وه‌ڵامی دووه‌مم بۆ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید
9.1.2011 یه‌کشه‌ممه
دوا به‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامێکم بۆ چاودێری کوردۆساید له‌ژێر ناوی (وه‌ڵامێک بۆ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید)دا، عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه، وه‌ڵامێکی به‌نده‌ی داوه‌ته‌وه به‌ناوی (وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز کاکه ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی)، که پێده‌چێت ئه‌وه وه‌ڵامی کوردۆسایدیش بێت، چونکه به‌نده ره‌خنه‌ی له راگه‌یاندنێکی کوردۆساید گرتبوو، که‌چی له‌لایه‌ک عه‌لی مه‌حمود وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌وان خۆیان بێده‌نگ کردووه که‌واته وه‌ڵامه‌که وه‌ڵامی ئه‌وانیشه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه له زۆر شوێندا عه‌لی ووشه‌ی ئێمه‌ی به‌کارهێناوه، بۆیه دووباره وه‌ڵامی دووه‌میشم ئاراسته‌ی چاودێری کوردۆساید ده‌که‌م.
کاتێک که چاودێری کوردۆساید باسی ئه‌وه ده‌کات که: ((چاک هه‌وڵی به‌دادگایی گه‌یاندنی نه‌زار خه‌زره‌جی، وه‌فیق سامه‌ڕائی، عه‌باسی بایز ئاغا و هادی شاوێس …. و سکاڵا تۆمار کردن له‌سه‌ر زۆر تاوانکاری دیکه‌ی کردووه)، ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی ئه‌وان ته‌نیا یه‌ک واتا ده‌گه‌یه‌نێت که خۆیان به‌کاره‌که هه‌ڵساون، به‌ڵام نامه‌وێت زۆر بێمه‌وه سه‌ری چونکه له وه‌ڵامه‌که‌ی کوردۆساید و عه‌لی بۆ به‌نده نووسیویانه (واته ئێمه نه‌مان وتووه ئه‌م دۆسیانه به‌ده‌ستی ئێمه ئه‌نجام دراوه)، هه‌روه‌ها کوردۆساید باسی هه‌ندێک له راستییه‌کانیان کردووه و باسی ئه‌وه‌یان کردووه که کێ به ئه‌رکی به‌دادگاییکردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی هه‌ڵساوه. وا بۆ جارێکی تریش دووباره‌و سه‌دباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که چه‌ندین لایه‌ن له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان (که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه که دواتر بوون به رێکخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک)ی ئه‌وکات، هاوکار و پشتیوانی ئێمه بووینه له هه‌وڵه‌کانماندا بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و تۆمه‌تباره.
سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی که کوردۆساید باسی ئه‌وه‌یکردووه که گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نوێنه‌ری ئه‌وان بووه له کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک، سه‌ره‌تا ده‌بێت دان به‌و راستییه‌دا بنێم که گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌که‌مان بووه، به‌ڵام ناوبراو که‌ی هات و به‌کرده‌وه چ ئه‌رکێکی گرته ده‌ست، ئه‌وه ههویرێکهو ئاو زۆر هه‌ڵده‌کێشێ. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی، وابزانم بۆ یه‌که‌م جار له رێکه‌وتی (10.10.2001)دا هات بۆلای (بیۆن ئیلمکویست)ی پارێزه‌ری ئێمه‌ی سکاڵاکار که ئه‌و رۆژه پێنج کوردی دیکه بڕیاریاندا سکاڵا له‌دژی نزار خه‌زره‌جی تۆمار بکه‌ن و ژماره‌مان بوو به شه‌ش کوردی سکاڵاکار (به ڤیدیۆ دانیشتنمهکهم هه‌یه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ردا هه‌رکاتێ پێویستی کرد سه‌یری ده‌که‌مه‌وه). ئه‌وه‌بوو دواتر گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆی وونکرد، ته‌نانه‌ت رۆژی (28.10.2001) که کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کۆمیته‌که‌مان له شارۆچکه‌ی غۆسکیله به‌ست، ئاماده‌نه‌بوو. دوای گلهییکردنم له گوڕان هه‌ڵه‌بجه‌یی لای ئه‌ندامێکی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، به‌وه‌ی که گۆران خۆی دزییهوهتهوه لێمان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌وکاتی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ئێستای کوردۆساید به ته‌له‌فۆن پێیڕاگه‌یاندم که (ئه‌بو تارا)ی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکاتی حزبی شیوعی لای ئه‌و باسی کردووه که (هه‌وڵی به‌دادگاییکردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی گه‌مه‌یه‌کی به‌عسییه‌کانه و به‌ده‌ستی موخابه‌راتی ئێراقییه‌وه