
سێکس و خۆشه‌ویستی له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا
له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی هاوسه‌رگیریدا، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز مه‌به‌ستیانه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ژیان پێکه‌وه به‌رنه‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی خێزانێکی به‌خته‌وه‌ردا. بۆیه پرۆسه‌که به زه‌ماوه‌ند وئاهه‌نگی تایبه‌ت ده‌ستپێئه‌که‌ن و ئه‌و بۆنه‌یه پێرۆزئه‌که‌ن به به‌شداری که‌سوکار و هاوڕییانی هه‌ردوولا کە هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ئه‌خوازن. به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، زۆری پێ ناچێت ئه‌و هیوا و خواستانه کاڵ ئه‌بنه‌وه و ئه‌و به‌ڵێن په‌یمانه‌ی به‌یه‌کیان دابوو خۆی ناگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی دێته کایه‌وه به هۆی نه‌گونجاندن و هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کدا که کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕؤڵی تیادا ئه‌بینێت، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر سێکس و خۆشه‌ویستیه که دوو هۆی سه‌ره‌کین بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ناکۆکی و کێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران که له‌م بابه‌ته‌دا تیشک ئه‌خه‌مه سه‌ریان.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له ژیانی هاوسه‌رگیریدا، په‌یوه‌ندی نێوان پیاو و ژن به‌ده‌گمه‌ن بێ گرفت و کێشه به‌ڕێوه‌ئه‌چێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی هه‌ردوولا، ناکۆکی له نیوانیان سه‌رهه‌ڵئه‌دات و هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌ویتر به که‌مته‌رخه‌م ئه‌زانێت و به‌رده‌وام له مشتومڕدان، هه‌ر که‌س له ڕوانینی خۆیه‌وه به‌رانبه‌ره‌که‌ی تاوانبارئه‌کات به‌وه‌ی که به ئه‌رکی هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵناسێت وه‌ک پێویست. له ڕاستیدا هه‌ردوولاش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاستن، گه‌ر بڕاونینه لایه‌نه‌کانی کێشه‌که و بکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کان.
سه‌ره‌کیترین هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پیاو و ژن له تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ردوولایه له سروشت وتایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ویتریان، واتا تێنه‌گه‌یشتنی پیاوان له دونیای ژنان و سۆز و حه‌ز وخولیا و باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتی په‌روه‌رده‌بوونیان. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تێنه‌گه‌یشتنی ژنان له پیاوان و تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی په‌روه‌ردیی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییان. ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌ش، تێرنه‌کردنی دوو پێویستی سه‌ره‌کی (سێکس و خۆشه‌ویستی) لێئه‌که‌وێته‌وه. چونکه پیاوان به پله‌ی یه‌که‌م بیر له‌سێکس ئه‌که‌نه‌وه به‌رله‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بگه‌یه‌نن به هاوسه‌ره‌کانیان، به‌ڵام لای ژنان، خۆشه‌ویستی و سۆزنواندن گرنگتره له په‌یوه‌ندی سێکسی.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی فیلیپ بلمشتاین Philip Blumstein و پێپه‌ر شوراتز Pepper Schwartz، تێرکردنی پێویستی سێکس بنه‌ڕه‌ته بۆ په‌یوه‌ندی دروست له نێوان پیاو و ژن و خۆشگوزه‌رانی ژیانیاندا. له ڕاپرسییه‌کی گۆڤاری پله‌ی بۆیPlay Boy یشدا ده‌رکه‌وت؛ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی له ژیانی هاوسه‌رگیریدا سه‌رکه‌وتوون و په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه، له ژیانی سیکسیشیان کامه‌رانن و ئه‌و ژنانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیرییان به خۆشی و شادی به‌سه‌رئه‌به‌ن زیاتر چیژ له جووتبوون وه‌رئه‌گرن و ئه‌گه‌نه (ئۆرگازمorgasm ) له‌وانه‌ی که‌متر به‌خته‌وه‌رن و ناڕێکن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه؛ پیاوان له‌هه‌ر سه‌عاتێکدا 6 جار سێکس به بیریاندا دێت، واتا 750 جار له هه‌فته‌یه‌کدا، به‌ڵام وه‌ک رێژه‌یه‌کی ناوه‌ندی نیوان هاوسه‌راندا، له دوو هه‌فته‌دا 3 جار سێکس ئه‌که‌ن. له ڕاپرسییه‌کی تری جۆرناڵی “سایکۆڵۆجی توده‌ی Psychology Today ” دا ده‌رکه‌وت که 55% له به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌که ناڕازین له ژیانی سێکسیاندا، 64%ی ژنانیش ناڕازین له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی پێیان ئه‌درێت و زیاتر له‌و ڕێژه‌یه‌ش ئه‌یانه‌وێت گۆڕانکاری له ژیانی هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندی هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ پیاواندا بکه‌ن.
