
زمان, نه‌ته‌وه‌یه و زار , عه‌شیره‌ت
سستاندهربوون ، له لایه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سۆسیو-َ سیاسییه ، له لایه‌كی تر پرۆسه‌یه‌كی زمانه‌وانی – سیاسییه ،ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه ” دروستكردنی ” زمانێكه له زار یان بنزارێكی زمانی نه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زمانی خوێندن و فێركردن له‌ناو سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا . ئه‌م زمانه له بنه‌ڕه‌تدا نه زمانی دایكه ” و نه زمانی ئاخاوتنی نه‌ته‌وه‌یه !
ئه‌م زمانه به سێ ڕێگه دروست ده‌بێ ، ڕێگای له خۆوهیی ، هه‌ژموونی زارێك له‌ناو زاره‌كانی دی نه‌ته‌وه به‌هۆی جیۆپۆلیتیكی و سیاسی شوێنه‌كه زاره‌كه ده‌كاته زمانی ستانده‌ری نه‌ته‌وه ، یان به‌هۆی ده‌قێكی ئایینی و هه‌ژموونی ئه‌و ده‌قه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات‌دا یان ده‌قی ئه‌ده‌بی , زارێك له زاره‌كانی نه‌ته‌وه ده‌بێته زمانی ستانده‌ر !
ڕێگای دووه‌م ، هه‌وڵی تاكه كه‌سی ،ئه‌كادیمیا ، یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ “سه‌پاندنی” زارێك له زاره‌كانی زمانی نه‌ته‌وه . بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانه چه‌نده‌ها نموونه له‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌ن ! ڕێگای سێیه‌م ، پلانی زمان ، ئه‌مه ڕێگایه‌كی زمانه‌وانییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زمانی ستانده‌ر . ئه‌م ڕێگایه بۆ كورد چاكترین ڕێگه‌یه ، چونكه هه‌موو زانایانی زمانه‌وانی و عهوامێكی نه‌ته‌وه له‌و پرۆسه‌یه به‌شدار ده‌بن ، چونكه به هه‌وڵی زمانه‌وانی ده‌ست پێده‌كات به ده‌نگی خه‌ڵكی عه‌وام و نا_عه‌وام كۆتایی پێدێ !
چه‌ند پارچه كردنی كوردستان و هه‌بوونی چه‌ند زارێك ، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زمانی كوردی تووشی چه‌نده‌ها گرفتی ستراتیژی كردووه, ئارێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی نه‌بوونی
زمانێكی ستانده‌ره ! توركه‌كانی توركیا ، عه‌ره‌به‌كانی سوریا و فارسه‌كانی ئێران ده‌رفه‌تیان به منداڵی كوردی نه‌داوه , كه به زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بخوێنن . ئه‌مه وایكردووه، كه زمانی كوردی له‌و به‌شانه زۆر لاواز ببێ ، و له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن بێ به‌ڵام له باشووری كوردستان هه‌ر پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق ، زمانێكی ئه‌ده‌بی هه‌بووه و له پاشان ده‌وڵه‌تی عێراقیش وه‌ك ( زمانێك ) له به‌شێكی كوردستان دانی پێداناوه .
ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی كورد- دابه‌شكردنی كوردستان- وایكردووه ، به‌شێ له رۆناكبیری كورد ته‌سلیمی واقیعی داگیركردن بووه‌و به‌رگه‌ی سیاسه‌ت و سیسته‌می خوێندنی ئه‌وانی نه‌كردووه‌و ته‌به‌نی هه‌ردوو ئه‌لفبای داگیركه‌رانی:
ئه‌لفبێی ( لاتینی) و (سلاڤی ) كردووه. به‌ڕاستی فاكته‌ری ئایدیۆلۆژیا و سیكیولاریزمی دینیی ڕۆڵی خۆیان بینیووه له‌و پرۆسه داگیركاریه كه‌لتوریه ، كه ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ كاریگه‌ری له داگیركاری عه‌سكه‌ری كه‌متر نییه! به‌ڵام له باشوور ، كورد ده‌ست به‌رداری ئه‌لفبێ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه ، به‌ڵكو هێنده گرنگی پێداوه به جۆرێ هیچ كێشه‌كی زمانه‌وانی ئه‌وتۆی تێدانه‌ماوه.ئه‌لفبێی كوردی زۆر بێ كێشهتره له ئه‌لفبێی لاتینی بۆ زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی!وێڕای ئه‌و ڕاستیه‌ش ئه‌كادیمیای كوردی له دوو كۆنفرانسداتوانی رێنووسێكی یه‌كگرتووی كوردی بریار له سه‌ر بدات.
