
چاودێریكردنی دیكتاتۆره‌كان
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ماریۆ ڤارگاس یۆسا
ئه‌و ڕۆماننوسه‌ی ژیانی له شه‌ڕكردن دژ به تۆتالیتاریزم سه‌رف كرد
و. له ئینگلیزیه‌وه: عه‌زیز ڕه‌ئووف
ڕۆماننوسی پیرۆیی ماریۆ ڤارگاس یۆسا (خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی 2010ی وه‌رگرت. و.). له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا نوسه‌ر له‌مه‌ڕ دیكتاتۆریه‌ت و ئه‌زمونی نوسینی خۆی ده‌دوێت.
ئه‌و پاڵنه‌رانه چی بووكه وایلێكردیت ڕۆمانی ” ئاهه‌نگی سابرێن” The Feast of the Goat بنوسیت؟
ڤارگاس:ساڵی 1975 بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ سه‌ردانی كۆماری دۆمینیكام كرد به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی فلمێك كه بیرۆكه‌ی ڕۆمانێكم بوو به‌ناوی ماپتن پانتۆجا. له‌وماوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به دیكتاتۆرێكی وه‌ك ترۆجیلۆ بیستبووم و خوێندبوومه‌وه. بیرۆكه‌ی نوسینی ئه‌و ڕۆمانه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كی دوور‌و درێژه.چه‌ندین جاری تر ڕۆیشتمه كۆماری دۆمینیكان بۆ خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانیان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زۆرێك خه‌ڵكی ئه‌وێ: قوربانیه‌كانی ده‌ستی دیكتاتۆر و خه‌ڵكی بێلان و ته‌نانه‌ت بینینی زۆرێك له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ترۆجینۆ كاریان ده‌كرد.
ئه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕۆمانه‌كه‌ت له‌باره‌ی ئه‌لبێرتۆ فوجیمۆریهوه بوو؟
ڤارگاس: ئه‌ها. ڕۆمانه‌كه‌م زیاتر سه‌باره‌ت به ژیانی ترۆجیلۆوه نوسیوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سه‌باره‌ت به دیكتاتۆرێك بنوسێت ئه‌وه مه‌به‌ست هه‌موو دیكتاتۆره‌كانه، باسكردنه له تۆتالیتاریزم له هه‌ر شوێنێك بێت. من له‌م ڕۆمانه‌دا مه‌به‌ستم ته‌نها ترۆجیلۆ نیه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت باس له دیكتاتۆرێكی ڕه‌مزی بكه‌م یان شتێك كه له شێوه‌ی دیكتاتۆردا له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری جیهاندا ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌یه.
به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكای لاتین.
ڤارگاس: كاتێك له په‌نجاكاندا له زانكۆ بووم، ئه‌مریكای لاتین پڕ بوو له دیكتاتۆر. ترۆجیلۆ كاره‌كته‌رێكی سیمبوڵی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی، بێگومان، دڵڕه‌قی ئه‌و، گه‌نده‌ڵی، به‌تاڵانبردنی سامانی میلله‌ت، سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی نموزهجێكی باش بوو بۆ سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كان.
مه‌به‌ستت گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته….
ڤارگاس: دیكتاتۆره‌كان هه‌ڵگری كاره‌ساتی سروشتی نین. شتێك كه ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م: چۆن دیكتاتۆره‌كان ده‌توانن خه‌ڵكی تایبه‌ت به خۆیان دروست بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانن خه‌ڵكانێك بۆ بێده‌نگ بوون له‌باره‌ی قوربانیهكانیشیانهوه بخوڵقێنن.
ئایا له ئه‌زموونی سیاسی خۆتاندا هیچ پێشبینیهكتان بۆ دیكتاتۆریه‌ت كردووه؟
ڤارگاس: سێ ساڵ كاركردنم له بواری سیاسه‌تدا زۆر كۆمه‌كی كردم به‌وه‌ی كه خواست بۆ ده‌سه‌ڵات چ ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر بۆ وێرانكردنی عه‌قڵی مرۆڤ، وێرانكردنی پرنسیپ و به‌هاكان و كردنی مرۆڤ به دڕنده‌یه‌كی بچوك.
ئه‌م ڕۆمانه‌ت ” ئاهه‌نگی سابرێن” له دیدی ئافره‌تێكه‌وه نوسراوه. ئایا كێشه‌یه‌ك له‌مه‌دا هه‌یه؟
ڤارگاس: سه‌ركێشیه‌ك هه‌یه نه‌ك كێشه. من ویستومه ژنێك ببێت به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی له ڕووداوه‌كانی ڕۆمانهكهمدا، چونكه من پێم وایه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ترۆجیلۆی دیكتاتۆردا ژنان گه‌وره‌ترین قوربانین. له ئۆتۆریته‌ی دیكتاتۆردا ده‌بینین ڕه‌فتاری پیاوسالاری ترۆجیلۆ سێكس به‌كار ده‌هێنێت، سێكس نه‌ك وه‌ك چێژ به‌ڵكو وه‌ك هۆكارێك بۆ ده‌سه‌ڵات. له‌مه‌شدا دیكتاتۆر زیاد له‌پێویست له‌هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دنیا دیكتاتۆرتره. بۆنمونه ترۆجیلۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هاوڕێ و شوێنكهوتووهكانیدا ده‌چووه سه‌ر جێگه‌ی نوستن و له‌گه‌ڵیان ده‌نوست.
