
گه‌ڕانه‌وه ……. نووسینی: په‌ر هه‌رنگرێن
Per Herngren
وه‌رگێڕانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
نیچه له کتێبی “”گه‌ڕانه‌وه”ی هه‌تاهه‌تایی” جێگره‌وه‌یه‌کمان (ئه‌لته‌رناتیڤ) له باتی ڕوانگه خه‌تییه‌کان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئاڵووگۆڕه کۆمه‌ڵگاییه‌کان پیشان ده‌دا. ڕه‌نگه ئاسایترین ڕوانگه‌ی خه‌تیی له سه‌ر ئاڵووگۆڕه کۆمه‌ڵگاییه‌کان کاریگه‌ری سیاسی له سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداران بێت به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌کان، ڕۆشنگه‌ری و چێ‌کردنی بیرووڕا. له گه‌ڵ نێجه و تیۆری ناخه‌تی ئه‌و، ئێمه ده‌توانین ئه‌و ڕوانگه باوه له سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردی کۆمه‌ڵگا بگۆڕین و هه‌روه‌ها بزانین که چۆن کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕدرێ.
سیاسه‌ت وه‌ک ”گه‌ڕانه‌وه” وه‌کوو بیرێکی کۆنه‌پارێزی ده‌چیت هه‌تا گۆڕانی سیاسه‌تی باو. به‌ڵام با وه‌بیری خۆمانی بێنینه‌وه که “دووباره” “سه‌رله‌نوێ” له شۆرش و گۆڕاندا مانای ”گه‌ڕانه‌وه” ده‌دا. لێره‌دا بڕوانه پێشگری re له شۆڕشدا re-in Revolution . من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م نیشان بده‌م ”گه‌ڕانه‌وه” له خۆیدا هه‌مان مانای گۆڕانی سیاسه‌ت ده‌دا.
”گه‌ڕانه‌وه” Recursive چییه؟
”گه‌ڕانه‌وه” شتێکه که خۆی سه‌ر له نوێ وهگڕدهخاتهوه. وه‌ک ئه‌وه مه‌حکه‌مه‌یه‌ک خۆی مه‌حکه‌مه بکا، ماڵپه‌ڕێک که لینکی خۆی داده‌نێت. زۆربه‌مان به تێڕادیتووییهوه وێنه‌یه‌کمان دیووه که له نێویدا وێنه‌یه‌کی بچووکی هه‌مان وێنه هه‌یه که هه‌میشه و دایم هه‌ڵگری هه‌مان وێنه‌یه.
له نێو پلانڕێژی کهمپیۆتردا “”گه‌ڕانه‌وه”” که‌ره‌سته‌یه‌کی ئاساییه له پلانڕێژیدا. لێره‌دا مه‌به‌ستی من په‌یوه‌نددانی ”گه‌ڕانه‌وه” له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و ئاڵووگۆڕی سیاسییدایه: با لێره‌دا بیر له پلانێک بکه‌ینه‌وه که به ناوی “چه‌کداماڵین” ناسراوه. له کۆتایی پلاندا فه‌رمانده‌ر به‌م شێوه‌یه باس له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کراو ده‌کا: “ئه‌گه‌ر چه‌کێک ماوه‌و له‌کار نه‌خراوه. ده‌بێ پلانه‌که‌مان سه‌رله‌نوێ دووپات بکه‌ینه‌وه هه‌تا دوایین چه‌ک داده‌ماڵدرێت”. لێره‌دا ”گه‌ڕانه‌وه” ته‌نیا شتێک نییه که له بازنه‌یه‌کدا به خۆڕایی له بۆشاییدا به ده‌وری خۆیدا خول ده‌خواته‌وه. پلان ڕه‌نگه هه‌زاران و میلیۆنان شتی وای تێدابێت که پێویست بێت هه‌موو جارێک که پلانه‌که جارێکی دیکه وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه‌و دووپات بکرێته‌وه.