ێستا له سه‌رده‌می حوكمڕانی كوردیدا چاوه‌ڕێ ده‌كرا, حكومه‌تی كوردی مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانده‌ر به پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه بكا به‌ڵام ئه‌فسوس كه قسه له سه‌ر زمانێكی ستانده‌ر ده‌كرێ هێنده ئارێشه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دروست ده‌كرێ وا ده‌زانیت له ناو حكومه‌تێكی نا-كوردی ده‌ژیین!!, له‌و لاوه‌ش كۆمه‌ڵێ شه‌هاده‌داری كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان ده‌یانه‌وێ كورد چه‌ند ستانده‌رێكی هه‌بێ نه‌ك یه‌ك ستانده‌ر . سه‌یره‌كه له‌وه دایه حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماری باوه‌ڕیان به یه‌ك ستانده‌ری كوردی هه‌بوو , به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری كورد له ژێر سایه‌ی حكومه‌تی كوردی بانگه‌شه‌ی فرهستاندهری كوردی ده‌كه‌ن؟؟!! هه‌مووئه‌وانه‌ش دیارده‌ی فره زاری زمانی كوردی ده‌كه‌نه به‌هانه و كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن
ده‌بێ دیارده‌ی فره‌زاری مه‌سه‌له‌یه‌ك بێ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاری له سه‌ر كردبێ؟خۆم باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ نه‌ته‌وه‌یه گه‌یشتبێته قۆناغی نه‌ته‌وه‌بوون له هزر و بیركردنه‌وه و هه‌ست…زاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و زمانی جودا ببات.عه‌ره‌بی ئیسلامی و عه‌لمانی و مه‌سیحی و جوله‌كه له سه‌ر هیچ كۆك و هاوڕا نه‌بن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌ك زمانی ستانده‌ری عه‌ره‌بی كۆك و هاوڕان.هه‌بوونی چه‌ند زارێك له زمانێكدا دیارده‌یه‌كی ناوازه و نا-سروشتی نیه, بۆیه ئه‌و به‌هانه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ته‌نها مهسهلهیهكهله واهیمه‌ی ئه‌و كه‌سانه دایه هێشتا له تهلبسمی پیرۆزكراوی قه‌له‌مڕه‌وی عه‌شیره‌ت ڕزگاریان نه‌بووه و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه ئه‌وانه به ئاگایی یان بێ ئاگایی زمان و زار له یه‌كتر جیاناكه‌نه‌وه!
! لێره‌دا گرنگه ، ( زمان- ) و ( زار ) له‌یه‌ك جودابكه‌ینه‌وه
زمان- ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه هه‌روه‌ها بونیادی نه‌ته‌وه پێكدێنێ، هه‌رچی ز اره ئه‌وه به‌شێكه له(زمان ) و به‌شێكه له نه‌ته‌وه نه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه هه‌روه‌ها زار زیاتر جوگرافییه , یان كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك ئه‌تنیكی ! هه‌روه‌ها ئه‌وه (زار )_ ه له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا ، كه زمانی دایكه نه‌ك خودی زمانه‌كه ، چونكه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ زمانی ستانده‌ر زمانی نووسینه ، خوێندنه نه‌ك ئاخاوتنی منداڵان !!
زمانی ستانده‌ر كۆكه‌ره‌وه‌ی ئاخێوه‌ری زاره‌كانی كوردیه ،هه‌روه‌ها موڵكی هیچ ده‌ڤه‌رو توێژ‌و چینێك نییه ، بهڵكوموڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه ، چونكه هه‌ر زارێك كه‌پاش چه‌نده‌ها گۆڕانكاری ده‌بێته زمان ، سیما و ئه‌دگاره‌كانی (زار ) له ده‌ست ده‌دات و له زمانی عه‌شیره‌ت و هۆزو ده‌ڤه‌رێكی جوگرافی ده‌ربازی ده‌بێ و ده‌بێت به زمانی نووسینی
هه‌موو نه‌ته‌وه. له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ته‌نها یه‌ك زمانی ستانده‌ر دروست ده‌بێ
نه‌ك هه‌ر زار‌و بنزارێكی زمانی نه‌ته‌وه بكرێنه زمانی ستانده‌ر . فره ئاینی و فره مه‌زهه‌بی و فره زاریی دیارده‌ی ساخله‌م و سروشتی –ن , به‌ڵام فرهستاندهری سه‌ره‌تانی نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ته‌واوی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ده‌كات!
