
مۆنۆدرامای ڕه‌هه‌ند
بێ ئه‌قڵه ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له هه‌ورازو نشیو سه‌ر به‌ره‌و خوار رابوه‌ستیت. كێ بێ له ئێمه مانا ئه‌گه‌ر بۆ جارێكش بێ له گه‌ڵای وریوییك ڕانه‌مابێت. وبیری له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌كردبێت. ژیان ئه‌وه‌نده گرنگه كه‌وه‌ك ده‌ریا مه‌ست ده‌بێت. ئیتر رۆژان وه‌ك شه‌پۆڵی ده‌ریایه‌كی سه‌خت هه‌ر به‌ڕێوه‌یه تا دێت هه‌ر ده‌ڕوا و ده‌ڕوا. منیش له دایك بۆی شه‌پۆڵێكی شیتی كه‌ناری ئه‌فسانه‌م . و له ووڵاتێكی ئه‌فساناویا گیرم خواردوه..من و تۆ له ئه‌لفه‌بای عیشق حاڵین. هه‌رچی ئه‌وانن له بۆره‌و سه‌ره‌ی شه‌ر به‌ولاوه چیتر نازنن . بۆیه مه‌حاڵه كه ئه‌م هه‌موو خوینده‌واره به ئێمه فیری خویندنه‌وه‌بن..له‌و رۆژه‌وه‌ی كورته‌ی خه‌می گشت خوینه‌وارانی ئه‌م دونیایه‌م له پێنووسه‌كه‌ی تۆدابینی. هه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه بوون داوینی پیسی زولیخایان به ته‌ره فرمێسكه‌كانی مریم ده‌شۆریه‌وه. ئه‌وه‌تا ئیستاش به شمشێره‌كه‌ی ئه‌بو جه‌هل له به‌رای داوین پیسی مل ده‌قرتێنن .. بۆیه نه من ئه‌وه‌م كه بیره‌وه‌ری ئاگرینت به ئاوی ده‌م بسڕمه‌وه .و نه تۆش ده‌توانی بێ ده‌ربه‌ستانه به لای مندا تێپه‌ڕی.. له باهۆزه‌ی ده‌ستی زه‌مه‌ن ده‌ستێكی تر په‌نا دێنێ بۆ ده‌ستمان.. ئیتر من بۆچی بگریم ؟؟بۆچی شتێ ئاوڕ بده‌مه‌وه؟؟ ڕابردوو نه هه‌ڵمان ده‌گرێت و بمانبات. و نه شوێنی هه‌نگاوی ئێمه ده‌دۆزێته‌وه بێت به دواماندا.. رابردوو له دیواری پیری و دوێنێ نه‌بێ ناژی.ناژێ..
كه‌سایه‌تیه‌كان
گه‌نجێ :- له ته‌مه‌نێكدا هه‌موو شتێكی به جێ هێشت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئاوات ..به‌ڵام؟؟؟
ده‌نگ :- هه‌موو شتێ له جێگای خۆیدا ده‌گۆڕێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
دایك:- له‌م رۆژانه‌دا زۆر كه‌س به جێی ده‌هێڵێت له پاشاندا كڵاوه ئه‌ژنۆی خۆی له باوش ده‌گرێت.
ڕه‌هه‌ند
نووسینی : عارف مه‌عروف داوودی
په‌رده‌ی شانۆ ده‌كرێته‌وه تیشكێكی كز ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌كته‌رێ , لاوێكه له ته‌مه‌نی (40) ساڵیدایه, سه‌ری بێ وێزه‌یی خستووته نیوان هه‌ردوو چۆكیه‌وه و له به‌ر خۆیه‌وه ده‌دوێ
ئه‌كته‌ر :- سه‌رمامه دایه گیان سه‌رمامه
( له پڕ له جێگاكه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی شانۆ هه‌نگاو ده‌نێت و ئاوڕێك له جێگاكه‌ی خۆی ده‌داته‌وه)
ئه‌كته‌ر :- ئه‌مه باوشی دایكم نییه !!.. باوشی دایكم نییه!!
