
داکۆکیی له حیزب تا ئاستی ماکیاڤیلیزم…. ڕۆزا حسێن
دوو ساڵێک به‌ر له ئێستا زۆرێک له خه‌ڵکی ئێمه پڕئومێد کران به‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی به سێتێک به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاواز له به‌ها و ئه‌خلاقییاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه دروست بووه و به‌م ئارگیومێنته‌وه هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-دا به‌ڕێخرا. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زۆرێک له رۆشنبیران و نووسه‌رانی ئێمه ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له ته‌بلیغکردن بۆ گرنگیی به‌ها و ئه‌خلاقییات لهسیاسهتکردندا و له بهوههمدابردنی خه‌ڵکدا به‌وه‌ی که به‌دیارییکراویی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاوازه. ئێستا پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک که ئاماده نین تۆلێرانس بۆ مۆڕاڵێکی ناپه‌سه‌ند لهسیاسهتکردندا پیشان بده‌ن و نائومێدیی خۆیان ده‌رده‌بڕن له ده‌رکه‌وتنی جۆره مۆڕاڵێکی وا له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، به‌رێز کاک ڕێبین هه‌ردی وه‌ک یه‌کێک له فیگوره هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ناو ئه‌و ڕۆشنبیرانه حه‌ماسه‌تی خۆی بۆ داکۆکیی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته که جورئه‌ت بکات دژ به حیسابکردن بۆ به‌ها و ئه‌خلاق له سیاسه‌تکردندا بوه‌ستێته‌وه و ته‌بلیغ بۆ نیهلیستییهتێکی وا خه‌ته‌رناک له سیاسه‌تدا بکات که بڵێت «سیاسه‌تکردن شتێکه و ئه‌خلاق شتێکی تر». ئه‌و له دوو ووتاردا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا به ئاستێک توند ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه ده‌بێته‌وه که نائومێدن له‌وه‌ی که به‌رپرسیارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پشتیان کردۆته ئه‌و به‌ها و نۆرمانه‌ی ئیددیعایان ده‌کرد، که به‌بێ ئیحراجیی داوا ده‌کات ڕه‌وا بێت ئه‌و سینیزمه سیاسییه (Political cynicism) موماره‌سه بکرێت که ماکیاڤیلیی مونه‌زیری یه‌که‌می بوو.
جورئه‌تی ئه‌وه‌ی مۆری شه‌رعییه‌ت له ماکیاڤیلیزم بده‌یت و داوا بکه‌یت درێژه به‌و لێکدابڕینه بدرێت که ماکیاڤیلیی له‌نێوان سیاسه‌ت و ئه‌خلاقدا کردی جورئه‌تێکه که تا ئێستا نه مونه‌زیر و ڕۆشنبیره‌کانی ده‌وری پارتیی و یه‌کێتیی و نه هیچ له حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه، به موماره‌سه ئا، به‌ڵام به ئاشکرا و ڕاگه‌یاندراویی نه‌یانکردووه. ماکیاڤیللییهک که له کتێبی «میر» دا ئه‌وه‌نده به‌ها و نۆرم به باسێکی به‌ده‌ر له سیاسه‌ت ده‌زانێت که پێیوایه شارێکی یاخیی که دانیشتووانه‌که‌ی ناچنه ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی میره‌وه و پێداگریی له‌سه‌ر ئازادیی خۆیان ده‌که‌ن، حاکمی ئه‌و شاره مافی هه‌یه سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاره‌که قڕ بکات، حه‌قه به مهترسییداری بزانین ڕۆشنبیرێکی ئێمه، فه‌یله‌سووفێکی له‌و جۆره وه‌ک باوکی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسیی دروست و په‌سه‌ند به خوێنه‌ری ئێمه بناسێنێت.