زۆر ئه‌نیستیتۆ، حکوومه‌ته‌کان، پارلمانه‌کان، ڕێکخراوه‌کان و شه‌ریکه‌کان ”گه‌ڕانه‌وه”یین. ئه‌وان خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه خۆیان سه‌رله‌نوێ چێ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان خۆیان “خۆیان” دووپات ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو ”گه‌ڕانه‌وه”ی ئه‌وان توندئاژۆیانه بوو، ئه‌وه ئیتر ئه‌وان له ڕوانگه‌ی”گه‌ڕانه‌وه” دا ”گه‌ڕانه‌وه”یی نین. ڕوانگه‌کان له سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رهه‌ڵستکاری که وه‌ک ڕوانگه‌ی سه‌رده‌ست له نێو بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان، چالاکانی سیاسی و زانستی کۆمه‌ڵناسی باوی هه‌یه”گه‌ڕانه‌وه” له کیس ده‌ده‌ن. له باتی ”گه‌ڕانه‌وه” ڕوانگه‌یه‌کی خه‌تی بره‌وی هه‌یه که له‌ودا پێیانوایه هێز له هه‌ڵمه‌ته سیاسییه‌کاندا ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان هه‌یه. وابیر ده‌که‌نه‌وه هه‌روه‌ک ماتۆڕی ماشینێک هه‌ر چه‌نده هه‌ڵمه‌ته‌کان به هێزتر بن، کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت. سیاسه‌تی خه‌تی به شوێن هه‌ڵمه‌تی به‌هێز و باندۆڕ و کاریگه‌ری ده‌که‌وێت. به‌ڵام سیاسه‌تی ”گه‌ڕانه‌وه” له باتی ئه‌وه، جارێکی دیکه خۆی به شێوه‌ی زیره‌کانه، به گوڕ، ئه‌زموون وه‌رگرتوو و سه‌ره‌نجڕاکێشانه سه‌رله‌نوێ ده‌ژینێته‌وه.
له ئه‌ره‌ستوو وە هه‌تا مه‌سیحییه‌ت و یه‌هوودی
”گه‌ڕانه‌وه” له سه‌ر دوالیزمی “که‌ره‌سته” و “ئامانج” له چه‌مکی پراکسیسی ئه‌ره‌ستوودا هه‌یه. پراکسیس ئه‌وه‌یه کاتێک کەرەستە له خۆیدا دەبێتە ئامانج بۆ گەیشتن بە ئامانجێک.
واوێدەچی عیسا یەکێک لەو کۆمەڵناسە یەکەمانە بێت کە بیری کەرەستە – ئامانجی خەتیی بە لاوە ناوە. “هەموو ئەو شتانەی کە ئێوە دەتانهەوێ کەسێک بۆ ئێوەی بکات، دەبێ ئێوەش هەروەها بۆ ئەوانی بکەن”(١) ئەمە ئەو شتەیە یاسا و پێغەمبەر دەیڵێن. بە پێی قسەی عیسا دەبێ خوێندنەوەیەکی گەڕانەوەییت بۆ یاسا هەبێت، ئامانج و کەرەستە لە خولانەوەیەکی بەردەوام بە دەوری یەکتریدان. یاسا لەو خولانەوەیەدا ڕەچاو دەکرێت. ڕەخنەی کۆمەڵگای (پێغەمبەرییانە) هەم لە مەسیحییەت و هەم لە یەهوودیدا زۆر جاران گەڕانەوەیین، دووبارە سازکردن بە کرداری ئەنجامدان و جێبەجێ کردن.
هەر دوو ئایین و هەڵمەتە سیاسییەکان لە گەڕانەوەی نەرینیدا چەق دەبەستن. ئەوەی کە دووبارە ساز دەکرێتەوە تەنیا بەرهەڵستکارین و ئەوەی بەرهەڵستکاری لە دژی دەکرێت. لە میانەی پشتلێکردن و دژبەری، بەرهەڵستکاری دەسەڵاتی خۆی لە گەڕانەوەیەکی دووبارەدا وەدەستدێنێتەوە. کە دژبەری خۆی لە دووبارە سازکردنەوە جوێکردەوە، خودی دژبەری لە نێو بازنەی گەڕانەوەی گۆڕانی کۆمەڵگاییدا لە نێو دەچێت. دژبەری لە خۆیدا دەبێتە دووبارە سازکردنەوەی دەسەڵات بە هەموو لایەنە نەرینییەکانییەوە.