له‌م ڕوانگه‌وه با به جدی و زانستیانه وه‌ك زمانه‌وانێك و له سه‌ر بنه‌ماكانی زمانه‌وانی
قسه له سه‌ر هۆكاریتر بكه‌ین و بزانین هیچ ئارگومێنتێك له‌و بانگه‌شانه هه‌ن كه لێره و له‌وێ ده‌وروژێنرێن!!
هه‌ندێ كێشه‌كه له ڕێنووسدا ده‌بینن, هندێكیتر, مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروست نه‌بوونی زمانی ستانده‌ر داده‌نێن!!
هه‌بوونی (سێ) ئه‌لفبێ له ناو كوردان ئارێشه‌یه‌كی دژوار نییه , چونكه هه‌ردوو ئه‌لفبێی لاتینی و سلاڤی زیاتر ئه‌لفبێی سیاسین و به سه‌ر كورد و زمانی كوردی سه‌پێندراون و له ئاكامی پرۆسه‌یه‌كی زمانه‌وانیه‌وه دروست نه‌بوون:سلاڤیهكه له ناو كوردانی ئێزیدی ئه‌رمێنیا به‌رپا بوو هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره ئه‌لفبێیه به‌شێ بوو له ستراتیژیه‌تی كۆمۆنیستی و هۆكارێك بوو بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ! كه‌واته ئه‌و پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی خۆهێشتی نه‌بوو !
ئه‌و ئه‌لفبێیه هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی به سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانده‌ری كوردییه‌وه نییه!
هه‌رچی ئه‌لفبێی لاتینییه, ئهلفبێیهكی “ئاینیی” و “ڕۆژئاواییه” و موڵكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه و مۆركی نه‌ته‌وه‌یی نییه و ئهلفبێیهكی تژی ئارێشه‌یه!
سه‌پاندنی ئه‌لفبێی لاتینی به سه‌ر كورد و زمانی كوردی پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی زۆر ئاسانتر كردووه و بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كوردی باكور نه‌توانن به كوردی به دروستی بنووسن و بخوێننه‌وه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی نهخوینداری له ناو كوردان دروست كردووه به‌جۆرێ له‌و بیست ملیۆن كورده‌ی ئه‌وێ , دوو ملیۆن كوردی ناتوانێ ده‌قێكی كوردی به دروستی بخوێنێته‌وه!هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی بلاوكردنه‌وه به زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌بووه , بۆیه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌می كتێب به‌و ئه‌لفبێیه هه‌یه . ویَِڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته وایكردووهكوردی باشور و باكور دره‌نگتر له یه‌ك بگه‌ن و پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه دژوارتر ببێ.
له باشووری كوردستان ، هه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه زمانی كوردی ، زمانی حوجره‌ی كوردی بووه و ئه‌و حوجرهیهش هۆكارێ بووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی( كه هه‌ر پاش ڕوخانی ده‌وڵه‌تی میدیا زمانی كوردی له ده‌وڵه‌ت و خوێندن دوورخرابۆوه) هه‌روه‌ها له‌و حوجره‌یه زمانی ( كوردی مه‌لایی)! دروست بوو و بووه زمانی وتاری هه‌ینی مه‌لای كورد و زمانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی. ئه‌مه‌و له ڕێگای قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی بابانه‌وه ،زمانێكی ئه‌ده‌بی له به‌شێكی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژموونی په‌یدا كردووه .به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سلێمانی پایته‌ختی میرینشینی بابان بووه وله سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمودیش به (ڕه‌سمی) بۆته زمانی حكومه‌ت و حكومه‌تی عیراقیش به (ڕه‌سمی ) دانی پێداناوه .
هه رچه‌نده له دوای ڕوخانی حكومه‌ته‌كانی شێخ مه‌حمود ، شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختێكی سیاسی نه‌ما ، به‌ڵام زمانه سیاسی و ئهدبییهكه(نه‌ك شێوه‌زاری سلێمانی) هه‌ژموونی خۆی له ده‌ست نه‌دا ، به جۆرێ هه‌ر له شۆرشی یه‌كه‌می بارزانه‌وه هه‌تا شۆرشی ئهیلوول مه‌لا مسته‌فا هه‌ر ئه‌و ( زمان )هی به زمانی ستانده‌ری كوردی داده‌نا !! له‌و به‌شه‌ی كوردستان هه‌ر ته‌نها ئه‌و زمانه زمانی خوێندن بووه و هه‌موو كوردیش له سه‌ر ئه‌مه كۆك و ته‌با بوونهههتا ڕژێمی عیراقیش كتێبه مه‌نهه‌جییه‌كانی كوردی به‌و زمانه چاپده‌كرد هه‌روه‌ها ئه‌لفبێی لاتینی له‌م ده‌ڤه‌ره هێنده به‌هه‌ڕمێن نه‌بووه و نییه هه‌تا ململانێی ئه‌لفبێی كوردی بكات! له‌و پێودانگه‌وه ،ده‌كرێ بڵێین زمانی ستانده‌ری كوردی كێشه له ڕێنووسهكهیدا نییه, چونكه هه‌ر ململانێیه‌كی له‌و باره‌وه ده‌ستكرده گوزارشت له ڕه‌وشی زمانی كوردی ناكات!