گومان هه‌ڵناگرێت، سێکس به چێژتر ئه‌بێت گه‌ر خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدابێت. پیاوان، هه‌ستی خۆشه‌ویستی زیاتر ده‌رئه‌بڕن که پێویستی سێکسیان تێرئهکهن، به‌ڵام ژنان که هه‌ست به خۆشه‌ویستی ئه‌که‌ن، ئه‌و کاته زیاتر چێژ له سێکس وه‌رئه‌گرن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایات پێاوان خۆشه‌ویستییان به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵکو تێرکردنی پێویستی سێکس زاڵتره به‌سه‌ریانه‌وه و له هه‌ڵپه‌ی سێکسکردندان به‌ر له‌بیرکردنه‌وه له خۆشه‌ویستی. به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه، هه‌رچه‌نده سێکس پێویستییه‌کی گرنگه بۆیان به‌ڵام خۆشه‌ویستی گرنگتره لایان و به‌لایانه‌وه ڕێگاخۆشکه‌ره بۆ سێکس.
باشترین نموونه‌ی به‌رچاومان بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی عه‌وداڵبوونی پیاوان بۆ سێکس ئه‌وه‌یه، هه‌زاره‌ها خانه‌ی له‌شفرۆشی ژنان چ به ئاشکرا یان به نهێنی وه‌ک بازرگانیه‌ک ڕه‌واجی هه‌یه له هه‌موو وڵاتانی دونیادا. هه‌ر ئه‌وه‌شه هۆی به‌کارهینانی وێنه و پۆسته‌ری له‌شولاری ژنان بۆ ڕیکلامکردن و به هه‌زاران گۆڤار و ڤیدیۆی سیکسی ئه‌خرێته بازاڕاوه کە پیاوان زیاتر خولیای کڕینین. خاڵیکی تری سه‌رنجڕاکیش ئه‌وه‌یه، هه‌ر پیاوه به هه‌زاران تابلۆی هونه‌ری و هۆنراوه و گۆرانی به بهژنوباڵا و جوانی ژن‌دا ئه‌ڵێت و حه‌ز وتامهزرۆیی و خۆشه‌ویستی بۆ ژنان ده‌رئه‌بڕێت به‌ر له‌وه‌ی بگات به ئاواتی خۆی، به‌ڵام کاتێک ئاواتی هاته دی، ده‌رئه‌که‌وێت پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و کارانه هه‌ر سێکسه نه‌ک خۆشه‌ویستی. له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆشه‌ویستی وەک پێویستییەک پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کییه لای ژنان و هەرئەوەشە وایان لێئەکات په‌نا بەرنە به‌ر نازکردن بۆ ڕاکیشتی سۆز و خۆشه‌ویستی پیاو.
له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا پیاوی که‌مدوو و دڵڕه‌ق، یان وه‌ک ئه‌وترێت قورس وگران که توانای هه‌یه هه‌ستی خۆی بشارێته‌وه و ده‌رینه‌بڕێت و هه‌وڵنادات سۆزی خه‌ڵکانی تر ڕاکێشێت له‌ته‌نگانه‌دا، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه په‌سه‌ندکراوه. بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پیاوان په‌نائه‌به‌نه به‌ر گریان، بۆ ئه‌وه‌ی به که‌سێکی ژنانی ناونه‌برێن، چونکه وه‌ک باوه له‌ناو کۆمه‌ڵدا گریان پیشه‌ی ژنانه. زۆر که‌من ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌گرێن له‌کاتی له‌ده‌ستدانی خۆشهویستێکیاندا یان که توشی کاره‌ساتێک ئه‌بن. هه‌رچه‌نده له حاڵه‌تی وادا، به‌هه‌مان ڕێژه کاردانه‌وه ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
ئه‌و وینه‌یه‌ی کۆمه‌ڵ بۆ پیاوی دروستکردووه، وه‌ک ئازایه‌تی و دڵڕه‌قی و جه‌ربه‌زه‌یی و شه‌ڕه‌نگێزی، سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕؤڵی پیاو له دێرزه‌ماندا و که‌ڵه‌که‌بووی مێژووی مرۆڤه. له‌سه‌ره‌تاکانی ژیانه‌وه و به‌دریژایی میژووی مرۆڤ، پیاو وه‌ک به‌رگریکه‌ر له خیڵ و خیزان و جه‌نگاوه‌ریک دژ به دوژمنان، ڕۆڵی نواندووه. له‌وه‌شدا پێویستی به دڵڕه‌قی و جه‌ربه‌زه‌یی بووه، هه‌رئه‌وه‌شه وایکردووه کۆمه‌ڵگه ڕیگا به پیاو بدات بۆی هه‌بێت توڕه‌یی وه‌ک هه‌ستێک ده‌ربڕێت، نه‌ک نه‌رمونیانی و سۆز و خۆشه‌ویستی. به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌کۆمه‌ڵدا به‌پیاو دراوه و به‌پشتیوانی و ڕێنماییه‌کانی ئایین به‌و ڕۆڵەی پیاو و ڕوانینی بۆ ڕه‌گه‌زی ژن، تا ئیشتاش پیاو به‌رپرسیارێتی پاراستن و به‌رگریکردنی خێزانی پێ سپێردراوه. ژنانیش به‌به‌رده‌وامی ڕؤڵی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌رکی ناوماڵییان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویستیان به پیاوان بووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌پاڵ ئه‌رکی دابینکردنی بژێوی و هاوسه‌رێتیدا. له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کاندا