
ئه‌گه‌ر کوردێکی سوریی بوومایه…
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه، بۆ ساتێکیش سڵم نه‌ده‌کرده‌وه له به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگمدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گوێی لێبێت که چی ده‌گوزه‌رێت به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌م به به‌رنامه‌یه‌کی مه‌به‌ستدار بۆ پاکتاوکردنی بوونی و سڕینه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێویه‌کی دروست و دیموکراتیانه خه‌باتم ده‌کرد بۆ ئابڕووبردنی ئه‌و پرۆژه ئامارییه سته‌مکارییه‌ی که له ستانی جزیره‌دا له ساڵی 1962 دا و له ماوه‌ی 24 ده‌مژمێردا به‌ڕێوه چوو که بووه هۆی بێبه‌شکردنی زیاتر له سه‌دهه‌زار کورد له ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌که‌یان، سوریا، به ناڕه‌وایی، که ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 400 هه‌زار هاوڵاتی ده‌بن که‌وتوونه‌ته په‌راوێزی ژیانه‌وه و بێبه‌شن له هه‌موو مافێکی هاوڵاتی بوون.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه، بۆ ساتێکیش که‌مته‌رخه‌میم نه‌ده‌کرد له خهباتکردنمدا دژی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی عاره‌بی ڕه‌گه‌زپه‌رستی که له ستانی جزیره‌دا له ساڵی 1972 به بڕیاری سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عسی وڵات کرا و به‌وپێیه‌ش خاواندارێتی زه‌ویوزاری هاوڵاتیانی کورد له جزیره‌ی سوری داگیرکرا و دابه‌شکرا به‌سه‌ر ئه‌و جوتیاره عاره‌بانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سوری له گونده‌کانی ستانی حلب و رقة وه هێنرابوون به‌و بیانووه‌ی که زه‌ویوزاره کشتوکاڵیه‌کانیان به ئاوی به‌نداوی فوراته‌وه داپۆشراوه!! ئه‌مه چ مهعقولێتێکه ده‌سه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌ویوزاری جوتیاره کورده‌کاندا بگرێت و به زۆر دابه‌شیبکات به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ستانهکهیانهوه هاتوون؟؟ دواجار وا پێویست نه‌بوو که پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک پرۆژه‌ی چاککردنی زه‌ویوزاری کشتوکاڵی به‌راو که ده‌یان هه‌زار هیکتار بوو بۆ ئه‌م جوتیارانه بێت؟.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بومایه، به ده‌نگێکی به‌رز ده‌گریام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه بۆ ڕۆژئاوای بیزانیایه که زمانه شیرینه کوردیه‌که‌م، زمانی باوباپیرانم بۆ خۆم و نه‌وه‌کانم قه‌ده‌غه‌یه فێری بین و پێی بنووسین و پێی بخوێنینه‌وه، زمانی عاره‌بی(که پایه‌ی به‌رز و ڕێزی هه‌یه لامان) به‌زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر زارۆکهکانماند و ده‌بێت فێریبین، به‌م جۆره زمان و فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوری نیشتیمانیمان که شانازی پێوه ده‌که‌ین لاواز بووه، که به‌شێکه له فره که‌له‌پوریه‌کانی سوریا، هه‌روه‌ها به‌شێکه له ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌له‌پوری و ڕۆشنبیریی جیهانیش.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه، ده‌جه‌نگام به‌رامبه‌ر به‌عاره‌بکردنی ناوی دێهات و ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌و شاره کوردیه‌کان و ناوه ڕه‌سه‌نه‌کانی خۆیانم ده‌گێڕایه‌وه بۆیان، ناوی شار و ناوچه فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌ماوه ته‌نها له ناوچه کوردیه‌کاندا نه‌بێت!، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره که‌ڵکێکی هه‌بێت بۆ پرسی فه‌له‌ستین، ئه‌مه چ عه‌قڵێکه دژایه‌تی زمان و ناوی مرۆڤه‌کان بکرێت له‌م سه‌ده‌یه‌دا که پێویست بوو سه‌ده‌ی ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، سه‌ده‌ی په‌خشکردنی فره ڕۆشنبیرییه‌کان و خۆشه‌ویستی و لێبوردن بێت له نێوان ئاده‌میزاده‌کاندا….
ئه‌گه‌ر کورد بوومایه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بووم که ناڵه‌ی گه‌له بهشمهینهتهکهم بگه‌یه‌نمه هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان، کاتێک بێده‌نگی هات به‌سه‌ر ئه‌و قسابخانهییهی که گه‌نجه کورده‌کان به فیشه‌کی گه‌رم ده‌پێکران له مارتی ساڵی 2004 دا، له کاتێکدا که پێکدادان دروستبوو له نێوان هه‌ردوو تیپی خه‌باتگێرانی(قامشلی) و تیپی لاوانی(دیر الزور) که نزیکه‌ی 25 گه‌نج له ته‌مه‌نی نهوبههاریاندا که‌وتن.. وه بووه هۆی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی سه‌دان که‌س و دروستبوونی له‌یه‌کترازانی پێکهاته‌کانی جزیره کاتێک ئه‌و هه‌موو ناڕه‌وایه‌تی و نه‌بوونی ئازادی و دیموکارتیهت و حاڵه‌تی گوزه‌رانی ژیانیان بینرا.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه، پڕ به‌ده‌نگم هاوارم ده‌کرد تا هه‌موو جیهان گوێی لێبێت که گه‌له‌که‌م تووشی چ زوڵمێک بووه که لۆژیکی سه‌رده‌م و پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌هاکانی ئازادی بۆ هه‌موو دینه‌کان قبوڵی ناکات، داوام ده‌کرد لێپرسینه‌وه بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که فه‌رمانیاندا به ته‌قه‌کردن و فیشهکنان به‌و گه‌نجه کوردانه‌وه که ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی ساڵی 2008 یان ده‌گێڕا به شێوازێکی ئاشتیخوازانه که بووه هۆی کوژرانی سێ گه‌نج له هه‌ڕه‌تی لاوێتیاندا بوون، ئه‌م تاوانه قێزونه به‌بێ حساب و لێپرسینه‌وه به‌سه‌رچوو، چوونکه خوێنی هاوڵاتی سوری کوردی بێت یان عاره‌بی به‌های نیه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکمڕانی سوری.
