
شێروان خدر ….. ژوانی هاوین
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی دراوسێی ماڵه‌که‌تان بوو
رووناکیه‌که‌ی له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی چاوه‌کانتدا
ده‌دره‌وشایه‌وه.
دوێنێ له به‌ره‌به‌یانییه‌کی زوودا
چه‌ند وشه‌یه‌کی گومبووی
له ناو ده‌فته‌ره‌که‌تدا دۆزیه‌وه،
ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک!
له هاویندا وێناکردنی جوانه!
دوای نووسینه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی ئاسمان
به جارێک کوژایه‌وه!
تۆ ته‌نێ به ته‌نها مایته‌وه!
***
شه‌رمی پیاوانه
ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌ستێره به دیار دیداری مانگه‌وه
خۆی رووت ده‌کرده‌وه
سه‌ری خۆت ده‌خسته ژێر سه‌رینه‌که‌ته‌وه!
***
ئهستێرهناز
ده‌فته‌ره‌که‌م جێگای سه‌رنجێکی تێدا نه‌ماوه
ئه‌ستێره‌یه‌ک باڵه‌کانی به‌سه‌ر روومهتمدا ده‌خشێنێ!
ئێ جێگایه‌ک نه‌ماوه بتنووسمه‌وه
جاران زۆر نه‌رم وێنای مه‌مکم ده‌کرد
زۆر نه‌رم وێنای باران و ره‌نگم نووسیه‌وه
زۆر نه‌رم له ژن‌دا دهڕژام
جێگایه‌ک له ناو دهفتهرهکهمدا نه‌ماوه
تۆ ئه‌مجاره بمبه‌وه بۆ لای خۆت
نازی کوڕانه‌م له ده‌فته‌ری خۆت بنووسه‌وه!
مێلبۆرن – ئوسترالیا
1-1-2011