
وه‌ڵامێك بۆ به‌ڕێز كاكه ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
كاك ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی بابه‌تێكی له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر 9 ساڵ ته‌مه‌نی ناوه‌ندی چاك و چووونه ناو 10 یه‌من ساڵی رێكخراوه‌كه‌مان نووسیووه به ناوی (وه‌ڵامێک بۆ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید ) , كه له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه (http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=23712 ) , تیایدا ده‌نووسێت ( له راگه‌یاندنێکی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید له‌ژێر ناوی (چاودێری کوردۆساید / چاک (9) ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له چالاکی به‌ڕێکرد)دا، بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان واته (رێکخراوی چاودێری کوردۆساید) هه‌وڵی به دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار (نزار خه‌زره‌جی)یان داوه. ), سه‌ره‌تا حه‌زه كه‌ین ئه‌و كۆپله‌یه دووباره بكه‌ینه‌وه كه له به‌یاننامه‌كه‌مان هاتووه‌و باس له دادگایی نزار خه‌زره‌جی ده‌كات (چاک هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی نەزار خەزرەجی ، وەفیق سامەڕائی ، عه‌باسی بایز ئاغا…. و سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری دیکەی داوه. هه‌رده‌م لە ڕیزی پێشەوە بووه یاخود ده‌ستپێشخه‌ر بووە یا هاوکار بووه بۆ له له‌قاودانی تاوانباران و به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانیان ), واتا ئێمه نه‌مان وتووه ئه‌م دۆسیانه به ده‌ستی ئێمه ئه‌نجامدراوه , رۆڵه‌كانیشمان له‌و دۆسیانه جۆراو جۆر بووه له ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ك دۆسیه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕائی , هاوكاری وه‌ك نزار خه‌زره‌جی , یاخود تێكه‌ڵ وه‌ك دۆسیه‌ی عه‌باسی بایز ئاغا .
ئێمه هیچ كات نامانه‌وێت ببین به خاوه‌ندی هه‌وڵی هیچ به‌ڕێزێك (( نموونه كاك هیشام ئاكره‌یی یه‌كه‌م كه‌س بوو به‌یانی له‌سه‌ر تاریق ره‌مه‌زان نووسیووه , ئه‌و به‌یاننامه‌یه دوایی گه‌وره بوه‌وه )) به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستیش بێت ئێمه له‌و كه‌یسه زۆر كارمان كرد , كاك گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نوێنه‌رمان بوو له كۆمیته‌كه , ئێمه خۆپیشاندانی 16-3-2002 ی دانیماركمان رێك خست , په‌یوه‌ندیمان كرد , به‌ڵگه‌نامه په‌یدا كرا , هاوكاری سه‌ره‌كی بووین له دۆسیه‌كه بۆ كاكه ده‌رسیم و هاورێكانی كه ئه‌وكاته به ناوی كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كارمان ده‌كرد , بگره گروپی دادگایی نزار خه‌زره‌جی یه‌كێك بوو له‌و لایه‌نانه‌ی یه‌كه‌م رۆژی راگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه له به‌رواری 6-1-2002 ناوی خۆی وه‌ك ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه تۆمار كرد (سه‌یری ئه‌م لینكه بكه‌ن http://kurdistannet.net/helebce/lejer.html ), ده‌بوایا كاك ده‌رسیم له‌مه‌دا غه‌دری له ئێمه نه‌كردایه ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان فۆرمی ئه‌ندام بوونیان له كه‌مپین پڕ كرده‌وه هێشتا هیچ به‌ڕێزێك له براده‌رانی چاك-ئینفۆ نه‌بووبوونه ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه , كۆنترین ئه‌ندامیان جگه له كاكه كاوه سووری كهنادا له ژووری پێشكه‌وتنخوازان له گه‌لمان بوو ( ئه‌ویش نازانین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه یان نا ) دوو مانگ زیاتر دوای ئه‌و به‌رواره بوونه ئه‌ندام ( ده‌توانن له‌و لینكه‌ی سه‌ره‌وه رۆژی په‌یوه‌ست بوونیان بخوێنه‌وه), ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری دادگایی گروپه‌كه‌یان كرد وه‌ك كه‌مپین هه‌موو له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان , به كاك گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه كه ئه‌ندامی گروپه‌كه بوو .
