
غه‌درت كرد ! …. مارف عومه‌رگوڵ
(بۆئێوه،
من خۆم ده‌زانم كێن و
ئێوه نازانن كێ ده‌ڵێم)
توخوا ، له‌به‌ره‌به‌یاندا وه‌ره،
یا ده‌ڕوانمه زه‌رده‌په‌ڕ
یا له شیرین خه‌وم ڕاكه ،
دڵم جێگه‌ی هه‌موو شتی تێدا ده‌بێته‌وه ، كینه نه‌بێت !
زمانم له‌به‌رده‌م غه‌دردا گۆناكات
ده‌ست له‌و خهمساردییهت هه‌ڵگره ،
من ههریهكجار ده‌ژیم
ده‌ست له‌و بێزارییه‌ت هه‌ڵگره ،
من هه‌ر به بێده‌نگی ده‌گریم .
ئاخ ! لهزهمانێكی پڕ له ساخته‌و ساخته چیدا
لهزهمانێكی پڕ له گومڕاوگومڕاییدا
له‌سه‌رده‌مێكی پڕلهبازرگان وكاڵای ئێكسپایهردا
نه دڵ ده‌توانی گوڵ بدوێنێ
نه‌گوڵ ده‌توانێ ، له‌بێ بارانیدا دیده‌نی سروشت بكات!
چی بهشمشێرێك بڵێم ،
له‌كه‌س ناپرسێ وخوێن ده‌ڕێژی
چی به خوێنێك بڵێم ،
پرس بهدرهختێك ناكاو جۆگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌به‌ستێ
غه‌درت كرد،
ئه‌ی گه‌ردوونی بێ گه‌ردوونه‌وان ، لێم تێنه‌گه‌یشتی !
غه‌درت كرد!
له‌ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا سه‌یری منت نه‌كرد چۆن ده‌سوتێم
له‌به‌ره‌به‌یانی جه‌ژندا ،
سه‌یری منت نه‌كرد هێشتا له سبه‌ینێ ڕاده‌مێنم ،
ئه‌ی كه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه له‌گه‌ڵ تۆداو له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بكه‌م !
ئه‌وا شه‌به‌قی شه‌وێكی ئه‌نگوسته چاوه‌و
نهسهرپشوی داوه‌و نه‌خۆم بۆلای تۆ ئاماده‌كردووه!
به‌كوێدا بێم ؟
هیچ شه‌قامێك ناوێرێت لێم بپرسێت ، بهكۆێدا دێم
توخوا نه‌وێنه‌ی خوێن ، نه وێنه‌ی كوشتنێك
نه‌هێننه به‌رچاوی منێك
له‌دژی قهڵاچۆكردندا بوومه‌ته بولبولێك .
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ ی تۆ نه‌كه‌م
ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌م لێ ده‌شێوێت
به هه‌موو لایه‌كدا په‌رش وبڵاو ده‌بمه‌وه
ده‌ڵێ ی وردوخاش كراوم
هه‌موو ڕێگایه‌كم لێ تێكده‌چێت !
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ ی تۆنهكهم ،
نه‌باران و نهبههار و
نهههتاو و نههۆنراوه ، نامگرنهخۆ
له‌هه‌ورازو لهنشێودا
لهتهختایی و دۆڵا ودۆڵدا
وێڵێكم ڕێ نابه‌مه‌وه ئێواره‌ی هێلانه نشین
ته‌واو زه‌ینم ناچێته‌وه شوێنه‌واری جارانی خۆم
هه‌موو ڕۆژێك تائێوارێ ،
هه‌ر چاوه‌ڕێ ی ده‌ركه‌وتنی تۆمه
هه‌موو شه‌وێك تابه‌یانی ،
هه‌رچاوه‌ڕێ ی گوڵه ئه‌ستێره‌كه‌ی خۆمه
تۆش غه‌درت كرد،
غه‌درت كرد!
ئای له‌م غه‌دره !
چۆن ده‌ستت ده‌چێته روحی من ؟
ئه‌گه‌ر ده‌وران هه‌روا بڕوات .
له‌بێ تۆییدا سه‌رده‌نێمه‌وه و مه‌گه‌ر خودا بزانێت
ڕوو له سه‌خته چیایه‌ك ده‌كه‌م
یا بیابانێكی بێ سه‌روبن !
ڕوو لهجهنگهڵستانێك ده‌كه‌م
یادۆڵێكی بێ گه‌ڕانه‌وه !
نه نزایه‌ك قبوڵ ده‌كه‌یت
نهفرمێسكێك ده‌خوێنیه‌وه
نه‌گوێ له تكایه‌ك ده‌گریت
نههاوارێك ده‌بیستی !
چ ویژدانێكی ڕه‌قت هه‌یه !
نازانم تۆ چیت ؟
پێت وایه منیش تاشه به‌ردێكم له‌تۆ
یاشتێكی دیكه‌م له ده‌مارو خوێن !
پێت وایه منیش :
لهزهردهپهڕهوه ده‌نووم ،
لهخۆرئاوابوونیشدا هه‌ڵده‌ستم
پێت وایه منیش له‌هه‌زار بهههزارێكدا هه‌ڵدێراوم
ناگه‌ڕێمه‌وه به‌رسێبه‌ری دره‌خته خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌مه‌ن
نهههتاوم لێ هه‌ڵدێت و
نه تریفه‌ی مانگ ده‌بینمه‌وه !
پێت وایه من چیم ،
پێت وایه من كێم ؟
ئای له‌م غه‌دره !
سلێمانی
20/3/2008