ئه‌نجام دراوه)، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی چاودێری کوردۆساید به به‌نده‌ی راگه‌یاند که به‌دڵنیایی (ئه‌بو تارا) گۆرانی ساردکردۆته‌وه. دوای قسه‌کردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ (ئه‌بو تارا)دا‌و گله‌یی لێکردنی، گوران هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می کۆمیته‌که‌مان که هه‌ر له شاری غۆسکیله له رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (2.12.2001)دا به‌سترا ده‌رکه‌وته‌وه، که هه‌ر ئه‌و رۆژه گۆران کرا به ئه‌ندامی کۆمیته‌که‌مان. پێویسته له‌و نووسینه‌مدا و له باسکردنی هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتهکهماندا، سوپاسی زۆری برای به‌ڕێزم کاک فوئاد ئیبراهیم قوڕشاغڵوویی و خوشکی به‌ڕێزم فه‌ریده خانی خێزانی کاک فوئاد بکه‌م که زۆر پێمانه‌وه خه‌ریک بوون و هه‌ردوو رۆژه‌که و هه‌ر جاره‌ی خواردنی زۆرتر له (20) که‌سیان ئاماده‌کرد بۆ به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌کان. له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (2.12.2001)دا گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو به ئه‌ندامی کۆمیته‌که‌مان وه‌ک نوێنه‌ری که‌مپین. به‌ڵام با بێینه سه‌رئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی که ناوبراو بوو به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی تا رۆژی راکردنی نزار خهرزهجی له رێکه‌وتی (16.3.2003)دا ئه‌و ئه‌ندامه‌مان چی بۆ کۆمیته‌که کرد! گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ناو به‌رپرسی راگه‌یاندن بوو له کۆمیته‌که‌دا، به‌ڵام با بێتن نیشانی بدات که ته‌نانه‌ت یه‌ک راگه‌یاندنیشی نووسیبێت و بڵاوی کردبێته‌وه؟ ته‌واوی راگه‌یاندنی کۆمیته‌که‌مان له‌ژێرناوی ئاسۆی دادگایی‌کردنی تاوانبار نزار خه‌زره‌جی، هه‌رده‌م ئه‌حمه‌د عه‌زیز و به‌نده ئاماده‌مان کردووه و ئه‌حمه‌د عه‌زیز نووسیوێتی، هه‌مان راگه‌یاندن به عاره‌بی سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د عه‌زیز به‌ته‌نیاو دواتر کوڕێکی عاره‌ب به‌ناوی عه‌مار ده‌ینووسی، هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندن و بانگه‌وازی کۆمیته‌که‌مان، که به‌نده هه‌موو دانیمارکییهکانم ده‌کرده کوردی و بۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیزم فاکس ده‌کردن و ئه‌ویش ده‌ینووسین و دواتر بۆ ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه کوردییه‌کانی کوردستان و هه‌نده‌ران و عارهبییهکانیشمان بۆ ماڵپه‌ڕه عاره‌بییه‌کان ده‌نارد، با گۆران بێتن و باسی یه‌ک بابه‌ت بکات که وه‌ریگێڕابێت و به‌ناوی کۆمیته‌که بڵاومان کردبێته‌وه؟ ته‌واوی دانیشتنی دادگاکان و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌نده یاداشتی ده‌کردن و دواتر پاکنووسم ده‌کردن و بۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیزم ده‌ناردن، ئه‌ویش هه‌مووی له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر ده‌نووسین و دواتر بڵاومان ده‌کردنه‌وه. ته‌واوی ئه‌و نووسین و ده‌نگوباسانه‌ی که له رۆژنامه دانیمارکییهکانم وه‌رگرتووه‌و کردوومن به کوردی به‌ده‌ستنووسی خۆم پارێزراون، با ئه‌و نوێنه‌ره‌ی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسی راگه‌یاندنی کۆمیته‌که‌مان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ک ئاسۆی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی به کوردی یان عاره‌بی، یان یه‌ک جار رۆژنامه‌یه‌کی دانمارکی وه‌رگێڕابێته سه‌ر زمانی کوردی و به‌ناوی کۆمیته‌که‌مان بڵاوی کردبێته‌وه با بێته وه‌ڵام! به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی بۆخۆی کردبێت و به‌ناوی خۆی بڵاوی کردبێته‌وه، ئه‌وه بۆ کۆمیته‌که نه‌بووه. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نیا یه‌ک دانیشتنی دادگا ئاماده‌بوو، که پرسیارێکی له نزار خه‌زره‌جی کرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه و دواتر به‌ناوی خۆی بڵاویکرده‌وه.
کوردۆساید له وه‌ڵامه‌که‌یاندا بۆ به‌نده ده‌ڵێن: (ئێمه خۆنیشاندانی 16.3.2002ی دانیمارکمان رێکخست، په‌یوه‌ندیمان کرد، به‌ڵگه‌نامه په‌یدا کرا، هاوکاری سه‌ره‌کی بووین له دۆسیه‌که).
