سبه‌ی چوارشه‌ممه، له شاری هه‌ولێرخۆپیشاندنێک ساز ده‌کرێت
Closed
سبه‌ی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 5-1-2011، له شاری هه‌ولێرخۆپیشاندنێک ساز ده‌کرێت له لایه‌ن که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه یه‌کسانیخوازانی کوردستانه‌وه، تا به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاوی دژایه‌تی و سوکایه‌تییه‌ی که به‌رامبه‌ر به ژنانی چالاک و نووسه‌ران و ڕووناکبیران ده‌کرێت و له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه په‌خش ده‌کرێته‌وه. خۆپیشانده‌ران کاتژمێر 10ی به‌یانی، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی، له شه‌قامی شه‌ستی کۆده‌بنه‌وه و به ڕێپێوانێکی هێمنانه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڕۆن و داخوازییه‌کان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
خوازیارین ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆسته‌کانی کوردستان به ژنان و پیاوانه‌وه، هاوڕا و هاوهه‌نگاوی ژنانی چالاک بن، له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه