
ئچ ئای وی (ئایدز) …… نووسینی : محه‌ممه‌د حه‌کیمی
رۆژانه و به هۆی به‌ربڵاوی خانه تیمیه‌کان ( خانه تیمی به‌و ماڵانه ده‌وترێ که چه‌ند ئافره‌تێکی سوزانی کاری تێ ده‌که‌ن ) له ئێران چه‌ند که‌س تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌بن و ئه‌وان به بێ ئه‌وه‌ی بزانن تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و هه‌ڵگری ویرووسی ئچ ئای وین که‌سی‌تر تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆکه به هه‌زاران که‌س له ئێران تووشی نه‌خۆشی ئایدز بوون به بێ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌رێکیان ببێت له ئێران.
سیاسه‌تی هه‌له‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ ناسینی ئه‌م ویرووسه له ئێران بۆه‌ته هۆی تێوه گڵانی خه‌ڵک و هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته هه‌له بۆه‌ته هۆی دروست بوونی سه‌دان و هه‌زاران خانه تیمی به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌کان و له‌و خانووانه ژنانی له‌ش فرۆش خه‌رێکی له‌س فرۆشین و ئه‌م دیارده‌یه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ سه‌ر لاوان، لاوان به هۆی گه‌نجیه‌تی زۆر زوو تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه و هه‌ر وه‌ها ماده‌سڕکه‌ره‌کان ده‌بن.
به پێی ئاماره‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له رێگه‌ی جنسیه‌وه ( پێوه‌ندی نێوان ژن و پیاو) تووشی ویرووسی ئایدز بوون رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بن، هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا مه‌حبووبه حاج عه‌بدوالباقی رۆژی دووشه‌ممه له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هه‌واڵنێری فارس کردی وتی: زیاتر له سێبه‌ش له تووشبووان به وایروسی ئایدز له ئێران له رێگه‌ی جنسیه‌وه تووشی ئه‌م ویرووسه بوون ئه‌و که سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی خومینی شآری تارانه به ئاماژه به ئه و ئامارانه‌ی که له نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه دڕاون زۆرتوین رێژه له رێگه‌ی جنسیه‌وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و زۆربه‌ی رێژه‌که‌ش ل پێک هاتووه و هه‌ر وه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که گیروده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان بوون و به هۆی ته‌زریقه‌وه تووش بوون و ئه‌وانیش به هۆی پێوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ خاو خێزانیانه‌وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون.
به پێی دوایین ئاماره‌کانی ته‌ندوروستی رژێمی ئێران که تا ساڵی 1388 دڕاوه‌ته ده‌ره‌وه 20133 که‌س گێروده‌ی نه‌خۆشی ئایدز بوون که‌ئه‌م ئاماره زۆر ده‌قیق نیه و رێژه‌ێکی زۆر زیاتره له‌و ئامارانه‌ی که حکومه‌ت بڵاوی ده‌کانته‌وه چۆنکا خه‌ڵکێکی زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن و نا‌وێرن یان هێشتا نه‌خۆشیه‌که‌یان نه‌دیشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که هه‌ستی پێ بکه‌ن و بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌کان و تا ئێستاش زیاتر له 3409 که‌سێش گیانیان له ده‌ست داوه.
له راستیدا له ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک له ئابروو چوون ده‌ترسن زۆر که‌م ده‌چن بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ویرووسی ئایدز ببێت به یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌ی تێوه گڵانی خه‌ڵک به‌و نه‌خۆشیه ، ئه‌گه‌ر چی له هه‌موو جیهاندا زیاترین رێژه‌ی تووش بوون له رێگه‌ی جنسیه‌وه‌یه و به داخه‌وه تا ئێستا له ئیران که‌مترین رێگه چاره‌سه‌ری بۆ ناسینی ئه‌و نه‌خۆشیه و هه‌ر وه‌ها ڕاهێنانی ئه‌و نه‌خۆشیه له مه‌درسه و شوێنه گشتیه‌کان به خه‌ڵک دڕاوه.
ئه‌گه‌ر چی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ده‌ڵێن تا ئێستا ده‌رزی نه‌خۆشی ئایدز که به ناوی ئایموند ناسراوه له سه‌ر 1800 که‌س تاقی کراوه‌ته‌وه ده‌ڵێن تا ئێستا چکۆله‌ترین راپۆرت له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌رزیه عه‌وارزی ببێت نه‌دراوه.
ده‌رزی ئایمود ده‌رزێکی گیائیه که بۆ هه‌وه‌ڵین جار له ئێران دۆزرایه‌وه و ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌توانن که ماوه‌ێکی زیاتر عومر بکه‌ن و ئێستا له وڵاته ئوروپایه‌کان ده‌رمانی نه‌خۆشی ئایدز دۆزراوه‌ته‌وه و به‌ڵام له ئێران به هۆی گه‌ماڕۆکان و سیاسه‌تی هه‌له‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئه‌و ده‌رمانانه ناێته ناو ئێران نه‌خۆشی ئایدز له ئێران هه‌میشه له گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌سته و یه‌خه‌یه.