راسته به‌شێک له به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وان پهیدایانکرد، هاوکارمان بووینه له کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان دووره له راستی که که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌نیا خۆنیشاندانی (16.3.2002)یان رێکخستبێت. ئه‌و بۆچوونه‌ی کوردۆساید زیاده‌ڕۆیی و شێواندنی راستییه‌کانه، چونکه سه‌ره‌تا ئێمه‌و کوردێک به‌ناوی فائیق که سه‌ر به یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵه کوردییانه‌ی به‌شداربوو له خۆنیشاندانه‌که (وابزانم سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی کلتووری کوردی – دانیمارکی) بوو هه‌وڵی وه‌رگرتنی رێگه‌پێدانی پۆلیسمان دابوو، که دوای چه‌ند رۆژێک پۆلیس ته‌له‌فۆنیان بۆ به‌نده کرد‌و پێیان راگه‌یاندم که که‌سێکی تریش سه‌ربه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی دانیمارکی به‌ناوی فائیق داوای رێگه‌پێدانی خۆنیشاندانه‌که‌ی له هه‌مان رۆژ، کات و شوێن له پۆلیسی کۆپنهاون کردووه، به‌نده‌ش قایلبووم به‌وه‌ی داواکارییه‌که‌ی خۆمان بکێشینیهوه له‌به‌رئه‌وه‌ی فائیق له پایته‌ختی دانیمارک کۆپنهاون دهژیاو به‌نده‌ش به دووری نزیکه‌ی (280) کلم له‌وێوه. ئێستاکه‌ش ئه‌و داواکارییه‌ی که بۆ پۆلیسم رهوانکردووه ماوه‌و مێژووی (4.2.2002)ی له‌سه‌ره. باشه ئه‌گه‌ر چاودێری کوردۆساید راست ده‌که‌ن، بۆ هه‌وڵی رێگه‌پێدانی خۆنیشاندانهکهتان له پۆلیسی دانیمارکی وه‌رنه‌ده‌گرت؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه گوران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامتان بووه له دانیمارک با ئه‌و وه‌ری بگرتایه، بۆ ئه‌و هه‌وڵی نه‌داوه؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، رۆژی یاده‌که واته (16.3.2002) چه‌ند راگه‌یاندنێک له شوێنی خۆنیشاندانه‌که به زمانی کوردی و دانیمارکی بڵاوکرایه‌وه، که جارێ ته‌نیا په‌یامێکم به‌ناوی به‌شداربووانی خۆنیشاندانه‌که که بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی دانیمارکی نووسراوه دۆزیوه‌ته‌وه، که ناوی (10) کۆمه‌ڵه، یه‌کێتیی و گرووپی جیاجیای له‌خۆگرتووه به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه (کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی – دانیمارکی، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کۆمکار، کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له شارۆچکه‌ی غۆسکیله، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له شارۆچکه‌ی کویه، یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد له ئه‌وڕوپا، که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێراقی، کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی و کۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون). کاتێک که ده کۆمه‌ڵه، کۆمیته‌و رێکخراوی جۆراو جۆر به‌شداری رێکخستنی خۆنیشاندانێکیان کردبێت، بۆ ده‌بێت چاودێری کوردۆساید به‌ته‌نیا بیکاته هی خۆیان؟ بانگه‌وازێکی نووسه‌ر و ئه‌دیبانی کورد که رۆژی (11.2.2002)ی له‌سه‌ره به‌ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی خواره‌وه داوای به‌شداری خۆنیشاندانی (16.3.2002)ی کۆپنهاون له کوردانی ئه‌وڕوپا ده‌که‌ن، که بریتیین له (دکتۆر بوڕهان یاسین، پشکۆ نه‌جمه‌دین، دکتۆر جه‌بار قادر، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن، سه‌باحی غالب، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، فورات جه‌واهیری، فه‌رهاد شاکه‌ڵی، محه‌مه‌د عه‌فیف حوسه‌ینی، دکتۆر مه‌حمود عوسمان و دکتۆر نوری تاڵه‌بانی). ئه‌و نووسه‌ر، هۆزانڤان و که‌سایه‌تییانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر له‌ژێر بانگه‌وازه‌که‌یاندا نامه‌یه‌کیان به رێکه‌وتی (16.3.2002)دا ئاماده‌کردووه بۆئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی بینێرن له‌پێناوی به‌دادگاییکردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگه‌پێدانی پۆلیس بۆ خۆنیشاندان و یاده‌که به‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵه کولتووری کوردی – دانیمارکییه بوو، هه‌ر ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی خۆنیشاندانهکهیان کرد، به‌ڵام پرس و راوێژیان به ته‌واوی لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی رێکخستنی خۆنیشاندانه‌که ده‌کرد. ئه‌گه‌ر کوردۆساید پێیوایه سته‌میان لێده‌که‌م با بێنه وه‌ڵام به مه‌رجێک به به‌ڵگه‌وه بێنه وه‌ڵام، ئه‌وکاته به‌نده‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌کان و ته‌نانه‌ت ڤیدیۆی تۆمارکراوی ئه‌و رۆژهشم لایه و بێگومان لای خۆشیان هه‌یه ده‌یخه‌مه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان! ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌ش نێنه وه‌ڵام و ته‌نیا قسه ریزکردن بێت، جارێکی تر وه‌ڵامیان ناده‌مه‌وه.