(ده‌نگی له‌و دیوی په‌رده‌وه دێ به قاقایه‌كی پێكه‌نینه‌وه هاوار ده‌كات به سه‌ریا و ده‌ڵێ).
ده‌نگ :- دایك ..؟؟ دایك .. مه‌گه‌ر خۆت نازانی له چی شه‌وێكی سه‌رماو سۆڵه‌دا كووشتت
ئه‌كته‌ر:- من دایكم كووشت؟
ده‌نگ :- به‌ڵێ تۆ , ئه‌ی نازانی جیابوونه‌وه له دایك مانای خنكانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه جیا ده‌بێته‌وه و كووشتنی دایكه.
ئه‌كته‌ر:- دایه گیان تا ئه‌م ساته‌ش نه‌م ده‌زانی كه تۆ نه‌ماوی.. به‌ڵێ پێڵوی چاوه‌كانم بۆ ته‌ڕه شه‌وێك لێك ترازان ئه‌و كاته هه‌ستم كرد كه له كۆشی دایكمدا نه‌ماوم.. ئه‌و كاته زانیم گێتی چه‌ند گه‌رم بێ هێنده‌ی كۆشی دایكم گه‌رمم ناكاته‌وه.. به‌ڵام كێ ده‌ڵێ كووژراوه؟؟ كێ؟ كێ ده‌ڵێ من كووشتوم ؟ نه خه‌وی لێ كه‌وتووه ئه‌وه‌تانێ به ئه‌سپایی گوێم له لیدانی ترپه‌ی دڵیه‌تی , چاوم له هه‌ناسه دانیه‌تی
ده‌نگ :- ( به پێكه‌نینه‌وه) هه‌ناسه دان ئه‌و پاڵ كه‌وتنه‌ی ئه‌و پاڵ كه‌وتووه هه‌ستانه‌وه‌ی بۆ نییه)
ئه‌كته‌ر :- نه وانییه پاڵ كه‌وتووه ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ناسه‌ی زیاد ده‌كا؟ ( ئه‌كته‌ر پاڵ ده‌كه‌وێ ده‌س ده‌كا به هه‌ناسه‌دان به په‌له) ئه‌ی ئه‌وه نییه ؟ ( ڕاست ده‌بێته‌وه) خه‌ونه بێگوومان خه‌ونێكی ئاڵۆزه خۆمم تیدا بینیوه‌ته‌وه.
ده‌نگ :- تۆ چیت ؟ بوونت چییه؟ مرۆڤ له نامۆییدا هه‌ر ئه‌و جۆره خه‌ونانه ده‌بینێ
ئه‌كته‌ر :- خۆزگایه مانایه‌كی پڕ به پێستم بۆ ئه‌م نامۆییه ده‌دۆزیه‌وه .. ئه‌م گاڵته جاڕییه … به‌ڵام من ناتوانم د‌رك به مانای هیچ شتێ بكه‌م چونكه هه‌موو شتێكی ده‌ورو به‌رم به ئه‌قڵه‌وه ناچێ .. زانست .. زانست ..زانست ده‌توانێ هه‌موو ئه‌وه روون بكاته‌وه كه كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان چۆن كار ده‌كا . خوێن چۆن هاتوو چۆ ده‌كا , مێشك چۆن كار ده‌كا , به‌ڵام تا ئێستا بۆی نه‌كرا ئه‌وه لێك بداته‌وه كه مرۆڤ بۆچی دروست بووه ؟ بۆ هه‌ناسه ده‌دا؟ بۆ ئه‌ژێ ؟ ده‌خوا ؟ ده‌خه‌وێ ؟ زیاد ده‌كا و له زیاد بوونایه؟ .. زانست ناتوانێ وه‌ڵامێكی تێر و ته‌سه‌لی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه هه‌رچیه‌كیشی ووتبێ ئه‌وا له گریمان به‌ولاوه خۆی نه‌نواندوه . شوێن پێی ئه‌م جۆره پرسیارانه نامۆی كردم وای لیم كرد مۆره‌كه له نیو چه‌وانی خۆم بنێم .. نامۆ ..نامۆ..