وه‌ك درامایه‌كی شكسپیر.
ڤارگاس: هه‌ر چۆنێك بێت. درامای Coriolanus ته‌واو درامایه‌كی فه‌نتازیه.
كه‌ی ئێوه بۆ یه‌كه‌مینجار زانیتان كه ده‌بن به نوسه‌ر؟
ڤارگاس: له‌وه ده‌ستپێناكات كه كه‌ی بووم به نوسه‌ر، به‌ڵكو له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له كه‌یه‌وه ده‌خوێنمه‌وه. وابزانم له‌ته‌مه‌نی پێنچ ساڵیه‌وه فێر بووم بخوێنمه‌وه، وابزانم ئه‌وه گرنگترین شت بوو له ژیانی مندا كه ڕویدابێت.
ده‌كرێ بپرسم زیاتر چیتان ده‌خوێنده‌وه؟
ڤارگاس: من زیاتر ڕۆمانی پهرجوئاسام ده‌خوێنده‌وه read novels of adventure. له‌و كاتانه‌دا منداڵان زیاتر تێكسته‌كان ده‌خوێننه‌وه نه‌ك شته گاڵته ئامێزه‌كان. من گۆڤاره‌كانم له‌بیره كه ده‌مخوێندنه‌وه. من ده‌ستم كرد به نوسینی ئه‌و جۆره چیرۆكانه. چونكه من خه‌مم ده‌خوارد كه كه‌سی تر نیه له‌م چیرۆكانه بنوسێت. هه‌ندێ جار من ده‌هاتم كۆتاییهكانم ده‌گۆڕی. به‌كورتی سه‌رده‌می نوسینی من له‌م جۆره گه‌مه‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له‌وانه وه‌ك ڕۆمانه‌كانی ” پلانه‌كه‌ی پورێ” و “ژولیا و نوسه‌ری شانۆكه”.
ڤارگاس: ئه‌وه ڕاسته. كاتێك من چومه زانكۆ زانیم وه‌كو نوسه‌ر ده‌بێ چی بكه‌م. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی مندا زۆر گران بوو بڕیار بده‌ی ته‌نها نوسه‌ر بیت….. وه من بڕیارمدا ئه‌وه بكه‌م. بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژیانم بۆ ئه‌ده‌ب ته‌رخان كرد چانسی ئه‌وه‌شم هه‌بوو شتی تریش بكه‌م له ژیانمدا، به‌ڵام ئه‌ده‌ب گرنگترین كاری من بوو، به‌ڵام كاری تریشم كردووه له‌وانه….
كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری؟
ڤارگاس: به‌ڵێ. به‌ڵام كه ساڵی 1958هاتمه ئه‌وروپا بڕیارمدا ته‌نها ببم به نوسه‌ر وهه‌موو وزه‌ی خۆم بۆ نوسین ته‌رخان بكه‌م. بۆیه وه‌زیفه‌كانی تری ژیانم په‌راوێز خست. ئه‌وه چركه‌ساتێكی زۆر گرنگ بوو له ژیانی مندا.
زۆرێك له كتێبه‌كانت كێشه‌یان بۆ دروستكردووی. وایه؟
ڤارگاس: وه‌زیفه‌ی نوسین بریتیه له نوسین به سه‌ختیه‌وه، نوسه‌ر ده‌بێت به دڵسۆزیه‌وه قسه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان بكات و به‌رگری له‌وه بكات كه خه‌ڵك بڕوایان به چی هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه. من بڕوام وایه نوسه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆدایه، كه نوسه‌ر ته‌نها وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك وێنه‌ی شته‌كان ناكێشێت. من بڕوام وایه نوسه‌ر هه‌ڵگری جۆرێك له به‌رپرسیارێتیه لانی كه‌م له به‌شداریكردنی له مشتومڕی مه‌ده‌نیدا. بڕوام وایه ئه‌ده‌ب دهستكورتتره له‌وه‌ی ببێته ئه‌جێندای سه‌ره‌كی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه و ژیان.
