سدیقه ئه‌لموللایه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێدێك بۆ سینه‌مای عێراقی
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌كان مێژووی سینه‌ما له عێراقدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ساڵانی به‌ر له بیسته‌كان ،به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌و ئارگۆمێنتهكان ئه‌و فیلمه سینه‌ماییانه‌ی له 1920_1940 نمایشتكراون سنهمای بێانی بوونه، نموونه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له ساڵی 1911به‌سه‌ره‌وه له هه‌ۆڵی (سینه‌ما بلۆكی) له شه‌قامی ره‌شیدی شاری به‌غدا نمایشتكراون ،وه‌ك فیلمی (به‌ڕێكردنی ته‌رمی شا ئیدواردی حه‌وته‌م) و (راوكردنی پڵنگ)، ده‌كرێ بلێین نیوه‌ی دووه‌می ساڵانی چله‌كان سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ سینه‌مای عێراقی ئه‌ویش دوای درووستكردنی ( كۆمپانیای فیلمه‌كانی ره‌شیدی عێراقی- میسری) و به‌رهه‌مهێنانی فیلمی (كوڕی رۆژهه‌ڵات) ، له‌و مێژووه‌وه تا سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان چه‌ندین فیلم به‌رهه‌مهێنران ،وه‌ك (عالیه و عیسام-1949) و (كێ به‌رپرسیاره-1957) و (سه‌عید ئه‌فه‌نی-1957) كه له دهرههێنانی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران حوسنی بوو .
سینه‌مای هه‌شتاكان ،سینه‌مای رژێم
سینه‌مای ساڵانی هه‌شتاكان له عێراقدا ئه‌گه‌رچی له رووی به‌رهه‌مه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ حه‌فتاكاندا زیاتربووه ، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه ئاستێكی زۆر خراپی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌نێوه‌ندی سینه‌مای عه‌ره‌بیشدا هیچ ئاماده‌گییه‌كی نه‌بوو هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باڵاده‌ستبوونی رژێمی به‌عس به‌سه‌ر ته‌واوی بواره هونه‌ریی و ژیارییه‌كاندا ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگیی ئێران- عێراق ئیدی ته‌واوی ئه‌و بوارانه له‌سه‌ر بڕیاری رژێم خرانه خزمه‌تی جه‌نگه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كدا جه‌نگی به‌ناو قادسیه ی به پیرۆز و مه‌زن باسبكردبایه پاڵپشتییه‌كی بێسنووری لێده‌كرا، به‌داخه‌وه له‌و قۆناغه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سینه‌ماكاران كه‌وتنه داوی خواسته‌كانی رژێمه‌وه و چه‌ندین فیلمیان به‌رهه‌مهێنا وه‌كو فیلمی (ئه‌ركه‌كان به‌رده‌وامن) ده‌رهێنانی محه‌مه‌د شوكری جه‌میل ، (سنووری گڕگرتوو) ده‌رهێنانی ساحب حه‌داد ،و چه‌ندین فیلمی تر ، ئه‌م قۆناغه له لای زۆرێك له ره‌خنه‌گران به قۆناغی گاڵته‌جاڕی سینه‌مای عێراقی ناو ده‌برێت، چونكه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆكرد ، قۆناغێك بووه بۆ پیرۆز راگرتنی بیرۆكه‌ی جه‌نگ و پاساوهێنانه‌وه بۆ ره‌فتاره بێبنه‌ماكانی رژێمی به‌عس كه ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌یان به‌دواوه بوو.
