
یه‌كڕیزی… ….. پشكۆ ناكام
…هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نگاو بوبێ و كێچ كه‌وتبێته كه‌وڵی، وه‌ك پیشه‌ی هه‌مو جارێكی، له گه‌نجینه‌ی قه‌وانه سواوهكانا، په‌نای بردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك دروشم كه ده‌سه‌ڵات خۆی له پێش هه‌ر لاو كه‌سێك دژایه‌تی كردوه و له باشترین حاڵه‌تدا جگه له راكێشان سۆز و سه‌رنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌لای خۆیدا، هیچ مه‌به‌ستێكی تری نه‌بوه…
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم، ئه‌وه‌ی ویستیان (بێ سڵكردنه‌وه) كردیان، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له هه‌رێم ده‌سه‌ڵات و له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه دهستهمۆكهیهوه ئۆپۆزسیۆنیان په‌راوێزخست و سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك (سه‌رۆكی حیزب) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی كوتله كوردستانیه‌كان ده‌كرد، له به‌غداش هه‌ر خودی سه‌رۆكی هه‌رێم تا ئه‌و ئاسته دژایه‌تی یه‌كڕیزی كوردی كرد كه یان خۆی یان (گۆڕان)ی خسته ئیختیاری به‌رده‌م مالیكی!، به‌ڵێ سه‌رۆكی هه‌رێم پێی باشه كورد یه‌كڕیز بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی تۆ له لیسته‌كه‌دا ناوت هه‌یه، به‌ڵام چی ده‌كرێت و كاره‌كان چۆنی ده‌ڕۆن، ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم لێی به‌رپرسیاره، گه‌ر به‌دڵیشت نیه فه‌رمو ئه‌وه ده‌رگای ده‌ره‌وه!.
ئه‌مه یه‌كه‌م جارنیه به‌ناوی یه‌كڕیزی كورده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی دژ به یه‌كڕیزی كورد بوه‌ستێته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرجاریش ئه‌و دژایه‌تیه خوێناویه بوه، شه‌سته‌كان ده‌سه‌ڵاتی كورد (بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌ل) بو به دو به‌شه‌وه و هه‌ر یه‌ك بۆ یه‌كڕیزی كورد هه‌وڵیدا، لاكه‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌رز مه‌حف بكاته‌وه و هه‌ر ئه‌و دو ریزییهی كورد به له‌ده‌ستدانی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه ته‌واو بو، دواتر و كاتێك بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول شكستی هێنا، هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دژایه‌تی هه‌مو لاو كه‌سێكی غه‌یره خۆی ده‌كرد، به‌ناوی پاراستنی یه‌كڕیزیی كورده‌وه داوای كرد كه‌س خۆی ئه‌زیه‌ت نه‌داو كه‌سیش بۆی نه‌بو به‌ره‌نگاری بكات!.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو، حیزبه‌كانی شاخ، كه‌سیان نه‌مابو به‌ده‌ست لایه‌نه‌كانی تره‌وه راونهنرابێ و خۆیشی ئه‌وانی تری راو نه‌نابێت و هه‌ر به‌ناوی یه‌كڕیزی گه‌له‌وه، هیچ حیزبێك ئه‌وی تری بۆ هه‌زم نه‌ده‌كرا و هه‌ریه‌كێكیان پشت ئه‌ستور به‌لایه‌كی ئه‌و دیو سنوره‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان تێكدانی یه‌كڕیزی گه‌ل بو.
پاش راپه‌ڕینیش و هێنانه‌كایه‌ی داهێنانی سه‌ده‌ی بیست كه (حوكمڕانی فیفتی فیفتی) بو، ئه‌وه‌ش رێگر نه‌بو له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌ل و دو ریزی گومرگ!.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان توشی شه‌ڕێكی نه‌گریسی وێرانكهركرد و لایه‌ك ئاماده‌نه‌بو بۆ (پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌ل)، ته‌وقه له‌گه‌ڵ لاكه‌ی تردا بكا‌و سوێندی خوارد بو ئه‌و ده‌سته ببڕێته‌وه و ئه‌و ته‌وقه‌یه نه‌كات!.
ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی (درز) نه‌كه‌وێته یه‌كڕیزی گه‌له‌وه هاوپه‌یمانیه‌كیان دروست كردوه، جگه له (یه‌كڕیزی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه) یه‌ك ریزی دو پۆلیسی كورد ناگرێته‌وه.
یه‌كڕیزی خه‌ڵكی كورد، ته‌نها دروشم و موزایه‌ده و له بیربردنه‌وه‌ی رابردو نیه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌رێم به‌ته‌نگ یه‌كڕیزی كورده‌وه‌یه با داهاتی ئه‌و هه‌مو قاچاخچیه‌تیه‌ی به‌ناوی هه‌مو كورده‌وه ده‌كرێت، بۆ هه‌مو كوردبێت نه‌ك بۆ چه‌ند كه‌سێك، كه یه‌كڕیزی خه‌ڵك وه‌ك والی عوسمانیه‌كان ببینێ (له‌گه‌ڵما نیت، دژی هه‌مو گه‌لیت و ره‌وانه‌ی دونیای عه‌ده‌م ده‌كرێیت…) له‌وه‌ستان به‌رامبه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی ده‌كرێت یه‌كڕیزیی بكرێ به‌دروشم، به‌ڵام نه‌بوه و ناكرێت له هه‌ڵوێستی سیاسی‌دا یه‌كڕیزیی هه‌بێ، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێم ئۆپۆزسیۆن هه‌یه لایه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، كه به‌هیچ مه‌نتیقێك نابێ داوای لێ بكرێت له‌سه‌رهه‌ر هه‌ڵوێست و سازش و رێكه‌وتنه ژێربه‌ژێر و هه‌نگاوه گومان لێكراوه‌كان كۆپیه‌كی ده‌سه‌ڵات بێ، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزی له‌وه‌دایه كه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رچیه‌كی وت: ئێمه بڵێین: (ئامین)، ئیتر بۆ حیزب و گروپی تر له هه‌رێم هه‌یه و بۆ له‌پێناو (یه‌كڕیزی هه‌رێم) هه‌موی خۆی له حیزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌توێنێته‌وه؟!.
یه‌كڕیزی گه‌ل به‌رپرسیارێتیه به‌رامبه‌ر به هه‌مو گه‌ل، نه‌ك به‌رامبه‌ر عه‌شیره‌ت و حیزب و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، یه‌كڕیزی گه‌ل گوێگرتنه له هه‌مو ریزه‌كانی گه‌ل نه‌ك سه‌یركردنیان وه‌ك ره‌عیه‌ت و رانه‌مه‌ڕ!.
یه‌كڕیزی گه‌ل كورسی وه‌زارت نیه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورده، كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی لێی بێ به‌رییه…