هه‌بوونی قه‌واره خۆی له‌خۆیدا ” هۆكارێكه “بۆلابردنی ئاسته‌نگ و ئارێشه‌كانی به‌رده‌م دروست بوونی زمانی ستانده‌ر ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قه‌واره‌كه زاده‌ی بزاڤێكی ناسیۆنالیستی بێ ، چونكه ئامانجی ستراتیژی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی به‌رز ڕاگرتنی خوێندن و ناسنامه‌ی حوكمرانیهكهیهتی ؟ كورد له باشووری كوردستان حكومه‌تی خۆی هه‌یه ، بودجه‌كه‌ی له بودجه‌ی زۆر ” ده‌وڵه‌ت ” زیاتره !! به‌ڵام ئه‌و حكومه‌ته به پێچه‌وانه‌ی شۆرشی كوردیه‌وه ، به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ر منداڵێك به ( زمانی دایكی ) بخوێنێ ، ئه‌وه خه‌ریكه مافی ( زمان ) بوون له زمانی كوردی بسه‌نێته‌وه و جارێكی تر وه‌ك (زار ) ێك به‌رانبه‌ر (زار ) ێكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بكاتَ ! لێره‌ش، هۆكاری هه‌بوونی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد بۆته هۆكاری دروست بوونی ئارێشه له به‌رده‌م زمانی ستانده‌ری كوردی نه‌ك لابردنی ئارێشهكان !! به‌ڕای من هۆكاری تر هه‌ن كه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دروستبوونی زمانی كوردی دروست ده‌كه‌ن : یه‌كه‌م . بیركردنه‌وه‌ی كوردی ، بیركردنه‌وه‌یه‌كی دواكه‌وتووانه‌یه له مه‌ڕ پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان به تایبه‌تی پرسی زمانی ستانده‌ر ! ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه زۆری پیاوی حكومه‌تی كوردی و به‌شێك له زمانزانی كوردی و به‌شێكی زۆری عه‌وامیه كوردی
گرتۆته‌وه . به حوكمی ئه‌وه‌ی له ڕوخانی ئهپراتۆریهتی میدی 549 پ.ز هه‌تا حكومه‌تی هه‌رێم كورد فه‌رمانڕه‌وایی ته‌واوی وڵاتی خۆی نه‌كردووه ئه‌مه‌ش وایكردووه ( عه‌شیره‌ت ) و ( هۆز ) و(میرینشین) به‌ره‌و (نه‌ته‌وه) و (ده‌وڵه‌ت) نه‌چێ ! به‌واتای مێنتاڵی كورد قۆناغه‌كانی ( نه‌ته‌وه) بوونی نه‌بریوه‌و هێشتا له بازنه‌ی مێنتاڵیخێل ده‌ژی .دووه‌م . زمانی ستانده‌ریش له‌ناو مه‌مله‌كه‌تی (شار)ی نه‌ته‌وه به‌رپا ده‌بێ نه‌ك گوند‌و ده‌ڤه‌ری ( عه‌شیره‌ت ) جا هه‌تا حكومه‌تی كوردی ، ڕوناكبیری كوردی له دێوه‌زمه‌ی ( عه‌شیره‌ت ) و ( ده‌ڤه‌ری جوگرافی ) ڕزگاری نه‌بێ ، هه‌ست نه‌كات له شار ده‌ژی , جیهانییه‌كه‌ی هه‌رگیز په‌ره ناسێنێ نابێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌ك زمان ! به كورتی و كوردی زمانی ستانده‌ر و زمانی ڕه‌سمی واتای نه‌ته‌وه و حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن هه‌رچی زار و بنزاره ئه‌وه عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تگه‌ری ده‌نوێنن!
سه‌لام ناوخۆش
سه‌رۆكی ڕێكخراوی زمان‌ناسی كوردی