ده‌نگ :- تۆ مردووی.. مردوو .. مردوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه هیچ شك نابات . تۆش كه‌س شك نابه‌ی له باوشت بگرێ و باوشت بۆ بكاته‌وه.
ئه‌كته‌ر:- مردوو .. به‌ڵێ لاشه‌ی لاوازم سه‌ر و سیمام هه‌ر له یه‌كێكی مردوو ده‌چێ .. به‌ڵێ مردوو من له‌وه‌تی له دایكم دابڕاوم پاپۆڕی له ناو چوون له سه‌ر پشتی خۆیمی داناوه و به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌مباته پێشه‌وه. (جووله ده‌كا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی شانۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر چۆك هه‌وڵ ده‌دا خۆی ڕاست بكاته‌وه تا هیچزی تێدایه هێز ده‌داته خۆی به‌ڵام بێ سووده جا ئه‌و جا به گاوڵكێ ده‌ڕوا)
من ده‌مێكه هێز له قاچه‌كانم نه‌ماوه توانای ئه‌وه‌م نه‌ماوه خۆم ڕاست بكه‌مه‌وه.. بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر كارێك گه‌ر بمه‌وێ بڕۆم ئه‌وا سێ چوار جار ده‌كه‌وم هه‌موو سه‌ر و چاوم ده‌شكێ یاخود شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وه‌ك ئه‌وه وایه به ده كه‌سه‌وه داركای كرابێتم
ده‌نگ :- بۆیه ته‌نها له مرۆڤ ناكه‌ی .. ئیتر له هه‌موو شتێكی تر ده‌كه‌ی ده‌ی ده فه‌رموو ته‌ماشایه‌كی خۆت بكه. (ئاوێنه‌یه‌ك له بنمیچه‌وه به په‌تێك شۆڕ ده‌بێته‌وه . ئه‌كته‌ر به‌ره‌و لای هه‌نگاو ده‌نێ , له ناوڕاستی شانۆدا ئۆقره ده‌گرێ , هه‌رچی ئاوێنه‌كه‌یه بریتییه له چوار چێوه‌یه‌كی دار و هیچی تر ئیدی ئه‌كته‌ر ده‌یگرێته ده‌سته‌وه وه‌ك ئه‌وه وابێ ته‌ماشای ئاوێنه بكات سه‌ر له چوار چێوه‌كه‌وه ده‌ر دێنێ و ته‌ماشای جه‌ماوه‌ر ده‌كات).
ئه‌كته‌ر :- من هه‌تاوه‌كو ته‌ماشای ئاوێنه‌ش بكه‌م ئه‌وا ته‌ماشای یه‌كێكی تر ده‌كه‌م كه له ناخمدا خۆی حه‌شار داوه.. به شێوه‌ی بێز لێكردنه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌م بێگوومانم له‌وه‌ی كه من نیم .. ئه‌وه‌ی ناخمی حه‌شار داوه و ئه‌م په‌یكه‌ره ده‌جووڵێنێ دووره په‌رێزی بۆو بۆچوونه‌كانی منن
(ده‌چێته ئه‌و دیوی چوار چێوه‌كه‌وه و ده‌س ده‌كا به ئاخاوتن).
وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو جیهان دژی منه .. ته‌نانه‌ت هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه .. مه‌رج نییه دوژمنم بن . به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ دژی منن چوونكه ئه‌وان له‌و لكه‌ی تره‌وه به‌رنگاری منیان گرتوه , وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه دژی من وه‌ستاون, ئه‌وان له كێوێ من له كێوێكی تر.
