له چۆمان، خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی ساز كرد..
له كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌فراویدا، رۆژی 10/1/2011 خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی دژی یاسای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندان، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریان سازدا.. به چه‌ندین دروشمی جیا جیا، كه هه‌موویان گوزارشت بوون له‌وه‌ی كه ئه‌م یاسایه دژی ئازادییه‌كانی تاكی كورده و ئه‌زموونی دیموكراسی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه..
ئاماده‌بووان به وتنی چه‌ندین دروشمه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی دژی ئه‌م یاسایه.. (لالۆ چۆمانی) كه یه‌كێك بوو له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه، تایبه‌ت به سایتی (ده‌نگه‌كان)ی راگه‌یاند كه خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی به جۆش و خرۆشێكی گه‌رمه‌وه، له رۆژێكی زستانی وه‌كو ئه‌مڕۆ سارد دژی ئه‌م یاسایه وه‌ستانه‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر كردووه، تاكو هیچ خۆپیشاندانێك بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام نه‌درێت..
له كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، وتاری رێكخه‌رانی خۆپیشاندان، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (كه‌مال چۆمانی) خوێندرایه‌وه، كه هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی له دژی ئه‌م یاسایه نیشان ده‌دا..
ئه‌م خۆپیشاندانه له سه‌ر شه‌قامی گشتی هاملتۆن له نێو بازاڕی چۆمان ده‌ستی پێكرد، تاكو به‌رده‌م بازاڕی هاوچه‌رخ….