گاندی داهێنەری بەرهەڵستکاری گەڕانەوەیی
گاندی بە شێوەی گەڕانەوەیی لە بەرهەڵستکاری و ناتووندوتیژی تێگەیشت. تێگه‌یشتنی ئه‌و نزیکی کۆمپلێکس تیوریسییەنەکانە. ١٩٢٦ ئەو پێیوابوو کەرەستە و ئامانج پەیوەندیی قۆڵ لەگەڵ قۆڵیان پیکه‌وه هەیە، ئەو دووانە لای یەک ڕاوەستاون و هەر دوو پێکەوەن. گاندی بەم شێوەیە ڕوانگەی خۆی دەردەبڕێت:
“له ڕوانگه‌ی به‌شێک له‌و چاره‌سه‌رییانه که‌م من وه‌پێشم خستوون، تۆ گه‌یشتوویته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که من هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کم به‌کار هێناوه بۆ ئه‌وه به ئامانج بگه‌م. که من به‌و شێوه‌یه بجووڵێمه‌وه، له دژی سرووشتی منه. من زۆر جاران له‌م باره‌وه ڕوونکردنه‌وه داوه‌و هه‌روه‌ها له ههڵسووکهوتهکانیشمدا ده‌رده‌که‌وێ که که‌ره‌سته و ئامانج پێکه‌وه‌ن و وێکڕا وهپێشدهکهون”. [2]
لە دەیەی سییەکاندا گاندی لەوەش دەچێتە پیش‌تر. کەرەستە و ئامانج بە جۆرێک لێگرێدراون کە لێک‌جیا ناکرێنەوە. دوالیزمی نێوان کەرەستە و ئامانج، خەتیبوونی نێوان ئەو دووانە دەڕووخێنێت و لە جێگەی ئەو، گەڕانەوە، دووبارە سازکردنەوەو خۆساکردنەوە دێتە کایەوە:
“من له‌و باوه‌ڕه‌دام له کۆتاییدا ئامانج و که‌ره‌سته شه‌رت و مه‌رجی جه‌وهه‌ری پێکه‌وه گرێیان ده‌دا”[3].
…”بۆ من که‌ره‌سته و کۆتایی چه‌مکی جه‌وهه‌رین، به هه‌مان شیوه‌ش ناتوندووتیژی و ڕاستیش کۆتایی ئه‌وانن” [4].
بۆچوونی وا ڕادیکاڵ لە لای گاندی دەبێتە هۆی ئەوە تووندوتیژی لەوە کە خۆی سازدەکاتەوە، گۆڕانی بەسەردا بێت. خۆسازاندنەوەی بەرهەڵستکاری ناتووندوتیژی دەکرێ بە هۆی کەسانی دیکەوە ئەوەندە دووپات بکرێتەوە کە جێ پێ بە دەسەڵات و سەرکوت لێژ بکا و جێگەی ئەوان بگرێتەوە. وەک لە ژێرەوە دەیبینین سەرکوت و دەسەڵات بۆ خۆیان گەڕانەوەیین نەک ئەو سیستەمە گەورە کۆمەڵگاییانە کە بە سەر ئێمەوە حاکمن و لە زەینی ئێمەدا جێگەیان گرتووە.
کۆمەڵگا وەک گەڕانەوەیی لە باتی هەڵسووڕاندن
هاوشان لە گەڵ کۆمەڵناسی خەتی و سەردەستی ئەو، کۆمەڵناسی گەڕانەوەش وەپێشکەوتوووە. جۆن لاو John Law کۆمەڵناسی گەڕانەوەیی و ناخەتی بۆ نموونە چەمکی ئینتراکسیۆنیسمی سیمبۆلیک بەکار دەبا. “ئه‌م چه‌مکه باسی کۆمه‌ڵگا و ڕۆشنگه‌ری وه‌ک پرۆسێسه ‘گه‌ڕانه‌وه‌یی’یه‌کان ده‌کا”
کۆمەڵناسی گەڕانەوەیی بە گشتی توێژینەوە لە سەر سیستەمه کۆمەڵگاییەکانی وەک دەوڵەتە نەتەوەییەکان، کاپیتالیزم و بەجیهانیبوون یان ئیمپراتۆری دەکا[5].
کە گەڕانەوەی سەرلەنوێی بەرهەمهێنان لە پانتاییەکی وادا دووپات بکرێتەوە، ئەو تێگەیشتنە دێتە گۆڕێ کە نەزمێکی گەورەی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هەیە. تیۆری کۆمپلیستیتە نەزمە سەقامگرتووە گەورەکان لە گەڵ کردەوە ئاسایی و چکۆڵەکان و ئەو پەیوەندییانە کە لە نێوان دووپاتبوونەوەدا کۆمپیلسیتیتەی چاوەڕواننەکراو دەخوڵقێنن، ڕوون دەکاتەوە. کۆملیستیتە هەم نەزم و تێکەڵپێکەڵی و بێ نەزمی دەخوڵقێنێت. بەڵام بێجگە لەمە نەزمی گەورەو لە سەرەوە حاکم بوونی نییە.
