
مه‌هێڵه بێده‌نگی بمکوژێت… سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
له ترسی مردن نه‌بوايه
هه‌زار ساڵی رێک ده‌خه‌وتم
تا تێر ده‌بووم له خه‌ونبينين به تۆوه
***
ده‌مه‌وێ
نامه‌يه‌کی دوور و درێژت بۆ بنووسم
تا بيسه‌لمێنم خۆشم ده‌وێی
به‌ڵام ئه‌فسوس له ( خۆشه‌ويستی ) زياتر
وشه‌يه‌کی ديکه‌م نييه
***
ده‌مه‌وێ پێتبگهم
پێمبڵێ کوێت بۆ بگه‌ڕێم
به‌هه‌شته شينپۆشهکانی خه‌يال !
يان
دۆزه‌خه ره‌شپۆشه‌کانی ئێره !
***
مه‌ڕۆ
کێ ده‌ڵێ تا تۆ دێيته‌وه
من له هه‌زار به هه‌زاری
پيرييهوه ههڵنهدێراوم
***
من له خۆم بزر بوويمه
تۆ له کوێی
من بۆ خۆم بدۆزيته‌وه
***
وه‌ک ئاوازێکی خودايی
شه‌وی رۆحم داگيرسێنه
وه‌ک شوعلهيهکی ئيلاهی
سارای بێکهسيم بدوێنه
***
( بۆ گاڵته‌ش خۆت له من مه‌شاره‌وه
چونکه من به جددی ده‌مرم )
***
قسه‌م بۆ بکه
هه‌ر چييه‌ک ده‌ڵێيت بيڵێ ، بۆ نمونه لێم بپرسه
به‌يانيان چه‌ند په‌رداخ چا ده‌خۆمه‌وه !
به چه‌ند غرام نيکۆتين هه‌وڵی کوشتنی خۆم ده‌ده‌م !
که به‌سه‌ر شه‌قامێکی لاچه‌پدا پياسه ده‌که‌م
چه‌ند کيلۆ گوڵه به‌ڕۆژه‌ی غه‌ريبی به‌شم ده‌کات !
چه‌ند رۆژ جارێک به دزی دڵمه‌وه
ده‌په‌ڕژێمه سه‌ر رازيکردنی
دڵۆپێک زه‌رده‌خه‌نه !
که ته‌نهايی يهخهم ده‌گرێت
گوێ له چه‌نده‌مين سهمفۆنيای مردن ده‌گرم !
قسه‌م بۆ بکه ، هه‌ر چييه‌ک ده‌ڵێيت بيڵێ
گرنگ ئه‌وه‌يه نه‌هێڵيت ته‌نهايی تاڵانم کا
نه‌هێڵيت بێده‌نگی بمکوژێت
***
Esmael970@yahoo.com