(دیسانه‌وه چوار چێوه‌كه ده‌سووڕێنێته‌وه دیوه‌كه‌ی تر)
به‌ڵام ئه‌م نامۆییه ی ناخم وام لێ ده‌كا هه‌موو بوونم بسڕمه‌وه , ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا دێنێ كه بكه‌ومه گوومانه‌وه له بوونی خۆم , له كۆتادا هه‌ست هه‌ست به گاڵته جاڕی كه‌سێكی تر ده‌كه‌م كه له ناخمدا جێگیر بووه و ڕێ هه‌ورازه‌كانم پێ ده‌برێ ..
ئه‌مه‌ی ناخم جووله‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌كا به ئاسته‌م لێ وورد ده‌بمه‌وه كاتێ ته‌له‌فۆنه‌كه ده‌گرێته ده‌سته‌وه له‌مدیوی شووشه‌ی جێ ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه تێی ده‌ڕوانم حووڵه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ر ده‌كا بێ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌ك بگه‌یه‌نێ . به ڕاستی مرۆیه‌كی بێ فڕه‌و و كرده‌وه‌یه‌كی بێ فڕ ده‌نوێنێ.
(چوار چێوه‌كه سه‌ر ده‌كه‌وێ و ئه‌كته‌ر چاوی وێڵی دوای چوار چێوه‌كه ده‌بێ)
ده‌نگ :- ئه‌وه تۆێ دارشته‌یه‌كی سه‌یری له به‌ده‌نێكی سه‌یرا؟ چه‌ند كه‌سێكن و هه‌ر جارێ و یه‌كێكتان دێته گۆ .. به به دوو ده‌س دوو قاچ ,دوو چاو, ئه‌وه‌ی بۆ هیكه‌لی مرۆڤ بشێ هه‌لسوكه‌وتی پێ ده‌كه‌ن , به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ ئێستا هه‌تیوی دایكشی .. هه‌رچی باوك ئه‌وا له دێر زه‌مانه‌وه نه‌ماوه..
ئه‌كته‌ر :- نه . هه‌تیو نیم , دایكم ماوه . من زۆرم بینی مردن , به‌ڵام هه‌بوون به‌رنگاری مردن ده‌بوونه‌وه و ره‌تیان ده‌كرده‌وه.. تۆ هیچ كاتێ له ژیانا گوێت له ئافره‌تێ بووه كه به مردن بڵێ بمره و من ده‌مێنمه‌وه
ده‌نگ :- نه ْ
ئه‌كته‌ر :- به‌ڵام من بینیم و گوێم لێ بوو .. به‌ڵێ به چۆكا نه‌هات به‌رامبه‌ر به مردن , به‌ڵكو مردنی مراند و خۆی له‌و نه‌خۆشی سڕبوونه‌ی چه‌ند ساڵه ڕاست كرده‌وه .. ده‌زانی كێیه
ده‌نگ :- كێیه
ئه‌كته‌ر :- دایكمه .. دایكم . به‌ڵێ دایكم به‌سه چیدی نامه‌وێ گوێم له ده‌نگت بێ
ده‌نگ :- به‌ڵام ئه‌مه ڕێڕه‌وی خۆته و خۆت هه‌ڵتبژاردووه
ئه‌كته‌ر :- تۆش وه‌كو ئه‌وان هانده‌رێكم بووی بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌ومه‌وه و له ناو بچم. بفوتێم . تاوه‌كو خۆت به كه‌مالی ئیستراحت لێ پاڵكه‌وی و ئاره‌زووه‌كانم به ده‌ما به‌رێ و پێ سووتاو و رووته‌ڵه‌م كه‌ێ
ده‌نگ :- (به‌سه‌رسوورمانه‌وه) من ؟