بۆیه ئێمه هاوكاری كه‌ر و به‌شداریكه‌ر بووینه له‌و دۆسیه‌یه , وه رۆڵی پیشهنگانهی كاكه ده‌رسیمیش هه‌میشه به‌رز ده‌نرخێنین , چۆن قه‌بوڵ ناكه‌ین كه‌س خۆ به خاوه‌ندی سكاڵا تۆمار كردن له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕائی بزانێت , ئاواش دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه هه‌وڵه‌كان بۆ دادگایی نزار خه‌زره‌جی له لایه‌ن كاكه ده‌رسیم و هاوڕێكانییه‌وه دراوه وه كاكه ده‌رسیمیش له پێشه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بووه , ته‌نانه‌ت ئێمه پێش راگه‌یاندنی كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال چ وه‌ك خۆمان یان ژووری پێشكه‌وتنخوازان هاوكاریكه‌ری جدی و یه‌كه‌می كاكه ده‌رسیم بوینه , هه‌ر واشمان نووسیوه‌و واش ده‌ڵێین و راستی ناشێوین , بۆیه هه‌قی وایه ئه‌ویش هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بچووك نه‌كاته‌وه , وه رۆڵی كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بدات به خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی خۆی !!!! ,كه به شایه‌دی خۆی وه‌ك چاودێرێكی راستگۆ كه ئێمه‌ین .
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی فارس نیعمه محیاوی , له مانگی 11 ی ساڵی 2006 ه‌وه كه سیدی دادگای ئه‌نفالم په‌یدا كرد بۆ دادگایی فرانس ڤان ئانرات , له‌و دۆسیه‌یه به وازحی و له چه‌ندین شوێن هاتبوو فارس نیعمه محیاوی له وڵاتی نه‌مسایه , كۆپی ئه‌و سیدیه‌م بۆ كاك شاخه‌وان شۆڕش و كاك قادر نادر و كاك مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌و و خودی برای خۆشه‌ویستم كاكه ده‌رسیم نارد .
كاتێك بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه له مانگی 9ی ساڵی 2007 هاتینه سه‌ر خه‌ت به شایه‌دی كاكه ده‌رسیم دوو براده‌ری عه‌ره‌ب له نه‌مسا و له سوید له هۆڵه‌نداش كاكه ناجی ئاكره‌یی له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌یه له‌سه‌ر خه‌ت بوون , ته‌نانه‌ت یه‌كێك له براده‌ره عه‌ره‌به‌كان تا ئه‌و كات چه‌ندین نوسینی له‌سه‌ر ناوبراو بڵاو كردبوه‌وه‌و ته‌واوی ئێستا لای منه رۆژی 6-9-2007 بۆ كاكه ده‌رسیمی ئیمهیل كرد به وێنه‌ی خودی تاوانباره‌وه , ئیمه‌یله‌كه لای من پارێزراوه , كاك شاخه‌وان شۆڕشیش به‌شی زۆری دۆكۆمێنته‌كانی كرده ئینگلیزی و سكاڵاكه‌شی نووسییه‌وه , كاكه ره‌زا حه‌مه به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر كردییه ئاڵمانی , ئیتر له چه‌ندین وڵات سكاڵا تۆمار كرا , به‌نده 3 جار له داگای نه‌مسا و داواكاری گشتییه‌وه وه‌ڵامی پێ گه‌یشته‌وه, براده‌ران له نه‌مسا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بوونه , نا بێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین ئه‌و براده‌ره عه‌ره‌به له نه‌مسا ناوی سیانی سه‌ر پاسه‌پۆرت وه وێنه‌ی تازه‌ی ناوبراو‌و و ئادره‌سی ماڵه‌وه‌یان پاش چه‌ندین رۆژ گه‌ران و پرسیار و شوێن پێ هه‌ڵگرتن بۆمان دۆزییه‌وه و ناردی .
له‌و ساوه بۆ 3 ساڵ و نیو ده‌چێت به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووینه قه‌تیش نه‌مان وتووه ئێمه ئه‌و تاوانباره‌مان دۆزیوه‌ته‌وه , ئه‌گه‌ر ئێمه غه‌درێكمان له بواری هه‌ڵه تێگه‌یشتنی زمانه‌وانی له كاك ده‌رسیم كردبێت كه نه‌مان كردووه , نابێت ئه‌ویش هه‌مان غه‌در له‌و براده‌ره عه‌ره‌بانه بكات له زۆر زوهوهوه له نه‌مسا خه‌ریكی رسوا كردن و سكاڵا تۆمار كردن و ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له به‌غدا و لیژنه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس و پۆلیسی نه‌مساوی بوون له‌و تاوانباره بێ ئه‌وه‌ی كاكه ده‌رسیم هه‌ر بناسن .
ئێمه له په‌یوه‌ست به‌و دۆسیه‌یه هه‌ر وتوومانه ته‌نها سكاڵامان تۆمار كردووه دژ به‌و تاوانباره , متابه‌عه‌ی كهیسهكهیمان كردووه , بۆ ئه‌و كه‌یسه له كاك ناجی ئاكرهییهوه كه كۆچی دوایی كردووه تا براده‌ره عه‌ره‌به‌كان بۆ كاكه ده‌رسیم هیچ كات له یاد ناكرێن , له هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كان باسی رۆڵی هه‌موو لایه‌كمان كردووه به زیاده‌وه , فێڵ له مێژوو ناكه‌ین , له كۆتاییدا ده‌ڵێم خۆزگه‌م كاكه ده‌رسیم ئه‌و ناوه‌ی ئاشكرا نه‌كردایه .