کاک ڕێبین به‌درێژایی ووتارێک که له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی چه‌ند نووسه‌رێکدا نوسیویه‌تی چه‌ندین جاری تر پێ له‌سه‌ر جیایی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت داده‌گرێت و به‌م ئارگیومێنته‌وه ده‌یه‌وێت له به‌های ڕه‌خنه‌کانی ئه‌وانه که‌م بکاته‌وه که ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تکردنی ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسانی ناو گۆڕان هه‌یه. ئه‌گه‌ر حاڵ وایه، من تێناگه‌م ئیتر ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له پارتیی و یه‌کێتیی چییه و ئه‌و جیاوازییه جه‌وهه‌رییه چییه که ئه‌و له‌نێوان ئه‌وان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یبینێت. ئه‌و ئه‌و ڕاستییه نابینێت که ئه‌و خووه ناپه‌سه‌ندانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی که خه‌ڵکیی لێی ناڕازیی بوون و له سۆنگهیدا پشتیان کرده ئه‌و دوو حیزبه و زۆربه‌یان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، هیچ نه‌بوون جگه له عاقیبه‌تێکی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تکردنی ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسانی ناو ئه‌و دوو حیزبه له‌ناو حیزب‌دا. ڕۆشنتر بیڵێم، پارتیی و یه‌کێتیی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوونه دوو حیزبی فاسید و نامه‌رغوب له‌ناو خه‌ڵکدا چونکه به‌رپرسه‌کانیان له‌ناو حیزب‌دا ئه‌و شه‌ڕه خۆپهرستانهیان ده‌ست دایێ که ئێستا خه‌ڵک تووڕه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌ناو به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا. کاک ڕێبین ناتوانێت ئه‌م لێکدانه‌وه ساده‌یه ببینێت که له‌پشت ڕه‌خنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه هه‌یه که نائومێدیی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌بڕن، بۆیه ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌یه‌کی فیکریی واوه که پارتیی و یه‌کێتیی وه‌ک دوو حیزبی هه‌ر به‌فیتره‌ت فاسید پیشان بدات و گارانتی ئه‌وه‌ش به خه‌ڵک بدات که گۆڕان چه‌ند له‌ناوه‌وه‌یدا سیاسه‌تی ناپه‌سه‌ند ڕه‌چاو بکرێت، له ده‌ره‌وه‌دا نابێته حیزبێکی گه‌نده‌ڵ. لێره‌وه‌یه ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و له‌نێوان سیاسه‌تی ناوه‌کیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی حیزبێکدا به مومکینی ده‌زانێت، بۆ من هه‌ر ته‌نها وه‌ک ڕێتۆریکێکی سیاسیی پێ له‌هه‌وا دێته به‌رگوێ نه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆژیکیی. به‌ڕای من ئه‌مه‌ی کاک ڕێبین ده‌یکات هه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌کی پڕ له حه‌ماسه‌ت و دوور له فیکر نییه بۆ گۆڕان، به‌ڵکو زیاتر پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسییه له‌پێناو ڕه‌شکردنی یه‌کێتیی و پارتیی و ڕووسپیکردنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
من پێموایه کارێکی نامه‌سئولانه‌یه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه وه‌ک کێشمه‌کێش و ململانێی سیاسیی ناوه‌کیی ناو حیزبێک یان بزووتنه‌وه‌یه‌ک وێنا بکه‌یت. ململانێی سیاسیی به‌ده‌وری دۆزی سیاسیی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه جیاوازه‌کاندا بۆ سیاسه‌تی حیزب ده‌بێت. ئه‌و دیارده‌یه‌ی خه‌ڵکیی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌ناو گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌و جۆره چاوچنۆکییهیه بۆ پۆست و پله‌وپایه که پێشتر له‌درێژه‌ی خۆیدا پارتیی و یه‌کێتیی له دوو حیزبی سیاسییه‌وه کرد به دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی هاوبه‌شی ئۆلیگارشه چاوچنۆکه‌کان.
ئه‌وه ململانێی سیاسیی یان شه‌ڕی پله‌وپایه هه‌ر کامێکیان بێت، کاری خه‌ته‌رناک ئه‌وه‌یه که کاک ڕێبین به ئیلحاحه‌وه ته‌بلیغ بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئاساییه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ به‌ها و نۆرمیکی ئه‌خلاقیی موماره‌سه بکرێت. ئه‌و به هێنانه‌وه‌ی ئیقتیباسێک و به پێداگرییه‌کی زۆره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که کاتێک ده‌چیت بۆ سیاسه‌تکردن، ده‌توانیت (یان ئه‌سڵه‌ن دروستتره) ئه‌خلاق و به‌هاکانت له ماڵه‌وه به‌جێ بهێڵیت. دیاره ته‌بلیغکردن بۆ نیهلیزمێکی له‌م چه‌شنه خه‌ته‌رناکتره له ته‌بلیغکردن بۆ ماکیاڤیلیزم. ئاخر ئه‌گه‌ر کاک ڕێبین له سیاسه‌تکردندا شه‌رعییه‌ت به خستنه‌لاوه‌ی به‌ها و نۆرمه‌کان ده‌دات، پێیوایه ئیتر چۆن ئه‌توانێت بۆ نموونه ڕه‌خنه‌ی ناشیرینییهکی وا بکات که گروپێک بۆ ئامانجی سیاسیی خۆیان ئه‌خلاقیان خسته لاوه و له خێڵی حه‌مه‌دا ئه‌تکی جه‌نازه‌ی کۆمه‌ڵێک پیشمهرگهیان کرد.
ئه‌وه خستنه‌لاوه‌ی ئه‌خلاقه له سیاسه‌تکردندا هه‌موو ناشیرینییه‌کانی تائێستای دونیای خستۆته‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌وه‌یه که کاک ڕێبین بۆ پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌م نیهلیزمه پێشی خوێنه‌ر ده‌که‌وێت و هۆشداریه‌کی وا ده‌دات که باسکردنی ئه‌خلاق له کایه‌ی سیاسه‌تدا ناشیرینیی و کاره‌ساتی گه‌وره ده‌خاته‌وه. من پێموایه ئه‌م جۆره ئارگیومێنتکردنهی ئه‌و ڕێتۆریکێکی سیاسیی نامه‌سئولانه‌یه که هیچ دیار نییه به چی میکانیکییه‌تێک ده‌یسه‌لمێنێت. ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانی به‌رچاوی ئێمه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت پێداگریی له‌سه‌ر مۆڕاڵی سه‌لیم و پێداگریی له‌سه‌ر به‌ها و ئه‌خلاق بخاته لاوه.