پیاوی به شان‌و شه‌وکه‌ت و هیزی بازوو جێی سه‌رنجی کۆمه‌ڵ بووه به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش لای کچان و ژنان. به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له بواری کاروپێشهدا هۆکاریکی تره، پیاوان زیاتر له ژنان به‌دوایدا ههڵپهئهکهن و کاتی زۆریش تاڕاده‌ی ماندووبوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ئه‌که‌ن، چونکه ئه‌زانن پیاوی سه‌رکه‌وتوو جێی سه‌رنجی ژنانه، ئه‌و ههوهڵهیشیان بۆ سه‌رکه‌وتن ئه‌بێته مایه‌ی سڕکردنی زۆرێک له هه‌ست و سۆزیان. پیاو ئه‌و هه‌وڵدانه به ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تییه‌ک ئه‌زانێت له پێناو خێزاندا. به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا هه‌ر ئه‌و هه‌وڵدانه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی توڕه ئه‌کات و به کارێکی خۆویستانه‌ی ئه‌بینێت وه‌ک له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی و خۆشه‌ویستی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که خۆشه‌ویستی لای پیاوان بوونی نییه یان که‌متره له ژنان. به‌ڵکو شێوازی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی لای پیاوان جیاوازه له‌وه‌ی لای ژنان هه‌یه. ئه‌و ستایله‌ی پیاوان خۆشه‌ویستی پی ده‌رئه‌بڕن، له‌وانه‌یه ژنان د‌رکی پێنه‌که‌ن یان جێی ڕههزامهندییان نه‌بێت. پیاوان زیاتر به هه‌وڵدان و هه‌ڵپه‌کردن بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی و په‌یداکردنی پیداویستییه‌کانی خێزان و هه‌ستان به به‌رپرسیارێتی و به به‌جێهێنانی ئه‌رکی باوکێتی و هاوسه‌رێتی، خۆشه‌ویستی ده‌رئه‌بڕن. لای پیاوان خۆشه‌ویستی سڕکراوه، هه‌روه‌ک چۆن ترس و ده‌سته‌وه‌ستان و غەمخواردن و ملکه‌چبوون، جۆره هه‌ستێکن ده‌ربڕینیان بۆ پیاوان ناشیاوه، چونکه ئه‌بێته بایزی که‌مکردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پیاوێتی به پێی ستانداردی کۆمه‌ڵ.
ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی وه‌ک مۆرکێک و تایبه‌تمه‌ندییه‌که لای ژنان و زۆر به‌ڕاشکاوی ده‌ریئه‌بڕن به‌رامبه‌ر به که‌سانی خۆشه‌ویستییان وه‌ک؛ باوک ودایک، خوشک و برا و هاوسه‌ر و منداله‌کانیان. چونکه له‌ناو خێزاندا کچان به‌ستراون بهدایکیانهوه، هه‌ر له کاتی منداڵییه‌وه به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نزیکه به دایکه‌وه، خۆشه‌ویستی له نیوانیاندا دروستئه‌بێت و کاتێکیش خۆی ئه‌بێت به دایک، به هۆی ئه‌رکی پهروهدردهکردنی منداڵان، به‌ردوام له په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکایه له‌گه‌ڵیان و خۆشه‌ویستی ئه‌دات پێیان. بۆیه ژن له کاتێکدا خۆشه‌ویستی به هه‌موو لایه‌ک ئه‌به‌خشێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویستییه‌کی زۆری به ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له که‌سانی تره‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌نده پیاوان هه‌مان هه‌ستیان هه‌بێت، به‌ڵام زۆر به که‌می به‌زاره‌کی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا ده‌ریئه‌بڕن، گه‌ر هاتوو هه‌ر پیاوێک زیاتر له‌وه‌ی باوه هه‌نگاوبنێت و ڕێچکه بشکێنێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی تانه و ته‌شه‌ره‌ی کۆمه‌ڵ ئه‌بێته‌وه و به چاوێکی که‌متر سهیرئهکریت و پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌ستئه‌دات.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و دایکانه‌ی خۆیان لهناوکێشهکهدان و ژیانی هاوسه‌رگیریان تاڵ بووه به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی کۆمه‌ڵ بۆ پیاوانی په‌سه‌ندکردووه، کوڕه‌کانیان به هه‌مان ڕیباز په‌روه‌رده ئه‌که‌ن و شانازی به‌وه‌وه ئه‌که‌ن گه‌ر کۆڕه‌کانیان هه‌مان شێوازی باوکیان بگرنه‌به‌ر و لای کۆمه‌ڵ په‌سه‌ندکراوبن به پێی ئه‌و داب ونه‌ریت و ستاندارده‌ی کۆمه‌ڵ بۆ پیاوی داڕشتووه. بۆ کچه‌که‌شی پێی خۆشه کۆڕێک ببێته هاوسه‌ری به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی باوی پیاوانی کۆمه‌ڵ.