پێموایه عه‌لی مه‌حمودی به‌رپرسی چه‌ندین ساڵه‌ی رێکخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و دواتریش رێکخراوی چاودێری کوردۆساید، تا ئێستاکه جیاوازی له نێوان به ئه‌ندام بوون و ده‌نگدان و پشتیوانی کردنی رێکخراوێک سه‌رباره‌ت به بۆچوونێکی دیاریکراو نازانێ! به دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ی بزانیبایه، هه‌رگیز نه‌ده‌که‌وته ناو ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی که تێیکه‌وتووه به‌وه‌ی که ده‌ڵێت: (بگره گرووپی دادگایی نزار خه‌زره‌جی یه‌کێک بوو له‌و لایه‌نانه‌ی یه‌که‌م رۆژی راگه‌یاندنی که‌مپینه‌که له به‌رواری 6-1-2002 ناوی خۆی وه‌ک ئه‌ندامی که‌مپینه‌که تۆمار کرد (سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن www.kurdistannet.net/helebce/lejer.html)، ده‌بوایا ده‌رسیم له‌مه‌دا غه‌دری له ئێمه نه‌کردایه ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان فۆرمی ئه‌ندام بوونیان له که‌مپین پڕ کرده‌وه هێشتا هیچ به‌ڕێزێک له براده‌رانی چاک – ئینفۆ نه‌بووبوونه ئه‌ندامی که‌مپینه‌که).
جارێ به‌ر له هه‌موو شتێک کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک نه فۆرمی ئه‌ندامێتیان پڕ کردۆته‌وه‌و نه ناوی خۆی وه‌کو ئه‌ندامی که‌مپینه‌که‌ی ئه‌وان تۆمارکردووه! به‌ڕاستی تێکه‌ڵکردنی شته‌کان به‌وشێوه‌یه، نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی نووسه‌ر ده‌رده‌خات، بۆیه داواکارم رێکخراوی چاودێری کوردۆساید به‌په‌له هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی عه‌لی مه‌حمود بده‌ن و چیتر رێگه‌ی پێنه‌ده‌ن به ئاره‌زووی خۆی لێدوان بدات یان وه‌ڵام و ووتار بنووسێت (که پێموایه زۆر ئه‌سته‌مه کوردۆساید ئه‌و کاره‌ی پێبکرێت و عه‌لی به‌وان کۆنترۆڵ بکرێت)، که سه‌رچیخ چوون و سه‌رکه‌شییه‌کانی عه‌لی ده‌بێته مایه‌ی سه‌ریه‌شه و شکست بۆ رێکخراوه‌که. ده‌نگدانی هه‌ر که‌سێک، کۆمیته‌یه‌ک یان لایه‌نێک به یه‌کێک له چوار بۆچوونی پێشنیازکراو له‌لایه‌ن که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا، بۆ ده‌بێت پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامێتی و تۆمارکردنی ناوی که‌سه‌که، کۆمیته‌که یان لایه‌نه‌که بێت بۆ به ئه‌ندامێتی بوونی له که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا؟ باشه جگه له کۆمیته‌که‌مان، کاروان کاکه‌سووری چیڕۆکنووس و نووسه‌ر، به‌نده خۆشم هه‌مان ده‌نگمان داوه! که‌واته کاروان کاکه‌سوور و به‌نده‌ش ئه‌ندامین له که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان پێی بزانین. با سه‌ره‌تا ئه‌وه روونبکه‌مه‌وه که ئه‌ندامێتی ئه‌و که‌مپینه بۆ که‌سانی تر‌و خۆشم به سه‌ربه‌رزی ده‌زانم، نه‌وه‌ک هه‌ندێک که‌س به شتێکی تر لێکی بده‌نه‌وه، به‌ڵام که حه‌زم نه‌کردبێت و هه‌رگیز رۆژێک له رۆژان ئه‌ندامی ئه‌و که‌مپینه نه‌بووبم که ئه‌وه راستیه‌که‌یه، ناکرێت بێده‌نگ بم له‌وه‌ی که که‌سێک به ئاره‌زووی خۆی کۆمیته‌که‌مان یان به‌نده بکات به ئه‌ندامی ئه‌و که‌مپینه! کاتێک که ناوی نووسه‌ر کاروان کاکهسوورم بینی، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرد و پرسیاری ئه‌وه‌م لێیکرد که ئایا ئه‌ندامی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و دواتریش رێکخراوی چاک بووه؟ سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م که ئه‌ویش وه‌کو به‌نده کارکردن له رێکخراوێکی وه‌کو چاک یان کوردۆساید به شانازی ده‌زانێت، به‌ڵام رایگه‌یاند که هه‌رگیز رۆژێک له رۆژان ئه‌ندام نه‌بووه له‌و که‌مپینه‌دا.
ئاخر چۆن ده‌کرێت و له چ شوێنێکی ئه‌و جیهانه‌دا کۆمیته‌یه‌ک ئه‌ندامی که‌مپینێک بووه، تاوه‌کو کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی ئه‌ندامی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بێت؟ ده‌کرێت چه‌ند رێکخراو، کۆمه‌ڵه، کۆمتیه و هتد …. ئه‌ندامی فیدراسیۆنێک بن، به‌ڵام هه‌رگیز ناکرێت کۆمیته‌یه‌ک یان رێکخراوێک ئه‌ندامی که‌مپینێک یان کۆمیته‌یه‌کی تر بن.
