
1301 ئیمزا بۆ گیرفانی کۆنه‌په‌رستی
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له ڕۆژی 9/1/2011 به‌یان نامه‌یه‌کی به ئیمزای 1301 نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی، به ناونیشانی (چه‌ند پڕۆژه-یاسایه‌ک له‌باره‌ی مزگه‌وت و هونه‌رو ڕۆشنبیری) له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیریی له په‌رله‌ماندا،ناردووه بۆسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان. له‌م به‌یان نامه‌یه‌دا خۆرئاوابوونی ڕۆشنبیری کورد‌و نقوم بوونی له دواکه‌وتویی، به ئاشکراو بێ ئه‌زیه‌تی شی کردنه‌وه سه‌ره تاتكێ ده‌کا. زۆر گرنگه هه‌موو خوێنه‌رێک ئه‌م به‌یان نامه‌یه بخوێنێته‌وه،که له‌خواره‌وه لینکی به‌یان نامه‌که دانراوه.
له هه‌ندێ په‌ره‌گرافی جیاوازی به‌یان نامه‌که هاتووه :-
() ئاین رۆڵێكی مه‌زن ده‌گێڕێ له هۆشیاركردنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه و رێنوێنی كردنیان به‌ره‌و رێگه‌ی راست‌و سوودیگشتی.
كۆمه‌ڵی كوردهواری، بێگومان، زۆر پێویستی به وتاری رۆژانی هه‌ینی هه‌یه، چ وه‌ك پێویستییه‌كی رۆحی‌و چ وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ هۆشیاربوونه‌وه له ژیان))
ئه‌م تێز‌و ساغ بوونه‌وانه قسه‌ی مه‌لاکرێکار یان عه‌لی باپیر یان مه‌لابه‌شیر نیه . ئه‌مانه ئه‌و ڕستانه‌ن که 1301 که‌س له خۆ به نوخبهزان ڕۆشنبیرو ئه‌دیب و ڕۆناکبیر ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی،ده‌رزه‌نێک هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرا ئیمزایان کردووه. بێنه به‌رچاو چه‌نده توانا‌و کاتی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌و ناوه‌ڕۆکی کۆنه‌په‌رستانه له نێو جیهان بینی توێژی ڕۆشنبیر بدرێته به‌ر ڕه‌خنه ؟ ئه‌م به‌یان نامه‌یه به‌لای که‌می ئه‌رکی 5 ساڵی به‌گژاچوونی کورت کرده‌وه . چونکه هه‌موو بێ کێشه له کڵێشهیهکدا،له بابه‌تێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ستیاردا، کورتبینی ڕه‌سه‌ن و بێ ئاسۆیی خۆیان دۆکیومێنت کرد‌و کردیانه دیاری بۆ مێژوو،دۆکیۆمێنتێکی ئاشکراو ڕوون بۆ کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا .
له ئیزدواجیهتدا، توێژی ڕۆشنبیری کورد له‌گه‌ڵ توێژی ڕۆشنبیری میسر زۆر له‌یه‌کتر ده‌چن . له میسر نیو سه‌ده زیاتره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به چاوپۆشین له‌وه‌ی کێ سه‌رۆک و کێ کابینه‌ی حکومه‌ته،هه‌موو وه‌کو یه‌ک هاتن ڕوخسار‌و ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی دینیان وه‌کو بێچووی دایناسۆر ماڵیی کردوو نانیان دا.چینی ناوه‌ڕاست له میسر له دوای شه‌ڕو شکستی شه‌ڕه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له قه‌یراندا بوو، چونکه ناسیۆنالیزم وه‌کو ناسنامه،وه‌کو خۆپێناسه کردنێکی مومکین له نێو ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی جێ ی له‌ق بوو.