من پێموایه ئه‌م ووتاره‌ی ئه‌مجاره‌ی کاک ڕێبین سه‌ره‌تای قۆناغێک دیاریی ده‌کات که تیایدا ئیتر ته‌وه‌هومی گه‌وره‌ی دووساڵی ڕابردووی خه‌ڵک به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درزی گه‌وره‌ی تێده‌که‌وێت، بۆیه مونهزیرانی ده‌که‌ونه گه‌ڕان به‌دوای تاکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر سووده میکرۆسکۆپییه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و زه‌قکردنه‌وه‌یان، وه له‌به‌رامبه‌ریشدا دژایه‌تیی چاوه‌ڕوانییه گه‌وره‌کان و ڕه‌خنه‌کانی خه‌ڵک لێی. دراماتیکییترینی ئه‌م داکۆکییانه کاک رێبین ده‌یگرێته ئه‌ستۆ و تا ئاستی ماکیاڤیلیزم و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌ها و ئه‌خلاقی سیاسیی‌دا بۆی ده‌ڕوات.
من ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئه‌مجاره‌ی کاک ڕێبین بۆ پشتگوێخستنی ئه‌خلاق له سیاسهتکردنهدا به خهتهرناکترینی ئه‌و هه‌ڵه فیکرییانه ده‌زانم که ئه‌م ڕۆشنبیره تا ئێستا له چه‌ندین بۆنه‌دا نامه‌سئولانه خستوونیه‌ته سه‌ر کاغه‌ز. بیرمان نه‌چێت ئه‌م ڕۆشنبیره ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئه‌وه‌نده ڕووکه‌ش و بێحیساب قسه‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی کوردستان ده‌کرد که له زیهنی زۆربه‌ی خوێنه‌ردا ببوو به لایه‌نگری هێزێکی کۆنه‌خوازی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامیی، ئه‌مه بێئه‌وه‌ی خۆی ئه‌وه‌نده‌ی توانا هه‌بێت بتوانێت تۆزێک ڕۆشنتر قسه بکات و ئه‌م تێگه‌یشتنه له خۆی لای خوێنه‌ر بڕه‌وێنێته‌وه.
من پێموایه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئێمه له‌ئاست ئه‌م جۆره له قسه‌کردنه نامهسئولانانهی که کاک ڕێبین ماوه‌یه‌کی زۆره به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی وورد ده‌یانکات دوو ریگای له‌به‌رده‌مدایه: یان ده‌بێت ئه‌م قسانه به جیددی وه‌ربگرێت و به پله‌ی خهتهرناکییهکهی ڕه‌خنه‌ی بکات، یانیش ده‌بێت ئیتر کاک ڕێبین وه‌ک نووسه‌رێکی جیددی وه‌رنه‌گرێت و ئه‌وه‌نده حیساب له‌سه‌ر قسه‌ی نه‌کات.
کاک ڕێبین ده‌بێت فێری ئه‌وه بێت که حه‌ماسه‌تی بۆ هێزێکی سیاسیی و بۆ داکۆکییکردن لێی له‌گه‌ل خۆیدا نه‌یبات و بیرکردنه‌وه‌ی قوڵی له‌و قسه‌یه‌ی که ده‌یکات له‌بیر نه‌باته‌وه. ئاخر هه‌ر حه‌ماسه‌تێکی وابوو به‌ر له پێنجسه‌د ساڵ ماکیاڤیلیی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌دا برد که «میر» وه‌ک نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ چۆنێتیی دروستکردنی ڕژێمێکی ئۆتۆریتار نووسیی.
ماکیاڤیللی به حه‌ماسه‌ته‌وه کتێبی «میر»ی بۆ لۆرێنزۆ دێ مێدیجی، میری فلۆره‌نسا، نووسی و تێیدا ڕاوێژی ئه‌وه‌ی کرد که له سیاسه‌تکردندا سڵ له درۆ و نیفاق و کوشت‌وبڕ نه‌کاته‌وه و میریش لێی قبوڵ کرد. ئه‌وه‌ی من چاوه‌ڕوانی بیبینم ئه‌وه‌یه که ئایا سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و نیهلیزمه و ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی ئه‌خلاق که کاک ڕێبین ده‌ڵێت ئه‌وان له سیاسه‌تدا ڕه‌چاوی ده‌که‌ن چۆن لێی وه‌رده‌گرن. من پێموایه ئه‌م جۆره داکۆکییه‌ی ئه‌و له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی کردووه که گوایه لهسیاسهتکردندا ئه‌خلاقیان بۆ گرنگ نییه، گورزلێدانێکی گه‌وره‌یه له سومعه‌تی سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و له‌و به‌هایانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تائێستا بۆ خۆی ئیدیعای کردوون و پێیان خه‌ڵکی به‌ده‌وری خۆیدا کۆکردۆته‌وه.