ئه‌وه‌ی عه‌لی مه‌حمود ئه‌و لینکه‌ی بۆ کردووه‌و (www.kurdistannet.net/helebce/lejer.html)، گوایه کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی و ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به یه‌که‌م پێشنیازی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له چوار پێشنیازی ئه‌و که‌مپینه‌دا، فۆرمی ئه‌ندامێتیان پڕ کردۆته‌وه‌و ناوی خۆیان وه‌کو ئه‌ندامی که‌مپینه‌که تۆمارکردووه، بریتییه له جۆرێک له راپرسی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له رێکه‌وتی (5.1.2002)دا له کوردستان نێتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی عه‌لی نووسیوێتی گوایه (6.1.2002)، که هه‌رده‌م جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه ئه‌و رۆژه به رۆژی دامه‌زراندنی چاک و کوردۆساید دابنرێت نه‌ک رۆژی (6.1.2002) که رۆژی (6.1) رۆژی دامه‌زراندنی به‌ناو سوپای دڕنده‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقی داگیرکه‌ری باشووری کوردستان بووه. راپرسی هه‌ر چۆنێک بێت و هه‌ر لایه‌نێک ئه‌نجامی بدات، هه‌رگیز ناکرێت به‌وه ناوببرێت ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان بۆ داوه، واته فۆرمی ئه‌ندامێتییان پڕ کردۆته‌وه یان ناوی خۆیان تۆمار کردووه له‌پێناوی بوون به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه، وه‌کو ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی کوردۆساید و عه‌لی مه‌حمود دا هاتووه، که هیوادارم ئه‌وه بۆچوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی چاودێری کوردۆساید نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕاستی کاره‌ساته!
بۆ زۆرتر روونکردنه‌وه راپرسییه‌که به‌مشێوه‌یه‌یه:
که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه – تکایه ئه‌و نووسراوه بخوێنه‌ره‌وه
تکایه یه‌کێک له‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه کلیک بکه
• زۆر باشه کورد ده‌بێت به‌یه‌ک ده‌نگ باسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بکات من له‌گه‌ڵدام.
• زۆر باشه به‌ڵام من هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت.
• ئه‌و کاره ته‌نیا کاری پارته سیاسییه‌کانه.
• من هێزی (تاقه‌تی) ئه‌و سهریهشهیهم نییه.
تکایه لێره‌دا تێبینییه‌کانت بنووسه
تکایه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگرن و من ئاماده‌م هاوکاریتان بکه‌م
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه که به ره‌نگی سوور نیشانکراوه، ئه‌وه‌یه که کوردۆساید و عه‌لی مه‌حمود ناویان لێناوه پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی به ئه‌ندام بوون و تۆمارکردنی ناوی کۆمیته، رێکخراو و که‌سه‌کان بۆ به ئه‌ندام بوونیان له که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ئاخر ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌که‌ی عه‌لی مه‌حمود راست بێت، ئه‌وکاته ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌کو نموونه ناویان دێنم و ده‌نگیان داوه بۆ پێشنیازی یه‌که‌م، ده‌بێت ئه‌ندامی که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بن! بۆ نموونه: (باوکی ئارام، وهمکلۆ، حه‌مید، ئاسۆس 23، شاڵاو، نه‌به‌ز، تۆفیق) و له هه‌موویان سه‌یرتر (3RA8YA)هیه له‌گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌کیش که نه ناوه‌کانی خۆیان و نه ئیمێیڵهکانیان نووسیوه، ئایا ده‌بێت ئه‌وانه به ئه‌ندامی که‌مپین ناو ببردرێن؟
عه‌لی مه‌حمود له وه‌ڵامه‌که‌یدا بۆ به‌نده نووسیوێتی: (ته‌نانه‌ت ئێمه پێش راگه‌یاندنی که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال چ وه‌ک خۆمان یان ژووری پێشکه‌وتنخوازان هاریکاری جدی و یه‌که‌می ده‌رسیم بووینه، هه‌ر واشمان نووسیوه‌و واش ده‌ڵێین و راستی ناشێوین (ناشێوێنین)، بۆیه هه‌قی وایه ئه‌ویش هه‌وڵه‌کانی هه‌موو لایه‌ک بچووک نه‌کاته‌وه، وه رۆڵی که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بدات به خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی خۆی!!!!، که به شایه‌دی خۆی وه‌ک چاودێرێکی راستگۆ که ئێمه‌ین).
خۆزگه وابوویتایه یان وابوونایه و راستییهکانتان نهشێواندایه. بۆ ده‌رخستنی ناڕاستگۆیی عه‌لی، لێره‌دا ته‌نیا نموونه‌یه‌کتان بۆ دێنمه‌وه له‌سه‌ر شێواندنی راستییه‌کان له‌سه‌ر زاری به‌رپرسی یه‌که‌می چاودێری کوردۆساید، که خۆی زۆر به له‌خۆبایی بوونه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات گوایه هه‌رگیز راستییان نه‌شێواندووه! عه‌لی مه‌حمود، له لاپه‌ڕه (51)ی ژماره (1)ی گۆڤاری تۆپزاوه، ساڵی (2009)دا، که گۆڤاری رێکخراوی چاودێری کوردۆسایده و له ژماره (1)دا چاودێری کوردۆساید خاوه‌ن ئیمتیاز و له ژماره (2)دا عه‌لی مه‌حمود خاوه‌نی ئیمتیازه و هه‌ر خۆیشی به‌رپرسی یه‌که‌می چاودێری کوردۆساید بووه له‌کاتی ده‌رچوونی ژماره (1)دا، دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس سه‌لام عه‌بدوڵڵا له‌ژێرناوی (سه‌لام عه‌بدوڵڵا: گرووپی به دادگایی نزار خه‌زره‌جی و ژوری (ژووری) پێشکه‌وتنخوازان دادگایی نه‌زار خه‌زره‌جی ئه‌زموونێکی گرنگه بۆ قوربانیانی گه‌لێکی بێکه‌س)دا ئه‌نجامداوه. عه‌لی مه‌حمود له دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ نووسه‌ر سه‌ڵام عه‌بدوڵڵا به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات: (حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی چاکی دانیمارک، هه‌نگاوی ئازایه‌یان (ئازایانه‌یان) نا بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبار نه‌زار خه‌زره‌جی. ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیاتر پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه، هاوکات بۆ به مێژووکردنیشی پێویسته به لاپه‌ڕه‌کانیدا بچینه‌وه).