قه‌یرانی بێ ” ئایدیۆلۆژی ” شوێنی خاڵیی ناسنامه‌ی له نێو چینی ناوه‌ڕاست زه‌قتر کرد‌و بوو به پڕۆژه‌یه‌کی ئاسان بۆ ئه‌و هێزه حیزبی وسیاسی کۆمهڵایاتیانهی په‌نای ” دین ” که ئه‌م خاڵیی بوونه بکه‌ن به پڕۆژه‌ی مێژوو،نه‌ک بۆ داگیر کردنی ناسنامه‌ی ته‌نیا چینی ناوه‌ڕاست به‌ڵکو بۆ سڕینه‌وه دوا نوزه‌ی ناسنامه‌ی نادینی له ووڵاتی میسر. نوخبه‌ی ڕۆشنبیر له میسر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می لێده‌ربچێ،ئه‌ویتر به گشتی نه‌ک به‌رگریان نه‌کرد،به‌ڵکو یارمه‌تی جێگیر کردنی ستراتیژی جێگۆڕکێ ی ناسنامه‌یان کرد له‌م ووڵاته،به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو پێشبینیه سیاسی و ستراتیژیه‌کان به دووری نابیینین به (پاکستان )بوونی ژیانی ئێستای کۆمه‌ڵایه‌تی له میسر له ئه‌ڵقه‌ی دووه‌می خۆیدا به یه‌کجاری ” ده‌وڵه‌ت ” وه‌کو به‌رزترین هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆل بکا،به به‌کارهێنانی هه‌ردوو ڕێگای تیرۆر- سندوقه‌کانی ده‌نگدان .
له‌م به‌راورده ،ڕۆشنبیری کوردله دوای ڕاپه‌ڕین ،که هێشتا ناسیۆنالیزمی کورد به کرده‌وه ده‌ستی به سه‌رکوتی یه‌کجاره‌کی چه‌پ نه‌کردبوو،هێشتا هیچ مارکسیستێکیان تیرۆر نه‌کردبوو، نوخبه‌ی هه‌ره‌دیاری نێو ڕۆشنبیری کورد له ژێر ناوی ” ئه‌نتی هه‌موو جۆرێک له ئایدیۆلۆژیا ” ده‌یه‌ی یه‌که‌می نه‌وه‌ده‌کانیان کرده ده‌یه‌ی’ ئه‌نتی مارکسیزم ” له کوردستان .
له دوای 2000 وه تا ئه‌مڕۆ هه‌رهه‌مان نوخبه به ئه‌سپایی و به چاوپۆشین له داستانی نه‌وه‌ده‌کانی خۆیان دوو جار کراسی ته‌نکی ” ئایدیۆلۆژی ” خۆیان بگۆڕن و له نێوان په‌تی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێۆنێکی درۆینه‌ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا له شانۆی سیاسه‌تدا درێژه به بوونی خۆیان بده‌ن . سڕینه‌وه‌ی دووا نووزه‌ی مارکسیزم ، وه‌کو ناسنامه‌یه‌ک له ناسنامه‌کانی به‌شێک له هاوڵاتیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ( به‌و فه‌رزه‌ی که له کوردستان ژماره‌ی مارکسیسته‌کان 50 که‌سه)به گولله‌ی ده‌سه‌ڵات و به که‌مپینی ” ئه‌نتی ئایدیۆلۆژیا ” ڕۆشنبیری کورد ده‌ستی پێ‌کرد .
داستانی کۆنه‌په‌رستی ڕۆشنبیری کورد له دژایه‌تی مارکسیزم هه‌رگیز قابیلی به‌راورد کردن نیه له‌گه‌ڵ سازشی له گه‌ڵ دین . ڕۆشنبیری کورد له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ” ئه‌نتی ئایدۆلۆژیسته‌کانی ڕه‌هه‌ند ” پێمان ده‌ڵێن :-
((ئاین رۆڵێكی مه‌زن ده‌گێڕێ له هۆشیاركردنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه و رێنوێنی كردنیان به‌ره‌و رێگه‌ی راست‌و سوودیگشتی.
كۆمه‌ڵی كوردهواری، بێگومان، زۆر پێویستی به وتاری رۆژانی هه‌ینی هه‌یه، چ وه‌ك پێویستییه‌كی رۆحی‌و چ وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ هۆشیاربوونه‌وه له ژیان))
لێک چوونه‌کانی نێوان توێژی ڕۆشنبیری کورد له کوردستان وله میسر ڕێک له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات ، له دان پیانان و سه‌پاندنی ناسنامه‌ی دین به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی .ڕۆشنبیری کورد تێگه‌یشتنی له ئازادی تێگه‌یشتنێکی له سنووری ” ئازادی ڕاده‌ڕبڕین ” بۆ توێژه‌که‌ی خۆی تێناپه‌ڕێ،بۆیه ئاماده‌یه له چاونووقانێکا کۆمه‌ڵگه بکاته سه‌ودایه‌کی دووڕوو کۆنه‌په‌رستانه . ڕۆشنبیری کورد له یه‌ک ڕسته‌دا به هێزه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی په‌نای دین ده‌ڵێت (( ئازادی به من بده‌ن ، له‌به‌رامبه‌ردا دان پیانان ، ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگه‌تان پێده‌ده‌م ! ))
ڕه‌هه‌ندیه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئایه‌توڵای ئه‌م نێوه‌نده مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌کرێ وئیمزایان کردووه له‌سه‌ر ئه‌م به‌یان نامه‌یه، یان بێ خه‌به‌رن ، یان خۆیانی لێ نه‌بان ده‌که‌ن ، که یه‌که‌م ئایدیۆلۆژی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه ” دین ” بووه له شێوه هه‌ره ساده‌که‌ی خۆیدا . عه‌جه‌ب ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه نه‌ک ته‌نیا توانی به فلته‌ری ” ئه‌نتی ئایدیۆلۆژیا ” تێپه‌ڕبێ ، به‌ڵکو کرێدیتی ئه‌وه‌شیان پێدا که ڕۆڵێکی مه‌زنی هه‌یه له هۆشیار کردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه و نیشاندانی ڕێگه‌ی ڕاست ، له بابه‌تی کوشتنی ” عهبدالخالیق مه‌عروف ” و تێزاب بۆ قاچی ڕووتی کچان و داخستنی شانۆ وگۆرانی کۆمه‌ڵێ ڕێگه‌ی ڕاستیتری له‌و بابه‌ته.
