی پێدا له وته‌كه‌یدا).
بۆ خۆم زۆر رقم له‌و ململانێ نا شه‌ریفانه‌یه لێره‌و له‌وێ ده‌یبیستین له‌سه‌ر شار چییه‌تی و به‌رزكردنی ئه‌م شار له‌سه‌ر حسابی شارێكی تر، پێم وایه (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و خانه‌قین و سنجار) هه‌موویان شاری كوردستانن و هه‌موویان وه‌ك یه‌ك پێگه و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر له ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ستێك هه‌بێت پێی وابێت هه‌ولێر پایته‌خته و پێویسته فێستیڤاڵی زیاتری تێدابێت، پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی جدی بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه، پێم وابێت دواجار ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئه‌و شار چییه‌تییه‌ی كه ئاماژه‌م پێدا.
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما و زۆرێك له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی تری رۆشنبیری و هونه‌ریی له سلێمانی وه‌ك له ده‌می به‌رپرسه‌كانیانه‌وه ده‌یبیستین ئه‌و مانایه‌ی لێ ده‌خوێنێته‌وه، كه سنووردانان و په‌راوێزخستنی سلێمانییه له رووی چالاكییه كولتووریی و رۆشنبیرییه‌كانه‌وه.
بێ مانایه به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی سینه‌ما له شاری سلێمانیدا فێستیڤاڵێكی شه‌ش رۆژه ساز بكات رێگه‌ی لێ بگیرێت و بودجه و بۆ سه‌رف نه‌كرێت و ده‌یان جۆر كۆسپی بۆ درووست بكرێت و خودی وه‌زیره‌كه‌شی ئاگای له‌و كێشه‌یه نه‌بێـت، ته‌نانه‌ت وه‌ك نه‌رێت نه له مه‌راسیمی ده‌ستپێكردن نه له مه‌راسیمی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده نه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌م فێستیڤاڵه سینه‌ماییه به بڕوای من یه‌كێك بوو له فێستیڤاڵه پڕ بینه‌ره‌كانی ئه‌م ساڵی ئه‌م شاره، كه نه‌ك له ناو هۆڵه‌كه‌دا به‌ڵكو له ساڵۆنه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌شدا جمه‌ی ده‌هات له بینه‌ر، وه‌ك له وته‌ی لیژنه‌ی دادوه‌راندا ئاماژه‌ی پێدرا، كه پێویسته رێز له‌و بینه‌ره زۆری فێستیڤاڵ بگیرێت و ئاستی هونه‌ریی و ئاستی فیلمه‌كان زۆر باشتر بێت له‌وه‌ی كه هه‌یه.
گه‌ر چاوێك به رۆژنامه و گۆڤار و سایته كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بخشێنین، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت (وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی) پشكی شێر به‌رده‌كه‌وێت له ره‌خنه‌ی توندی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی جارێك به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌ته رونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خه‌م و ئازارانه‌ی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران، له كاتێكدا خودی وه‌زیری رۆشنبیریی خۆی پێش پیشه‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری، یه‌كێكه له ده‌سته بژێره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و پیاوێكی لیبڕاڵ و دیموكراسخوازه، ده‌بایه له‌و پێناوه‌دا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووایه، به‌ڵام بێ ده‌نگی ئه‌و نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه زیاتر ده‌كات.
بێ ده‌نگی و پرسه گه‌رمه‌كان.
له شه‌ش مانگی رابردووی ساڵی 2010 كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی زۆرترین رووداوی نا مرۆیی و ناخۆش و كاره‌سات باری به‌خۆیه‌وه بینی، له شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسانه‌وه بۆ زیندانیكردنی رۆشنبیران و غه‌رامه‌كردنی رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی ئازادی و تۆپبارانكردنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی (دراوسێ)مانه‌وه، زۆر رووداوی تریش.. بۆ یه‌ك جار نه‌مان بیست و نه‌مان بینی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وه‌زاره‌تی چینی ده‌سته‌بژێری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه‌ی هه‌بێت و ئیدانه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بكات، ته‌نانه‌ت وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌ندێ له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان هیچ وه‌زیرێكی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌هۆی یه‌كێك له‌و رووداوانه‌وه ده‌ستی له‌كار نه‌كێشایه‌وه!
ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له‌م مه‌ڕ كێشه‌كانی هونه‌رو كولتووری ئه‌م وڵاته، كورت كراوه‌ی ئه‌و بێ ده‌نگییه دوور‌و درێژه‌یه كه ساڵانێكه به جۆرێك له جۆره‌كان ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه‌و پێویستیشه به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و بێ ده‌نگییه بشكێنرێت و جارێكی تر وه‌ك زۆرێك له وڵاتانی دونیا به‌ها و كاریگه‌ریی ده‌سته‌بژێر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ربكه‌وێته‌وه، به جۆرێك ئه‌وان داینه‌مۆی رووداوه‌كانی ناوخۆ بن، نه‌ك به‌شێكی كه‌م له كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی وڵات.
kameransubhan@yahoo.com
كامه‌ران سوبحان