ئه‌كته‌ر:- به‌ڵێ تۆ.. تۆی بێ وێنه .. تۆی قسه و باس و هیچی تر .. به‌ڵێنی سه‌ر تاشه به‌ردێكی ره‌ق.. به‌ڵێنی ده‌م ره‌شه‌بایه‌ك كه به ئاره‌زووی خۆی روو ده‌كاته ئه‌شكه‌وت و شاخ و داخ بێ ئه‌وه‌ی چمكی ڕاستی له ناخیدا به دی بكرێ, به‌ڵێ چه‌ند جار هاتی و ده‌تچرپاند به گه‌ێما كه گوایه ئه‌م جێگایه جێگای بیره سه‌ربه‌سته‌كانه , جێگای حه‌وانه‌وه‌ی هزری مرۆڤه..د‌رك كردنه به كه‌م و كووری و هه‌نگاو نانه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌م و كووڕیانه.. ڕاسته من نكۆلی له‌وه ناكه‌م كه ئه‌م ئاواته له ناخمدا وه‌كو كۆرپه‌یه‌ك به خێوم ده‌كرد, تۆش هه‌موو رۆژێ بگره هه‌موو ساتێ وه‌كو كزه بایه‌ك ده‌هاتی و كۆرپه‌كه‌مت له باوش ده‌نا و ده‌تڕاژاند و لایه لایه‌ت بۆ ده‌كرد.. هه‌ر لایه لایه‌یه‌كت دڵۆپه ژه‌هرێك بوون و ده‌چوونه هزری منداڵیمه‌وه.. ده‌خه‌وت له پڕ له خه‌و راده‌په‌ڕی و خه‌وی ده‌زرا .. ده‌سی ده‌كرد په‌ڵپ و بیانوو, تاوه‌كو گه‌وره بوو له به‌ره‌تی ره‌نج و ئه‌شكه‌نجه‌ی ژیانم چرپه‌كانی تۆی له مێشكا گرتبوو و له ناخیا چه‌كه‌ره‌ی كردبوو.. ناچار بووم خۆم بده‌م به ده‌سته‌وه.. به‌ده‌نم دوای قسه خۆشه‌كانی تۆ كه‌وێ.. وه‌ك هێلانه‌ی چۆلیگه‌یه‌كی تازه پێ گه‌یو به ده‌م ره‌شه‌باوه..خۆزگایه سه‌د خۆزگا ئه‌م كاره‌م نه‌ده‌كرد و ئه‌و دایكه به‌سته زمانه‌شم به جێ نه‌ده‌هێشت و خۆمم نه‌ده‌هاویشته ئه‌م گۆڕستانه گه‌وریه‌یی به‌ده‌نه‌وه و دوای ووشه هه‌ڵپرووكاوه‌كانی تۆ نه‌ده‌كه‌وتم(پاكه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ).. ئێستاش فرمێسكه‌كانی دایكم له به‌ر چاوه كه بۆمی ڕشت ..ووشه‌كانیم له به‌ر گوێیه كه چی ده‌ووت( به ده‌وری بیره‌وه‌ری له گه‌ڵ دایكیا ده‌دوێ)
دایك :- كورم بۆ ده‌بێ بڕۆێ كێ پێ ووتی لێره هیچمان نییه كه تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بكا .. ئه‌ی من به سه‌ر كێدا به جێ ده‌هێڵی.. ئا كورم چاو ببڕه ئه‌و سێ خووشكه‌ی ترم كه دوای رۆیشتنی ڕۆڵه‌كانیان چۆن بێ ناز كه‌وتوون؟ . كه‌س نییه ته‌نانه‌ت خزمه‌تیان بكا و به ئارایانه‌وه بێت .. ڕۆڵه شرینه‌كه‌م رێزی تۆ به منه‌وه‌یه , و رێزی منیش به تۆه‌وه‌یه.. ئێمه دوو به‌ستراوین به یه‌كه‌وه هیچمان بێ ئه‌وه‌ی ترمان ته‌واو نییه ئیدی بۆ ده‌بێ ئێره چۆڵ بكه‌ی
كوڕ : – بیرۆكه‌ی دیده‌نی شتی تازه مێشكی جه‌نجاڵ كردووم.. ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئه‌و جێگایه‌یی كه مرۆڤ تێدا مرۆڤه
ئه‌كته‌ر :-(ده‌نگی بیره‌وه‌ریه‌كه ده‌بڕێ و ئه‌كته‌ر خۆی ته‌واوی ده‌كا) .. به‌ڵێ مرۆڤ تێدا مرۆڤه , نه‌وه‌الله مرۆڤ نییه گه‌ر وه‌كو من له‌م جێگایه بێ ره‌سه‌ن بێ .. ئای دایه گیان چه‌ند بیرت ده‌كه‌م.. وه‌ك ئافره‌تێكی سك پڕ بێزوو بكا منیش ئاوا تامه‌زرۆی هه‌موو خاك و خۆڵی لای خۆمانم..