پێشتریش باسی ئه‌وه‌م کردووه، ئه‌وکاته‌ی که نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک دۆزرایه‌وه، سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکرا و کۆمیته‌که‌مان له‌پێناوی به دادگایی‌کردنی ئه‌و تۆمه‌تباره دامه‌زرا، نه که‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و نه دواتریش (رێکخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک) هێشتاکه دانه‌مه‌زرابوون! ئه‌ی باشه به‌رپرسی چاودێری کوردۆساید له‌پێناوی چی هه‌نگاوی ئێمه ده‌کاته هه‌نگاوی ئازایانه‌ی ناوه‌ندی چاکی دانیمارک؟ باشه به‌رپرسی کوردۆساید به‌وشێوه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌که‌ی ئێمه بۆ رێکخراوی چاکی دانیمارک به مێژوو بکات؟ که به‌قسه‌ی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسی ئێستای کوردۆساید له هه‌مان ژماره‌ی گۆڤاری تۆپزاوه دانیپێدا ده‌نێت که خۆی تاکه ئه‌ندامی دوای دامه‌زراندنی چاک بووه له رێکه‌وتی (5.1.2002)دا له دانیمارک. له هه‌مان ژماره‌دا گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ڵامێکی عه‌لی مه‌حمودی داوه‌ته‌وه، که دیاره به‌ر له چاپکردنی گۆڤاره‌که ئه‌و دیمانه‌یه‌ی ناوبراوی خوێندۆته‌وه بۆیه وه‌ڵامێکی بۆ نووسیوه، که به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه یان روونکردنه‌وه‌یه‌ی گۆران بۆ عه‌لی، ئه‌و ده‌بوایه ئه‌و پێشه‌کییه دوور له راستی و شێوێنراوه‌ی خۆی لادات و ئه‌وکاته پێویستیشی نه‌ده‌کرد وه‌ڵامه‌که‌ی گۆران بڵاوبکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ده‌ستپێکه‌ی خۆی لانه‌داوه، ئه‌وه دیاره که به‌رپرسی ئه‌وکاتی کوردۆساید باوه‌ڕی به‌قسه‌که‌ی خۆی هه‌بووه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گوایه ناوه‌ندی چاکی دانیمارک (که هێشتاکه دانه‌مه‌زرابوو) هه‌نگاوی ئازایانه‌یان ناوه بۆ به دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی! هه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت ژماره یه‌کی گۆڤاری تۆپزاوه و دیمانه‌که‌ی عه‌لی مه‌حمود له‌گه‌ڵ سه‌لام عه‌بدوڵڵا و وه‌ڵامه‌که‌ی گۆران بخوێنێته‌وه، با کلیکی ئه‌و لینکه بکات:
http://www.dengekan.info/dengekan/files.php?force&file=topzawe1_206639809.pdf
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی به‌دادگایی کردنی تۆمه‌تبار نوعمه فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی، باشه له سێ دی که‌یسی تاوانبارانی ئه‌نفال که شاخه‌وان شۆڕش بۆمی رهوانکرد (له رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی (30.12.2006)دا به‌ده‌ستم گه‌یشتووه) نه‌ک عه‌لی مه‌حمود ره‌وانی کردبێت، به‌ڵام به‌ناوی ئه‌وه‌وه داوام له شاخه‌وان کرد بۆمی ره‌وان بکات (که هه‌ر کامێکیان ناردبێتی جیاوازی نییه، به‌ڵام بۆ زانینی راستییه‌کان ئه‌وه‌م روونکرده‌وه)، شوێنی نیشته‌جێبوونی نوعمه فارس حوسێن محیاوی با نووسیبێت، که به‌نده سه‌ره‌تا نه‌یبینیبێت چی بکه‌م، ده‌شێت خۆم ئه‌وه‌نده به‌دوای شتێکدا بگه‌ڕێم، که‌چی بشزانم شته‌که له کوێدا هه‌یه و نه‌مه‌وێت بیدۆزمه‌وه؟ خۆ مه‌رج نییه له کۆی (9312) لاپه‌ڕه‌ی سێ دییهکهدا هه‌مووم بینیبێ! کۆپی سکاڵای تۆمارکردنه‌که‌ی یه‌که‌می خۆمم ماوه که رێکه‌وتی (18.6.2007)ی له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ی (رێکخراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک)یشم له‌لایه که ئه‌وکاته به‌و ناوه ئیشیان ده‌کرد، سکاڵاکه‌ی ئه‌وان بۆ دادگای نه‌مساوی رێکه‌وتی (19.6.2007)ی له‌سه‌ره، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی عه‌لی باسی ده‌کات که گوایه سکاڵا تۆمارکردنهکانمان مانگی نۆی ساڵی (2007) بووه! هه‌روه‌ها ده‌قی نامه‌که که شاخه‌وان شۆڕش به زمانی ئینگلیزی نووسیوێتی ماوه‌و رێکه‌وتی (11.6.2007)ی له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌گه‌ڵ سکاڵا کردنه‌کانمان بۆ دادوه‌ری گشتیی نه‌مساوی ناردمان، که ئه‌وانیش هه‌ر شاخه‌وان شۆڕش کردبوونی به ئینگلیزی!