سینه‌مای ساڵانی 1990-2010
دوای نزیكه 3 ساڵ له كۆتایهاتنی جه‌نگی عێڕاق – ئێران له ساڵی 1991 دا جارێكی تر جه‌نگ هه‌ڵگیرسا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئاراسته‌كه ئێران نییه به‌ڵكو( كوه‌یت) ــه ، و له‌گه‌ڵ جه‌نگی پێشوودا جیاوازه چونكه زۆربه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌شداربوون له رزگاركردنی كوه‌یت و وه‌شاندنی گورزێكی ئێجگار به‌هێز له ته‌واوی ژێرخانی ئابووری عێراق،ئه‌مه‌یش وایكرد ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه رژێمی به‌عس له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌یبوو بۆ سینه‌ما كۆتایی پێبێت ، رژێم له‌گه‌ڵ كاڵبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی فروانكردنی داگیركارییه‌كانی و ئاشكرابوونی خواسته‌كانی له‌ودیوی بانگهشهكردنهكانی بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی عه‌ره‌بیی ، رۆژ به‌ڕۆژ هه‌ستی به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی مه‌رگی خۆی ده‌كرد و لای ئاشكرابوو كه بوونیادی حزبه‌كه‌ی له هزری هاووڵاتیدا هه‌ره‌سی هێناوه و جارێكی تر درووستنابێتهوه بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووریی هۆكارێكی تر بوو بۆ سستبوونی سینه‌ما هاوكات بڕوای به‌عسیش به زیندووبوونه‌وه له‌ڕێی سینه‌ماوه لاوازبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێوان 1991-1992 دووفیلمی سینه‌مایی به‌رهه‌مهێنران (نێرگز بووكی كوردستان- به‌رهه‌می به‌رله جه‌نگی كه‌نداو) و فیلمی (شا غازی-1992) ، فیلمی نێرگز بووكی كوردستان باس له خۆشه‌ویستی كوڕ و كچێك ده‌كات كه له‌و سه‌رده‌مه دا بۆكورد ره‌هه‌ندێكی سیاسی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌ڵام پێده‌چێ چاوپۆشینی رژێم له‌وه‌ها كارێك دیسان مه‌به‌ستی هه‌بووبێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌نجامدانی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌یویست هه‌میشه خۆی به‌بێ تاوان نیشان بدات،دوای رووخانی رژێم له ساڵی 20003ــه‌وه تا ئه‌مڕۆ سینه‌مای عێراقی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ناسه‌یه‌كی به‌به‌ردا هاتوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویستیش نه‌بێت به‌ڵام ده‌كرێ بڵێن چه‌ندین هه‌وڵی شێلگیرانه هاتوونه‌ته‌ئاراوه.
(سدیقه ئه‌لموللایه) وه‌ك نموونه‌یه‌ك
داوی چه‌ندین ساڵ له په‌رته‌وازه‌یی و بێئومێدی له سینه‌مای عێراقیدا ، ئه‌توانین ئاماژه به‌وه‌بكه‌ین كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌رهێنه‌ر حیكمه‌ت بهیزانی له فیلمی (سدیقه ئه‌لموللایه) ئومێدێكی نوێیه بۆ سینه‌مای عێراقی ، ماوه‌ی فیلمه‌كه 25خوله‌كه و ده‌چێته قاڵبی كورته فیلمه‌وه،به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كانی زمانی وێنه‌و كایهكردنی خه‌یاڵ به‌بێ ترس و نیگه‌رانی له نێو پانتایی تێكستدا بینه‌ر ناچارماندهكات له كاتی پۆلێنكردندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بێهاوتای پێببه‌خشین.
فیلمه‌كه به‌ناوی گۆرانی بێژی به‌ناویانگی كۆچكردوو (سدیقه ئه‌لموللایه)وه‌یه،به‌ڵام ئیشكردنی ده‌رهێنه‌ر له دوور و نزیك په‌یوه‌ندیی به ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه نییه، به‌ڵكو له رێی ده‌نگییه‌وه ده‌مانباته‌وه بۆ رابردوویه‌كی دوور و كه‌له‌پورێكی ره‌سه‌ن و تێكه‌ڵكردنی ئه‌و رابردووه به ئێستا
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆتۆمبیلێكی مۆدێلی ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو ده‌بینین كه ئۆتۆمبێلێكی مۆدێرنی به ته‌نیشته‌وه‌یه، له هێكڕا ئۆتۆمێلێكی دیكه‌ی كۆن تیژ تێده‌په‌رێت.
پاشان ده‌چینه قاوه‌خانه‌یه‌كی به‌غدایی به به ته‌واوی ئه‌تمۆسفێر و كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه ، مه‌قامی نازم غه‌زالی ده‌بیسترێت،له گرته‌یه‌كی نزیكدا رووخساری گه‌نجێك ده‌بینرێت و له قوڵایی گرته‌كه‌دا رادیۆیه‌كی كۆن هه‌یه ، لێره‌وه ده‌رهێنه‌ر گۆِڕان به‌سه‌ر زه‌مه‌ندا ده‌هێنێت ئه‌ویش له رێی بڕینی كاره‌با و هه‌ڵكردنی چراكان ،دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی موهللیدهیهكی كاره‌بادا ، ده‌نگی مووهلیدهكه زاڵده‌بێت به‌سه‌ر ده‌نگی رادیۆكه‌دا ،و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك پێمانئهلێ ئیدی له زه‌مه‌نی ئێستادا چێژوه‌رگرتن له بیستنی موزیك و گۆرانیش بوونی نه‌ماوه.