“نه‌زمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نییه، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ زۆر هه‌وڵدان له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا. له‌و لاشه‌وه وێنای تایبه‌تی من له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌وه‌یه که گه‌ڕانه‌وه‌ییه به‌ڵام نه‌ک له ته‌واوه‌تی خۆیدا که پره له ژماره‌یه‌ک نه‌زمی تێکه‌ڵپێکه‌ڵ و نه‌ناسراو” .”[6]
لە باتی ئەوە کاپیتالیزم، دەوڵەتان، سەردەستی جێنسی، ئاپارتاید، بنەماڵە، فاشیزم، ڕاسیزم، کۆلۆنیالیزم وەک سیستەمە گەورەکان کە حاکمییەت دەکەن و وڵات هەڵدسووڕێنن، ببینین ئێمە دەتوانین ئەوە دەرخەین کە چۆن کردەوە گەڕانەوەییە ئاساییەکان و پەیوەندییەکان لە ژیانی ڕۆژانەی ئێمەدا دووبارە سازبکرێنەوە. ئەم دووبارە سازکردنەوە ڕۆژانەییانە لە میانەی دووبارەکردنەوەی دەنگ و ڕیتمەکان و پەیوەندییە کۆمپلێکسە چاوەڕواننەکراوەکان وەبەرهەم دێن.
بۆ دەستەیەکی بەرهەڵستکاری ئەمە بەو مانایەیە کە سیستەمێکی نەبیندراو کە لە دژی خەبات دەکەی و دەیڕووخێنی، بوونی نییە. وەک ئەوە لە شەستەکاندا باو بوو خەبات کردن لە دژی “سیستەم” وەک دژدەرکەوتن لە دژی بای ئاش بوو.”[7]
زۆر گرینگە کە لە نیوان کۆمەڵناسی گەڕانەوەیی و ڕووانگەکانی دیکە لە سەر دووبارەبەرهەمهێنان، دووبارەکردن، کۆپی کردن و لاسایی کردنەوە جیاوازی دابندرێت. زۆر ڕوانگەی بازنەیی سەرلەنوێ سارکردنەوە بە یارمەتی لۆژیکی بەرفرە یان نەزمێکی ناوەندی ڕوون دەکاتەوە. دووبارەکردنەوەکان هۆکارێکی خەتی دادەهێنێت. هەر بەو هۆیەوەیە کە گەڕانەوە لە کیس دەچێت. ”[8]
ماتریالیزمی گەڕانەوەیی دوور لە دووالیزم
گەڕانەوە یارمەتی ئێمە دەدا کە خۆمان لە ڕوانگەی دووالیستی لە سەر زمان و مادە قوتار بکەین. وەک دێلۆز Deleuze پێیوایە دووالیزم دەبێتە هۆی ئەوە ڕوانگەیەکی پارانۆیدمان لە سەر جیهان لا پەیدا ببێت. زمان لەم ڕوانگە پارانۆیدەدا ڕاستییەکی مادی نوێنەرایەتی دەکا. هەر بۆیە ئێمە جیهانێکی زمانیی نا مادی و جیهانێکی فیزیکیمان لە درووست دەبێت. زمان دەبێتە کەرەستەی پارانۆیدی بەجیڤانۆک نیشاندانی مادەکان.
گەڕانەوە دەتوانێت نیشانمان بدات کە بەردەکان، وەرزەکان، هەڵپەڕکێ، موزیک و بەرهەڵستکاری لە گەڵن، بیر دەکەنەوەو ئاخافتن دەکەن. بیرکردنەوە ئەزموونی سوبجەکتیڤ لە جیڤانۆکیی دەرەوەیی جیهان نییە. وەک نموونە کورسییەک بە شێوەی گەڕانەوەیی سەرلەنوێ جارێکی دیکه وه‌ک کورسی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێته‌وه، کورسییەک ناوی “کورسی” سه‌رله‌نوێ لێدەنرێتهوه. جیهان له گه‌ڵ ئێمه ماده‌یی ده‌کرێته‌وه له میانه‌ی خولی ”گه‌ڕانه‌وه”یی خۆیدا، زمان به‌شێکی گرینگه له ماده‌یی کردنه‌وه.