باشه که عه‌لی مه‌حمود و چاک ده‌یانزانی و له سێ دییه‌که شوێنی نیشته‌جێ بوونی نوعمه فارس هه‌بوو، بۆ ده‌ستپێشخه‌رییان نه‌ده‌کرد تا بیدۆزنه‌وه و سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن؟ له‌پێناوی زۆرتر گه‌یشتن به راستییه‌کان باسی هه‌ندێک شت ده‌که‌م، به‌نده کاتێک که سوڵتان هاشم له دانیشتنی ژماره (31)ی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال له رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی (19.12.2006)دا ناوی نوعمه فارس محیاوی هێنا وه‌کو هاوکاری ئه‌و له شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌که‌م، که‌وتمه خۆ‌و به‌دوادا گه‌ڕانی نووسینێک له‌سه‌ر ژنه‌که‌ی نوعمه فارس (حه‌نان شه‌وکه‌ت) که پێموایه له ساڵی (2001)دا که ئه‌وکات کۆپیم کردبوو، دواتر له مانگی ئه‌پریلی ساڵی (2007)دا ئه‌و نووسینه‌م له‌سه‌ر ژنه‌که‌ی نوعمه فارس (حه‌نان شه‌وکه‌ت) دۆزییه‌وه، ئه‌وه‌بوو یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیم کرد به دادگای دانیمارکی و پێم راگه‌یاندن که ژنه‌که‌ی ناوبراو له نه‌مسا راوێژکار بوو له باڵوێزخانه‌ی ئێراق له ڤییه‌نا، هه‌روه‌ها له دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌ی ئه‌نفالی یه‌ک باسی به‌شداری و تۆمهتبارێتی و محه‌مه‌د عرێبی دادوه‌ر له دادگای ناوبراودا باسی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی (نوعمه فارس حوسێن محیاوی)یان کردووه. کاتێک که له دادگای دانیمارکی داوای ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان لێکردم سه‌باره‌ت به ژنه‌که‌ی نوعمه فارس و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی، کۆپی دانیشتنی دادگای تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال که هه‌م سوڵتان هاشم و هه‌م دادوه‌ر محه‌مه‌د عرێبی قسه له‌سه‌ر به‌شداری نوعمه فارس و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ده‌که‌ن بۆیانم نارد، پێش ئه‌وکاته‌ش زۆر به‌دوای به‌ڵگه‌نامه‌کاندا گه‌ڕام له سێ دی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن و هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی ترم له‌سه‌ر نوعمه فارس حوسێن دۆزیبووه‌وه و ئه‌وانیشم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو بۆ ره‌وان کردن. دوای ماوه‌یه‌ک له دادگای دانمارک به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردم و گووتیان: (دوای په‌یوه‌ندی کردنمان به دادگای نه‌مساوه و ناردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که بۆ ئێمه‌ت ناردبوو، ئه‌وان له وه‌ڵامدا گووتیان: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که ئه‌و که‌سه‌ی له دانیماک به ئێوه‌ی داوه و بۆ ئێمه‌تان ناردووه، به‌ڵگه‌ی زۆر باشن، پێشتر نوعمه فارس سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه به‌ڵام له‌سه‌ر شتی زۆر کۆن بووه، که ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و شته کۆنانه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ین. به‌ڵام به‌و که‌سه‌ی لای خۆشتان له دانیمارک بڵێن که به ته‌نیا ناردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و سکاڵا تۆمارکردن له‌سه‌ر ناوبراو و به‌ته‌نێ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ئێراقی، ئێمه نوعمه فارس محیاوی بۆ لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستگیرکردن بانگ ناکه‌ین، بۆیه پێویسته و باشتره فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه بێت)! هه‌روه‌ها ئێمه وه‌کو دادگا‌و پۆلیسی دانیمارکی پێتان ده‌ڵێین ئێوه‌ی کورد هه‌م وه‌کو تاک و هه‌م وه‌کو رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له ئه‌وڕوپا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن).
