
خوێنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ….. فـازیـل شه‌وڕۆ
1
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
بـازی پاشـایـه
خـوا بچکۆڵـه‌کـان
ڕۆژێ چـه‌نـدجـاران
تیـژ هـه‌ڵیـده‌ده‌ن،
ده‌سـوڕێته‌وه…
ده‌سـوڕێته‌وه…
ده‌سـوڕێته‌وه…
تـا شـانی سپیی
ژنـێ ، منـداڵێ
جـوانێ ، ده‌لالێ
نـه‌دۆزێتـه‌وه
نـانیشـێته‌وه.
بـازه‌کـان کـوێـرن
له‌وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
2
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
چ قـه‌ده‌رێـکه؟
وه‌ک ” ئـه‌و ده‌رده‌یـه”!
له‌وڵاته‌که‌ی مـن!*
3
کوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
خوایه… ئه‌زه‌له،
خوایه… سه‌رمه‌ده.
له وڵاته‌که‌ی من!
4
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
شـه‌کـرۆکـه‌و نـوقـله
پێـش ڕۆژی چـه‌ژن
ده‌بـه‌شـرێته‌وه،
له گـه‌رمه‌ی چـه‌ژنا
ده‌بـه‌شـرێته‌وه
زۆر دوای چـه‌ژنـانیـش
ده‌بـه‌شـرێتـه‌وه.
وڵاتـه‌کـه‌ی مـن! له
5
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
مـافی گـوللـه‌یه
مـافی ئـاگـره
لـه له‌وحـی مـه‌حـفوظ
بـۆ سـینگ و مـه‌مکی
وڵاتـه‌کـه‌ی مـن
نـووسـراوه‌تـه‌وه!
6
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
له‌سـه‌ر
کـورسـییه‌که‌ی خـۆیدا
قیـت دانیـشتووه،
هــه… هــا … هــه …هــا …هــه…
بـه‌ده‌م تـه‌وسـه‌وه پـێم پـێده‌کـه‌نێ
له وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
7
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
پـیره جـۆڵاێکی خـه‌لفاوه
سـاڵ داونزده‌ی مـانگێ
قـوڵفـه‌ی سـێداران
ده‌هـۆنێـته‌وه.
له وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
8
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
فـاتیحاێکه،
دوو فـاتیحا‌یه،
سێ فـاتیحا‌یه،
زۆربـه‌ی جـارانـیش
بێ فـاتیحا‌یه.
له وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
9
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
بسـم لایی ده‌می کـووله تـیغێک و
دوو لینـگه‌فـرتێ و
قـه‌تـره خـوێـنێکه.
خـوێنـێکی بـێ ڕه‌نـگ
خـوێنـێکی بـێ بـۆن
له‌وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
10
کـوشـتن …
لـه‌وڵاتی منـدا ،
تـارمـایی شـه‌یتانێـکی بـه‌ریـئه
دادگـا
دادوه‌ر،
مـه‌لا
میـنبه‌ر،
میـدیـا
پـۆسـته‌ر،
” سمعا`و طاعة` “
کرنوشی بۆ ده‌به‌ن.
له‌وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
له‌وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
له‌وڵاتـه‌کـه‌ی مـن!
* ئه‌وده‌رده= نه‌خوشی شیرپه‌نجه