ڕۆشنبیری کورد به‌وه‌ش واز ناهێنێ ،ئه‌وان له به‌یان نامه‌که‌یان پێمان ده‌ڵێن :
كۆمه‌ڵی كوردهواری، بێگومان، زۆر پێویستی به وتاری رۆژانی هه‌ینی هه‌یه، چ وه‌ك پێویستییه‌كی رۆحی‌و چ وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ هۆشیاربوونه‌وه له ژیان ))
بڕوا ناکه‌م له مێژویی سازشی توێژی ڕۆشنبیری هیچ ووڵاتێکی دونیا ڕسته‌ی ده‌به‌نگی له‌م بابه‌ته ده‌ست بکه‌وێت . ئه‌وه به‌ڕاستانه ؟ ئێ خۆ هه‌موو ئه‌و هه‌رایه‌تان له‌سه‌ر ووتاری هه‌ینی ده‌ستی پێ‌کرد ! پێویستی ڕۆحی ؟ ئه‌ی تێناگه‌م ئیشی ئێوه چیه ؟ ئێوه ئه‌گه‌ر بۆ پێویستیهڕۆحیهکانی کۆمه‌ڵگه نانوسن ، ئه‌ی بۆ ده‌نووسن ؟ یان ته‌نیا بۆ ختوکه‌دانی خه‌تیبی مزگه‌وته‌کان ده‌ینووسن و به‌شه‌ریکی له‌گه‌ڵ مه‌لاکان درێژه به‌م ته‌پ و تۆزه ده‌ده‌ن ؟
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی کوردستان تا ئێستا 12 هه‌زار خه‌تیبی ئیجازه پێدراو و ڕه‌سمی هه‌یه . هه‌ر به سودفه‌ی مێژوو ئه‌م ژماره‌یه ڕێک ژماره‌ی ئه‌م ژنانه‌یه که له ساڵی 1991 تا ساڵی 2005 له کوردستاندا کوژراون . ئه‌م 12 هه‌زار مه‌لایه له‌به‌رامبه‌ر به‌یان نامه‌ی ڕۆشنبیران نازانن چی بکه‌ن ؟ پێم وایه به‌شێکی زۆریان له‌به‌ینی خۆیان مشت و مڕیانه که ئه‌وان تا ئێستا زوڵمیان له ڕۆشنبیری کورد کردووه ، چونکه ڕۆشنبیره‌کانمان نه‌ک ته‌نیا ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه له پێویستیه ڕۆحیه‌کانی خوتبه‌ی هه‌ینی،به‌ڵکو ئه‌زیه‌تیان کێشاوه‌و له پڕۆژه‌که‌یان پلانێکیان داناوه که له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ته‌نزیمی خوتبه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی بکرێت !
ڕۆشنبیرانی کورد ئیحراجیان بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دروست کردووه ، نه‌ک خوا نه‌خواسته داوا بکه‌ن ” دین جیا بێ له ده‌وڵه‌ت “،به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یان نامه‌یه فشارێکی ته‌کنیکی بۆ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دروست کردووه ، ئاخر به‌و ده‌م و ده‌سته 1301 مۆڵهتیتر له کوێ بۆ ڕۆشنبیرانی خواناسمان په‌یدا بکه‌ن ؟
لینکی به‌یان نامه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیران
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=769&Besh=Aburi&Cor=9
ڕزگار عومه‌ر
orezgar@yahoo.ca