له‌و رۆژه‌ی سکاڵامان له‌سه‌ر نوعمه فارس حوسێن محیاوی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی پێنجی به‌ناو سوپای ئێراق تۆمارکردووه و ره‌وانمان کردووه بۆ نه‌مسا، چاودێری کوردۆساید له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووینه‌و به‌نده‌ش یه‌ک جار‌و یه‌ک هه‌وڵم داوه ئه‌ویش له مانگی نۆی ساڵی (2008)دا بووه که ئه‌وکاته له کوردستان بووم، بۆ ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه که حکومه‌تی ئێراق له رێگای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقه‌وه ده‌ریکات له‌پێناوی ده‌ستگیرکردنی نوعمه فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی. به‌ڵام نه دادگای باڵای تاوانه‌کان و نه حکومه‌تی ئێراق ئاماده‌ن کارێکی وا بکه‌ن و کارئاسانی بکه‌ن بۆ ده‌ستگیرکردنی نوعمه فارس له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌مساوییه‌وه، هۆکه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که نوعمه فارس که‌سێکی عاره‌بی شیعه‌یه‌و هیچ تاوانێکی به‌رامبه‌ر به عاره‌بی شیعه ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌گینا وه‌کو ره‌فیق عه‌بدولحه‌سه‌ن راهی فرعه‌ونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عس و رازگری نهێنی بیرۆی رێکخستنه‌کانی فوراتی حزبی ناوبراو ده‌درایه دادگا، به‌ڵام چونکه نوعمه فارسیش به‌شێوه‌ی لیوا روکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی دووه‌م و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجی هه‌ولێر، که دوای رووخانی سه‌دام بۆ ماوه‌ک گیرا به‌ڵام به په‌له ئازادکراو خۆی وونکرد، پشتی هه‌بوو له‌ناو حکومه‌تی ئێراقدا، بۆیه ئه‌ویش کارئاسانی بۆ ده‌ستگیرکردنی نوعمه فارس ناکرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقه‌وه!
ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌م هه‌مووی به براده‌رانی چاک گه‌یاند و پێکڕا سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو تۆمارکرد به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له شاڵاوه دڕنده‌کانی ئه‌نفال، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی عه‌لی مه‌حمود و چاودێری کوردۆساید نووسیویانه (کاتێک بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه له مانگی 9ی ساڵی 2007 هاتینه سه‌ر خه‌ت به شایه‌دی ده‌رسیم دوو برای عه‌ره‌ب له نه‌مسا و له سوید له هۆڵه‌نداش کاکه ناجی ئاکره‌یی له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌یه له‌سه‌ر خه‌ت بوون). بۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی عه‌لی و کوردۆساید ده‌ڵێم: (تکا ده‌که‌م با عه‌لی مه‌حمود ئه‌وه‌نده نهمکات به شایه‌د که شته‌کان وانین، چونکه کاتێک که ئێمه هاتینه سه‌ر هێڵ (خه‌ت) بۆ به دادگایی‌کردنی نوعمه فارس له‌سه‌ر تاوانی شاڵاوی ئه‌نفال بوو هه‌روه‌ها هه‌مان دۆسیه نه‌بوو، به‌ڵکو دوو دۆسیه‌ی جیابوون، چونکه سکاڵای عاره‌به‌کان که به‌ڵگه‌کانیان بۆم ناردووه له‌سه‌ر کوشتنی عه‌بدولکه‌ریم قاسمی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێراق بوو که له رێکه‌وتی (9.2.1963)دا به‌ده‌ستی به‌عسییه‌کان و به‌شداری نوعمه فارس حوسێن کوژراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نوعمه فارس سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گولله‌باران کردنی سه‌ربازانی راکردوو بووه له به‌ره‌ی جه‌نگی ئێراق – ئێران له فه‌یله‌قی چواری میسان و فه‌یله‌قی دووی دیاله که ده‌کاته پێش ناوه‌ڕاستی ساڵی (1987)یش، چونکه نوعمه فارس له نێوان رێکه‌وتی (28.6.1987- ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌پریلی ساڵی 1988) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج بووه له هه‌ولێر. ئه‌گه‌ر سکاڵا کردنمان له نوعمه فارس بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی عاره‌به‌کان بوایه و له‌پێناوی کورد و به‌سزا گه‌یاندنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال نه‌بوایه، هه‌رگیز نه‌ده‌هاتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان ناوه (خه‌ت) واته هێڵ). بۆیه باشتره بۆ چاودێری کوردۆساید که‌سێک ده‌ستنیشان بکه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه که هه‌ست به جیاوازییه‌کان بکات و هه‌ردوو دۆسیه‌ی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان و دۆسیه‌ی کوشتنی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و گولله‌باران کردنی سه‌ربازانی راکردووی جه‌نگی ئێراق – ئێران تێکه‌ڵ به یه‌کتر نه‌که‌ن!
تێناگه‌م بۆ ده‌بێت غه‌درم له‌و دوو عاره‌به‌ی نه‌مسا کردبێت، که ئه‌وان خه‌ریکی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نوعمه فارس حوسێن محیاوی بووینه له‌سه‌ر تاوانێکی کۆن و کوشتنی که‌ریم قاسم یان گولله‌باران کردنی سه‌ربازانی راکردوو که ئه‌وانیش تاوانن، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌نفال کردنی کورد و کیمیاباران کردنی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه! ئه‌وان به‌ڕێگای خۆیان و له‌پێناوی مه‌به‌ستێک سکاڵایان له ناوبراو کردووه، که زۆر جیاواز بووه له مه‌به‌ستی سکاڵاکه‌ی ئێمه له تۆمه‌تباری ناوبراو که به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی کردووه و یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی به‌ناو سوپای ئێراق بۆ کاروباری مه‌شقکردن و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێراقی (القیادة العامه للقوات المسلحة العراقیة) بووه.