
ئه‌مڕۆ و جاران، ئازادی هه‌وێنه‌كه‌ی ژیان
جاران چپه‌چپی بن دیوار‌و چایخانه‌و نێو فرسه‌تی پشوی قوتابخانه‌و سه‌ر سیله‌ی كۆلانی شه‌وان ده‌كرانه مه‌كۆی بوژانه‌وه‌ی هیواكانمان. جاران دیواری كۆلان وشه‌قامه‌كانی شار ده‌كرانه تابلۆی نیشاندانی ڕق وقینمان و به‌خێرا ده‌ماننووسی بڕۆخی دكتاتۆریه‌ت و بژی ئازادی. جاران شانۆ‌و كۆر‌و كۆمه‌ل وكۆبوونهوهو ته‌نانه‌ت گۆرانی ومۆسیقاشمان ده‌بووه هه‌وێنی پیاهه‌ڵدانی ئازادی و ئازادیمان.
جاران كهدیوار گوێچكه‌ی هه‌بوو له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن وزیندان، كۆلان وشه‌قام وشانۆ و قوتابخانه‌و ئه‌زیزان وعاشقانمان جێدههلاو ئازادیمان له‌كۆڵ ده‌ناو له شاره‌وه ده‌چوینه شاخ.
ده‌مێك ساڵه چونه‌وه شاخ، په‌رچه‌مداری نه‌ماوه‌و كه‌چی ئازادیمان هه‌ر له‌قوڕگی نهههنگدایهو زۆربه‌ی ئێمه وێل وشه‌یدای ئازادیه ئازادی یانی ههوینهكهی ژیان. ئێمه‌یه‌ك كه ئازادی سێبه‌ری هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ( چپه‌چپ ودیوار نووسین و گۆرانی و شانۆمان…)بوو، به‌دڵنیای هه‌ر هێزو لایه‌نێك بیه‌وێ لێمان زه‌وت بكات مه‌گه‌ر خودا په‌نایان بدات ده‌نا كاتێك كه (دیكتاتۆریكمان ڕوخاند ئامادین بیكه‌ین به دوان).
ئای له‌م ده‌نگه كه مه‌زن و هیوا به‌خشه‌ی خهلًَكی ئه‌م شاره‌ی عه‌ره‌به‌ت چ میًژوویهكی پڕ سه‌روه‌یان بۆ خۆیان خوڵقان.
له‌گه‌رمه‌ی شیعاردان و هاتنه سه‌ر شه‌قامی خه‌لكی كوردستان دژ به‌یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان، به‌ڕیز ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بڵندگۆی حزبه‌كه‌یه‌وه لوتفی فه‌رموو ئه‌وه‌ی بیرهێناینه‌وه كه گوایه تاك وترا لێره‌و له‌وی خۆپیشاندان دژ به‌و یاسایه كراوه… دلنیابن ئه‌م به‌ڕێزه لێیتێك نه‌چووه كه كوردستان تاكوترا شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی تێدا ماوه‌ته‌وه كهخۆپشاندان دژ به یاسای په‌رله‌مانه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌درابێت. دلنیابن كه ته‌نانه‌ت گرفته‌كه له‌وه‌شدا نیه كه گوایه خۆی واته‌نی((…قونسلگهری ئهمریكاو وده‌وڵه‌ته بیانینهكان و ئه‌و وه‌فدانه‌ی كه دێنه كوردستان نادروست مه‌سه‌له‌كانیان تێ گه‌یاندون. مه‌حاله نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش بێت كه خه‌لكی كوردستان به‌بێ چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌ت وئه‌مری پۆلیس وئاسایش و وه‌زاره‌ت دێنه‌مه‌یدان. به‌ڵكو له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه كاك ئه‌رسه‌لان و هاوچاره‌نووسانی نیگه‌ران ده‌كات خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆژانه‌ی كوردستانه كه له جۆر‌و شێوازێكی ترن وپهیامگهلێكی تریان به‌دوای خۆیاندا هێناوه‌ته گۆڕێ. هه‌ربۆیه هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌وله فریوكارانه بۆ كه‌م ڕه‌نگكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی پشت