نیوه شه‌و ….. سه‌ردار جاف
هێشتان نیوه شه‌و
له دوو مه‌لۆتکه‌ی کاتی جه‌ڕاوه
سوور و سپییه‌کانی کیشوه‌ری سه‌وز
گه‌نم ره‌نگه‌کانی کیشوه‌ری زه‌رد
لێو ئهستوورانی کیشوه‌ری ره‌ش
هه‌نگاو ده‌بڕن و
به‌ره‌و هه‌واری خروون پڵانس
ترپه‌ی پێیه‌کان…..
شه‌و له بێداری رادهچهنێنن
به بارته‌قای ساڵ
شار گه‌مه هنگاو ره‌نگه‌کانی ته‌قه‌ی خۆشی له ئامێزی خۆی ده‌گرێ
ئه‌م چه‌رخه ته‌قه
له ته‌قه‌ی خۆشی لای خۆمان ناچێ
سه‌ر و گوێلاک ، جه‌سته داناپاچێ
ئه‌و ته‌قانه‌ی هه‌ن
هه‌موو سترات و پڵانس و پارکێکیان پڕ له بۆنی بارووت کردووه
بۆنی بارووت و دووکه‌ڵی ئێره
له بۆنی بارووت و دووکه‌ڵی ژینۆساید ناچێ
به چه‌شنی بۆنی بارووتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه نییه
له گه‌ڵ دووکه‌ڵی داگیرکردنی لانه‌ی دراوسێ جیاوازه،جیاواز
نا….. هه‌رگیز بۆنی له بارووت ودووکه‌ڵی شه‌ڕی براکوژی ناچێ
ئه‌م بارووتانه
بۆنی هه‌ڵپه‌ڕکێی لێ دێ ، هه‌ڵپه‌ڕکێ
ئه‌م هه‌ڵپه‌ڕکێ بۆنی جیاواز نییه ، هه‌ر به هه‌ڵپه‌ڕکێکه‌ی لای خۆمان ده‌چێ
ئێمه له نه‌ورۆز ، له شینی خۆمان
ده‌یکه‌ینه جه‌ژن ، هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆشی
تاوێ ره‌شبه‌ڵه‌ک ، تاوێ مه‌ی نۆشی
ئه‌م مه‌مله‌که‌ته
وه‌ک لای خۆمانه ……………
له شینی ته‌مه‌ن ، جه‌ژنه وتێئاڵان
شه‌وه ته‌زێنێ له خروون پڵانس گهرمهکهنهوه
دیمه‌نی شه‌وێ ……
ده‌مێ شین ، ده‌مێ سوور ، ده‌مێ که‌سکه
ده‌مێ ئه‌ستێران له نێو هه‌وره‌وه
به ره‌نگی جودا دێنه به‌رچاو ونوقم ده‌بنه‌وه
لێره هه‌ڵڵایه ، هه‌ڵڵایه ، هه‌ڵڵا….
کیژ و کوڕ پڕ به ئه‌وک له قیژهن
ئائه‌م قیژانه
له رمبه ڕمبی زرێپۆش ناچێ
له نرکه‌ی کۆپته‌ر
قیژه‌ی مناڵ ، ژنه که‌نه‌فتی ئه‌نفال به دووره
قیژه‌ی هه‌وه‌سه
قیژه‌ی جاڕدانی شه‌وێکی سووره
ئانتوێرپن
1/1/2011
کات یه‌ک و بیست خوله‌کی به‌ر به‌یان
سه‌ردار جاف
به‌لجیکا