گه‌نجه‌كه قاوه‌خانه‌كه جێده‌هێڵێت كامێرا به‌دوای هه‌نگاوه قورسهكانیهوه یه ، ده‌گاته كۆڵانێك كه گوێمان له‌كه‌سێك ده‌بێت مه‌قام ده‌خوێنێت و كه‌سێكی تر قورئان، چه‌ند منداڵێك یاریی ئه‌كه‌ن. گه‌نجه‌كه ده‌گاته ماڵه‌وه ،كاره‌با بڕاوه ، ئه‌مه‌یش دیسان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زه‌مه‌نی ئێستا.
كات به‌یانیه‌و له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی له رێی رادیۆكهیهوه گوێی له گۆرانییه‌كی سدیقه ئه‌لموللایه ده‌بێت و ئه‌مه‌یش وای لێده‌كات دوا بكه‌وێت، كاتێكیش كه به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كه‌ی پرسیاری هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ،له‌و وه‌ڵامدا ده‌نووسێت(سدیقه ئه‌لموللایه)، داوای لێده‌كه‌ن هۆكاره‌كه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سزا نه‌درێت،به‌ڵام هه‌ر سووره له سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و له‌سه‌ر كورسیه‌ك دائه‌نیشێت و ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات ، سه‌عات یه‌كه ، خه‌وی لێدهكهوێ ، خه‌ون ده‌بینێت وبه كۆتكراوی خۆی له‌سه‌ر كورسیه‌كه ده‌بینێته‌وه ، ده‌ستێكی به‌ستراوه به زانكۆوه و ده‌سته‌كه‌ی تری به كۆتێكی پلاستیكی شهتهكدراوه كه ئاماژه‌یه بۆ سوپای ئه‌مریكا، قاچه‌كانی به زنجیرێك به‌ستراونه‌ته‌وه كه بازنه‌یه‌ك له ئاگر ده‌وریداوه ، خه‌ڵكانێكی نامۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ئیداره‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌رئه‌كه‌ون و گاڵته‌ی پێئهكهن ، كتێبه‌كانی شیعر و هونه‌ر ده‌خه‌نه نێو ئاگره‌كه‌وه، له هه‌مانكاتدا گوێمان له مۆسیقا و ده‌نگی جهواهریی ده‌بێت ،هه‌روه‌ها ده‌نگیی داخل حه‌سه‌ن و سدیقه ئه‌لموللایه ده‌بیستین و له‌هه‌مانكاتدا راپێچی نێو ئاگره‌كه ده‌كرێن،له‌خه‌و راده‌بێت ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات هێشتا هه‌ر سه‌عات یه‌كه، ئه‌چێته به‌رده‌م ئاوێنه‌كه ته‌ماشای خۆی ئه‌كات له ئاوێنه‌كه‌وه پیاوێكی ریشدار ده‌رئه‌كه‌وێت . كۆتایی.
له‌م فیلمه‌دا سدیقه ئه‌لموللایه سیمبولێكی به‌هێزه بۆ گوزراشت كردن له رابردوویه‌كی پڕ له ره‌سه‌نایه‌تی ،كه له‌م رۆژگاره‌دا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی شوێنهواریشی دیارنه‌مێنێت،وێنه‌كان ته‌واوی ئاماژه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه زه‌ینی بینه‌ر و ناچاری ده‌كه‌ن شرۆڤه‌یان بۆ بكات، بۆیه فیلمێكی له‌م جۆره خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و چڕ‌وپڕ هه‌ڵده‌گرێت چونكه وشیارییه‌كی سینه‌مایی ده‌وڵه‌مه‌ندی له پشته‌وه‌یه.
كـــاردۆ
*سدیقه ئه‌لموللایه ، چیرۆكی ، حه‌سه‌ن ئه‌لعانی، سیناریۆ و ده‌رهێنانی حیكمه‌ت بیزانی ، نواندنی باسم قه‌ههار
ژێده‌ر:
السینما العراقیه- ویكیبدیا الموسوعه الحره
www.elcinema.com
www.elaph.com (صدیقه الملاَّیه تصرخ حفاڤًا علی الوگن(
kardo_mm@yahoo.com