( ده‌س ده‌با جانتاكه‌ی ده‌كاته‌وه و ریكۆده‌رێك ده‌رده‌كا و ده‌سی پێدا ده‌نێ و دایده‌گیرسێنێ و ئه‌م مه‌قامه‌ی گوێ لێ ده‌بێ )
ده‌ردی دووری
ده‌ردی دووری كووشتمی
ده‌ردی ووشیاری و سه‌بووری كووشتمی
یادی یاران وڵاتم رۆژ وشه‌و
لێ حه‌رام كردم خۆراك و خواردن و خه‌و
ده‌نگ :- ئه‌وه چییه ؟ چی ده‌كه‌ی؟
ئه‌كته‌ر:- (شته‌كانی كۆ ده‌كاته‌وه وده‌یه‌وێ بڕوا). ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و جێگایه‌یی سه‌ری به‌رزم لێهێنایه دونیاوه.. ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و جێگایه‌یی تێدا گه‌وره بووم تا پاداشتی پێگه‌یاندمی بده‌مه‌وه
ده‌نگ :- ئاوا به ئاسانی (ده‌نگی قاقای پێكه‌نین دێ له گه‌ڵ ئه‌م پێكه‌نینه‌دا ئه‌كته‌ر هه‌ردوو ده‌ستی ده‌گرێ به بنا گوێ خۆ‌یا بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌و پێكه‌نینه نه‌بێ).
ئێمه وه‌كو ئه‌و ده‌ریا شێته واین, گه‌ر یه‌كێ له پاپۆڕه سه‌ره‌كێكه‌وه كه‌وته ناومان ئه‌وا چه‌ند جارێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌ده‌ین كه فێری بۆ و بۆچوونی ئێمه‌مانان بێ , به‌ڵام گه‌ر ئێمه‌ی به دڵ نه‌بوو ئه‌وا چه‌ند جارێ به‌ر شه‌پۆڵی تووڕه‌ی خۆمانی ده‌ده‌ین و ده‌یهاژێنین و پاشان به خنكاوی به‌ره‌و رۆخی ده‌بینه‌وه و ده‌یده‌ینه‌وه ده‌ستی دایكی ئێستا تۆش وا به ئاسانی ده‌ته‌وێ ده‌رباز بی .. بگره. ها بگره . بگره . بگره ( وه‌ك ئه‌وه وایه كه به خه‌نجه‌رێك یاخود شیریك له ئه‌كته‌ر ده‌درێ تا وای لێ دێ ئه‌كته‌ر له ناوراست شانۆ لێده‌كه‌وی نیشانه‌ی كوێر بوونه‌وه‌ی ژیانی ده‌نوێنێ)
كۆتایی
عارف مه‌عروف داوودی
18\ئابی\1999
له ژماره 3306 و له 4\حوزیرانی 2000 له رۆژنامه‌ی هاوكاری بڵاو كراوه‌ته‌وه.