زۆر له‌و ژنانه‌ی که به ناچاری ملئه‌ده‌ن به سێکسکردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا بێئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیان پێ بگه‌یه‌نن، له‌ناخی خۆیاندا ههستئهکهن که ده‌ستدرێژی ئه‌کرێته سه‌ریان یان خۆیان وه‌ک له‌شفرۆش ئه‌بینن و به‌و کاره هه‌ڵئه‌سن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی کێشه‌وگرفتی خیزان به‌رۆکیان پێ نه‌گرێت و توشی توندوتیژی نه‌بن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه. چونکه دڵنیان له‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوان به‌و شێوه‌یه‌ن و ئه‌زموونی ژنانی تریش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت به جیابوونه‌وه ژیانیان باشتر نابێت و لایان ڕوونه دووچاری هه‌مان کێشه ئه‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوانی تردا. بۆیه به‌ناچاری ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا هه‌ڵکه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕوانینی کۆمه‌ڵ بۆ بێوه‌ژن هۆیه‌کی تره بۆ ئه‌وه‌ی ژن ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت، له پاڵ نه‌بوونی بواری له‌بار و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ ناساندنی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشه‌ویستی به‌ر له سێکس به‌لاوه مه‌به‌سته و داب و نه‌ریتی باوی ناو کۆمه‌ڵ ئهخاتهلاوه و سه‌یری ژن ناکات ته‌نیا وه‌ک ئامرازی سێکس و منداڵبوون.
وه‌ک ئاماژه‌م پێدا زۆربه‌ی ژنان و پیاوان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و کێشه ئه‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت نییه به کۆمه‌ڵی کورده‌واری یان کۆمه‌ڵانی تری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، به‌ڵکو له کۆمه‌ڵانی ڕۆژئاواشدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بوونی هه‌یه. به‌ڵام جیاوازییه‌که له‌وه‌دایه، کۆمه‌ڵانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کراوه‌ترن و ژنان تیایدا ئازادترن و یاسا پشتیوانیان لێئه‌کات. بۆیه ئه‌بینین ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق زۆر به‌رزتره له چاو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌گشتی و به تایبه‌تی وڵاته موسڵمانه‌کان که تیایدا شه‌رع و یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندایه. ڵێره‌دا ئه‌وه ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌و کێشه‌یه به یاسا چاره‌سه‌ر ناکرێت.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه، هه‌ڵپه‌ی سێکسی لای پیاوان، وا ئه‌کات، ژنان هه‌ست نه‌که‌ن به ئارامی ژیانی هاوسه‌رگیریان و به‌رده‌وام له ترس‌دا بژێن. بۆیه پێویسته پیاو دڵنیای بداته هاوسه‌ره‌که‌ی و ئه‌و ترسه‌ی لا بڕوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها گرنگه پیاوان و ژنان به ووریایه‌وه بڕواننه ئه‌و دیارده‌یه و له تایبه‌تمه‌ندی و که‌سێتی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان تێبگه‌ن. پێویسته ژنان بزانن که پیاو له ڕێگای سێکسه‌وه هه‌ستی چه‌پێنراوی خۆی ئازاد ئه‌کات و پیاوانیش بزانن که ژن پێویستی به هه‌ستده‌ربڕین هه‌یه به‌رله‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکس بکات. باشترین ڕێگاش ئه‌وه‌یه، په‌نابه‌رنه به‌ر گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه communication و ڕاشکاوانه باس له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و کێشه‌ی نیوانیان بکه‌ن، گه‌ر پێویستیشی کرد سود له ڕێنمای پسپۆری ڕاوێژکاری خێزان وه‌رگرن.
• لە گۆڤاری (خود) دا بڵاوکراوەتەوە.
سه‌رچاوه
Dr. Jonathan Kramer and Diane Dunway, Why Men Don’t Get Enough Sex and Women don’t Get Enough Love, 1991, Virgin Books, London.