ئایا فراوانكردنی ڕۆڵی گشتی نوسه‌ر بۆته ئاوێنه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری هه‌بێت له ئه‌مریكای لاتیندا؟
ڤارگاس: له‌و بڕوایه‌دام ڕۆڵی نوسه‌ران له مشتومڕی گشتیدا شتێكه كه جیاوازی ده‌خوڵقێنێت. گه‌ر كه‌لتور به‌ته‌واوی له‌وه دابڕا كه ڕوو ده‌دات بێشك ده‌بێته بوونێكی ته‌واو ساخته.
ئایا ئه‌مه حه‌زێكه بۆ گفتوگۆ له سروشتی تۆدا یان خۆی بۆته چه‌قی ئه‌و مهسهللانهی ده‌ته‌وێت له ڕۆمانهكانتدا ته‌عبیری لێ بكه‌یت؟
ڤارگاس: من به‌ئاسانی كتێبه‌كانم له یه‌ك بۆته‌دا قاڵب ناده‌م. به‌بڕوای من ئه‌وه یه‌ك ده‌ربڕینه. من هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه كه نوسه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ بم. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه من هه‌ڵه ناكه‌م. ڕه‌نگه من هه‌ڵه‌ی زۆرم كردبێت له ژیانمدا.
چی وایلێكردی كه ڕوو بكه‌یته سیاسه‌ت؟
ڤارگاس: ئه‌ها. من هه‌میشه ئالوده‌ی سیاسیه‌ت بووم، به‌ڵام وه‌ك ڕوشنبیرێك. له كۆتایی هه‌شتاكاندا پێموابوو كه پێویسته به‌شداری دڵسۆزانه سیاسه‌ت بكه‌م….. ئه‌وه بڕیارێكی هه‌ڵه بوو.
ئایا تۆ سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ی بۆچوونه‌كانت توشی شۆك هاتیت؟
ڤارگاس: به‌ڵێ. ئه‌وه خراپتر بوو له شۆك. له هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیدا تۆ یان براوه‌ی یان دۆڕاو، به‌ڵام له‌دوایدا ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات ته‌واو سه‌رگه‌ردانت ده‌كات. فۆجیمۆری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه. وه دواتر ئه‌و چی كرد، هه‌ندێك ڕیفۆرمی له‌وه‌دا كرد كه من پێشنیارم كردبوو. وه پاش چه‌ند ساڵێك قۆجیمۆری ته‌واو بوو به كه‌سێكی جه‌ماوه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیكتاتۆرێكی وه‌كو ترۆجیلۆ و هه‌ر دیكتاتۆرێكی تر ده‌یانكرد ئه‌ویش بوو به دیكتاتۆر. ئه‌وه به‌ڕاستی شۆكئامێز بوو.
ئایا تۆ له‌و بڕوایهدانیت كه خۆت له پشت به‌رهه‌مه‌كانه‌وه شاردبێته‌وه، یان باسی ژیانی خۆت له به‌رهه‌مه‌كانتدا كردبێت؟ له‌وانه له ڕۆمانی ماسیه‌ك له ئاوه‌كه‌دا A Fish In The Water ؟
ڤارگاس: ئۆه. به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌ده‌ب ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێئه‌ندازه‌یه‌ی هه‌یه. تۆ له‌باره‌ی شتێكه‌وه ده‌نوسیت كه ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ئه‌زمونێكی خراپی خۆت بێت. من له‌و بڕوایه‌دام تۆ ده‌توانیت خه‌مه‌كانی خۆت له به‌رهه‌مه‌كاندا باس بكه‌یت وه به‌ته‌واوی ئارامیت پێ ببه‌خشێت.
چه‌ندێك ژیانی خۆت له له‌نده‌ن ده‌گوزه‌رێنیت؟
ڤارگاس: دامناوه لانی كه‌م سێ مانگ له سالێكدا ژیان له له‌نده‌ن ئه‌زموون بكه‌م.
تۆ له‌م وڵاته‌دا به‌وه ناسراوی كه پشتیوانیت له خاتوو تاتچه‌ر كردووه.
ڤارگاس: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتوو تاتچه‌ردا هات خه‌مبارانه بوو. كاتێك ئه‌و هاته‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بێئهندازی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ژیانی به‌ریتانیه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌تیش جێهێشت. به‌ڵام ئه‌ترسم ئێستا وه‌ك كۆنزێرڤاتیڤێكی توند كه شه‌ڕی دژ به ئه‌وروپا كردبێت بێته‌وه بیری خه‌ڵك. به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه چی به‌سه‌ر به‌ریتانیادا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دڵنیا بووم كه باشترین شوێنكه‌وته‌ی خاتوو تاتچه‌ر، تۆنی بلێره، كه كاری له‌سه‌ر جۆرێك له‌و پرۆژه ڕیفۆرمیانه كردبێت كه خاتوو تارچه‌ر پێشتر كاری له‌سه‌ر كردبوو.
……………………………………………………….
سه‌رچاوه:
. Sunday 7 April 2002 the Observer