ئه‌گه کوردی سوریا بوومایه، بهرپهڕچی ئه‌و سیاسه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رسته جیاکارییهم ده‌دایه‌وه که ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد پیاده‌ده‌کرێت و ڕۆڵه‌ی کورد قبوڵ ناکرێت له پیشه‌ی دیبلۆماسیه‌ت و کۆلێژی سه‌ربازی و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه باڵاکاندا ته‌نیا به هۆکاری ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و هیچی تر، ئه‌و تێڕوانینه باڵاده‌ستیه نه‌ته‌وه‌ییه قوڵ و ڕه‌فتاره گوماناوییهم ئابڕوو ده‌برد که ده‌رهه‌ق به لایه‌ندارێتی ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌کرێت بۆ نیشتیمانی سوری که هه‌موو ئه‌رکێکی نیشتیمانی خۆیان جیبه‌جێکردوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شادمان نین به مافه‌کانی خۆمان وه‌ک هه‌موو ڕهۆڵهکانی تر به بێ جیاکاری. ئه‌مه‌شم پیشانی هه‌موو هێزه نیشتیمانییه سوریه باشه‌کان ده‌دا و دهمخستهبهرچاوی هه‌موو کۆمه‌ڵه شارستانیی و خاوه‌ن ویژدانه زیندووه‌کان و خاوه‌ن پێنووسه ئازاده‌کانی که له‌م پرسه تێده‌گه‌ن و به پرسێکی نیشتیمانیی سوری ده‌زانن. چوونکه لابردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر به کورد هیچی تر نیه جگه له خزمه‌تکردن نه‌بێت به گه‌ل و نیشتیمان و وڵاتی سوریا.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه، هه‌میشه هه‌وڵی زه‌قکردنه‌وه‌ی ده‌وری کوردم ده‌دا، له‌گه‌ڵ عاره‌بدا، له جه‌نگه‌کانی سه‌ربه‌خۆییدا دژی داگیرکه‌رانی فارانسی بۆ سوریا له کاتی خۆیدا. هه‌روه‌ها هاوبه‌شیکردنی کورد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوریای سه‌رده‌مدا و ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تیه کوردیه‌کاندا له گرتنه ده‌ستی وه‌زیفه به‌رزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جێبه‌جێکردن و یاسایی و سه‌ربازییدا پێش له‌ده‌ستدانی پێکهاته‌ی کورد له ژیانی گشتیدا به هۆکاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی عاره‌بی، که ڕێز له نه‌ته‌وه‌کانی تر ناگیرێت جگه له نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب نه‌بێت به تایبه‌تیش له کاتی یه‌كێتی (سوری ـ مسری) به سه‌رۆکایه‌تی جمال عبدالناصر و ئه‌و ده‌سه‌لاته داپڵۆسێنه‌ره پۆلیسیانهییهی که ئه‌و یه‌کگرتنه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنرابوو، کاتێکیش به‌عسیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به کوده‌تای ساڵی 1963 ڕه‌وشه‌که خراپتر بوو به ڕیزێک له چه‌وساندنه‌وه و جیاکاریی دژی کوردکان و وێرانکردنی ژیانی سیاسی گشتی له وڵات‌دا و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی سوری و ژێرپێخستنی ئازادیه گشتیی و تایبه‌تیه‌کان.
ئه‌گه‌ر کوردی سوریا بوومایه دوودڵ نه‌ده‌بووم له جوڵاندنی بزاوتی نیشتیمانی گشتی، دیموکراتی و شارستانیی، له پێناوی لابردنی یاسا کوتوپڕیی و له ناکاوه‌کان و حوکمی سه‌ربازیی زاڵبوو به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی سوریاوه له کوده‌تای ساڵی 1963وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ماف و یاسا و دامه‌زراوه‌کان ده‌ست له ناوده‌ست له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چاکه‌خوازن بۆ نیشتیمان له ڕۆڵه‌کانی وڵاته‌که‌مدا و به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیران و چالاکوانه دیموکراتخوازه‌کان، که ده‌سته‌یه‌کیان لێ که‌وتووه‌ته ناو بهدنیخانهو گرتوخانه‌کانه‌وه به پێی حکومێکی زاڵمانه‌ی ئه‌و دادگایانه‌ی که ساده‌ترین بنه‌مای یاسایی و دادپه‌روه‌ریی و ڕوون و ئاشکرایی تیا نیه ئه‌مه‌ش به شایه‌تدانی هه‌موو ده‌سگاکانی تایبه‌تمه‌ند به ڕه‌وشی مافی مرۆڤه‌وه. چوونکه چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ستراوه به گه‌شه‌ی دیموکراتی گشتی و به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌ستورێکی شارستانیانه که ده‌ربڕی واقیعی کۆمه‌ڵگای سوریا بێت به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی که وڵاته‌که‌مان سوریا له یه‌که‌مه‌کان بووه له واژۆکردن له‌سه‌ری. پرسی من هاوڵاتی بوون و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ییه، هیچ ڕێگه‌یه‌کی ترم نیه جگه له کاری ئاشتیخوازانه و دیموکراتخوازنهی دوور له تووندوتیژی.
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=165429