شیعاری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆژانه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانه كه‌ده‌ڵی:(( ئێمه هاولاتیانی كوردستان سه‌رمان بۆ به‌عس شۆر نه‌كرد ئێوه كێن … یا ده‌لێن: دكتاتۆریكمان ڕۆخاند ئه‌توانین بیكه‌ین به‌دوان)). ئاخر پاش ڕاماڵینی به‌عس له كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له‌م ڕۆژانه‌دا كه ده‌بینن ئازادیان لێ زه‌وت ده‌كرێ و مه‌ترسی سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌تێكی تر خۆی نمایش ده‌كات وپیان وایه له ڕیگه‌ی فریو سه‌ركوته‌وه خه‌لكی كوردستانیان له‌هه‌ر نهواتێكی شۆرشگیرانه‌وه ئازادیخوازانه بهتاڵكردوهتهوه. نامهخابن ئه‌مڕۆ شه‌قام شتێكی ترمان پێ ده‌ڵێت، بۆیه كاك ئه‌رسه‌لان پێی وایه ئه‌گه‌ر هاتنه‌مه‌یدانی هه‌زاران خه‌لكی شارۆشارۆچكهكانی كوردستانی تائاستی تاك وترا كه‌م كرده‌وه ئیتر (( … ده‌توانن شه‌قامه‌كانمان لێ زه‌وت بكه‌ن)) و لێره‌شه‌وه ئاو له‌ئاو ته‌كان ناخوات ودنیا به‌دڵی خۆیان ده‌بێت. ئیوه مافی خۆتانه كه‌له هۆڵی پهرلهمانهكهتانهوه سه‌رگه‌رمی نووسینه‌وه‌ی میژوویه‌كی تربن، هه‌ربۆیه ئاساییه كهههستانی شه‌قام و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لكی كوردستان نه‌بینن و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه پێتان وابێت كه ده‌توانن له‌و تۆنێلی چاوبه‌ستنه‌وه خه‌ڵكی له خه‌ڵوه‌تی چاوه‌ڕانیدا بهیلنه‌وه.
ئه‌مه‌یان كه ئیتر مه‌حاله كاتێك كه‌ئه‌مرۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێوه‌وه شیعارێك دووباره ده‌كرێته‌و كه له ڕابرودا ئێوه‌ی پێهاتنه سهركارو تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت كهدهسهلاتان محسولی داگیركاری دیموكراسی ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر بیریك وهحالی خۆتان نه‌كه‌نه‌وه‌و ڕێزێك بۆ ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دانه‌نێن ئه‌وا به دووری مه‌زانن مێژوو به‌جۆریكی تر دووباره بێته‌وه پرشكی ئه‌و شیعاره‌ی كه ده‌لێ:
(( دیتاتۆریكامان ڕووخاند ئاماده‌ین بكه‌ین به‌دوان )) به‌رتان كه‌وێت.
وه‌ی له توڕه‌ی شه‌قام كه بێ ڕه‌حمو به‌زییه؛ كه شۆرشگیرانه‌و ئالوگۆربهخشه.
ئاخه‌ر تا ئازادی هه‌وێنی ژیان بێت دڵنیابن كه ده‌نگی ئه‌و ئاڵوگۆڕه هه‌ر ڕۆژه له گهشتوگوزهرهو زه‌مزه‌مه كردندایه‌و مرۆڤ خۆی خولقێنه‌ری مێژووی خۆیه‌تی و ئه‌مڕۆش خه‌لكی كوردستان ووشیارانه ده‌یانه‌وێ میژووی خۆیان لهگۆرهپانێكهوه بنووسن كه ئازادی و به‌رابه‌ریان بۆ ده‌ستبه‌ر بكات. هه‌ر بۆیه كاك ئه‌رسه‌لان تا ئه‌و شوێنه‌ی كه قلشتهكانی نێوان خه‌لك و ده‌سه‌لات ئه‌وه‌نده قوڵ بێت گۆمان ده‌كه‌م ئه‌و دوو خاڵه ته‌ریبه به‌یه‌ك بگات” ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هه‌موو خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش به تاك وترا له قه‌ڵه‌م بده‌یت.
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له هاولاتی ژماره 695 دا بلاوكراوه‌ته‌وه
ڕێبوار عارف
rebwar.arif@hotmail.com