ماتریالیزمی ”گه‌ڕانه‌وه”یی من وه‌ک باسه‌که‌ی یودید بویلهرس Judith Butlers ده‌چێ له سه‌ر ماتریالیزم له Bodies that Matter ساڵی 1993، و Excitable Speech: A Politics of the Performative, 1997, och Undoing Gender, 2004 .
ناخه‌تییه تیۆریسیه‌نه‌کان زۆر جار له ڕوانگه دووالیستییهکانی خۆیان له سه‌ر زمان ده‌چه‌قن. ئه‌وان باس له سه‌ر جیهانی ئێمه هه‌م وه‌ک لایه‌نی زمانی و هه‌م وه‌ک لایه‌نی فیزیکی ده‌که‌ن. له‌وان خراپتر ناخه‌تییه له گه‌ڵ خۆ ناکۆکه ماتریالیستهکانن که له ڕوونکردنه‌وه‌ی زمان و مانادا ده‌بنه ئیدالیستیانه هه‌ڵوێست ده‌گرن. به‌ڵام له نێو ئه‌وانیشدا که‌سی تایبه‌ت هه‌یه. جۆن لاو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا که دیسکۆرس وه‌ک ”گه‌ڕانه‌وه”یی، ماده‌یی و له‌شیی تێ‌بگا:
“دیسکۆرس هه‌ر دیسکۆرسه، له دیسکۆرس‌دا هێماکان ‘گه‌ڕانه‌وه’ پێکدێنن. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ئێمه ده‌توانین هێماکان له ڕوانگه و چێبوونهکاندا وه‌بینین کاتێک پرسیار له سه‌ر ئه‌وه بێت که کارکردی دیسکۆرسانه‌ی ئه‌و هێمایانه له خۆیاندا ده‌بن به به‌رهه‌م.” ”[9]
ئه‌مه کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌ی خێرا بوون له سه‌ر ئه‌وه که چۆن ”گه‌ڕانه‌وه” ڕوانگه‌کانی ئێمه له سه‌ر ئاڵووگۆره کۆمه‌ڵگاییه‌کان و به‌رهه‌ڵستکاری له خه‌ته چاوهڕوواننهکراوهکان و سه‌رله‌نوێ درووستکهرهوهکان ده‌گۆڕێ. چاوه‌ڕێی ڕوانگه‌ی تۆشم!
سه‌رچاوه‌کان:
[1] Matteus 7:12
[2] Gandhis Collected Works vol 36, p 29, original 1926.
“From some of my actions you have reached the conclusion that I would use any means to gain my end. It is absolutely against my nature to act in that manner. I have stated time and again, and proved through my actions, that I believe means and ends to be intimately inter-connected
[3] Gandhis Collected Works vol 54, p 269, original 1931.
“I believe that ultimately means and ends are convertible terms
[4] Gandhis Collected Works vol 76, p 31, original 1939.
“But for me means and ends are convertible terms, and non-violence and truth are therefore the end”
[5] John Law, Organizing Modernity, Oxford: Blackwell, 1994, p 15.
“So I’ve already tried to argue that there is nothing outside – no ‘last instance’ – that drives the process of the social. So we’re left with this awkward conclusion: somehow or other, they are driving themselves. They are self-generating processes. This is the message of recursion … the social is both a medium and an outcome
[6] John Law, Organizing Modernity, Oxford: Blackwell, 1994, p 101.
“There is no social order. Rather, there are endless attempts at ordering. Indeed, this is where I have gone to draw my own picture of the social: the recursive but incomplete performance of an unknowable number of intertwined orderings
[7] John Law, Organizing Modernity, Oxford: Blackwell, 1994, p 96.
“this pragmatism is linked to a commitment to recursion – to the idea that events are self-organizing in character – then the tug from necessity is even greater. The assumption is that the search for distant causes is, indeed, a lost cause
[8] John Law, Organizing Modernity, Oxford: Blackwell, 1994, p 16.
“sociology of process … tends to want to say, sure, there are processes. But then it slips away from symmetry to make non-recursive suggestions about how those flows are shaped
[9] John Law, Organizing Modernity, Oxford: Blackwell, 1994, p 107.
”Discourse is discourse is discourse … For a discourse is a pattern that performs recursively. This means that we can look for the pattern in its performances and embodiments and ask how these generate the discursive effects of which they are products